کاڵکان: دەبێت تێکۆشان ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە بنەما بگرێت

"لە ساڵی ٢٦ەمینی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا ئێمە پێکەوە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و سیستمی جینۆساید کە ئافراندویەتی، لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد گوڕ بە تێکۆشان دەدەین".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ئەنجامدا. دوران کاڵکان رایگەیاند، کە لە ئیمراڵی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و سیستمی جینۆساید لە راستیدا سیستمی بەڕێوەبردنە؛ دەبێت ئەو سیستمە لەناو ببرێت و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر بێت.

کاڵکان ئاماژەی بەوەشکرد کە رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت ئازادی کوردان دەستەبەر نابێت. تورکیا دیموکراتیک نابێت و دیموکراسی بەرەوپێش ناچێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئیمراڵی، بە تەواوەتی سڕینەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و لە سەر بنەمای ئازادی کورد چارەسەرکردنی پرسی کورد پێکەوەوە بەستراونەتەوە و ئاوێتەی یەکترن. ئەوانە وەک گۆشت و نینۆک تێکەڵ بە یەکترن. دەبێت مرۆڤ بە گشتی رەچاویان بکات. تەنیا گۆشەگیری بە شێوەی بەرتەسک بەس نییە. تەنیا بە تێکۆشان دژی گۆشەگیری ئەنجام بە دەست ناهێندرێت. پێویستە تێکۆشان بە تەواوەتی لەسەر لەناوبردنی سیستمی ئیمراڵی و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە ئامانج بگیرێت".

'دەبێت ئێمە بە دروستی لە راستی ئیمراڵی تێبگەین'

هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

"بە بۆنەی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی مێژوویی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە دژی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەورە لە دژی پیلانگێڕی، ئێمە هەوڵ دەدەین هەندێک بابەت لەسەر بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و سیستمی ئیمراڵی هەڵبسەنگێنین.

بێگومان ئەو بابەتە زۆر هەڵسەنگێندراوە. دەربڕین بەرچاو لەلایەن رێبەر ئاپۆوە خرایەڕوو. بە گشتی باسی دەکرێت. بەڵام سەرلەنوێ کورتکردنەوەی بە شێوەیەکی یەکگرتوو و تەواوەتی لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسانەی حەزیان لێیەتی و دەیانەوێت باشتر لە بابەتەکە تێبگەن بە سود بێت.

لەم چوارچێوەدا بەر لە هەموو شتێک من بەڕێزەوە سڵاو لە بەرخودانی ئیمراڵی، ئەندازیاری بەرخودان رێبەر ئاپۆ و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ٢٥ەمین ساڵیادی بەرخوداندا بەشداربوون. هەروەها سڵاو لەو بەرخودانە گەورەیەی ٢٥ ساڵە دەکەم کە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' خۆڕاگرییان کرد و بە دەوری رێبەر ئاپۆوە بازنەیەک لە ئاگریان ساز کرد، هەروەها هەموو شەهیدانی قارەمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە.

بە دڵنیاییەوە دروستترین تێگەیشتن لە راستی رێبەر ئاپۆ بە تێگەیشتن لە بەرخودانی ئیمراڵیدا تێپەڕ دەبێت. لەبەر ئەوەی بەجیهانیبوونی رێبەرایەتی لە راستی ئیمراڵیدا هاتووەتە ئاراوە. بە سێهەم لەدایکبوونەوەی رێبەرایەتی هاتووەتە ئاراوە. بۆ ئەوەی بە دروستی لە ەبرخودانی ئیمراڵی تێبگەین، پێویستە بە دروستی لە سیستمی ئیمراڵی تێبگەین. لەبەر ئەوەی ئەم بەرخودانە بە شێوەیەکی بەرچاو لە دژی لە دژی ئەو سیستمە بەرەوپێشچوو. لەبەر ئەوە، بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەکانی بەرخودان راست و پێویست درکی پێبکرێت، هێزی بەرامبەر بە بەرخودان، واتە دەبێت سیستمی ئیمراڵی بە دروستی لێی تێبگەین.

ئێمە باش دەزانین کە سیستمی ئیمراڵی سیستمێکە کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی درێژە پێدەدات. سیستمی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. کاتێک کە هێرشەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە شێوەی دیکە تێکچوون، ئیمراڵی خۆی وەک سیستمێکی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن پێکهێنا. ٢٥ ساڵە هەوڵ دەدات خۆی بناسێت. ئەو هێرشانە بەردەوامن. لەم بوارەدا دەبێت ئێمە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە دروستی تێبگەین.

سیستمی قڕکەر جگە لە تورکایەتی دەرفەتی ژیان بەوانی دیکە نادات

هەڵبەت ئەوەش پێوەی بەستراوەتەوە؛ هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە هەمان کاتدا هێرشێکە بۆ تێگەیشتن و پێکهێنانی پرسی کرد. واتە بۆ رێگریی لە چارەسەری پرسی کورد، بۆ بە هەمیشەییکردنی پرسی کورد و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان بە ناوی پرسی کورد ئافرێنراوە و رێبازێکی هێڕشی ئاشکرایە. لەو چوارچێوەدا دەبێت مرۆڤ بە دروستی لە پرسی کورد تێبگات . واتە پرسی کورد چییە؟ ئێمە باش دەزانین کە دابەشکردنی کوردستان بۆ سەر چوار پارچە دانانی گەلی کوردە لە ژێر سیستمێکی دژواری پەستانی جینۆساید، کۆلۆنیالیزم و سڕینەوە. پرسی کورد بە واتای هەبوون و هێڕشی ئەقڵیەت و سیاسەتی جینۆسایدە کە نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کرد دەکات و بۆ لەناوبردنی گەلی کوردە.

ئەو کاتە، دەبێت مرۆڤ هۆشمەندی و سیاسەتی قڕکردنی بە دروستی تێبگات. ئەو لۆژیک، ئەقڵیەتە چۆنە، بە چ واتایەکە؟ پێویستە مرۆڤ بتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە. کاتێک بەو جۆرە لە بابەتەکە نزیک دەبینەوە، ئێمە دەتوانین قڕکردن بە روونی بخەینەڕوو. ئەقڵیەت و سیاسەت، هێرش و لۆژیکی لەناوبردن هەر هەموویان بۆ مانەوەی خۆیەتی. وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی دەبینرێن و پێشتریش دەبینران. جگە لە خۆی مافی ژیان بۆ کەس بەرەوا نابینێت. ئەگەر ژیان هەبێت، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە من ببمە یەک، هەموو کەس خزمەت بە من بکات و لە دەرەوەی من هیچ شتێک نەکات، قەبوڵنەکردنی هەموو شتێک کە پێی دەڵێن دیموکراسی، هابەشی پێکردن، برایەتی، مرۆڤایەتیە. بە واتای ئەوە دێت کە تەنیا مرۆڤ خۆی لە بەرچاوبگرێت. خۆی بە باڵادەست دابنێت، هەموو شتێکی بۆ خۆی بوێت و بۆ کەسانی دیکەی نەوێت و خۆی بە خاوەن ماف دابنێت و لەپێناو مانەوەی خۆیدا کەسانی دیکە لەناو ببات. واتای جینۆساید و قڕکردن ئەوەیە.

