ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان وتی، "پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دڕندانەترین و بێ ئامانترین هێرشە لە دژی مرۆڤایەتی. ئەوە راستیەکە. بەڵام هێرشێکی بەو جۆرە نییە کە لەناو نەبرێت و شکستی پێنەهێنرێت. پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە سەر ئەوە داڕێژرابوو، کە لە رۆژێکدا لە چرکەساتێکدا رێبەر ئاپۆ لەناوببرێت. ٢٥ ساڵ بە سەر ئەوەدا تێپەڕبوو، تائێستاش نەیتوانیوە لە ناوی ببات و بیسڕێتەوە. دواتریش بۆ لەناوبردن هەموو رۆژێک هێرشیان کرد. سیستمی ئیمراڵی وەک سیستمێکی بەو جۆرەیە کە هەموو رۆژێک ١٠ جار مرۆڤەکان دەکوژێت. ٢٥ ساڵە لە دژی سیستمی ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە دژی هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی خۆڕاگری دەکات. هەمووی پوچەڵکرانەوە، هەرەسیان پێهنرا. ئەوە دەرخەر و نیشانەی چییە؟ دەریدەخات کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەتوانرێت شکستی پێبهێنرێت. سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی دەتوانرێت هەڵبوەشێندرێتەوە. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت مسۆگەر بکرێت. دەبێت مرۆڤ باوەڕی بەوە هەبێت".
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە بەشی دووەمی هەڵسەنگاندنەکەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە تایبەتمەندییەکانی بەرخودانی مێژوویی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی کرد و ئاماژەی بە هەڵوێستی هێزە ئازادیخوازەکان لەبەرامبەر ئەو بەرخودانە کرد.
کاڵکان بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی کرد؛
لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی، تایبەتمەندی بەرخودانی مێژوویی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چییە، کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە؟ دەمانەوێت راوەستە لە سەر ئەوانە بکەین. لە بەرامبەر ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی بەرخودانێکی چۆن بەڕێوەدەبرێت؟
٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆ بەتەنیا لە ناو بڕیارگەی دوژمن بە چ شێوەیەک بەرخودانی کردووە؟ ئەوانەی ئەویان بردووەتە ئەوێ و دەیانویست ئەو دادگایی بکەن، ئەو ئەوانی دادگایی کرد و لە بەردەم مێژوودا تۆمەتی بەسەردا ساغکردنەوە. بەرخودانێکی بەم جۆرە سەلمێنەری چییە؟ هێزی خۆی لە کوێوە بەدەستهێنا؟ چ تایبەتمەندییەک وایکرد کە ماوەی ٢٥ ساڵ هەم خۆڕاگری بکات و هەمیش ئەو هەمووە پەرەسەندنە مێژووییانە بخوڵقێنێت. ئێمە باش دەزانین کە رێبەر ئاپۆ تەنیا خۆڕاگری ناکات. ئەو شوێنەی کردووە بە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی تیۆریک. گۆریویەتی بۆ ناوەندی بەرهەمهێنانی ئەندێشە، گۆریویەتی بۆ ئەکادیمیا و قوتابخانەیەک. گەورەترین وشیاری و شۆڕشی ویژدانی مێژووی هێنایە ئاراوە. شۆڕشێکی هزر و رامانی هێنایە کایەوە. پاڕادایمێکی نوی بۆ کورد خوڵقاند کە پرس و کێشەکانی کورد، ژنان و هەموو چەوساوەکان چارەسەر دەکات و رێگەی رزگاری نیشان دەدات. لە شوێنێکی لەو جۆرەدا کە هەموو سات و چرکەیەک گوشاری دوژمن هەستی پێدەکرێت، گوشار و پەستانی فکری و دەرونی لەبەرزترین ئاستدایە، هەموو شتێک قەدەغە کراوە، هەموو ساتێک لە ژێر هەڕەشەدا رادەگیرێت، رووبەڕووی گوشار دەبێتەوە، گەورەترین بەرخودانی مێژوویی و شۆڕشی گەورەی هزری هێنایە ئاراوە.
ئایا لەسەر بنەمای چ شتێک ئەوەی بە ئەنجام گەیاند؟ دەبێت ئێمە چۆن لەو بەرخودانە تێبگەین؟ دەبێت لە بەرامبەر ئەو بەرخودانە هەڵوێستمان چۆن بێت؟ دەبێت چۆن نوێی بکەیەنەوە، بەرەوپێشی ببەین؟ دەبێت چۆن خۆمان بگەیەنینە هێز و بەشداربوونێکی دروست کە نوێنەرایەتی بەرخودانێکی بەو جۆرە بکات؟
دەبێت هەموو شۆڕشگێر و وڵاتپارێزان بە دروستی وەڵامی ئەو پرسانە بدەنەوە. هەموومان، بە تایبەتی جەنگاوەرانی پەکەکە و پاژک، ئەوانەی دەیانەوێت ببنە هاوڕێی رێبەر ئاپۆ دەبێت دروستترین و گونجاوترین وەڵامیان هەبێت. دەبێت راستی بەرخودان باش هەست پێبکەن. دەبێت بە قووڵی تێیبگەن، دەبێت لەسەر بنەمای تایبەتمەندییەکانی بەرخودانێکی لەو چەشنە، شۆڕشی وشیاری و ویژدانی جێبەجێ بکەن و خۆیان نوێ بکەنەوە، سەرلەنوێ خۆیان بخوڵقێننەوە، شۆڕشی کەسی خۆیان بە ئەنجام بگەیەنن. هەڵبەت دەبێت لەو شۆڕشەدا بژی و بە زیندوویی رایبگرێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک بیکات بە کردار.
