کاڵکان: ١٤ی تەمووز رێبازی سەرکەوتنی خۆڕاگری خوڵقاند

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لەبارەی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز رایگەیاند، ٤١ ساڵە لە ژێر هەموو بەرەوپێشچوونێکی مرۆڤایەتیدا کە هاتووەتە ئاراوە، مۆری ئەم بەرخودان و بڕیارە گەورەیەی پێوەیە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان کاریگەری مێژوویی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز لە سەر بزوتنەوەی ئازادی و میراتەکەی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

روانگەی فەلسەفی، بەهاکانی ورە و ئایدۆلۆژی کادرەکانی پەکەکە کە بەشدارییان لە بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز کردووە، کامانە بوون؟

بەر لە هەموو شتێک لە ساڵیادی ٤١ەمیندا سڵاو لە بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز دەکەم. رایدەگەیەنم کە هەوڵەکانمان بۆ تێگەیشتن و قاڵبوونەوە لەو بڕیارە گەورەیە بەردەوام بەرەوپێش دەچن. شۆڕشگێڕانی گەورە کە ئەو بەرخودانەیان گەیاندە سەرکەوتن؛ هاوڕێ محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە رێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە.

هاوڕێ مەزڵوم دۆغان و چوارەکان بە پێشەنگایەتی فەرهاد کورتای کە رێگەیان بۆ چالاکی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز کردەوە، کە یەک لە بەرخودانە واتادارەکانی مێژووە، بە رێز و پێزانینەوە سڵاویان لێدەکەم.

بێگومان بەرخودانی گەورەی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢ سەرەتایەکی نوێ بوو. لە رووی مێژووی پەکەکەوە، لە رووی مێژووی کوردستانەوە بەم جۆرە بوو.

خۆڕاگران خاوەن هۆشمەندییەکی زۆر قووڵی مێژوویی بوون

ئەوەی کە سەردەمێکی یەکلاکەرەوەی بەم جۆرەی ئافراند جی بوو؟ بێگومان بەرجستەترین وەڵامیی ئەمە، هۆشمەندی قووڵی مێژووییە. هاوڕێیان لە زیندان خۆڕاگرییان کرد، کادرەکانی پەکەکە، پێشەنگەکانی پەکەکە خاوەن هۆشمەندیەکی زۆر قووڵی مێژوویی بوون. رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو بنەمایە پەروەردەی کردبوون، ئامادەی کردبوون. لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی بنچینەیی رێبەر ئاپۆ، وەک ئەوەی باش دەزانرێت، خاوەنی ئەقڵیەتێکی قووڵی مێژووییە، روانینێکی نوێی مێژویی ئافراند. ئەو قۆناغەی لە سەرەتاوە ئافرێنرا، بە گۆڕینی پاڕادایم گۆڕدرا بۆ هێڵ، فەلسەفەی مێژوویی نوێ.

بوون بە خاوەن هۆشمەندییەکی قووڵی مێژوویی بە چ واتایەکە؟ بێگومان بەر لە هەموو شتێک تێگەیشتن لە سیاسەت و مێشکی قڕکەر، کۆلۆنیالیست، فاشیست، کاراکتەری دەوڵەتی تورکیایە کە بە پەیمانی لۆزان بەرجستەبوو. هاوڕێیانی ئاماژەبۆکراو؛ مەزڵوم دۆغان، خەیری دورموش، کەمال پیر هۆشمەندیەەکی بەم جۆرە، ئاستێکی بەرزی بەم جۆرەیان هەبوو. ئەوەتا ئێمە لە ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزانداین. راستی تورکیا کە لە رێگەی ئەم پەیمانەوە ئافرێنرا، درکیان بەو راستیە کردبوو کە جیهان، ئەو چارەنووسەی بە سەر کورداندا سەپاندووە.

هۆشمەندی قووڵی مێژوویی وایکرد کە بەرپرسیارێتی بەرز بەدوای خۆیدا بهێنێت

قۆناغی دوای ئەوە، کۆمەڵکوژی، قڕکردن، ئەو شتانەی کە کوردان بۆ ئازادی و هەبوونی خۆیان لەپێناویدا خۆڕاگرییان کرد، ئەنجامدران؛ ئەوانەی لە ئامەد، چەولیگ، بەدلیس، خارپێت، دێرسیم، سەرحەد رویاندابو باش پێیان دەزانی. زانیبوویان کە چی بە سەر خۆڕاگرانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هێنراوە. باش لە دۆخی باشوور تێگەیشتبوون. بەتایبەتی باش زانیبوویان کە بە هەرەسی ٧٥ کەبەسەر پەدەکەدا هات، کورد و کوردستان رووبەڕووی چی بوونەوە. بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە هەڵسوکەوتیان کرد، بێگومان ئەو هۆشمەندیە لەگەڵ خۆیدا بەرپرسیارێتیەکی گەورەشی خوڵقاند. رێبەر ئاپۆ وتی، "من ئەم دۆخەی کوردستانم نەخوڵقاندووە. من پرسی کوردم نەخوڵقاندووە. ئاشکرایە ئەوەی ئافراندبووی بە بەرچاوی هەموو کەسەوەبوو. دەبینرا، بەڵام هەموان چاویان بەسەردا دەنوقاند. نەمدەتوانی وەک هەموو کەس مامەڵە بکەن و بە نەبووی دابنێم. نەمدەتوانی نابەرپرسانە بجوڵێمەوە. هەربۆیە من کێشەکەم دەستنیشان کرد. شانم دایە بەر بارێکی گەورە".

لەرووی زانینی دۆخی گەلنی جیهانیشەوە خاوەنی ئاستێکی باڵابوون. لە بابەتی کردەوەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی لە دژی گەلانی چەوساوە، خاوەن زانیاری گرنگ بوون. پەیوەست بە ئەزمونی ڤێتنام و هێرشەکانی سەر گەلی ڤێتنام، هەروەها بەرخودانی گەلی ڤێتنام ئاگاداری و زانیاری گرنگیان هەبوو. هەروەها لەبارەی راستی گەلان، لە ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانیارییان هەبوو.