بەڵام بڕوانن سەردەستانی دەوڵەتی تورک و ئایدۆلۆژیا نەژادپەرستانە، فاشیست، کۆلۆنیالیست و شۆڤێنیەکەی کە ئەو بەڕێوەبردنەی بە کۆمەڵگا داوە، جگە لە تورکایەتی سوکایەتی دەکەن، هێرش دەکەن و نەفرەت دەکەن. نکۆڵی لە هەبوونی کوردان دەکرێت، لەناو دەبرێن. لەناوبردنی کوردان بۆ خۆیان بە ماف دەزانن. دەڵێن بۆ هەبوونی تورکان دەبێت هەموو شتێک لەناوببرێت. بەراستیش مێژوو، زمان، کولتور و گەلانی ئانادۆل و مێزۆپۆتامیا، فرەرەنگی و موزائیکی گەلان بە یەک زمان، یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت و تەنیا بە تورکایەتیەوە دەبەستنەوە. دەڵێن ئەوانەی تورک نین یان دەبێت بمرن یاخود دەبێت ببنە تورک. رێگەی سێهەم بوونی نییە. دەڵێن جگە لە تورکبوون هیچ ژیانێکی دیکە ناهێڵدرێت و دەرفەتی ژیانی پێنادەین. بە راستیش ئەوە زۆر هێرشێکی بەتەواوەتی شۆڤێنیستی توندوتیژانەیە. ئەگر سەرنج بدەن، ئەوان نەک هەر کوردان، سەد ساڵە، ١١٠ ساڵە ئەرمەنی، یۆنانی، ئاشوری سوریاش؛ واتە لە بەرامبەر هەموو زمان، کولتور، گەل و ئەو راستیانەی بە هەزاران ساڵە لە ئانادۆلی و مێزۆپۆتامیا دەرکەوتوون، هێرشێکی بەم جۆرە بەڕێوەدەبەن.

لە جیھاندا عەقلیەتێکی قرکاری بەم شێوەیە بوونی نییە

ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان هێرشە قرکاریرکان لە دژی گەلانی تر و هێرشی قرکاری دژی کورد؟ بەڵێ ھەیە. جیاوازی چییە؟ گەلانی تڕ پشتگوێ ناخەن و نکۆڵی لە ناسنامەکانیان ناکەن. بە فیزیکی لەناویان دەبەن، دەربەدەریان دەکەن، بەڵام ناسنامەکانیان قبوڵ دەکەن. ئەرمەنی رەت ناکەنەوە، ئاشووری و سریانی ڕەت ناکەنەوە، یۆنانی ڕەت ناکەنەوە بەڵام کورد ڕەت دەکەنەوە. ناسنامەی کوردەکان قبوڵ ناکەن. بە واتایەکی تر ھیچ شتێکی کوردیان قبووڵ نییە. دەڵێن کورد دەبیت ببنە  تورک. ئاسمیلاسیۆنێکی توند و و قرکاری کولتووری دەسەپێنن.

ئەو قرکاریانەی کە بەسەر گەلانی تردا سەپێنراوە، قرکاری کولتووری نیین. بەڵام لە ناوەندی ئەو قرکاریانەی کە بەسەر کورد دا سەپێنراوە، قرکاریەکی کولتووری هەیە. کورد بە تورک دەزانن، دەڵێن دەبن بە تورک. ئەوان کوردان وەک ماددەی خاوی نەتەوە بوونی تورک دەیبینن. ئامانجیان ئەوەیە کە بە لەناوبردنی کوردەکان  نەتەوەیەکی تورک دروست بکەن. عەقڵیەتێکی وا و سیاسەتێکی وا کە لە دونیادا ھاوتای نییە.

لەسەر ئەم بنەمایە ٢٠٠ ساڵە ھێرشێکی بەم جۆرە ھەیە. لە ڕاستیدا ئەمانە لە پێش سەدەی نۆزدەهەمدا بوونیان هەبووە. بەڵام ئەم بریارەی کوردەکان کە لە چارێکی یەکەمی سەدەی ٢٠ دا دوای ئالۆزیەکانی شەڕی جیھانی یەکەم  و دواجار لە پەیمانی لۆزانی ٢٤ی تەمووزی ١٩٩٣دا دروست بوو. بە ڕێککەوتنی نێوان ئینگلتەرا، فەرەنسا، کۆماری تورک و دەوڵەتانی دیکەش ئەمەیان قبوڵ کرد. کۆمەڵەی گەلان لەو سەردەمەدا، هەروەها کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، ئەم عەقڵیەت و سیاسەتەیان وەک خۆیان قبوڵیان کرد.

بە واتایەکی تر سیستەمی دەوڵەت پارێزی جیهانی کە لە دەوڵەتی تورک، کۆمەلەی گەلان و نەتەوە یەکگرتووەکان دروست بووە، لەسەر لەناوبردنی کوردەکان و قرکردنی کوردەکان دامەزراوە. نەک تەنیا لەسەر کورد، بەگشتی  لەسەر عەقڵیەت و سیاسەتی قرکاری دروست بووە و دامەزراوە.

لەو کاتەوە تا ئێستا هێرش دەکەن. ئەو دەوڵەتە نەتەوەییانەی کە بەم سیستەمە دروست بوون، بەرخۆدانی دژی ئەمە یان شکاند. لە نێوان ساڵانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٤٠ لە ڕۆژهەڵات و باشووردا بە هەمان شێوە هێرشەکان و رێبازەکان شکێندران. لە بەرامبەر ئەم دژایەتییە بەرفراوانانەدا  فکر، هەوڵدان، ڕێکخستن و چالاکیەکانی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند. سەرهەڵدانی ڕێبەرایەتی بەتەواوەتی دژی عەقڵیەت و سیاسەتێکی وەها داگیرکەڕ و قڕکەرە. لەناوبردنی، لە مێژوو سڕینەوە و لە بری ئەوە ئەقڵەیەت و سیاسەتێک کە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک، برایەتی و پێکەوەژیانی ئازاد و یەکسان بە بنەما دەگرێت، هەڵمەتێک بوو.

هێرشە پیلانگێڕییەکان یەک بە یەک شکست دەهێنن

لە سەرەتای سالی ١٩٧٠دا هەوڵدەدەن ڕێگری لەم سەرهەڵدانە بکەن، بەڵام شکستیان هێنا. ئەوان دەیانویست بە کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ ڕێگری لەمە بکەن؛ بەڵام نەیانتوانی ئەوەش بەدەست بهێنن. دواتر هەوڵیان دا بە راگەیاندنی باری نائاسایی ساڵی ١٩٨٧ ئەم سەرهەلدانە لەت بکەن و ڕێگری لێبکەن، بەڵام نەیانتوانی. نەیانتوانی گەریلا بشکێنن. لە کۆتاییدا ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ١ی ئەیلولی ١٩٩٨یان وەک دەرفەت و بیانوویەک بۆ خۆیان زانی و هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییان بە ئامانجی لەناوبردنی خودی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرد، کە لە ٩ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٨ەوە دەستیپێکرد، بە بەشداری ئیدارەی باشووری کوردستان لەم پرۆسەیەدا. بە واتایەکی تر هێرشی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی پلانێکی هێرشکردن بوو بۆ سەرکەوتن لە قرکردنی کورد دروستکرابوو.