پێش پیلانگێری ١٥ی شوباتیس هەیە. پیلانگێڕی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی رێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد. دواتر دژوارترین چاودێری مێژوو ساز بوو. ئەوە هاوکاری پێشەنگانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، هێزە پیلانگێڕەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل بوو. ئێمە باش ئەوە دەزانین. ئەو هێزانە هەموو تواناکانیان خستە ئامادەباشیەوە و ویستیان ئەم جیهان بۆ رێبەر ئاپۆ بچووک و تەنگەبەر بکەن. هەموو جۆرە هێزی دەوڵەت و دەسەڵات هێندەی پێویستی لەو هێرشەدا بە کارهێنرا. ویستیان بە هێرشی نێونەتەوەیی رێبەر ئاپۆ بسڕنەوە و لەناوی ببەن. بەم جۆرە پەکەکە پاکتاو بکەن و قڕکدنی کوردان بگەیەننە ئەنجام. بۆ ئەوەش وەک راوی بەکۆمەڵ چاودێرییان کرد، روویان کردە رێبەر ئاپۆ. ئامانجەکەیان تەنگ کردەوە و بچوبایە هەر شوێنێک دەیانخستە ژێر قورسترین چاودێری مێژوویی. لە روسیا ئەوەین کرد، لە رۆما، لە یۆنان لە کینیا ئەوەیان کرد. لە رێگەی دەیان هێرشەوە ویستیان رێبەر ئاپۆ پاکتاو بکەن. رێبەر ئاپۆ هەر خۆی بە تەنیا سەرجەم ئەو هێرشانەی پوچەڵکردەوە. هەموو جۆرە پلانێکی هێرشکردنی شکستپێهێنا. هەڵبەتە پیلانگێڕییەکەسی ریسوا و شەرمەزار کرد. بۆ وێنە ١٥ی تشرینی یەکەم لە رووسیا، دواتریش ٢٥ی تشرینی یەکەمیش هەڵسەنگاندنی فرەلایەنی خستەڕوو و هێرشی پیلانگێریی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرد. لە رۆما داوای لە کۆمەڵگا کرد کە لە دژی پیلانگێڕی هەستیار بن. بە دەیان هەزار کورد و سۆسیالیستی دیموکراتیک، گۆڕەپانەکانی رۆمایان پڕکردەوە. بۆ چەندین هەفتە ئێشکیان گرت. بە تایبەتی لە زیندانەکان، لە هەموو گۆڕەپانێک لە سەر بنەمای دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێەم تاریک بکەن' گەورەترین بەرخودانی گیانبازی ئەنجامدرا. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ پێشخرا. لە گەریلاوە تا گەلی وڵاتپارێز، ژنان، گەنجان، منداڵان، بەتەمەنەکان، مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کرد و چالاکی گیانبازانەیان ئەنجامدا. ئاڵقەیەکیان بە دەوری رێبەر ئاپۆوە دروست کرد. لە دژی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بە ئازایەتی زۆرەوە رێیان کرد و بە پیلانگێڕییەکەیان وت بوەستە. هۆشدارییان دا بە هێزە پیلانگێڕەکان. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو کاتەدا کە پیلانگێڕیەکەی جێبەجێ کرد و بەڕێوەی برد، بە وتنی "چاوەڕێی کاردانە بووین، بەڵام چاوەڕێی ئەو هەمووە نەبووین" دانینا بە گەورەیی کاردانەوەی گەلی کورد و دۆستانی لە دژی پیلانگێری. ترسی خۆیشیانی لە کاردانەوەکان ئاشکرا کرد.
لەسەر ئەو بنەمایە، هێزە پیلانگێڕەکان کە نەیانتوانی رێبەر ئاپۆ لەناوببەن، وەک هەنگاوی دووەمی هێرشەکە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩یان ئەنجام دا. ئەوە چی بوو؟ ئامانجی رفاندنی لە کینیا، رادەستکردنی بە تورکیا مسۆگەرکردنی لەسێدارەدانی بوو. لە ١٥ی شوباتدا ئەو پیلانگێڕیی و گەلەکۆمەیان کرد و رێبەر ئاپۆیان خستە ناو سیستمی ئیمراڵییەوە. ئەوەی ئەو پیلانگێڕییەی ئەنجامدا هەمان ئەو هێزانەن کە کوردستانیان کردە چوار پارچە و ١٠٠ ساڵە لە دژی کۆمەڵگەی کورد هێرشی قڕکاری ئەنجام دەدەن. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ ئیرادەی هەبوون و ئازادی کوردان بوو، کرایە ئامانج. لە رێگەی لەناوبردنی ئەو ئیرادەوە ویستیان بینای رێکخروەییەکەی، واتە پەکەکەش پاکتاو بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە کوردان جینۆساید بکەن. هەر ئەوان سیستمی ئیمراڵییان ئامادەکرد. سیستمی ئەوان بوو. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، ئەوان رێکیانخست. رێبەر ئاپۆ لە بارەی رۆڵی تورکیا لە پیلانگێڕییەکەدا وتبووی، "رۆڵی تورکیا لە پیلانگێڕییەکەدا هیچ نییە جگە لە پاسەوانێک". دەوڵەتی تورک لەو پیلانگێرییەدا تەنیا کاری پاسەوانی دەکات.
ئێمە هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە هێرشی ١٥ی شوبات دەزانین. لە پارێزنامەی خۆیدا نوسیبووی کە بە هۆی کاردانەوەکان سەرەتا بڕیاریداوە قسە نەکات. بەڵام لەماوەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێردا سەرلەنوێ دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت و تێبینی ئەوەی کرد کە پیلانگێڕان دەیانەوێت هەموو شتێک لە تاریکیدا بهێڵنەوە.