تێکۆشانی ئەوان و چارەنوسی کورستان ئاوێتەی یەکتر بوون

دەبێت ئەوە بزانرێت؛ هۆشمەندی قووڵی مێژوویی، هەستی بەرزی بەرپرسیارێتی، ئازایەتی و گیانبازی گەورە وایکرد هاوڕێیانی ناوبراو بۆ بەرخودانێکی بەم جۆرەی مێژوویی بڕیاربدەن. هەربۆیە بە باشی لە رژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ تێگەیشتن و پێناسەیان کرد. بۆ ئەوەی سیستمی کۆمەڵکوژی کوردان کە بە پەیمانی لۆزان دەستنیشنکرابوو بگاتە سەرکەوت، هێرشێکی نوێی دەوڵەت نەتەوەی تورک بوو. زانیبوویان کە ئەمە لە لایەن ناتۆوە رێکدەخرێت و بەڕێوەدەبرێت.

بە تێکۆشانیان، چارەنوسی خۆیان لە زیندانەکان و چارەنووسی گەلی کورد و کوردستانیان لە ئاستێکی بەرزدا گەیاندە یەک و ئاوێتەی یەکتریان کردن. لە قۆناغێکی لەم چەشنەدا دەبوایە وەڵامیان بۆ پرسیاری 'دەبێ چی بکەین؛ بدۆزیایەوە. بەهۆی هۆشمەندی قووڵی مێژووییان پێشەنگایەتیان بۆ ئەو بەرخودانە کرد. فەرهاد کورتای و هاوڕێیانی دیکەی وڵاتپارێزی کورد لە قووڵاییەوە نوێنەرایەتیان کرد، وەڵامیان دایەوە. رێگەیان بۆ بەرخودانی گەورەی رۆژووی نردنی ١٤ی تەمووز کردەوە، بەرخودانەکە بەم جۆرە کەوتەبەرباس.

چارەنووسی سەپێندراو بە سەر کورد لە رێگەی بەرخودانی ١٩٨٢ شکستی پێهێندرا

ئایا ئەوە تەنیا بە هەستی بەرپرسیارێتی باڵا و هۆشمەندی هاتە ئاراوە؟ نا، ئەوە بەسی نەدەکرد. دەبێت مرۆڤ بڕوا، بڕوا بە ئازادی و رزگاریش بەوە زیاد بکەن. بە بڕواهێنان بە سەرکەوتن، سەرکەوتنی تێکۆشان، ئازادی گەلی کورد، بڕیارداری گەورەی بەم جۆرە ئافرێنرا. ئەو چارەنوسەی بە سەر کورددا سەپێندرابوو بە بەرخودانی گەورەی زیندانی ١٩٨٢ شکستی پێهێندرا. مێژوویەکی نوێ دەستیپێکرا. لە رێگەی بەرخودانێکی گەورەوە بڕوا، ئیرادە و پێداگرییەکی گەورە بۆ سەرکەوتن ئافرێنرا. بەرخودانی گەورە بەم جۆرە دەستیپێکرد.

نابێت مرۆڤ بەرخودانی ١٤ی تەمووز بەشێوەیەکی ئاسایی هەڵبسەنگێنێت. مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە چالاکیەک بکات. بەڵام مرۆڤ دەزانێت واتادارترین چالکی، دژوارترین کار بۆ مرۆڤەکان بێگومان مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردنە. دەبێت ئەمە بەم جۆرە پێناسەبکرێت. چەندین رۆژ، چەندین مانگ، هەموو سات، هەموو کاتژمێرێک مانەوە لە نێوان مەرگ و ژیان تەنیا بە هۆشمەندی بەرز، بەرپرسیارێتی و بڕوا بە سەرکەوتن دەستەبەر دەبێت. ئەو هاوڕێیانە ئەمەیان گەیاندە سەرکەوتن. شکۆی کوردیان سەرلەنوێ بەدەستهێنایەوە، بردیانەوە و رێگەی بەدەستهێنانی شکۆیان نیشاندا.

١٤ی تەمووز لەدایکبوونەوەوەیە

پەیوەندی لە نێوان سکۆ و ئازادیدا هەیە. بێگومان ئەگەر باسی شکۆیەک بکرێت، ئەوە تەنیا بە ئیرادە، بە ژیانی ئازاد مسۆگەر دەبێت. ئەگینا دەبێتە وتەیەکی بۆش و بێ ناوەرۆک. لەبەر ئەوە ئەم واتایە بە بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز بەخشرا. ١٤ی تەمووز وەک رۆژی شکۆی نەتەوەیی ناودێر دەکرێت. وەک گۆڕینی رێڕەوی نەتەوەیی بینرا. لەدایکبوونەوەیە. مێژوویەکی روولە سەرەوژێری و لەناوچوون هەبوو کە لە ژێر هێرشی قڕکەری، فاشیستی و کۆلۆنیالیستیدابوو. لەبەرامبەر ئەوەش مێژوویەک هەیە کە خۆڕاگری دەکات، لەبەرامبەر مردن خۆڕاگری دەکات، ئازادی و هەبوون مسۆگەر دەکات. ١٤ی تەمووز سەرەتایەکی لەم جۆرەی مێژوویی، لەدایکبوون دەخاتەڕوو. نیشانەی لەناوچوونی هەموو نەرێنیەکانە، لەسەر بناغەی ئازادی مرۆڤایەتی لە کوردستان سەرلەنوێ ئافراندنەوەیە.

هەربۆیە هەنگاوێک کە لە کاتی خۆیدا و شوێنی خۆیدا، بووە سەرەتایەکی مێژوویی. رێبەر ئاپۆ وتی، "هێڵی ناو پارتیمان نوێنەرایەتی دەکات، چالاکییەکی پڕ و پێویستە، پردێکی گەورەیە، ژیان لە مردن، ئازادی لە کۆیلایەتی ئافراندووە، پردێکی بەهێزە لەنێوان ئەوەدا". بەتایبەتی ژنان و گەنجان داوای لە هەموو کرێکاران، رەنجدەران، گەلی کورد کرد بە ئازایەتی، بێ ترس و سڵەمینەوە لەو پردەوە بپەڕنەوە بەرەو ئازادی. لەسەر ئەو بنەمایەش بانگی تێکۆشانی ئازادی کرد. کاتێک بانگەوازەکەی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ کاریگەری گەورەی بەرخودان یەکیگرت، ئەو کاتە تێکۆشانی گەورەی ٤١ ساڵە و بەرەوپێشچوونی مێژوویی ئافرێنرا.