لە ئەنجامی دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و پەرەسەندنی پەکەکە و شکستهێنانیان لە  لەناوبردنی بەرخۆدانی گەریلا و پاکتاوکردنی بەرخۆدانی گەلی کورد، ئەم هێرشە بە ستراتیژێکی نوێ کە ڕاستەوخۆ ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر بوو، پلانی بۆ داڕێژرا و ئەنجامدرا. ئامانجیان لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لەسەر ئەم بنەمایەش تەسفیەکردنی پەکەکە و تەواوکردنی کاری ناتەواو (قرکردنی کورد) بوو. ئەوە بوو کە قرکاری کولتووری لەسەر کوردستان بگەیەنێتە ئاستی سەرکەوتن و ئەنجام بەدەست بخات و بەم شێوەیەش بە لەناوبردنی کوردایەتی و بە قرکاری کێشەی کورد چارەسەر بکرێت. بەم شێوەیە سیستەمی جیهانی، ئەو سیستەمەی کە لەسەر قرکاری بنیات نراوە بپاریزن. ٩ی تشرینی یەکەم لە ڕاستیدا لەسەر ئەم بنەمایە ڕوویدا. ٩ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی لەناوبردن و سڕینەوە ناسرابوو. ئامانجیان ئەوە بوو لە یەک ڕۆژدا لەناوی ببەن، بەڵام ٢٥ ساڵ تێپەڕیوە. ئێستاش بۆ هەمان مەبەست هێرش دەکەن، بەڵام شکستیان هێنا. زیاتر لە چوار مانگە لەسەرئەو بنەمایە هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ.

 کاتێک شکستیان هێنا، ئەمجارەیان پیلانگێری ١٥ی شوباتیان هێنایە ئاراوە. واتا دەیانویست بە پلانێکی پیلانگێڕانە ڕێبەر ئاپۆ بڕفێنن و ڕادەستی تورکیای بکەن، لە ئیمراڵی ئەشکەنجەی بدەن و بیخەنە ناو سیستەمی گۆشەگیرییەوە و لەسێدارەی بدەن و لەناوی ببەن. سیستەمە جیهانی کە پرسی کوردی هێنایە ئاراوە هەموو ئەمانەی کرد. واتا بەریتانیا و فەرەنسا وەک براوەی جەنگی جیهانی یەکەم دەستیان بەم کارە کرد. لە کۆتایی شەری دووەمی جیهانی دا ئەمانە سەرکەوتوو بوون. ئەمریکا و ئیسرائیلیش بەشدار بوون. لە تەواوی سیستەمی دەولەت پارێز دا بەشدار بوون. ئەوان بڕیاریان لەسەر پیلانگێڕییەکە دا. ئیدارەی ئەمریکا خۆی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. واتا بەڕێوبەرایەتی ئەمەی کرد. ئەوەی کە بە پیلانیگێری ١٥ی شوبات سەرۆکیان رفاند بەڕێوبەرانی ئەمریکا بوون. ئەمریکا مرۆڤی ڕفاند.هەرچەندە پەیوەندی بەوانەوە نەبوو بەڵام مرۆڤیان دەرفاند و دیلیان دەگرت.ئەوان ٢٥ ساڵە دیلیان گرتووە.

لە ڕاستیدا کۆمەڵگای ئەمریکی پێویستە  لێپرسینەوەی ئەم کارانە لە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بکات. پێویستە بڵێن، ئێوە کێن؟ چۆن لێرە و لەوێ مرۆڤ دەڕفێنن و بە دیلی دەیانگرن؟ بۆچی دەیانخەنە ناو بارێکی فشار و چەوساندنەوە ؛ پێویستە بڵێن "ئێوە لەسەر ناوی کێ ئەم کارانە دەکەن؟" بەڵام ئەم جۆرە پرسیارکردن و هۆشیارییە لە کۆمەڵگادا بوونی نییە. دەوڵەتی ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانێت هەرچی بیەوێت بیکات.

رێبەر ئاپۆ نەیوت "هیچ دەرفەتێکم نییە"، پەرەی بە پارادایمی خۆی دا

لە ئەنجامدا کاتێک نەیانتوانی لە سێدارەی بدەن، ئەمجارەیان بە ئامانجی شکستی ئایدیۆلۆژی و سیاسی بە گۆشەگیری تەواو لەسەر ڕێبەرایەتی، کە بە سیاسەتی سیستەمی ئیمرالی، ئەشکەنجە، گۆشەگیری، قرکاری هێرشیان کرد. ئەمانە هەمیشە قۆناغەکانی پیلانگێڕین. هەرکە هێرشەکانی پیلانگێرانە تێکدەشکێت، پلانی نوێ دادەنێن. ئەوان دەیانویست کە ڕێبەرایەتی لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسییەوە لە چوارچێوەی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالیدا تێک بشکێنن و بەم شێوەیە لەناوی بەن. لە تێکۆشانی ئیمرالی دا دۆژمن شکستی هێنا. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر ئەمەدا نەی وت کە هیچ ڕێگە و دەرفەتێک نەماوە. نەیگوت ناتوانم سەرکەوتوو بم. لە ژێر سەختترین هەلومەرج و لە ژینگەیەکدا کە هیچ دەرفەتێک نەبووە، لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، لێی کۆلییەوە، هەڵسەنگاندنی کرد، پرسیاری کرد و بیرۆکەی نوێی بەرهەمهێنا. هەروەک چۆن قڕکردن و لەسێدارەدانی ناوبرد، سیاسەتی رەتکردنەوەشی پووچەڵکردەوە. بە گۆڕینی پارادایم، ڕێگای ڕزگاری پیشانی هەموو ستەملێکراوان دا. چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکی بۆ کێشەی کوردی ئاشکرا کرد. لە ڕووی تیۆریەوە، وەک هێڵێکی سیاسی ئایدیۆلۆژی، وەک پلانسازیەکی تاکتیکی ستراتیژی، ئەمەی وەک ژیانێک بەرجەستەی کرد.

بەم بۆنەیەوە  فشارەکان زیاتر بوون. لەناو سیستەمی ئیمرالیدا چەندین فێڵ و ڕیبازی هێرشیان بەکارهێنا. لە کۆتاییدا هیچ کام لەمانە سەرکەوتوو نەبوون. ڕێبەر ئاپۆ توانی لە سەختترین بارودۆخدا بیرۆکەکانی بەرهەم بهێنێت. بە دەرفەتێکی سنوردار توانی بیروڕاکانی بکات بە نووسراو و بیگەیەنێتە گەلی کورد، ژنان، گەنجان و هەموو مرۆڤایەتی. بەم شێوەیە دیوارەکانی ئیمرالی هەڵوەشاند. سێهەم لەدایکبوونی رێبەرایەتی هاتەئاراوە. گۆڕانکارییەکی پارادایمی دروست کرد. ڕیبازەکانی چارەسەری دیموکراتیکی بۆ هەموو ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی سیستەمی دەوڵەتپارێزی و دەسەلاتداری ٥ هەزار ساڵە دروست بووە، بەتایبەتی کورد و ژن، کێشەی کورد و کێشەی ژنان. ئەو ئەمانەی بە هەموو مرۆڤایەتی راگەیاند. بەم شێوەیە ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی تێکشکاند. لە ئیمرالی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکاری شکاند. دیوارەکانی ئیمراڵی هەڵوەشاند. هەمووان لە هەموو شوێنێک باس لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ وتی؛ - پارێزنامەی من لە کوێ بێت من لەوێم. ڕاستە ئێستا پاریزنامە لە هەموو شوێنێک هەیە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکە.