پاشان ڕایگەیاند کە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بە تیکۆشین لە دژی پیلانگێڕی، پێویستە ئەم پیلانگێڕییە بێ کاریگەر بکرێت، بۆ تێکشکاندنی ئەم پیلانگێڕییە هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و تێکۆشانی دەست پێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ چۆن لە دژی جێبەجێکردنی پیلانی ١٥ی شوبات وەستایەوە؟ یەکەم پەیامی کە هەناردبووی، ئەوە بوو "هەموو شتێکی خۆم دەخەمە ژێر پرسیارەوە، لە قژمەوە تا نینۆکەکانی پێم لێپرسینەوە لە خۆم دەکەم". با هەمووان هەمان شت بکەن. بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین. ئێمە گۆڕان و گۆڕانکاری دەکەین. چونکە هێرشەکە ئەوەندە جدییە. بۆ ئەوەی بە باشی لەو هێرشانە تێبگەین و بەو پێیە تێکۆشانێکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەین، پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە لێپرسینەوە لە خۆمان بکەین. پێویستە لە ڕووی عەقڵیەت، ویژدان، شێواز، کەسایەتی و ڕێکخستن، سیستەم و ئامانجەوە گۆڕان و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە خۆماندا دەست پێبکەین. پێویستە هەموو هەڤاڵان بەم شێوەیە لە پرۆسەکە نزیک ببنەوە، و لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێرشی سێدارەدان تێکۆشانی کرد. لە پارێزنامەی خۆیدا بەناونیشانی " چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد"، پیلانگێڕی و ئامانجەکانی ئاشکرا کرد و زیاتر تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەو پیلانگێڕییەی کە تورکیای بە ئامانج گرتووە، بە شیکردنەوەی ئامانجەکانی پیلانگێڕی لە دژی تورکیا، هەوڵیدا تورکیا هوشیار بکەتەوە.
لە لایەکی ترەوە لە دادگا هەڵوێستێکی نوێی لە دژی پۆلیس نیشان دا، هیچ لەو هەڵوێستەی نیشان نەدا کە هێزە پیلانگێڕەکان پێشبینیان دەکرد. بەپێچەوانەوە ئەو هەڵوێست و ئیرادەی بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکە و شکست پێ هێنانی ئەنجامدا. ژینگەی دادگا وەک سەکۆیەک بۆ گەیاندنی پەیامێک بە ڕای گشتی و گەلانی تورکیا بەکار هێنا. ڕێبەر ئاپۆ داوای چارەسەری کرد. سەرەتا بۆ کێشەی کورد و بۆ ئەو کێشانەی تورکیایان خستووەتە قەیرانەوە و بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە مێژووییە کە بە هۆی پرسی کوردەوە سەریهەڵداوە داوای ئاشتی کرد. کەس چاوەڕوانی ئەمەی نەدەکرد.
هەمووان پێیان وابوو کە ڕێبەر ئاپۆ شەڕێکی بەرفراوان دەست پێدەکات. چونکە بەو شێوەیە چاوەڕیان لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرد. ڕێبەر ئاپۆیان بە "تیرۆریست" دەناسی. وتیان: "ئەو جگە لە چەک هیچی تر نازانێت. هەبوون کەسانێ دەیاننووسی و دەیانگوت بەرگری ناکەم. وا بیر دەکرایەوە کە تا کۆتایی شەڕ دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی لەسێدارەدانی. بەڵام چ له لێکۆڵینەوە و چ له دادگادا، بەکەسایەتی سیاسی ، سەبر، ڕاستگۆیی قووڵ و بیرمەندی ڕێبەر ئاپۆ ڕووبەڕوو بوونەوە. سەرکردەکانی تورکیا کە بەدواداچوونیان بۆ دۆخەکە دەکرد، وەک هێزی پیلانگێڕ، لەبەردەم هەموو گەلدا ڕووبەڕووی ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوونەوە. بەم شێوەیە هەنگاوێکی گرنگی لە تێکشکاندنی ئامانجەکانی هێزە پیلانگێڕەکان هەڵگرت. پاشان لە ٢ی تەباخدا داوای ئاگربەستی بێ کۆتایی لە دژی پیلانگێڕییەکە کرد. داوای کشانەوەی گەریلاکانی کرد. پاشان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم داوای گروپی ئاشتی لە شاخ و ئەوروپا کرد. بەم هەڵوێستانە ئامانجی لەسێدارەدان کە لەلایەن پیلانگێڕانەوە بەرنامەی بۆداڕێژرا بوو، پووچەڵکرایەوە و لە دژی تێکۆشان دەستی پێکرد. بزووتنەوە و گەلەکەمان بە دەم داواکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆیشتن و بەشداری ئەو تێکۆشانەیان کرد و پشتیوانیان نیشاندا. گرنگترین شت ئەوەیە، لەگەڵ گەشەکردنەکەدا، خۆی لە نێو یەکێتیەکەدا هێشتەوە و وەک بزووتنەوە و گەل بوونە بازنەیەک لە دەوری ڕێبەر و لە تێکۆشانی دژ بە لەسێدارەدان پشتیوانیی کرا. لە ئەنجامدا دەوڵەتی تورک ترسی لە سێدارەدانی هەبوو. دەیبینی کە لەسێدارەدان ڕووداوێک دەبێت کە زیانێکی زۆر بە وڵات دەگەیەنێت، و ڕێگا بۆ سەرهەڵدان و بەرخۆدانی کوردان دەکاتەوە. ئەمە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکدا نەبوو، بۆیە لە ئیمرالی سیاسەتی درێژخایەنی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی خستەبواری کارەوە، قڕکردنی بە بنەما وەرگرت و لە بەرژەوەندی خۆیدا زانی. لە ڕاستیدا حکومەتی ئەجەویت لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ ڕایگەیاند کە ئەوان لە سێدارەدان ئەنجام نادەن. بەم شێوەیە پرۆسەیەکی نوێ لە تێکۆشان دژی پیلان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد. تێکۆشین لە ئیمرالیەوە دەستی پێکرد. ئەوانەی سیستەمی ئەشکەنجە ،گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ئیمرالییان دامەزراند، دەیانگوت "رۆژانە 10 جار مرۆڤ لێرە دەمرێت". وتیان بە سێدارەدان مرۆڤ بە یەکجار دەمرێت. بەڵام لە سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکەری ئیمرالی، ڕۆژانە 10 جار مرۆڤ دەمرێت" و بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی ڕایانگەیاند کە سیستمی ئیمرالی سیستمی قڕکردنە. ئەمەیان لە بڵاوکراوە میدیاییەکاندایە باس دەکرد.