دەبێت مرۆڤ بەمجۆرە لەوانە تێبگات. لەبەر ئەوەی ١٤ی تەمووز لە دژی بڕیاری کۆمەڵکوژی کوردان کە لە لۆزانەوە دەستیپێکرد، بڕیاردان لەسەر ئازادی و هەبوونی کوردانە. بۆ کوردان پێشبینی مێژووی نوێ، سەرەتای نوێی مێژووە. لە چوارپارچەی کوردستان، لە چوار لای جیهان ٤١ ساڵە بە ناوی ئازادی کوردستان، مرۆڤایەتی چ بەرەوپێشچوونێکی هەبێت مۆری بەرخودان و بڕیاری گەورەی لە ژێرەوەیە.

پەکەکە وەک ئەوانی دیکە خۆی نەچەماندەوە

بەرخودان بە شێوە گیانازانە لە دژی دڕندایەتی و فاشیزم ئەنجامدرا، چ رێگەیکی ئایدۆلۆژیکی خوڵقاند؟

بەرەو ئەو قۆناغە، هەر ئەو کاتە پەکەکە دادەمەزرا، رێباز و کاراکتەری ئەم تێکۆشانە دەخولقێنرا، بە دڵنیاییەوە گفتگۆ لەسەر ئازایەتی  گیانبازیی تێکۆشان دەکرا. ئەمە هەم لە ناو پەکەکە و هەمیش رێکخراوەکانی دیکەدا هەبوو. کاتێک مرۆڤ ساڵانی ١٩٧٠ بەبیر بهێێتەوە، یاخود بگەڕێنەوە بۆ ئەو سەردەمە و لێکۆڵنەوە لە بەڵگەکانی ئە سەردەمە بکات، بە ئاسانی دەبینرێت کە تێکۆشنێکی زۆر گرنگ کراوە. زۆر کەسایەتی هەبوون کە بە خۆیان دەوت رێبەرن. زۆر رێکخراو و بزوتنەوە هەبوون. بێگومان بۆ ئەوەی پشتیوانی گەلی کورد بەدەسبهێنن، ویستیان ببنە رێبەری کورد، رێکخراوی کورد. دەیانگوت با کورد ئازاد ببن. بەڵام کاتێک پرسیاریان لێدەکردن کە ئەوە چۆن دەستەبەر دەبێت، ئەو کاتە وەڵامی ئەوان، روانگە، مامەڵە و هەڵوێستی ئەوان جیاواز دەبوو. بەڵێ با کوردستان رزگار بکرێت، کورد ئازاد بکرێن، مێشک و سیاسەتی قڕکەر، فاشیست، کۆلنیالیست لەناو بچێت، بەڵام ئەوە چۆن دەکرێت؟ وەڵامەکان بۆ ئەوە جیاواز بوون.

زۆر کەسایەتی و بزوتنەوە وەڵامی جیاوازیان دایەوە. هەندێک وتیان ئەگەر پێویست بێت تێکۆشانی چەکداریش دەکرێت، گیانبازیش دەکرێت بەڵام دەێت مرۆڤ سود لە دەرفەتە دیموکراتیکەکان وەربگرێت و بەم جۆرە روویانکردە ریفۆرمخوازی، هەلپەرستی. هەڵوێستی کەسی، ژیان و هەبوونی خۆیان خستە پێش ژیانی ئازادی گەلی کورد. پەکەکە ئەو هەڵسوکەوتەی رەتکردەوە. رێبەر ئاپۆ ئەوەی بە بەرفراوانی هەڵسەنگاند و کادرەکانی پەکەکەی لەسەر ئەو بەهایانە پەروەردەکرد. ئازادکردنی کوردستان بەو هەڵسوکەوتانە لە بەرامبەر هێرشە فاشیستیە قڕکەرەکان بە مانەوە لەسەر ژیان ئەستەم بوو. لەبەر ئەوەی نمونەی زۆر بەرجستە هەبوون. لە پارچەکانی کوردستان هەموویان پێشتر لە دژی قڕکردن بەرخودانیان کردبوو، بەڵام هەموویان بە کۆمەڵکوژی سەرکوت کرابوون. پێشەنگەکانیان، سەرکردەکانیان، فەرماندەکانیان بە شێوەیەکی دڕندانە لەسێدارەدرابوون. راستیەکی لەم جۆرە هەبوو. هەربۆیە دۆخێکی گۆڕانکاری لەئارادا نەبوو. ئەگەر بە تێکۆشان ئەو دۆخە نەگۆڕدرێت، ئەوەی لە مێشکی ئەوانەدابووایە کە دەیانگوت تێدەکۆشم، هەمان ئەو شتە دەبوو. پەکەکە لەم رووەوە بە دیاریکراوی قسەی هەبوو. خۆی هەڵسەنگاند، ژیانی کەسی خۆی نەخستە پێش هەبوون و ئازادی گەل. بە گوێرەی بەرژەوەندییە کەسییەکان نەجوڵایەوە. لەسەرەتاوە ئەوەی خستەڕوو کە ئازادی و هەبوون تەنیا بە بەرخودان و بە گیانبازی و ئازایەتی گەورە دەتوانرێت دەستەبەر بکرێت. کادرەکانی بەم جۆرە پەروەردەکرد. کادرەکانی بەم جۆرە خوڵقاند.