ئەوان هەبوونی خۆیان بە لەناوبردنی کورد دا دەبینن

ئەم گۆشەگیری و زەختە قورسکراوەی ئیمرالی مانای چییە؟  ئەمە دوو شت پیشان دەدات: یەک; پیلانگێڕانی ناونەتەوەیی هێشتا پێداگرن لەسەر ئەنجامدانی قرکردنی کورد. سەرسەختن. هەموو دەرفەتەکانیان لەوەدا سەرف دەکەن. ئەم حکومەتە و سیستەمی دەولەت پارێز کە لەم قرکارییەدا بەشدارە، هەموویان بەرپرسیارن لەم کارە. هەموویان ئەمە وەک ئامرازێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن. دەیانەوێت بەردەوام بن لە بەکارهێنانی. دەترسن ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت، عەقڵیەت و سیاسەتەکانیان شەرمەزار دەکرێت و لەناودەبریت. ئەوان دەترسن لە بەرامبەر مێژوودا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت. ترسیان لەوە هەیە کە فڕێ بدرێنە ناو تەنەکە خۆلی مێژووەوە. چونکە لە چارەسەری کێشەی کورددا ئەمە دەیبینن. کێشەی کورد، عەقڵیەت و سیاسەتی قرکەر زیاتر لە سەدەیەکە کە ئاراستەی گەلی ئەرمەنی و ئاشووری و یۆنانی کراوە، مەرگی خۆی لە ئازادیی کورد و لە چارەسەری کێشەی کورددا دەبینێت. بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەری کێشەکە، ڕێگریکردن لە دیموکراتیک بوون، و بۆ زیاتر پەرەپێدان و پشتیوانیکردنی دیکتاتۆری سەرکوتگەری فاشیست هەموو کارێک ئەنجام دەدەن. ئێستاش بوونی خۆیان لە لەناوبردنی کورد دا دەبینن. دەستبەرداری عەقڵیەتی قرکردن لە سیاسەتدا نەبوون.

لە لایەکی تریشەوە ڕەهەندێکی نوێی تۆڵەسەندنەوە هەیە. تۆڵەی خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەنەوە. ئەو چۆن ئەمەی لەگەڵ ئێمە کرد؟ ئەوجا ئەو چۆن ڕێگری لە لەناوچوون کرد، ئەو چۆن ڕێگری لە لەسێدارەدان کرد، ئەو چۆن سیاسەتی تەسفیەی تێکشکاند؟  ئەو چۆن بیرۆکەی نوێی بەرهەمهێنا، تۆ چۆن نوسیت؟ چۆن گەیاندت بە کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کوردی؟ چۆن کورد، ژنان، گەنجان، کرێکاران و گەلی کوردتان بەم شێوەیە پەروەردەکرد و ئامادەتان کرد و کردتان بە فیدایی ؟ چۆن واتان لێکردن کە ئەوەندە ئازادیخوازبن و خۆشەویستیان بۆ ئازادی هەبێت کە لە دژی ئێمە تێبکۆشن؟ دەڵێن هەرچییەکیش بکەین ناتوانین ڕێگریان لێ بکەین. وە ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیاری هەموو ئەمانە دەبینن. واتا دەیانەوێت لە ڕێگەی فشار و هێرشەوە تۆڵە بکەنەوە. هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دەدەن، دەپرسن بۆچی و چۆن تۆ توانیت ئەمە لەگەڵ  ئێمە بکەیت؟ هێشتاش ئەم دۆخە هەیە.

ئەو سیستمانەی ستەم لە کوردان دەکەن، ئازاد نابن

هەربۆیە دەبێت بە دروستی لە سیستمی ئیمرآڵی تێبگەین. لە ٢٥ساڵەیدایە، نزیکەی ٢٥ ساڵە. بەسەر ئەو سیستمەدا ٢٤ ساڵ، ٨ مانگ و ١٠ رۆژ تێپەڕبووە. نزیکەی ٤ مانگ ماوە. ئەم سیستمە خەریکە ٢٥ەمین ساڵی پڕدەکاتەوە. ئەو کاتە پێویستە مرۆڤ بە دروستی لەو سیستمە تێبگات. پێویستە کە مرۆڤ بە تەواوەتی راوەستەی لە سەر بکات و هەڵیبسەنگێنێت. ئێمە ناتوانین ئەو سیستمە لە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە جیا هەڵبسەنگێنین. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی وەک سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیر و قڕکردن لە ئیمراڵی درێژە بە خۆی دەدات. لەبەر ئەوە کێشەیەک بە ناوی کێشەی کورد بە سیستمی ئیمراڵی بە زیندوویی راگیراوە و بە بێ چارەسەر هێڵراوەتەوە. هێرشی قڕکردن لە دژی کوردان لەسەر بنەمای سیستمی ئیمراڵی رێکدەخرێت و بەڕێوەدەبرێت. ئەوە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا دەکرێت. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئیرادە و هەبوون و ئازادی کوردان دەکات. ئەو کەسێک نییە کە لە ئیمراڵی راگیرابێت. ئەو رێکخراوێکی بەو جۆرە نییە. ئیرادەی گەلە بۆ هەبوون و ئازادی، ئیرادەی گەلی کوردە بۆ هەبوون و ئازادی. ئەو بەو جۆرەیە؛ لە کەسایەتی گەلی کورددا ئەرمەنی، سوریانی، ئاشوری و رومیش خاوەن ئیرادەی هەبوون و ئازادین. نەک لەبەر ئەوەی ژنان و گەنجان خاوەنی ئیرادەی ئازادین، مرۆڤایەتی خاوەنی ئیرادەی ئازادییە. بنەمایەکی گشتییە؛ لەبەر ئەوەی ئەوەی ستەم لە کەسی دیکە دەکات ناتوانێت ئازاد بێت. ئەو کاتە سیستمێک کە ئەوەندە ستەم لە کوردان دەکات ناتوانێت ئازاد بێت.

لەو شوێنەی کورد بندەستە، هیچ کەسێک ناتوانێت ئازاد بێت و ئازادانە بژی. تۆ لە کۆیلایەتیدا دەژیت، من ئازاد دەبم؛ ناتوانی قسە بکەی و ون دەبی، بەڵام من دەتوانم ئازاد بژیم. ئەمە پێی ناگوترێ ئازادی. پێی دەگوترێت سەردەستی، پێی دەڵێن هێرشی قڕکردن، پێی دەڵێن هێرشی لەناوبردنی فاشیستی. دەبێت بەم شێوەیە بیبینین، بەم شێوەیە لێی تێبگەین.

لەو سەردەمەدا سیستەمی ئیمراڵی بە واتای ئەو هێرشە قڕکردنە سیستماتیکانە دێت بەسەر جڤاکی کورددا سەپێنراوە. بەو زیهنیەتە، سیاسەت گۆڕاوە بۆ سیستەمی ئیمراڵی و هەموو تاکتیک و سیاسەتەکانی لەوێ بەرهەم دەهێنێت. سەرەتا وەک هێرشێک ئامانجی ڕێبەرێتییە. دژی پەکەکەیە، دژی هەموو کوردە، دژی هەموو ژن و گەنجێکە. ئاراستەی هەموو گەلانی دەکات، ئاڕاستەی مرۆڤایەتی دەکات.