ئەجەویت بیری لەوە دەکردەوە و پێی وابوو کە حکومەتەکەی بە پرۆژەی مافی تاکەکەسی بە قسە پرسی کورد چارەسەر دەکات و بەرخۆدانی کورد کۆتایی پێدێنێت و بەم شێوەیە سیاسەتی کوشتن وکۆمەڵکوژیی بە تێپەڕبوونی کات لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەست پێکرد. ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجێکی وەها ڕادەگرن کە هەموو جۆرە گوشار و بەربەستێک بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی نەتوانێت بیربکاتەوە و بیرۆکە و ڕێبازی خۆی بخوڵقێنێ. بە گوتەی ئەوان، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت بیرۆکە بخوڵقێنێ، پەکەکە ناتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و پارچە دەبێت. بە پێی بۆچوونی ئەوان پەکەکە توشی داڕمان دەبێت و ڕێبەر ئاپۆ پشتیوانی لە گەلێکی پەرت و بڵاو ناکات و بە ئامانجەکەیان دەگەیشتن. بۆچوونەکانیان وەها بوو. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو جۆرە زوڵم و دڕندەییەکیان ئەنجامدا. قەد دەرفەتیان نەدا. قەڵەم و کاغەز و کتێبیان پێی نەدەدا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەموو جۆرە گوشارێکیان بە بەردەوامی ئەنجامدا. کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە لەو ژینگەیەدا، لە چوارچێوەی مافە یاساییە سنووردارەکاندا، لێکۆڵینەوە، بیرکردنەوە، بیرۆکەی نوێ بەرهەم بهێنێت و بە نووسینی بیرۆکەکانی هزر و ڕێنماییەکانی بگەیەنێتە دەستی بزووتنەوە، گەل و ڕای گشتی. کەس باوەڕی نەدەکرد لەوێ بتوانێ تێکۆشان بکات. هەمووان دەیانگوت: ئەم کارە کۆتایی هاتووە. واتە چەکەکان شارانەوە و چیتر ئاشکرا نابن. نووسەرانی تورکیا دەڵێن، "چیتر دۆسیەی ئاپۆ لە تابووتی ئیمرالیدا یاد ناکرێتەوە". ئەوان پێیان وابوو ڕێبەر ئاپۆ هیچ ناکات و بە ڕوونی ئەمەی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. ئەمەش کاریگەری لەسەر بواری وڵاتپارێزانەوە هەبوو. هەمووان دەیانگوت مەحاڵە بەم شێوەیە تێکۆشان بکرێت و پێویستە پەکەکە شێوازێکی نوێی تێکۆشان هەڵبژێرێت. کەسانێک هەبوون بە ئاشکرا ئەمەیان دەگوت، تەنانەت کەسانێک بە هەڕەشەوە وایان دەیانگوت. کەسانێک هەبوون کە دەیانویست دەرفەتەکانمان بەکار بهێنن، دەهاتن و سەردانی ئێمەیان کرد.
تەنانەت هەندێک کەسیش دەیانگوت "هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە پێناو چارەسەریی پرسی کورد ئەنجامدراوە"، یان کەسانێک ھەبوون دەیانگوت نابێ لە دژی پیلانگێڕی سەرهەڵدان بکرێت، لە نێو ئێمەشدا کەسانێک ھەبوون لە بەرامبەر پیلانەکە بێدەنگ بوون. گوتیان: "لە دژی پیلانگێڕی هەرجۆرە تێکۆشانێکیان، وەک ئاژاوەگێڕی پێناسە کرد. هەروەها ئەوانەی سەریان دانواندبوو لەناو چوون. بەڵام لە وتووێژێکی لەم جۆرەدا ڕێبەر ئاپۆ باوەڕی بەخۆی هەبوو و ئیرادە و باوەڕی بە هەمووان بەخشی. ڕێبەرایەتی وتی: "من تێدەکۆشم، با دەرفەت و پشتیوانیم پێ بدرێت". هەروەها بەڕێوەبەری ئێمە و گەلەکەمان ئەو پشتیوانییەی کە ڕێبەر ئاپۆ داوای کرد، پێشکەشی کرد. هەموو لایەک باوەڕیان بە ڕێبەر ئاپۆ هەبوو و متمانەیان پێ بەخشی و لە دەوری یەکگرتوانە کۆبوونەوە.
بەو شێوە ئەنجامەکان دەزانرێت. پارێزنامەکەی بە ناونیشانی، لە دەوڵەتی ڕاهێبی سۆمەرەوە بۆ شارستانیەتی دیموکراتیک پێشکەشکرد. لە ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای هەموو سەختی و ئاستەنگیەکان بەرنامەی مافی تاکەکەسی حکومەتی ئەجەویتی لەناوبرد. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی تیۆریەوە چارەسەری پرسی کورد بە فۆرمولەی کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک شیکردەوە و وەک تیۆریەک پەرەی پێدا، بەرنامەی حکومەتی ئەجەویت شکستی هێنا. ئەجەویت تێنەگەیشت کە چۆن لە دژی تیکۆشانی ئیمرالی شکستی هێناوە. پاشان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٢ هاوپەیمانی ئەجەویت لە هەڵبژاردنی پێشوەختە شکستی هێنا. ئەمجارە بۆ ئەوەی پیلانگێڕییەکە سەربکەوێت، ئیدارەی ئایینی ئەردۆغان، واتە ئاکەپەیان هەڵبژارد. هەروەها لە کۆمەڵگەی موسوڵمانی گەلی کورد بە ڕێبازێکی درۆ بەناوی ئومەتی ئیسلامی بەکار دێنن، گوایە گەلی کورد بەکار بێنن لە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ دوور بکەونەوە، شێوازی ئاژەوەگێڕیی و پاشگەزبوونەوە لە نێو گەل و پەکەکەدا دادەڕێژن، جیا لەوانە شێوازی شەڕی ئەردۆغان و هاوڕێکانی لە گەڵ نەجمەدین ئەربەکان دژ بە پەکەکە وەک نموونەیەک بۆ ئاژاوەگێڕی هێنایەوە. سەبارەت بە شێوازی تێکۆشان دژ بە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی٢٠٠٢ و ٢٠٠٤، پاشگەزبوونەوە خۆی بەو شێوەیە نیشان دا و هەروەها سیاسەتی هێرشی دڕندانە دژ بە بزووتنەوە و ڕێبەر ئاپۆ لە ناوەوە و دەرەوە دەستی پێکرد. ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە قووڵی بیری لەوە کردەوە و بە گۆڕین و پێش خستنی پارادایمەکانی وڵامی ئەم هێرشانەی دایەوە.