بۆ بەدەستهێنانی ئازادی چی پێویست بێت دەبێت بکرێت

کادرو جەنگاوەرانی پێشەنگی پەکەکە کاتێک چوونە زیندانیشەوە خاوەن ئەو هۆشیارییەبون. هەڵبەتە ئەوان هەموو دەرفەتەکانی ناو زیندانیشیان تاقیکردبووەوە. سەرنج بدەن راستەوخۆ نەکەوتنە ناو شەڕێکی دژوارەوە. بۆ ئەوەی تێکۆشانی هەبوون و ئازادی بە شێوەی کاریگەر بەڕێوەببەن، بیریان کردەوە کە هەلومەرج و دەرفەتەکان کامانەن، لەوەیان روانی و بەگوێرەی ئەوە دەستیان بە تێکۆشان کرد. بەڵام هێرشەکانی رژێمی سەربازی فاشیست دژواربوون. هێرشی دانپێدانان وەرگرتن، خۆبەدەستەوەدان، داماڵین لە بیر و بڕوا لە سەر زیندانەکان سەپێندرابوو، بە شێوەیەکی پلانبۆدانراو و رێکخراو بە شێوەی خێرا ئەنجامدران. ئەوەش بوونە هۆی ئەوەی سەرلەنوێ دەست بە هەڵسەنگاندنەوە بکەن. دیسان لەو هەڵسەنگاندنانەدا ئاستی بیر و بڕوا بە شێوەی سروشتی ئەنجامی دروستیان هێنایە ئاراوە. چی فێر دەکات؟ ئەوەی وترا دەبێت بکرێت. ئەوانەی بەر لە هەموو کەس دەیڵێن دەبێت بەر لە هەموو کەس بیکەن. بۆ بەدەستهێنانی ئازادی چی پێویستە، دەبێت لە شوێن و کاتی خۆیدا بە بوێری و گیانبازی گەورە ئەنجام بدرێت. ئەو هۆشمەندیەی بە مەزڵوم دۆغانەوە هاتە ئاراوە ئەمەبوو. بڕوامەندبوون بە سەرکەوتن، ئەو هۆشمەندی و بڕوا قووڵە کە دەیبینی ئەگەر کورد بیری ئازادی بەدەستبهێنێت بە تێکۆشان چ مێژوویەکی گەورە دەخوڵقێنێت و بە بیر و باوەڕێکی گەورەوە بڕوای بەوە هێنا، ئەو بوێری و گیانبازییەی باسی دەکەین، ئافراندی. هێڵی گیانبازی بەم جۆرەبوو.

ئەوەی نیشاندا: لە بەرامبەر ئەو ستەمەی بەسەر زینداندا سەپێندراوە ئەگەر بە گیانبازی بەرخودان بکرێت، هەبوون دەستەبەر دەبێت. جگەلەوە هیج بوارێک بۆ ژیانی ئازادانە و مرۆڤانە بوونی نابێت. یان لە رووی مرۆییەوە رۆح و بیر لەناو دەبرێت، بەو جۆری زیندوو بێت یاخود ژیانی ماددی تێپەڕێندرێت، دەرگای ژیانی رۆحیی ئازادی دەکرێتەوە. رێگەیەکی دیکە بوونی نەبوو. لەبەر ئەوە کەمال پیر وتی، ' ئێمە ئەوەندەی لەپێناویدا بمرین، ژیانمان خۆش دەوێت'. ئەوە زۆر گرنگ و واتادار بوو. کاتێک مرۆڤ لە پێناو ژیاندا بمرێت، ئەو کاتە ژیان دەخوڵقێندرێت، دەتوانێت واتادار و بەنرخ بێت و مرۆڤ دەتوانێت ئازاد بێت. راستی ژیان لە بنەڕەتدا بەم واتایە دێت. روانین و هۆشمەندی خۆی بەم جۆرە نیشاندا. ئەو بیر و ئیرادەیە، هێڵێکی گیانبازی لەم جۆرەی دروست کرد. هێڵی گیانبازییە.

گیانبازی  ١٤ی تەمووز چالاکییەکی بە زانابوونە

دەبێت ئەمە بە هەڵە لێکنەدرێتەوە. هەڵبەتە هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژیک و رێنیشاندەرانەبوو. پێویستە ئەو هەڵوێستە گیانبازییە، چالاکییە گیانبازییە و چالاکییە خۆکوشتنانەی هەندێک رێکخراو تێکەڵی یەک نەکرێت. زۆرینەی ئەوانە بە پارە دەکرێت، بە خەڵەتاندن، بە دۆگمابوون. بەڵام سەرنج بدەین لە بەرخودانی گەورەی زیندان، لە گیانبازی چالاکی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزدا شتێکی بەم جۆرە بوونی نییە. دوگمابوون و شتی لەو جۆرە بوونی نییە. قوڵترین شێوازی بیر و بڕوابوو. زیاتر لە هەموانیش چالاکی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز ئەوەی بەرجستە کرد. رژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول لەسەر بنەمای ناتۆ هەموو شتێک و رێبازێکی تاقیکردەوە. بۆ وێنە هێزی ئەو بەشی نەدەکرد کە بتوانێت چالاکوانان بخەڵەتێنێت و ئەوان لە بەرخودان دووربکاتەوە. سەرۆکی رژێمی سەربازی کەنعان ئەڤرەن کاتێک لە دەرییێ چیا قسەی کرد، ئەو زیندانەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزی تێدا ئەنجامدرابووو نیشاندابوو و وتبووی: 'لەوێ هەندێک کەسی تێدایە، سەریشیان لێبکەیتەوە دەست لە بیر و باوەڕی خۆیان هەڵناگرن'. لەبەرامبەر پەکەکە و بەرخودانی گەورەی ١٩٨٢، لە بەرامبەر بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز و ئەو بیر و باوەڕەی ئەمە هێناوەتە کایەوە، ناچار بوو کە خۆی شکستەکەیان رابگەیەنێت. دۆخێکی گرنگ بوو، دۆخێکی واتاداربوو. نیشانیدا کە بەرخودان چۆن سەرکەوتنی گەورەی هۆشمەندی، ئیرادە و بڕوای لێدەکەوێتەوە.

بەرخودانی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢ سەرفرازییەکی بەو جۆرەی ئافراند. هێڵی فیداییبوونی ئاوێتەی سەرفرازی کرد. لەگەڵ بیر و بڕوادا ئاوێتەی یەکتری کردن. فیداکاری و بوێری، بە بڕوا و سەرفرازی یەکانگیرکرد و بونیادی نا. هێڵی گیانبازی بۆ پەکەکە بووە هێڵێکی نوێی ئایدۆلۆژیک. بەرلەوەش دەیویست تێکۆشانێکی زۆر گیانبازانە بەڕێوەببات. لە زیندانەکاندا بەرخودانی گەورە بکرێت، مرۆڤ ببێتە جەنگاوەری گەورە، لەو پێناوەدا مرۆڤ ژیانی خۆی بەخت بکات و شەهید ببێت. هەموو ئەوانە هەڵدەسەنگێنران و دەزانران. ئامادەکاری بۆ ئەوە هەبوو.