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە سیستەمی ئیمراڵی درێژەپێدەری هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. ئەگەر پیلانگێڕییەکە نەمێنێت، ئەوا سیستەمی ئیمراڵی دەڕووخێت. تا سیستەمی ئیمراڵی هەبێت ناتوانین بڵێین پیلانگێرییەکە نەماوە. کاتێک پیلانگێڕی هەیە، ناتوانین باس لە چارەسەری پرسی کورد بکەین. بۆیە پێویستە ئەم لایەنە، ئەم ڕەهەندەی سیستەمی ئیمراڵی ببینرێت. پاشان تایبەتمەندی و پێکهاتەی ناوخۆیی سیستەمەکە چییە؟ کار بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەکات. هەندێک دەیانگوت سیستەمێک کە ڕۆژانە بمرێت سیستەمێکە لە مردن خراپترە. سیستەمێکی وەها لە فشار و چەوساندنەوە و گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان و لەناوبردنیان دروستکرد. لەسەر ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێی دەکەن. کاتێک دەپرسن سیستەمی ئیمراڵی مانای چییە، لە ڕاستیدا ٢٥ ساڵە؛ لە ناوەڕۆکەکەیدا، پێویستە خەڵک لێی بڕوانن و بزانن ئەم هێرشە ستەمکارانە، قڕکردنی سەدەکان چی بەسەر جڤاکی کورددا هێناوە. چۆن هێرشی کردە سەر ژنە، چۆن هێرشی کردە سەر گەل، چۆن گوندەکانی سووتاند؟ چۆن گۆڕەکانی وێران کرد، ئێسکی مرۆڤی فڕێدایە ناو بیرەکانەوە، بە ترشەڵۆک دەیانتواندەوە، مرۆڤی دەخستە ناو ماشێنەکانەوە، لاشەیان دەکێشا، سوکایەتی پێ دەکردن، هەموو ئەمانە دەبێ ببینرێن. پێویستە ببینین هەموو شێوازەکانی شەڕی تایبەت لەم ٢٥ ساڵەدا پەرەیان پێدراوە و جێبەجێکراون.

دەیانەوێت لە قڕکردنی کوردان سەربکەون

لە ڕاستیدا سیستەمی ئیمراڵی بەم پراکتیزانە هەیە. هەموو ئەم پراکتیزانە سیستەمی ئیمراڵی پێکدەهێنن و ناتوانرێت لێی جیابکرێنەوە. سیستەمی ئیمراڵی لە سەرەتاوە سیستەمێکی گۆشەگیرییە. بە واتایەکی تر سیستەمی خنکاندن و گۆشەگیرییە... بە جیاکردنەوەی ڕێبەرێتی لە جیهان، نەیتوانی ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ئایدیاکان بکات. ئەگەر ئەمە ڕووبدات پەکەکە ناتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە، دابەش دەبێت. ئەوان وایان زانی ئەگەر ڕێبەرێتی و پەکەکە بێکاریگەر بمێننەوە، ئەوا بە ئاسانی دەتوانن قڕکردنی کورد ئەنجام بدەن. ئەمە ئامانج بوو، ئەمە ئامانجی ئەو کەسانە بوو کە پلانیان داڕشت و هێرشی پیلانگێڕییە نێونەتەوەییان ئەنجامدا. بەگوێرەی ئەم هێرشە ڕێکخستن و کارەکانیان پێکهێنا.

بێگومان لە ئیمراڵییدا گۆشەگیری هەیە و لە پێشکەوتووترین ئاستدایە. لە ئیمراڵی ئەشکەنجەدان لە ئاستێکی بێ وێنەدا دەکرێت. بە واتایەکی تر ئەوپەڕی شێوازەکانی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی هەیە. ئەو شوێنەی کە دواجار شەڕی تایبەتی تێدا دەکرێت و قووڵترینی شوێن بۆ ئەوە، ئیمراڵییە. ئەوان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەم کارە دەکەن.

هەندێک ڕێکخراوی فەرەنسی لە ساڵانی نەوەدەکاندا لێدوانیان دا. ئێمە ئەو کاتە لە ئەڵمانیا لە زیندان بووین. بيرم دێت; وتیان ئێمە شیکاری ئاپۆ دەکەین، بەدواداچوون و نرخاندن بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکەین، هەر بۆیە ئێمە لە دژی ئەوان شیکاری بۆ کورد دەکەین. من پێشبینی دەکەم ئەم هێرشەی قڕکردن، هێرشی پیلانگێڕی چۆن بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت، لاوازییەکانی کامەیە، خاڵە بەهێزەکانی کامانەن، چۆن خاڵە بەهێزەکانی لەناودەبرێن، چۆن لاوازییەکانی قووڵتر بکرێتەوە؛ وەک ئەوەی بۆ تێگەیشتن ئەم کارە بکەن. لێدوانێکی وەهایان دا و دواتر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕوویدا. لەئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیانەشدا ئەو پیلانگێڕییە دەرکەوت.

سیستەمی ئیمراڵی سیستەمی قڕکردنە، سیستەمی سڕینەوەیە. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەوێدا بەردەوامە. بێگومان پیلانگێڕیی هێرشی سڕینەوە بوو. لە ٩ی تشرینی یەکەم دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ لەناوببەن. ئەگەر ڕازی بووایە بە گەڕانەوەی لە یۆنانەوە بۆ سوریا کە پلانی بۆ دانرابوو وابێت، حکومەتی یۆنان سەرەڕای هەموو بانگهێشتنامەکان، هاتنە ناو سنوورەکانی یۆنان قبوڵ نەدەکرد. بەزۆر گەڕانەوەی سەپێنرا.  ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بگەڕایەتەوە، لە دەریای سپی هێرشیان دەکردە سەر و لەناویان دەبرد و کەس هەستی پێ نەدەکرد. سوریای بەجێهێشت و نەچووە ناو یۆنان، بۆیە نازانرێت چییە. ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە، بە شێوەیەکی نهێنی کردیان تا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەوەی ڕوویداوە بڵاونەبێتەوە. لە ڕاستیدا ئەمە پلانەکە بوو. ئەمریکا دەبێت دان بەوەدا بنێت. هەموو شتێک ڕوونە. ئەوەی هاتۆتە دەرەوە شتێک نییە بشارێتەوە.

پێویستە ڕووبەڕووی تاوانەکان ببێتەوە و ئەگەر بتوانرێت بەدوای ڕێگاکانی لێخۆشبووندا بگەڕێ. ئەگینا ژیان و ئایندەی ڕاستەقینە لەم دونیایە پێکنایەت.

پاشان لە ١٥ی شوبات پیلانێکیان بۆ لەسێدارەدان دانا. تەنانەت لە هەلومەرجی ئیمراڵیشدا ٢٥ ساڵە بەم جۆرە ڕێبەرێتییان بەجێ نەهێشتووە. کەنعان ئەڤرەن چی گوت؟ حوکمڕانی کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول گوتی: "لەسێدارەیان مەدەن، ئێمە چارەیان دەکەین". پێشبینی لەسێدارەدانی کرد. ئەمە ژەنەڕاڵی سەرەکی ناتۆ بوو. نۆ ساڵ حوکمڕانی تورکیای کرد. سیستەمەکە ئەمڕۆی دروستکرد. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە لایەن سیستەمی کەنعان ئەڤەرەنەوە ئەنجام دەدرێت و بەڕێوە دەبرێت. دەوڵەت و زیهنیەت و سیاسەتەکەی کەنعان ئەڤرەن بەڕێوەیان دەبات.

هەندێک کەس لەو کاتەدا هەڵەیان کرد. بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە ئیمراڵی کارێکیان کرد و دەیکەن. ئەوانەی ئەم کارەیان کرد، وەک ئەوەی بیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، بیرۆکەی نالۆژیکی و دوور لە متمانە و ڕادەستبوویان خستە ڕوو.