لەو بوارەوە زۆر بەقووڵی بیری کردەوە، لە پارادایمی پاوانخوازی و دەوڵەت پارێز دوورکەوتەوە. بۆ چارەسەریی کێشەی کورد، چەمکی چارەسەری دیموکراتیک و لە ڕێگەی دیموکراسی و سۆسیالیزمەوە سەروەری دەوڵەتی لەناو برد و پێناسەی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی پێشکەش کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە چارەسەری پرسی کورد و کۆمەڵگای دیموکراتیک بە پەیوەست بە ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن، پارادایمی مۆدێرنیتە دیموکراتیک و کۆمەڵگای دیموکراتیکی پێشکەش کرد. چارەسەری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پەیوەست بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی پێشکەش کرد. بە باشترین شێوەی شۆڕش وڵامی هێرشە پیلانگێڕییەکانی ئاکەپەی دایەوە. پارادایمی مۆدێرنیتی دیموکراتیکی بە وردی پێناسەی کرد، یاسای حوکومەت و دەوڵەتی پیاوسالاری ٥٠٠٠ ساڵە و سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری ٥٠٠ ساڵەی بە هەموو لایەنەکانیەوە شیکردەوە و ئیدانەی کرد. ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەی ئاتێن دا وڵامی داوەتەوە. ئەم کارەی لە پارێزنامەی پاراستنی گەلێک بە ئەنجام گەیاندووە.لە پارێزنامەکەی کە لە ٥ کتێب بە ناوی مانیفێستی کۆمەڵگای دیموکراتیک پێکهاتووە، ڕێبەر ئاپۆ مۆدێرنیتی دیموکراتیکی لە بەرامبەر مۆدێرنیتی سەرمایەداریی پێناسە کردووە. ئەمەی لە دژی سیاسەتی زاڵ بەسەر پیاوسالاریدا پەرە پێداوە. شۆڕشی ئازادی ژنانی پێناسە کردووە. لە پلەی یەکەمدا چارەسەریی بۆ کێشەی کورد و کێشەی ژنان پەرە پێداوە، بۆ هەموو پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە بەهۆی حکومەت و سیستەمی دەوڵەت و مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە سەریان هەڵداوە پێشکەش کرد. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ ڕاستییەکانی خۆی لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ بوو بە پێشەنگی گەل، بوو بە پێشەنگی هەموو چەوساوەکان و بوو بە پێشەنگی مرۆڤایەتی. خۆی لە ڕێبەرایەتی نەتەوەیەک و نیشتمانی دوورخستەوە و بوو بە ڕێبەری مرۆڤایەتی، گەل و ڕێبەری چەوساوەکان. بە واتایەکی تر لە ئیمرالی تەنها بۆ تێکشکاندنی هێرشەکان بەرخۆدانی نەکرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسانەی شەرمەزار نەکرد کە دەیانویست دادوەری لەسەر بکەن. لە هەمان کاتدا چەمکێکی نوێ و ڕێبازێکی ئایدیۆلۆژی نوێ و بەرنامەیەکی نوێ و شێوازێکی نوێ، بۆ گەل و ژنانی کورد هێنایە کایەوە، کە دەبێتە هوی ڕزگاری بۆ هەموو چەوساوەکان. ئەو ڕێبەرایەتیەکی نوێی دروستکرد. خۆی لە پارادایمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت پارێز ڕزگار کردووە و پارادایمێکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنانی بەرهەم هێناوە. ئەم پارادایمە زۆر گرنگە. ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەم پارادایمە ئیکۆلۆژییە. چەمکەکانی یەکسانی نێوان کۆمەڵگا و سروشت دەپارێزێت.
پارادایگمای ئازادی ژنان و ژنولۆژی هێنایە پێشەوە. هەموو جۆرە عەقڵیەت و سیاسەتێکی باڵادەستی پیاو، دۆخی دەروون و تێگەیشتن و زیهنیەتی پیاوسالاری، داڕزاند و شەرمەزاری کرد و سەر لە نوێ پێناسەی ژنی کردەوە. عەقڵیەت و ڕێکخستنی ئازادی ژنی هێنایە پێشەوە. ئەوانی گەیاندە ئاستی زانست و ژنولۆژی خوڵقاند.
لە دژی دەوڵەت نەتەوە، بەڕێگای پارادایگمایە، نەتەوەی دیموکراتیکی پێناسە کرد. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی پێناسە کراوە. دژی دەوڵەت نەتەوە پێناسەی نەتەوەی دیموکراتیکی کرد و لە بەرامبەر دەوڵەتی نەتەوەدا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پێناسە کرد. ئێستا هەموو چەوساوەکان خۆیان لەم پارادایمەدا دەبیننەوە، بەرژەوەندی خۆیان تێدا دەبینن، ڕزگاری خۆیان دەبیننەوە. ئەوانەی عەقڵیەتی پیاوسالاری و سیاسەتیان پێیان قبووڵ کراو نییە، پێشوازی لێدەکەن. ئەوانەی لە زوڵمی دەوڵەت نەتەوە بێزارن، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بە بنەمادەزانن. ئەوانەی لە ژێر گوشاری جیهانی مڵکیەتی تایبەت و تاکڕەوییدان، پشت بە کۆمۆنی دیموکراتیک دەبەستن. لێرە بۆ هەموو چەوساوەکان، هەموو کەسێک ڕێگای ڕزگاری هەیە، واتە ڕێگای ڕزگاری خۆی تێیدا دەبینێتەوە. پێویستە بە دروستی لەم بابەتە تێبگەین. لە پرۆسەکانی پێشوودا ئەوە زانراوە کە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ساختەکاری و فشارەکانی ئاکەپە وەستاوەتەوە. ئەوە ئاگاداری لەسەر کودەتای ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ی دابوو. دژی کودەتاکە وەستایەوە. هەروەها لە دژی پڕۆسەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، سیاسەتی دیموکراتیکی پێناسە کرد و ڕایگەیاند کە سیاسەتی دیموکراتیک بەم شێوەیە ئەنجام نادرێت و ڕایگەیاند کە لە خەباتی سیاسی دەکشێتەوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٠دا پلانێکی دژ بە فێڵەکانی ئاکەپە وەک فراوانبوونی کوردان، پڕۆژەی چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کوردی خستەڕوو. تا ئەمڕۆش لە هەموو شوێنێکدا ڕۆشنگەری دەداتە هەمووان، پڕۆژەی چارەسەریی بۆ پرسی کورد وبەرژەوەندی هەموو گەلانی چەوساوەیە.