تەرزی سەرکەوتنی بەرخۆدانی ئافراند

ئەمە چۆن بە پراکتیک جێبەجێ دەکرێت، بووە ڕۆژەڤ و لە بەرخۆدانی زیندان خۆی دەرخست، تەرزی تێکۆشان و بەردخۆدانی دەرخست. ئەو تەرزە بەرخۆدانەی دەکرێت لە هەر ڕەوشێکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، لە هەر ژینگە و هەلومەرجێکدا بێت. ئەم هۆشیارییە، ئافراندنی ئەم ئیرادەیە، وەک خۆکوژی و شتی لەم شێوەیە نەبوو لە شوێنەکانی تردا. بەو جۆرە نەبوو، کەسانێک ئاراستەیان بکات بۆ ئەم کردارە، ناچارنەکران بەمە، یان هەندێک بەڵێنیان پێ درابێت. بە ڕوانین و زانین و تێگەیشتن، نرخاندنی ڕەوشی پێشتر و پاشتر، بە بینینی سەرکەوتن، بەرخۆدانێکی وەها ئەنجامدرا. کەمال پیر لە هۆڵی دادگا گوتی: "لەم تەڤگەرەدا سەرکەوتن دەبینم". بەم تێگەیشتن و ڕوانین و باوەڕەوە، ڕوویکردە بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، هەموو شۆڕشگێڕانی تریش وەها بوون، بەگوێرەی ئەم هەڵوێستەی هەردەم سەرکەوتن دەبینێت، ڕۆحی فیداکارییان ئاواکرد.  

بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز یان بەرخۆدانی زیندانی مەزنی ١٩٨٢، چی پێشکەش بە پەکەکە کرد؟

١- ئەو بڕیارەی، دەبێت دژی پاشڤەڕۆیی و فاشیزم و داگیرکەری و قڕکردن بەرخۆدان بکرێت.

٢- دەبێت ئەم بەرخۆدانە لەسەر هێڵی فیداکاری بێت و ئەم هێڵە پیشان بدرێت.

٣- سەلماندنی ئەوەی ئەم شتە لە هەموو ڕەوشێکدا مومکینە، پێویستە تەرزێک بێتەدی کە سەرکەوتن دەئافرێنێت.

٤- هەموو پەرەسەندنەکانی دواتر، تێکۆشان لە کوردستان، گەریلا، هەموو شتێک، لەسەر بناغەی ئەم بڕیارە مەزنە و لە ئەنجامی ئەم دەسپێکە مەزنە پێکهات.

١٤ ی تەمموز بناغەی هەموو شتە ڕاستەکانی کوردستانە لەماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوو

ئەنجامەکانی بەرخۆدانی "ڕۆژووگرتنی مردن"ـی ١٤ ی تەمموزی مەزن چۆن بوون، لەڕووی نرخی ئایدۆلۆژی و فەلسەفی و ئەخلاقییەوە، تا ئەمڕۆ نەریتی بەرخۆدان چۆن درێژەی کێشا؟ چۆن ئەم میراتە تا ئەمڕۆ پارێزراوە؟

پرۆسەیەکی مێژوویی ٤١ ساڵە هەیە. هەر ساتێکی ئەم ٤١ ساڵە، پڕە لە فیداکاری و تێکۆشان و پەرەسەندنی مەزن، گەلی کورد و ژنان و ڕەنجدەران، لەسەر بناغەی بڕیار و ڕێبازی مەزڵوم و فەرهاد و بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز لە زیندان خۆیان دادەمەزرێننەوە، ڕەوشەکە بەم جۆرەیە، دەبێت ئەم ڕێگەیە بناسینەوە.

دەبێت دووبارە ئاوڕ لەوە بدەمەوە، لەماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوو، کاریگەری بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان بەردەوامە، بەرخۆدانی "ڕۆژووی مردنی"ـی ١٤ تەمموزی مەزن لەسەر هەموو وشەیەک کە بەناوی ئازادی کوردستانەوە دەردەبڕدرێت، لەسەر هەموو کارێکی ڕاست مۆری خۆی لێداوە. پێشڕەوی هەیە، ڕۆح و قارەمانێتییەکی ئافرێنراو هەیە. ڕەوشێکی کاریگەر هەیە. گەنجان و ژنانی کورد ڕوویانکردە تێکۆشان، پەیوەندیان کرد بە پارتەکەوە، قارەمانێتی گەریلایان دەرخست و بە کاریگەری ئەم بەرخۆدانە مەزنە هاتنە چیاکان. لەم بارەیەوە، مانادارترین وەڵام بۆ بەرخۆدانی "ڕۆژووی مردن"ی ١٤ ی تەمموزی مەزن، چالاکی گەریلا بوو لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤، ئەم چالاکییە ویستی ڕێبازی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز بگەیەنێت بە چیاکان و گەریلا. ئەمە گرنگ و پڕمانا بوو. لەڕووی مێژووییەوە، ئاشکرایە ئەم گەریلایەتییە چۆن پێکهات، چۆن خۆی ئامادەکرد، چۆن ئەم هەنگاوەی هاویشت. هەروەها هەنگاو بە هەنگاو، ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ دیارە وەک هێزی یەکلاکەرەوە و پێشەنگ و مامۆستا و ڕێبەر لەم جۆرە چالاکییانە و گۆڕینی بۆ بەرخۆدانێکی مەزن. پێویستە ئەمە بزانرێت و تێی بگەین. هەر لەم ڕووەوە، فیداکاری ١٤ ی تەمموز و گەریلایەتی ١٥ ی ئاب، گەیشتە چیا و گرد و شارەکان. پێویستە تێکۆشەر ئەو ئامرازانە بدۆزێتەوە کە بەشێوەیەکی فراوانتر جڤاک ڕادەکێشێت بەرەو تێکۆشان، لەپێناو ئافراندنی بەرخۆدانی پێشەنگ و هێزی گەریلا. فیداکاری گەریلا بووە مایەی سەرهەڵدانی نەوەدەکان، ڕێخۆشکەر بوو بۆ پەرەسەندنی نەتەوەی دیموکراتیک، شۆڕشی ئازادی ژنان دەستیپێکرد و کاروانی نەتەوەی دیموکراتیک پەرەی سەند. گەلی کورد بەهۆی کۆڵۆنیاڵیزم و قڕکردن و فشار و سەرکوتەوە دابەشکرا بوو، لەیەکتر جیابوونەوە و شەڕی یەکتریان دەکرد بە هۆکاری بێ مانا. ئەم ڕەوشە بووە هۆی دەرکەوتنی کەسێتییەک کە هەوڵ بدات بۆ یەکێتی لەپێناو ژیانی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر و برایەتی و دیموکراسی، تا هەموو هێز و پشتیوانییەک فەراهەم بکات، تا جڤاکبوونی مێژوویی گەلی کورد لەسەر بناغەی ئازادی و دیموکراسی ببوژێنێتەوە، بەمەش نەتەوەی دیموکراتیک بۆ کوردەکان دەرکەوت، لێرەوە، چاند و ئیرادە و پێوەر و هەبوونی فیداکار و ژیانی خۆی لەسەر ئەم بناغەیە داڕشت. ئەمە زۆر گرنگە.