سیاسەتی سڕینەوە و قڕکردن لە سیستەمی ئیمراڵی هەیە

هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نەبوو. ئەوان دەیانویست لە سێدارەی بدەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرای کرد، ئەم پیلانگێڕییە هێرشێکی گەورەیە بۆ سەر تورکیا. کاریگەری لەسەر جڤاکی تورکیا و دەوڵەتی تورکیا هەبوو. لە ئەنجامدا لەسێدارەدانیان لەنێو سیاسەتی سڕینەوەدا بە زیانبەخش زانی. ئەوان وایان دەزانی بە سیاسەتی سڕینەوەی سیستەمی ئیمراڵی سەرکەوتووتر دەبن و ئەنجامەکانیش سوودی بۆیان دەبێت. لەسەر ئەم بناغەیە سیستەمی ئیمراڵی درێژەی پێدرا. تێکۆشانی ئیمراڵی دەرکەوت. بۆیە بناغەکەی بەم شێوەیە دروست دەبێت؛ وێرانکاری هەیە، قڕکردن هەیە.

کوردێک دەکوژرێت، هەرگیز کەس پرسیاری ئەوە دەکات کوردێک بۆچی کوژراوە؟ دەوڵەتی تورک لە هەر شوێنێک بیەوێت هێرش دەکات، لە فەرەنسا، لە ئەڵمانیا، لە سلێمانی، لە هەموو بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە هەموو کوردستان. کەس ناپرسێت بۆ لە کورد دەدەیت؟ سەیر دەکەن کێ هێرشی کراوەتە سەر، ئەگەر کوردی بێت باشە. بۆچی؟ چونکە لەوانەیە پەکەکە بێت.

کاتێک قڕکردنی دێرسیمیان ئەنجامدا، لۆژیک لەکوێ بوو؟ لە فەرمانەکەدا چی نووسرابوو؟ هەرکەسێک لە ئایندەدا لە مێشک و دڵی خۆیدا هەڵگری ئایدیاڵی کوردی بێت، پێویستە بکوژرێت. کەواتە چۆن پێوانە دەکەیت؟ بۆ نموونە منداڵی ناو سکی دایک؛ منداڵێکی تەمەن ١-٣-٥ ساڵ لەدایک دەبێت، چۆن دەیپێویت؟ چۆن دەزانیت کاتێک گەورە بوون چی دەکەن؟ دەرفەت بۆ هەمووان هەیە. هەر منداڵێکی کورد هەر لەو کاتەی دەگاتە تەمەنی بیرکردنەوە، ئایدیالی کورد لە مێشک و دڵیدا هەڵدەگرێت. لەو حاڵەتەدا فەرمانێکیان دەرکرد و ڕایانگەیاند کە ئەوان تاوانباری گریمانەیین و پێویستە هەموویان بکوژرێن. کۆمەڵکوژی دێرسیم لەسەر بناغەی فەرمانێکی وەها ڕوویدا.

ئێستا بۆ نموونە یاسا ئەوەندە جێبەجێ ناکات. بۆیە شتێک نییە بە ناوی دادپەروەری. ئەوەندە کۆمەڵکوژی هەیە، مرۆڤایەتی لە ژێر پێدایە. ئێسکی مرۆڤ دەکێشرێ، لاشە دەکێشرێ، گۆڕ هەڵدەدرێتەوە، بینا لەسەر گۆڕستان دروست دەکرێت. نە ڕێز بۆ زیندووەکان، نە ڕێز بۆ مردووەکان، نە ڕێز بۆ هیچ شتێکی مرۆڤایەتی دانانرێت. ئەم فاشیزمەی ئاکەپە – مەهەپە و دەوڵەتی تورک هیچی بە ناوی مرۆڤایەتی لە کوردستان نەهێشتووە.

بۆ نموونە، ئەوان وەها دەکەن. جڤاکی تورکیا ناڵێت بۆچی بە ناوی ئێمەوە ئەم کارە دەکەن؟ هیچ وڵاتێکی جیهان وا ناڵێت. ناڵێن چۆن دەتوانیت ئەم کارانە بکەیت، ئەوە زۆرە. هەروەها پشتگیری و هاندەرن. چارەسەر دەکرێن. بەڵکو دەیانپرێزن. کورد بەرخۆدان دەکات. بۆ نموونه، به هێزی خۆی و به دەرفەتەکانی خۆی تێکۆشانی ئازادی دەکات و قوربانی دەدات. بەم زیهنیەتی قڕکەرەوە سیاسەت لاواز دەکەن و دەیگەیەننە ئاستی لەناوچوون؛ ئەوانەی ئەم سیستەمەیان دروست کردووە، پشتیوانی ڕاستەوخۆی دەرەوەیان هەیە. ئەوانەی سوود لە قڕکردنی کورد وەردەگرن، ئەم سیستەمە بە زیندوویی دەهێڵنەوە و ئاوەدانی دەکەنەوە.

تەیب ئەردۆگان لەلایەن ئەمریکاوە پەروەردە کراوە

ئەوەتا هەڵگەڕانەوە. کەنعان ئەڤرەن و تەیب ئەردۆگانیان دەستنیشانیان کرد و ئەرکیان پێدان. تەیب ئەردۆگان پیلانگێڕە. پارت نییە، سەرکردە نییە، هێزێکی سیاسی نییە؛ ئەو ئەفسەرێکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی ئەم پیلانگێڕییە سیاسییە ڕاسپێردراوە. ماوەی ٢٢ ساڵە بە هاوکاری هێزەکانی هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە دەدات. دەیوەستێنن. دەڵێن " لە هەمووان زیاتر لە دەسەڵات مایەوە، مستەفا کەمال و ئینۆنوی تێپەڕاند" کەواتە چۆن دەبێت؟ پێش هەموو شتێک مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەیەکی وا درێژ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە لە حاڵەتێکدا کە لە ناوەڕاستی شکست و لەناوچووندایە. ئایا خودا ئەم کەسەی ناردووە؟ شایەنی ئەوەیە؟ نەخوێنەوارترین تورک تەیب ئەردۆگانە، نەخوێنەوارترین ژەنەڕاڵ لە سوپای تورکیادا کەنان ئەڤرەن بوو، نەخوێندەوارترین کەس لە سیاسەتی تورکیادا تەیب ئەردۆگانە، هیچ موعجیزەیەکی تێدا نییە، ئەوانەی ئەمەیان کردووە هێزەکانی پشتێتی، وتیان: "خزمەتکارەکەم بڕۆ" تەیب ڕۆیشت و ماوەی ٢٢ ساڵە دەڕوات، هەوڵدەدات ئەرکی دیاریکراوی خۆی جێبەجێ بکات، هەر بۆیە لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە، هەر بۆیە زۆر کەس لە دەوری مەنجەڵە ڕۆنەکەی کۆدەبنەوە، هەموو ئەوانەی بینی کە لە پشتیەوە کەسانێک هەن کە پێیان وتووە بڕۆ.