ئەمەش بەو مانایە دێت، کە دۆخی بەرخۆدانی ئیمراڵی لە دژی زهنیەت و سیاسەتی پیاوسالاری ٥٠٠٠ساڵە، لە بەرامبەر هێرشی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پێنچ سەدساڵەدا، بووە بە گۆڕەپانێکی مەزنی بەرخۆدانی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک. قوتابخانەیەکی بەرخۆدان و ئاکادیمیایەکی بنیاتناوە. لەوێ زانستی شارستانێتی دیموکراتیکی بەرەوپێشبرد و هێڵی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی دیاریکرد. داوای لە هەموو کەسێک کرد کە شۆڕشی ویژادان و زیهنیەت دەست پێبکەن و خۆیان نوێ بکەنەوە. لە لایەکی ترەوە لە دژی هەموو جۆرە ستەم و زۆردارییەک وەستایەوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥دا لە دژی پلانی هێرشی بەڕێوەبەری ئاکەپەدا لە ژێرناوی پلانی چالاکی هەڵوەشێنەرەوەدا دەوستێتەوە کە ئامانج گەل و تەڤگەر لەناو ببات، لەوکاتەوە گەریلا دەستی لە مێزی گفتوگۆ هەڵگرت و دەستی بە بەرخۆدان کرد. لەوکاتەوە بەبەردەوامی بەرخۆدان دەکات. بەبێ ئەوەی پشویەکی بچوک، هێڵی بەرخۆدانی ڕەها بەڕێوە دەبات. کاتێک کەمێک دەرفەت کرایەتەوە، وەک ڕاگرتنی ڕۆژووی مردنی ساڵی ٢٠١٩ دەکەوێتەوە جموجۆڵ. پرۆسەی چارەسەریان پێشکەش کردەوە. فاشیزمی ئاکەپە دیسان دەستیان دایەوە گۆشەگیری ڕەها. ڕێبەر ئاپۆش بەرخۆدان بەم شێوە درێژەپێدەدات. ٩ ساڵە لە ناو بەردخۆدانێکی لەم شێوەیەدایە. بەڵام کاتێک دەڕوانینە بارەگاکانی دوژمن بچوکترین نەرمی و بێزاربوونێک نییە. بەڵام لەبەرامبەردا کاتێک دەڕوانینە ئیمراڵی دەبین ڕێبەر ئاپۆ چۆن لە دژی فاشیزمی ئاکەپە، مەهەپە و لە دژی زهنیەتی فاشیست و سیاسەتی داگیرکاری قرکەر و هێرشەکان تێکۆشان دەکات. لەبەر ئەمە مرۆڤ فێری ئەوە دەبێت چۆن لە دژی فاشیزم، لە دژی قڕکردن و چۆن بۆ ئازادی و دیموکراسی تێبکۆشان بکات.
وەک ٢٥ هەمین ساڵوەگەڕی تێکۆشانی کەسێک کە لە دژی مێژووی شارستانی، دەسەڵاتداری و دەوڵەت دەخاتە بن پرسیارەوە، دەژیت. چارەکە سەدەیەک تێپەڕبوە. دەبێت لەوە تێبگەین کە ئەم تێکۆشانە گەورەیە چۆن بوو، چ تێکۆشانێکی سەرومرۆڤی بوو، چ ماراسۆنێکی گەورەبوو. یانی ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە چۆن لە دۆخێکی ئاوادا ژیاوە؟ با لە تایبەتمەندییەکانی ئەن ژینگەیە تێبگەین کە چۆنە.
بۆ ئەنجامدانی تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان و تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا و جیهان، پێش هەموو شتێک پێویستە لە تایبەتمەندییەکانی بەرخۆدانی ئیمراڵی تێبگەین. پێوستە بە دروستی لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. تا باش لەمە تێنەگەین ناتوانین ببینە شەڕڤانی ئازادی کورد، ناتوانین بۆ دیموکراسی تورکیا، هەرێم و جیهان و ناشتوانین ببینە شۆڕشگێڕێک دژی فاشیزم. هەرکات شێوازی هەموو پیشاندرا و ڕێگەی ئەوانە ڕوونبوویەوە، بەرخۆدانی مەزنی ئیمراڵی کە چارەکە سەدەیەکە، ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات ڕوون دەبێتەوە و لێ تێدەگەین. لەم بەرخۆدانەدا هەموو تایبەتمەندییەکی ئەرێنی بوونی هەیە. دەبێت هەموو کەسێک بپرسێت بۆ ڕزگاری خۆی چۆن تێکۆشان بکات؟ دەبێت زهنیەتی چۆن بێت؟ دەبێت شێواز و ئاوازیان چۆن بێت؟ ئەمە وڵامدانەوەی ئەو تێکۆشانەیە.