لە نەوەدەکاندا، ئەم تێکۆشانە لە چوارچێوەی سەرهەڵدانی کوردەکاندا پێکهات. دەتوانین بڵێین، هەموو گوند و شارۆچکەیەکی کوردستانی، لە نوسێبین تا جزیر، لەوێوە تا لجێ، چالاکی وەهایان ئەنجامدا و شێوەیەک لە ڕێکخستن پێکهات، ئەمە واتای چییە؟ واتە جڤاکی کوردی دابڕا لە سیستەمی سەرکوت و کۆڵۆنیاڵیزم، دابڕا لە سیستەمی قڕکردنی چاندی، بووە جڤاکێکی دیموکراتیک دژی ئەمانە، وەک جڤاکێک خۆی پاراست، چووە نێو پرۆسەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە. ئەم پرۆسە گرنگە، لەگەڵ گەریلا و سەرهەڵدان پێشکەوت.   

ئەم ڕەوشە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو، لەدەوری بەرخۆدانی ئیمراڵی پێکهات و پەرەی سەند

ئەم ڕەوشە لەدەوری بەرخۆدانی ئیمراڵی پێکهات و پەرەی سەند، کە مەزنترین و گرنگترین هەڵوێست و بەرخۆدانی مرۆیی و مێژووییە لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوو. لە سەرەتای حەفتاکانەوەم ڕێبەر ئاپۆ هەردەم دەسپێخەری کردووە بۆ ئافراندنی هۆشیاری و ڕۆح و باوەڕ و قارەمانێتی و فیداکاری و ئەم کاروانە، بووە ئافرێنەری هەموو شتێک. لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو، پێشەنگایەتی خۆی دژی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی، گەیاندە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا، ئەوەش لەڕێگەی بەرخۆدانێکی مەزن و پڕماناوە. ئەم فیداکارییە، بوو بە چالاکی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ ی گەریلا، هەروەها بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاوە پێشەنگایەتییەکی نوێی پارتەکە دەرکەوت. فیداکاری پەکەکە لەسەر ئەم بناغەیە دەرکەوت. دابڕا لە پێوەری پارتەکانی تر و پێوەری تایبەتی خۆی ئافراند. هەروەها لە پێشەنگایەتی ئەم پارتەدا، ڕاستی گەلی کورد و نەتەوەی دیموکراتیکەکەی دەرکەوت کە سەرهەڵدان و فیداکاری دەکات و دەژی و تێدەکۆشێت لەپێناو هەبوون و ئازادییەکەی. لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو، ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمێکی نوێ، واتە بە پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن، پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی پێکهێنا، کە دەکرێت ببێتە چارەسەری پرسی کورد و پرسی ژن و پرسی ڕەنجدەران و جڤاک، ببێتە هۆی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، مرۆڤایەتی ڕزگاربکات لە فاشیزمی دەوڵەت_نەتەوە.

بێگومان هەموو ئەمانە بە قووڵبوونەوە لە فیداکاری پێکهات، فیداکاری زیلان و سەرهەڵدان، لە فیداکاری ڤیدات ئایدن تا دەیان و سەدان فیداکاری تری ٢٥ ساڵی ڕابردوو، لە بنەڕەتدا نوێنەرایەتی بەرخۆدانی ئیمراڵی دەکەن. بێگومان ئەم بەرخۆدان و فیداکارییە لەنێو پارتەکەدا قەتیس نەبووە، بەڵکو لەنێو گەریلا و ژن و گەنج و جڤاکی کوردی لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەش تەشەنەی کرد. بە کاریگەری تێکۆشانی ئازادی کوردی، گەیشتە هەموو مرۆڤایەتی. لێرەوە، شۆڕشی ئازادی دەستیپێکرد، شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا. لەوە گرنگتر ئەوەیە، دژی هێزێکی فاشیستی وەک داعش وەستانەوە کە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی، لەپێناو پاراستنی هەبوونی گەلی کورد و ئازادییەکەی، لەسەر ئەم بنا‌غەیە مرۆڤایەتییان لەم دڕندایەتییە پاراست. ئەم کار و چالاکییانە دەکەونە چوارچێوەی ڕێبازی فیداکاری و تا ئێستە ڕیشەی داکوتاوە، کاتێک دوژمن هێرشی کرد و فشاری توندی کردە سەریان، ویستی ملکەچیان بکات و باوەڕ لەدەست بدەن، مۆڕاڵیان بشکێنێت و قڕیان بکات، بەرخۆدانی ئازادی گەلی کورد بواری کردەوە لەبەردەم ئافراندنی مرۆڤایەتییەکی نوێ، ئەمە گرنگە، دەبێت لێی تێ بگەین.

ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "ئەگەر هێرش و فشار و سەرکوت نەمکوژێت، ئەمە دەبێتە بناغەی پەرەسەندنی مەزن، دەبیتە بناغەی سەرکەوتن". با سەرنج بدەین، ڕژێمی فاشیستی ١٢ ی ئەیلول لە زیندان پێکهات، پاشان لە نەوەدەکان، ڕژێمی فاشیست هێرشێکی سەراپاگیری کردە سەر گەل. ئەوە ٢٥ ساڵە، هێرشێک هەیە بۆ لەناوبردن و قڕکردن و تەسفیەکردن بەرامبەر رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی. لە بەرامبەردا، دۆزینەوەی ڕێگە و ئامرازی بەرخۆدان و قارەمانێتی و فیداکاری و هەڵوێستی ڕاست، ئەم هێرشانەی شکاند. پێچەوانەی ئەوە، ئازادی و دیموکراسی و ژیانی برایەتی وەک ئەڵتەرناتیڤ پەرەی سەند، ئەمە دەبێتە مایەی ئەم پەرەسەندنە مێژووییانە. بەم تێکۆشانە مەزنە، ڕێبازی فیداکاری هاتە نێو جڤاکی کوردستانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، گورزی گەورەی وەشاند لە زیهنیەت و سیاسەتی فاشیست و ستەمکار و کۆڵۆنیاڵیستەکان و هەڵیوەشاندەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "ئێوە بێهودە هێرش دەکەن، چیتر ئەنجامی نابێت، زیان بە هێرشکەرانی دەگەیەنێت". لەگەڵ ئەوەش، نەیانویست لەمە تێبگەن، یان گوێبیستی نەبوون، یان بەگوێرەی بەرژەوەندی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ ئەم وشانە کرد. هەرکەس وا بکات، ڕەوشی قەیراناوی تر دەبێت، کۆتایی خۆی دەنوسێتەوە، تورکیا بەرەو کارەسات دەبات. وەک چەتەکانی نەوەدەکان و جەندرمە و دژە تیرۆر؛ چەتە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەش، وەک هێرشەکانی داعش، تورکیا بەرەو کارەسات دەبەن.