بۆیە ئەمە سیستەمی سڕینەوە و قڕکردنە. ئەمە ئەو جۆرە قڕکردنەیە کە ماوەی ٢٥ ساڵە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چرکەیەک بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە. و ئەمەش بەسەر هەموو کوردێکدا سەپێنراوە. سیستەمی ئیمراڵی دەبێت بەم شێوەیە ببینرێت. سیستەمێکی بەڕێوەبردنە. پرسی کورد لە لایەن سیستەمی ئیمراڵییەوە بەڕێوە دەبرێت. قڕکردنی کورد لە لایەن سیستەمی ئیمراڵییەوە ئەنجام دەدرێت. کوردستان پارچەکرا. هەر پارچەیەک درا بە دەوڵەتێک، بەڵام هەمیشە ئیدارەیەکی هاوبەشی کورد هەبوو. هەرگیز نابێت ئەمە لەبیر بکەین. ئەو چوار دەوڵەتەی کە زاڵ بوون بەسەر کوردستان و ئەو دەوڵەتانەی ئەم سیستەمە جیهانییەیان پێکهێنا، سەرەتا ڕێککەوتنێکیان بە ناوی پەیمانی سەدابات دامەزراند. فەرەنسا و ئینگلتەرا و پاشان ئەمریکا بەشداربوون. ئەو هێزانەی پێشەنگایەتی ئەم سیستەمە مۆدێرنیتە سەرمایەدارییە جیهانییە دەکەن، لەژێر ئیدارەیەکی هاوبەشدا، کوردستان بەڕێوەدەبەن. سەرەتا پەیمانی سەداباتیان دامەزراند. کاتێک شکستی هێنا، پەیمانی بەغدایان پێکهێنا. بە ئەنجامێک نەگەیشت. ئەوانەی لەدوای جەنگی جیهانی دووەم ناتۆیان بۆ جیهان دروستکرد، هەروەها CENTO یان بە تایبەتی بۆ ئیدارەی کوردی دروستکرد. نفوسی سەربازی و دەوڵەت و پێشەنگانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی لەم کارەدا بەشدار بوون. ئیدارەیەکی هاوبەشی وا هەیە.

هێرشەکانی قڕکردن لە ڕێگەی سیستەمی ئیمراڵییەوە بەڕێوەدەبرێن

ساڵانێکی زۆرە پەیمانی سەربازی هاوبەشی سێنتۆ بەڕێوەدەبەن. لەگەڵ ڕووخانی شا لە ئێران و شەڕی ئێران و عێراق، ئەم ئیدارەیە شکستی هێنا. ئێران لەوە کشایەوە. بۆیە ئەم ئیدارە هاوبەشە بێکاریگەر بووە. بەهۆی ئەمەوە لە ساڵی ١٩٨٧ باری نائاسایییان ڕاگەیاند. هەروەها باری نائاسایی سیستەمێکی دەسەڵات بوو. ئەوان دەیانویست لە ڕێگەی باری نائاساییەوە قڕکردنی کورد ئەنجام بدەن. لە ڕاستیدا ئەمە هەم تورکیا و هەم ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی بەڕێوەی دەبرد. کاتێک باری نائاسایی شکستی هێنا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی ئاشکرا بوو.

ئەم سیستەمە وەک پەیمانی سەعداباد، پەیمانی بەغدا، سێنتۆ، سیستەمی ویلایەتی باری نائاسایی، سیستەمێکی بەڕێوەبردنی هاوبەشە کە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا کێشەی کورد بەڕێوەدەبات و کۆمەڵکوژی کورد ئەنجام دەدات. بۆیە وەک هەموو چالاکییەکیان لە ئیمراڵی دژ بە کورد دەکرێت و لە ئەنجامدا قڕکردنی کورد ئەنجام دەدرێت. ئەوان بەپێی سیستەمی ئیمراڵی ئیدارەی کورد دەکەن. هێرشی قڕکردن بۆ سەر کورد لە لایەن ئیدارەی هاوبەشی ئیمراڵییەوە ئەنجام دەدرێت. بەڕێوەبردنی هاوبەشی لەم جۆرە.

ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "کاتێک هاتم، (سی. پی. تی.)م  لە بەردەممدا بینی"، ئەوە سیستەمی جیهانی بوو کە ئەوی بردە ئەوێ. ئەمریکا ڕادەستی کرد. سەرۆکوەزیرانی ئەوکات، بولێنت ئەجاوید، وتی: تێنەگەیشتم بۆچی ئەمریکا ئاپۆی پێداین". ئەو ماوەیەک بیری لەمانە دەکردەوە، هەوڵی دەدا لێیان تێبگات. نەیدەتوانی تێبگات بۆچی، بەڵام گومانی هەبوو. چونکە ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەبوو. ئەوان خەریکی دروستکردنی سیستەمێکی نوێی بەڕێوەبردن بوون. بۆیە حوکمیان کرد.

ئێستا سیستەمی ئیمراڵی نەوەک هەر گۆشەگیری و قڕکردن بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت؛ هەموو هێرشەکان بۆ سەر جڤاکی کورد پەیوەندییان بە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئیمراڵییەوە هەیە. ئەم دیکتاتۆریەتە فاشیستییە لە تورکیا بۆتە هۆی قەیرانێکی ئابوری و سیاسی و چاندی و جڤاکی وەها سەخت و خەمۆکی و ماڵوێرانی، هۆکارەکەی بۆ کارەکانی لە کوردستان سەرچاوە دەگرێت. لە زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی کوردەوە دێت. زیهنیەتی و سیاسەتی قڕکردن بەسەر کورددا دەسەپێندرێت و کاتێک باس لە تورکیا دەکرێت، دەبێتە دیکتاتۆرییەکی توندوتیژی و نەژادپەرست و شۆڤێنی و فاشیستی. زیهنیەتی فاشیستی نەژادپەرست، شۆڤێنیستی دەبێتە سیاسەت.

کودەتای ١٢ی ئەیلول ئەمەی بەرهەم هێنا. ئێستاش دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ئەم کارە دەکات. ئەگەر سەرنج بدەن هەموو دیکتاتۆریەتەکان فاشیستن. کۆمەڵکوژی کورد لە تورکیا وەک دیکتاتۆرییەکی فاشیستی نیشان دەدات. ئەم ململانێیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک هێرش و هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی سەیر دەکرێت. تەنها لە تورکیا و کوردستاندا سنوردار نییە، کاریگەری لەسەر هەموو هەرێمەکە و جیهان هەیە. گەشەکردنی نەژادپەرستی لە جیهاندا، بەناوی فاشیزمی هیتلەرەوە، لە جەنگی جیهانی دووەمدا شکستی هێنا، دیموکراسی سەرکەوت، گەشەسەندنی دیموکراسی لە هەموو شوێنێک ڕوودەدات. ئایا بۆتە دیموکراسی؟ بە پێچەوانەوە فاشیزمی شەڕی تایبەت لە هەموو دەوڵەتەکاندا هاتە سەر دەسەڵات. سیستەمی دەوڵەت نەتەوە سیستەمێکی شەڕی تایبەتە. سیستەمێکی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی نەتەوەیە کە لە هەموو بوارەکاندا جێبەجێ دەکرێت. دەوڵەتی نەتەوەیی واتە ئیدارەی شەڕی تایبەت. ئەمەیە کە لە دونیادا سەپێنراوە. هەموو ئەمانە بەیەکەوە گرێدراون.

بۆیە دەبێت بڵێین. بەرخۆدانی ئیمرالییە، ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانێکە لەدژی سیستەمێکی وا و سیستەمێکی هێرشکەر، سیستەمێکی قڕکەر، هێرشی زیهنیەت و سیاسەتی قڕکەر. ئەمە سیستەمێکی وەهایە. بەس نییە بڵێین لە ئیمراڵی ئەشکەنجە هەیە. تەنها وتنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەیە بەس نییە. بەس نییە بڵێین قڕکردن هەیە. لە سیستەمی ئیمراڵیدا گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن هەیە. گۆشەگیری شێوازی هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە بەگوێرەی سیستەمی ئیمراڵی. سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمراڵی شێوازێکی هێرشکردنە، جینۆسایدی جەوهەریە. ئەمانە بوونیان هەیە، بەڵام نابێت بە تەنیا لەبەرچاو بگیرێن. هەروەها لێرەدا سیستەمی بەڕێوەبردن هەیە. بۆیە پێویستە دژی ئەو سیستەمە تێبکۆشن.

پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بێت

گۆشەگیری یەک لایەنە. سیستەمی ئیمرالی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە پشتی پێ دەبەستێت بۆ کێشەی کورد لەخۆناگرێت. دەوترێت کە پێویستە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت. کۆبوونەوە زۆر بوو، بەڵام زۆر مانای نەبوو. تا سیستمی ئیمراڵی بوونی هەبێت، تا ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر سیستەمێکی وەهادا بێت وەک ئیرادەی گەلی کورد بۆ هەبوون و ئازادی، واتە گۆشەگیری یەک بە یەک لەناو ناچێت، ڕەوشێکی بێ گۆشەگیری، ڕەوشێکی بێ ئەشکەنجە بوونی نابێت، چارەسەر بۆ هیچ کێشەیەک نابینرێتەوە. بۆیە دژایەتی گۆشەگیری بکەن، دژایەتی ئەشکەنجە بکەن، دژایەتی قڕکردنی کورد بکەن، دژایەتی هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بکەن، چارەسەری بۆ کێشەی کورد بدۆزنەوە. لابردنی سیستمی ئیمراڵی واتە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەکرێت، سیستەمی ئیمراڵی لەناوناچێت. بۆیە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەرگیز کۆتایی نایەت. بۆیە کێشەی کورد چارەسەر ناکرێت. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پارچەبوونی سیستەمی ئیمراڵی، لەناوبردنی تەواوەتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەسەر بنەمای ئازادیی کورد پەیوەستن بە یەکەوە. وەک گۆشت و نینۆک بەیەکەوە گرێدراوە.

پێویستە بە تەواوی نزیک ببنەوە. ئامانج تەنها بە تێکۆشان دژی گۆشەگیری بەدەست نایەت. دەبێت تێکۆشانی ئامانجی لەناوبردنی تەواوەتی سیستەمی ئیمراڵی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێت.

با جارێک بیربکەینەوە. ئەمە قبووڵ ناکرێت؛ گۆشەگیرییەکە هەڵدەگیرێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەبێت. وا نابێت. لە چوارچێوەی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵیدا، ئەمە نابێت. ئەوان لە ساڵی ٢٠١٤- ٢٠١٥ ەوە هەوڵدەدەن ئەم کارە بکەن. لە ڕاستیدا سەرەتایەک بوو، بۆیە تەواو بوو. ئەگینا لە ئیمرالی ئەمە ڕوونادات. تا سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی هەبێت، کێشەی کورد چارەسەر نابێت، تێکۆشان بۆ چارەسەری کێشەی کورد و لەناوبردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەرکەوتوو نابێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەو بیرۆکەیەی کە گۆشەگیری هەڵدەگیرێت، کۆبوونەوە لە ئیمرالی دەکرێت و کێشەکانمان چارەسەر دەبێت، بیرۆکەیەکی هەڵەیە. ئەوانەی تێگەیشتن و چاوەڕوانییەکی وایان هەیە، هەڵە دەکەن. پێویستە هەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە. بە دڵنیاییەوە ئەوە نابێت. چارەسەری کێشەی کورد شکستی تەواوەتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و لەناوبردنی سیستەمی ئیمرالی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە هەیە. بەمەش گۆشەگیری کۆتایی دێت، ئەشکەنجە کۆتایی دێت، یەکگرتن و ئازادی کورد دێتە دی، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم زیهنیەت و سیاسەتە کۆلۆنیالیستی و قڕکەرە دێتە دی. بۆیە نابێ تێکۆشان تەنیا لە گۆشەگیریدا قەتیس بێت، بەڵکوو ئامانج دەبێ بەتەواوی نەهێشتنی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێت.

لە تێکۆشانی ٢٦ ساڵەدا، دەبێت تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی ئەنجام بدرێت. ئێمە دەبێ وەک تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دژی گۆشەگیری ئەنجام بدەین. لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد، پێویستە هەمووان هەموو سەرچاوەکانی خۆیان بۆ تێکۆشان کۆبکەنەوە. تەنیا ئەو کاتە ڕێگری لە کۆمەڵکوژی و قڕکردن و شەڕ لە کوردستان دەکرێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ڕێگا بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا خۆش دەکات. تەنها لەسەر ئەو بناغەیە تورکیا دەتوانێت دەستورێکی نوێ و دیموکراسی دروست بکات و ئەو گفتوگۆیانە ئەنجام بدات.

ئایا دەکرێت دەستوورێکی نوێ بە زیهنیەت و سیاسەتی ستەمکار و قڕکەر و فاشیستەوە دروست بکرێت کە کورد لەبەرچاو نەگرێت و بیەوێت لەناویان ببات و هەموو جۆرە هێرشێک بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدات؟ تەیب ئەردۆگان داوای دەستووری نوێ دەکات. دەیانگوت دەستوورێکی نوێ بە هەمان شێوەی پێشوو دروست نابێت. چی زیاد دەکات؟

دوژمنایەتی کورد، دوژمنایەتی ژن، دوژمنایەتی کرێکاران، بێجگە لە خۆی پێشبینی هەبوون و ژیانی کەسی تر ناکات. ئەم کەسە، ئەم زیهنیەتە چ شتێکی نوێ پێشکەش دەکات؟ چ دیموکراسی و برایەتی و ئازادییەک دەهێنێت بۆ دروستکردنی دەستوورێکی مەدەنی نوێ؟ تەنها یەک دوو وشە دەگۆڕێت و دەڵێت گۆڕانم کردووە و هەوڵی گێلکردنی خەڵک دەدات. وا نابێ.

دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم زیهنیەت و سیاسەتە قڕکردنە پەیوەستە بە قبوڵکردنی هەبوون و ئازادیی کوردەوە. ئەمەش واتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ؛ ئیمراڵی گرێدارەوە بە پارچەبوونی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنەوە. بە دڵنیاییەوە دەبێ بەو شێوەیە بیبینین. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، قڕکردنی ئەرمەنییەکان چارەسەر دەبێت، قڕکردنی ڕۆمەکان چارەسەر دەبێت و ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا دەبنە بەهەشتی زمان و چاندەکان، وەک لە مێژوودا هەبووە. ئەم دۆزەخە نامێنێت. دۆزەخی ئەم یەک دوو سەدەیە نامێنێت و دووبارە دەبێتە بەهەشت. هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە بژی. هەرکەسێک ژیانی خۆی بە برایەتی و ئازادی بەسەر ببات. هێز و پشتیوانی و هاودەنگی بە یەکتر دەبەخشن.

بۆیە ئازادی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا، پەرەسەندنی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت لە دژی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەیی کە لە ٢٦دا بووە ئافرێنەری سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری. بۆ سڕینەوەی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن و چارەسەری کێشەی کورد، لەسەر ئەم بناغەیە دەڵێین با هەموومان پێکەوە تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرز بکەینەوە و مرۆڤایەتی لەم زیهنیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژی و قڕکردنە ڕزگار بکەین".