ڕێبەرئاپۆ چۆن لێپرسینەوەی لە بەدواداچونەکان کرد. لە ئیمراڵی چۆن لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە، قڕکرن و گۆشەگیری تێکۆشانی هەڵسەنگاند. بۆ ئەوانەی تامەزرۆی زانینی ئەمەن، سەیرێک بکەن کە چۆن لە لە پارێزنامەکانیدا هەڵسەنگاندی کردو. چی وت؟ هەموو ڕۆژێ، هەموو ساتێک باسی لە نوێ کردنەوەی خۆی دەکات و دەڵێت: "من بە هێزی بایەخدان تێکۆشان دەکەم" پێشتر دیدگا و ڕوانینیەکانی خۆی بۆ ژیان وەک بایەخدان پێناسەکردوە. بە هێزی بایەخدان هێزی ژیانی پێبەخشی. هێزی تێگەشتن و خوێندنەوەی بایەخدان چیە؟
بە شێوازی خۆی. دەڵێت: "ئەم تێکۆشانەم بە دەربڕینی هۆشیاریی و ئیرادەیەکی مەزنەوە کە تێدەگات و دەزانیت چی دەگوزەرێت و لە کوێیە، ئەم تێکۆشانەم ئەنجامداوە". ئەمانە تایبەتمەندی تێکۆشانی ئیمرالییە. ئەمە خاڵی سەرەکی بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆیە لە ئیمرالی لە ماوەی چارەکە سەدەیەک. ئەمەش لەسەر بنەمای هۆشیارییەکی زۆر قووڵ و باوەڕێکی زۆر قووڵ و ئیرادەیەکی زۆر بەهێز و بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی، ئیرادە و هێزێکی مەزن بنیات نراوە. هەر بۆیە هێزی خۆی لێرەوە دەست دەکەوێت. ئەمانە ئەو بناغانەن کە ئەم بەرەنگارییە لەسەریان بنیات نراوە.
لە خەباتی پێشوودا بەم شێوەیە شێوازی خۆی دەربڕی. ئاگاداری کردەوە کە هەنگاوی مێژوویی 15ی تەباخ هەڵمەتی بڕوا، ئیرادە، پێداگری و ئیرادەیە. بەرخۆدانی ئیمرالیەش هەر بەو شێوەیە. گەورەترین بەرخۆدانە لە مێژوودا پەرەی پێدراوە. بۆیە پێویستە لە ڕاستی ئەم بەرخۆدانە مەزنە تێبگەین.
بێگومان دەتوانین ئەمە بڵێین. بە واتایەکی تر، تەنانەت پێش ١٥ی شوبات، ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتنی گرنگی لە تێکۆشانی هێرشە پیلانگێڕییەکانی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبەردا بەدەستهێنابوو. گواستنەوەی بۆ ڕۆما گورزێکی جددی بوو لە هێرشە پیلانگێڕیەکە. ئەمەمان بینی. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بە تەنیا نەدەمایەوە، بە شێوەیەکی ڕێکخستنی مامەڵەی دەکرد، بە کردەوە بە شێوەیەکی ڕێکخستنی پشتیوانیی دەکرد، وەک خۆپیشاندەران "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن"، بەشداری سیاسەت و ڕێکخستنی دەکرد و ئەگەر کاریگەری ئەم هێرشە هەواڵگرییانە لەناو دەچوو ١٥ی شوبات بێ کاریگەر دەبوو. ئەو پێشهاتانەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆما دروست بوون، بە ڕوونی ئەمەیان سەلماند. لەمانەوە چ ئەنجامێک دەگرین؟ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەختترین، بێبەزەییانەترین و دڕندانەترین هێرشی مێژووییە. نامرۆڤانەترین هێرشە. ئەوە ڕاستیە. بەڵام بەو مانایە نییە کە شکست ناهێنێ و نابێت. پیلانی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ لە یەک ڕۆژدا پلانی بۆ دانرابوو. ٢٥ ساڵ تێپەڕیوە، هێشتا بەردەوامی هەیە. دوای ئەوە هەموو ڕۆژێک بۆ لەناوبردنی هێرشیان دەکرد. سیستەمی ئیمرالی وەک سیستەمێک دروستکراوە کە ڕۆژانە ١٠ جار مرۆڤ تێدا دەمرێت. ماوەی ٢٥ ساڵە دژی سیستەمی ئیمرالی دەبێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە دژی هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕاوەستاوە. هەموو بۆشاییەکانی دەرهێنا و شکستی پێهێنا. ئەمە چی نیشان دەدات؟ هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەتوانرێت تێکبشکێنرێت. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکەری ئیمرالی دەکرێت پارچە بکرێت. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانرێت بەدی بهێنرێت. پێویستە گەل باوەڕ بەم ڕاستیانە بکەن. پێویستە بزانرێت کە ئەمە بە تێگەیشتنێکی دروست لە وانەکانی تێکۆشانی پێشوو دەگاتە ئەنجام. بەڵام ئەمە چۆن ڕوودەدات؟ خەباتێکی مەزنی دەوێت. پێش هەموو شتێک تێگەیشتنی دروست لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی بە فێربوونی وانە دروستەکان و پراکتیزەکردنی ئەو شێوازانە، ڕێبازی تێکۆشانە.