دەبێت بەباشی لەم میراتە تێبگەین و بیگەیەنین بە سەرکەوتن

پێوەر و بەرپرسیارێتییەکان بۆ پاراستنی ئەم میراتەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ تەمموز چیین؟

دەتوانین بە ڕستەیەک گوزارشتی لێ بکەین، تەنها بانگەشەی ئەم بەرخۆدانە هەیە. پێویستە مرۆڤ بەباشی لێی تێ بگات و بەسەرکەوتووی بەدی بهێنێت. دەبێت لەم هێڵی بەرخۆدانەدا، تێکۆشان و ژیان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی فیداکاری بکرێت... ڕێگەی تر نییە. تاکە شت ئەمەیە بۆ خاوەندارێتی لەم بەرخۆدانە. تاکە ڕێگەیە بۆ پراکتیزەکردنی. پێچەوانەی ئەمە، دەرچوونە لەم ڕێچکەیە. دەبێت بەباشی ئەمە بزانرێت. ئەم خەباتە مەزنە بۆ هۆشیاری و ئیرادە و باوەڕ، واتە خۆپەروەردەکردن و خۆئافراندن. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکەی گوتی، لەپێناو لەناوبردنی هەموو سیفەتەکانی دەسەڵات و سیستەمەی دەوڵەت_نەتەوە و زیهنیەت و سیاسەتی پیاوسالاری و ستەمکار و فاشیست و قڕکەر و هێرشی کۆیلایەتی لەنێو کەسێتی و بونیادی جڤاکیدا، دەبێت بەرخۆدانێکی نەپساوە بکرێت. هەروەها لەپێناو بینینی ڕاستی، دەبێت لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشان بکرێت تا سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە. بێگومان بەم جۆرەیە. ئەم بەرخۆدانە بۆ ئافراندنی ژیانی هەرزان نییە، ئەمە داهێنانی چەند کەسێک نییە بۆ بەهێزکردنی ژیانی مادی سادە. سەرەڕای ئەوەش، ڕەوشی گەلی کورد و ژن و مرۆڤایەتی ڕوون و بەرچاوە. کارەساتی مەزن ڕوودەدەن. ئەم بەرخۆدانە ڕێخۆشکەر بوو بۆ تێکۆشانی لەپێناو لەناوبردنی هەموو ئەم شتانە، هێڵی خۆی داهێنا. ئەمە شتێکی سادە و ڕۆژانەیی و قەتیسکراو نییە تەنها لەو قۆناغەدا، بەڵکو ڕۆشنکەرەوەی پاشەڕۆژە، دەریخست رێگەی ڕاست بەرەو تێکۆشان و سەرکەوتن چۆن دەبێت دژی هەموو ڕەهەندە نەرێنییەکان و هێرش و کێشەکان.

ئەم بەرخۆدانە گەردوونییە، فەلسەفە و هێڵە ئایدۆلۆژییەکەشی بەهەمانشێوە...

بەکورتی، نابێت هەڵە بکەین، نابێت کەس نزیکایەتی وەها هەرزان بکات، نابێت تەسک و سادە ڕەفتار بکەین، بیری تایبەت بەخۆمان بئافرێنین و خۆمان فریوبدەین. نابێت بڵێن ئەو قۆناغە بەو جۆرە بووە و ئێستە وا نییە. لە زیندان وا بووە و لە دەرەوە وا نییە. ئەمانە هەمووی درۆیە. ئەم بەرخۆدانە گەردوونییە، فەلسەفە و هێڵی ئایدۆلۆژی ئەم بەرخۆدانەش گەردوونین، بۆ هەموو کەس و شوێنێک دەبێت. تێکۆشەرانی پارتەکە دەتوانن وا بکەن، گەریلا دەتوانێت، وڵاتپارێزان دەتوانن، ژنان دەتوانن، گەنجان دەتوانن. هێڵی فیداکاری ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، لەپێناو تێکۆشەرانی پارتەکەیە، لەپێناو شەڕی گەریلایە، لەپێناو گەلانی شەڕکەرە، لەپێناو هەموو ئازادیخوازێکە. ئەمە ڕێگەی بەدیهێنانی هەبوونی ئازاد و ژیانی ئازاد و یەکسان و دیموکراسی و پاراستنی ئەم ژیانەیە. ڕێگەی تر نییە. ڕێگەکانی تر بۆنی فێڵ و ساختەکاری و بەرژەوەندی و سودی مادی لێ دێت. دەبێ‌ت لێیان دووربکەوینەوە. بەم هۆیەوە، ڕۆحی فیداکاری ١٤ ی تەمموز بۆ هەمووانە، پارتەکە فیداکارە، گەریلا فیداکارە، ژنان و گەنجان فیداکارن، هەموو ڕۆڵەکانی گەل فیداکارن. هەروەها هێڵی ١٤ ی تەمموز، هێڵێکی فیداکارییە کە هەمووان دەگرێتە خۆ، دەبێت بەم شێوەیە لێی تێ بگەین. ئەم فەلسەفەیە، فەلسەفەیەکی سرووشتی و تێگەیشتن و زیهنیەت و ڕوانگە و درککردنی ڕاستییە. هەروەها ئەم فیداکارییە ڕێگەی ژیان و ئایدۆلۆژیایە، شێوازی تێکۆشانە. ڕێکخستن جۆرێکە لە چالاکی، پەیوەندی ئاڵوگۆڕ، تێکەڵکردنی خەڵکە لەسەر بناغەی ژیانی هاوبەش و کاری پێکەوەیی، نەوەک سڕینەوەی ئەوانیتر و لاوازکردنیان و ڕاکێشانیان بۆ دواوە و زیانگەیاندن پێیان؛ ئەم هێڵە بەندە لەسەر پەروەردەکردن و ڕێکخستن و ڕاکێشان و ئاراستەکردنیان بەرەو دەسکەوتەکان و پتەوکردنیان؛ هەروەها هێڵی ئازادی و یەکسانی لەسەر بناغەی جیاوازییەکان و دیموکراسی و پەروەردەکردنەوە لەسەر بناغەی هاوبەشی، بونیادنان و ئافراندنی بەندە لەسەر مرۆڤ و ئافراندنەوەی جڤاک و پێکهێنانی هەبوونی خۆی.

١٤ ی تەمموز میراتێکی مەزنی جێهێشت

ئەمە میراتێکی مەزنە، کەس بەرگەی ناگرێت. تەنانەت ئەردۆگان چووە بەردەم دەرگای زیندانی بەرخۆدانەکە لەکاتی لاوازبوونیدا و ویستی هێزی لێ وەربگرێت. ئێستە سەرکوتکەرتر بووە، بۆتە ستەمکارێک تەنانەت ستەمکارانی وەک کەنعان ئەڤرەن پێی ناگە، ئەمە پرسێکی جیاوازە، بەڵام تا هێز وەربگرێت، ناچار پەنای بردە ئەم شوێنە، ئەمە ڕەوشێکی کاریگەرە، کاریگەری لەسەر هەمووان هەبوو، ڕێگەی دا هەمووان رێگەی ڕاست بگرنەبەر و لاوازی تێپەڕێنن، ئەمە خودی ڕاستییە، لەم چوارچێوەیەدا، میراتێکی مەزنی جێهێشت.

ئەوە ٤١ ساڵە پێشەنگایەتی جڤاکی کورد و ژن و گەنجی کورد دەکات، پێشەنگایەتی پارتەکەمان و گەریلا دەکات. لەژێر ئەم پێشەنگایەتییە، پارتەکەمان و شەڕڤان و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، لەماوەی ٤١ ساڵدا زیاتر لە ٤١ هەزار شەهیدی بەخشی، بەرزترین قارەمانێتی لە مێژوو پێشکەش کرد، قارەمانانەترین کاروانی ئازادی دەرخست. لەڕێگەی ڕۆحی هاوڕێتی ژن و پیاوەوە، بناغەی هێڵی فیداکاری دانا، ژیان و تێکۆشان بە چەندین ڕێگەی مانادار پێکەوەبەستران، ئەمە گرنگترین پەرەسەندنە، مەزنترین میراتی مێژووە.

ئەگەر بەوردی بڕوانین، ئێستەش کەس ناتوانێت باس لە بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز بکات، ئەم چالاکییە کاریگەری کردە سەر نەیارەکان، هەر لەسەرەتاوە کەنعان ئەڤرەن کەوتە ژێر کاریگەرییەوە کە گەورەترین دوژمنی بوو. ئێستاش کاریگەری لەسەر ئەردۆگان دانا کە لەسەر رێگەی وی دەچێت. چالاکییە مەزنەکانی مێژوو بەم جۆرەن. مامۆستاکان وا دەڵێن. بە مانایەکی تر، ئەگەر ڕاست بێت بڵێین، پێوەری هەر چالاکییەک کاریگەرییەتی لەسەر نەیارەکان، لێرەدا، بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز، نەوەک هەر کاریگەری کردە سەر دوژمن، بەڵکو وایکرد لەبەردەم قاچەکانی چۆک دابدات، ئەمە قەبارەی چالاکییەکەیە، ئەمە هێزی کاریگەرییەتی.

بێگومان ئەمە میراتێکی مەزنە، کەس ناتوانێت بیسڕێتەوە، هەمووان لێی سودمەندن، کەواتە مەترسییەکە چییە؟ شێواندنی ڕاستی، تێکدانی ئەم هێڵە، شێواندنی هۆشیاری ئازادیخوازی و هێڵی فیداکاری مەترسییە، فیداکارییەکانی هێڵی ڕۆحی فیداکاری ئەم زیهنیەتەیان دەرخست بۆ پیشاندانی ڕێگەی هەڵە لە ڕوانگەی فەلسەفی و هەڵوێستی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن و چالاکی. بە ڕواڵەت خاوەندارێتی دەکەن، بەڵام بە پراکتیک شێواندن هەیە، ئەم کەسێتییانە مەترسین، بە هەر ڕەنگ و ناو و هەڵوێستێکەوە بێت، پێویستە دژی ئەم بانگەشە ساختانە بوەستین. هەروەها ١٤ ی تەمموز ڕێگە بەمە نادات. هۆشیاری تایبەت، هێڵی تایبەت، تەرزی تایبەتی خۆی ئافراند و سەرکەوت. شێواندنی ئەم هێڵە ئاسان نییە، نابێت ڕێگە بەمە بدرێت. ئەگەر ئەمە ڕووبداتەوە، مەترسییەکەی گەورە دەبێت، دەبێت لەمە دووربکەوینەوە.

من وەها دەڵێم، تا باشتر خاوەندارێتی لێ بکەین، دەبیت باشتر تێی بگەین و سەرکەوتووانەتر پراکتیزەی بکەین. ژیان و جێبەجێکردنی ئەم هێڵە پێویست و ناچارییە، بێگومان سەرکەوتن دەهێنێت. ٤١ ساڵە بەم جۆرەیە. لە ساڵی ٤٢ هەمینیش بەم جۆرە دەبێت. هەرگیز کاریگەری ئەم چالاکی و بەرخۆدانە لە مێژووی ئایندەمان کەم ناکات. بەردەوام نوێبوونەوە و زیندوێتییەکەی دەپارێزین لە هەموو سات و یادێکدا. پێشەنگایەتی مرۆڤایەتی دەکات بۆ ئازادی. لەسەر ئەم بناغەیە، دووبارە  بە ڕێز و سوپاس و شکۆوە یادی شەهیدانی قارەمان و داهێنەر و جێبەجێکەرانی ئەم بەرخۆدانە دەکەینەوە. لە ٤٢ هەمین ساڵیادی ئەم بەرخۆدانە، باشتر لە هێڵی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز تێدەگەین و سەرکەوتووانەتر جێبەجێی دەکەین.

هـ . ب