پاشان ئەگەر لە ١٥ی شوباتدا بژین - کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئەم ڕۆژە ڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردە"، گەلەکەمان ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژێکی ڕەش بۆ کوردان پێناسە کرد - کاتێک ئێمە یادی ٢٥ ساڵەی وەها هێرشی پیلانگێڕی، ڕۆژێک بە ئازارەوە، ڕۆژێکی قورس بژین. وەک هەموو شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزان، وەک ژنان، پیاو، گەنج، وەک گەلی کورد و مرۆڤایەتی دیموکراتیک، ئاگاداری خۆتان بن. دەبێت خۆمان لە لێکۆڵینەوەی ڕەخنەگرانەدا، خۆڕەخنەگرتندا بەسەر بەرین. پێویستە لە ڕاستی و تایبەتمەندییەکانی بەرخۆدانی ئیمرالی تێبگەین و لەسەر ئەو تایبەتمەندییانە ڕەخنە لە خۆمان بگرین. پێویستە تێڕوانین و سۆز، کردار، هەڵە و کەموکوڕییەکانمان ببینین و ڕاستیان بکەینەوە و لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئیمرالی لەدژی عەقڵیەت و سیاسەتی فاشیستی بەشداری تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ببین. نابێت بڵێین ئەمە مومکین نییە. با هیچ هەڵەیەک لەو بارەیەوە نەکەین. بۆچی؟ چونکە ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی پێشووی لە دەرەوەی وڵات ئەمەی لەناو بردبوو. قەد مەحاڵی قبوڵ نەکردووە. بەردەوام شۆڕشگێڕێک بوو کە لە ناخۆشی و ناخۆشی و ناخۆشییەکان دەرفەتی خوڵقاندووە. بە تێکۆشانی ٢٥ ساڵەی ئیمرالی، هەزاران جار زیاتر ئەم مەحاڵانەی کوشتووە. ڕاستییەکانی ئاشکرا کردووە. با خۆمان فریو نەدەین، ئاگاداربن. لە بنکەی دوژمن ٢٤ کاتژمێر لە ژێر هێرشی جەستەیی و دەروونی و لە ناو بێدەسەڵاتیدا، ڕێبەر ئاپۆ بە پشت بەستن بە ڕاستی و مانا و بیر، هۆشیاری، ئیرادە وبڕوا بە خۆی ئەو تێکۆشانەی بەرزکردۆتەوە بۆ ئاستی پێشەنگایەتی جیهانی و بۆ ئاستی پێشەنگایەتی هەموو چەوساوەکان، پێشکەوتنی زۆری خوڵقاندووە. لەو کاتەدا هیچ شوێنێک بەقەد ئیمرالی مومکین نییە. هیچ شوێنێک وەک ئیمرالی گوشار، ستەم و بەربەستی نییە. ئەگەر ئەم جۆرە بەرخودانە لە ئیمرالی بکرێت، لەوانەیە لە شوێنەکانی تردا بەرخۆدان زیاتر و بەهێزتر بەڕێوە ببرێت. ئەگەر ڕاستی، عەقڵیەت، شێوازی پێشەنگایەتی بە دروستی تێبگەین، گەورەترین ململانێ لە هەموو شوێنێکدا دەکرێت. ئایا ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت هەرگیز ڕوونادات؟ ئایا قەد باسی ئەو تەحەدایەی کردووە؟ ئایا قەد باسی بەربەستەکان دەکات؟ کەواتە با خۆمان فریو نەدەین. با خۆمان لەم ڕێبازەی پاساوهێنانەوە دەربێنین. ئێمە لەسەر هەڵە و کەموکوڕی دانانێین. بە پێچەوانەوە فڕێیان دەدەین. با بە تیشک خستنە سەر حەقیقەتی بەرخۆدانی ئیمرالی و پرسیارکردن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری و ئیرادەمان بەسەر هەموو هەڵە و کەموکوڕییەکانماندا زاڵ بین. ئەمەش دەکرێت. تا زیاتر بەسەر ئەمەدا زاڵ بین، باشتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەین. با بە جێبەجێکردنی دروستی پارادایمی نوێ لە ڕاستی ڕێبەرایەتی نزیک ببینەوە. وە لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کاریگەری و ڕەوڵ بنوێنین.
ئێستا لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد لەسەر ئاستی جیهاندا تێکۆشانێکی لەم جۆرە بەڕێوە دەبەین. لە ١٥ی شوباتدا گەلمان لە هەموو جێگایەک تێکۆشان دەکات، هەڤاڵانمان خەبات دەکەن. مرۆڤایەتی لە هەموو جێگایەک تێدەکۆشێت. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە ڤیانەکان ڕەتدەکەینەوە و دەڵیین لەگەڵ سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵیدا ناژین. وتی:"ئەم سیستەمە تێکدەشکێنم و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەم". پیلانگێڕی پارچەکرد. بەڕاستی لە قۆناغێک کە سیستەمی ئیمراڵی هەڵوەشێنێ و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکات، هێنایە ڕۆژەڤ. کات کاتی ئازادییە، کاتی تێکشکاندی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیرییە.
بەڵام سەیرکەن، بەم تێکۆشانە بەڕاستی ڕۆژە ڕەشەکان گۆڕاوە بۆ ڕوناکی. ڕۆژی قڕکرنی گۆڕی بۆ ڕۆژی ئازادی. تێکۆشانێکی گەورەی ئازادی لە ١٥ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت. ئەمەش بە تێکۆشانی ڕیبەر ئاپۆ دروستبوو. لەبەر ئەوە بە تێکۆشانی کاریگەرەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پێشوازی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕێ دەکەین. وەرن با لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کاریگەرتر تێبکۆشێن، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو جیهاندا بە شێوازی گورزی گەریلای تێکۆشان بکەین. بریا شێوازی گورزی قارەمانانەی گەریلاکان لە زاپ، شێوازی ئەنجام وەرگرتنەکانی ببێتە شێوازی تێکۆشانمان. وەرن لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەکانی ڤیان ئیمراڵی و بە ڕێبەڕاێەتی ئازاد تێبکۆشین. ئەوانەی ئەم کارە دەکەن سەردەکەون.
لەسەر ئەم بنەمایە باوەڕم وایە لە ساڵوەگەڕی ٢٥ـەمینی ١٥ی شوباتدا گورزێکی کوشندە لە زهنیەت سیاسەتی داگیریکەر دەدات. دەبێت ئاستی تێکۆشان کە ئازادی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای بنەڕەتی پێشبخرێت. ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی گەردوونی بگات بە لوتکە. لەسەرئەم بنەمایە لە ئەوروپا چالاکی هەیە. گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان دەکات. لە چوارپارچەی کوردستان ژن، گەنج خەبات دەکەن، هەموو کەسێک بەشداری تێکۆشانە. گرنگترینی هەمووان گردبوونەوەی ١٧ی شوباتی کۆڵنە. پێشوازی و سڵاو لە هەموو ئەو چالاکیانە دەکەم کە بۆ شەرمەزارکردنی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی ١٥ی شوبات ئەنجام دەدرێت. داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا و لە ساڵی ٢٦ـەمدا تێکۆشان و چالاکی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد بە شێوەیەکی بەهێزتر، کاریگەرتر و بەرهەمدارتر بەرەوپێشەوەببات. بۆ هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم بنەمایە تێدەکۆش هیوای سەرکەوتینان بۆ دەخوازم. سەرکەتن بۆ ئەو کەسانەیە لە دژی پیلانیگێڕیی و سیستەمی ئیمراڵی تێدەکۆشن.