کاڵکان: لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان ڕایگەیاند، تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣ میراتێکی مەزنی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ جێهێشتووە و گوتی: " لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، باشتر فیداکاریی دەکەین، بەهێزتر شەڕدەکەین و سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان، لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر، نرخاندنی کرد بۆ ململانێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، قۆناغی پاش هەڵبژاردن لە تورکیا، هەڵبژاردنی هەرێمی ئایندە، ڕۆڵی ژن ق گەنجان لە تێکۆشاندا و چاوەڕوانییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

دوران کاڵکان لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەدا کە دوێنێ بەشی یەکەمی بڵاوکرایەوە، باسی لە پێشکەوتنە چاوەڕوانکراوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ ی کرد گوتی: "ساڵی ٢٠٢٣ ئەوەی پیشانداین دەبێت تێکۆشان بە چ شێواز و ڕێگە و ڕێبازێک بێت، هاوڕێ ڕۆژهات و ئەرداڵ بە چالاکییەکەی ١ ی تشرینی یەکەم ئەمەیان دەرخست. ئێمە بە ڕۆحی فیداکاری و هێڵی فیداکاری دەژین و تێدەکۆشین".

نرخاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان، بەم جۆرەیە:

لە ئەنجامی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، شەڕێک هەیە. سەرەتا لە شەڕی کەنداو لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠٠١ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق دوای ڕووداوی دوو تاوەرەکە و لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بەناو بەهاری عەرەبی پێشکەوت. لەم دواییانەدا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، شەڕی ئۆکرانیا دەستی پێکرد. ئەمە ئەو شەڕەیە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا جێدەستی خۆی بەجێهێشتووە. ناکۆکی و پەیوەندی و شەڕە ناوخۆییەکانی سیستەم بەردەوامە. هیچ گۆڕانکارییەک لەم ڕووەوە نییە. بەڵام لەم ناکۆکی و شەڕانەی ساڵی ٢٠٢٣دا لایەنی یەکلاکەرەوە چییە؟ شەڕی ئۆکرانیا هەندێک پاشەکشەی کردووە. لەوێ ڕووداوی نوێ ڕوویدا. دەگوترا شەڕەکە لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا بووە، بەڵام دەرکەوت شەڕی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بووە لەسەر ئۆکرانیا. ئەمریکای سەر بە ناتۆ بەشداری ئەم شەڕەی کرد. هەروەها لە کاتی شەڕدا ڕووسیا هەوڵیدا پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانی وەربگرێت. لە ئەنجامدا ڕووسیا لە زۆر ڕووەوە زیانی بەرکەوت. نەیتوانی بە تەواوی بگاتە ئامانجەکانی. بەڵام ئەمریکا، بەهۆی بەخۆوە گرێدانی ئەوروپاوە، ئەنجامێکی گرنگی بەدەستهێنا. بەشداریکردنی سوید و فینلاند لە ناتۆدا، هەروەها ڕێگریکردن لە بازرگانی نێوان ئەوروپا و ڕووسیا، کاریگەری ئابووری و سەربازی ئەمریکای لەسەر ئەوروپا زیاتر کرد. ئەوروپای خستە حاڵەتی بێ ئیرادەییەوە. دەتوانم بە ڕوونی ئەمە بڵێم. ئەمریکا هەرگیز نەیتوانیوە بەم ئاستە کاریگەر بێت. ئەم کاریگەرییە لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا پێشکەوت، بەڵام هەرگیز لەم ئاستەدا نەبووە.

هێرشەکەی حەماس بە هاوکاری تەیب ئەردۆگان پێکهات

ڕووسیاش هەوڵیدا لە زیادەڕەوییەکانی ڕزگاری بێت، بەقسەی خۆی، ئەوەی دەیویست بەدەستی هێناوە. هەندێک لایەن لە شەڕدا تەسفیەکران. وەک ئامانجی شەڕی ئۆکرانیا. چی ڕوویدا؟ کردنەوەی ڕێگای وزە بە هاوپەیمانی ڕووسیا و چین کە دەیانویست لە ڕێگەی ئۆکرانیا بەرەو ئەوروپا بیکەنەوە، تێکدرا. ناتۆ لەسەر ئەم بناغەیە خۆی نوێ کردەوە. دوای ئەمانە ناکۆکی نوێ سەریهەڵدا. وەک ڕێگەیەک، دوای کۆبوونەوەی لوتکەی جی ٢٠ لە هیندستان، ڕاگەیەندرا کە وڵاتانی وەک هیندستان، کەنداو، ئیسرائیل، قوبرس و یۆنان لەسەر ڕێگای وزە ڕێککەوتوون. ئیدارەی تەیب ئەردۆگان چۆن کاردانەوەی چ بوو؟ سەرەتا شەڕ لە قەرەباغ هەڵگیرسا. تاوەکو ئازەربایجان قەرەباغی دەست دەکەوێت و دواتر گەرووی زەنگ بەدەست دەهێنن و ڕێگایەک بۆ تورکیا بکەنەوە. بەم شێوەیە پلانیان دانا کە لە ڕێگەی تورکیاوە ئاسیای ناوین بە ئەوروپاوە ببەستنەوە. خەڵکی ئەرمینیا لە قەرەباغ کۆمەڵکوژ کران. بەڵام نە ئێران و نە ئیسرائیل ڕێگەیان نەدا لەوە زیاتر پێشکەوێت. پلانی تورکیایان پووچەڵ کردەوە. پاشان شەڕی غەززە سەریهەڵدا بۆ تێکدانی ئەو ڕێگا ناوبراوەی کە دەیانویست بە پێشەنگایەتی ئەمریکا دروستی بکەن. لە ڕاستیدا خۆیان وەک نەیارانی ئەم شەڕە پیشان دا، دەیانویست ئەوێ بکەن بە گۆڕەپانی شەڕ و تێکی بدەن. ئەوانەی دەیانویست ئەم ڕێگایە بکەنەوە ئامانجیان لەناوبردنی هێزەکانی وەک حەماسیشە. بە واتایەکی تر لەم شەڕەدا بەرژەوەندی هەردوولا یەکی گرت. شەڕی حەماس کە بەهۆی پشتیوانی ئەردۆگانەوە ڕوویدا، لە ڕاستیدا ئەمریکا و ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوە بوون و دەیانویست شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات. بە واتایەکی تر شەڕی غەززە مۆری خۆی لە کۆتایی ساڵ دا. پاشان ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە و وێرانی کرد. دەڵێن زیاتر لە ٢٠ هەزار هاوڵاتی سڤیل کوژراون. جاروبار ئاگربەست دەکەن. کوشتنی ٢٠ هەزار کەس بۆ ئازادکردنی ٥٠ کەس هیچ واتایەکی هییە. کەسانێک هەن ئەم ڕەوشە بە سەرکەوتن دەبینن و نیشانی دەدەن. شتێکی وا نییە. بەم شێوەیە بە ڕێزەوە قوربانییە مەدەنییەکانی ئەم شەڕە یاد دەکەمەوە. من هاوبەشی ئازارەکانی گەلی فەلەستین و ئازارەکانی گەلی سڤیلی جوولەکەم. تاکە ئامانجی شەڕ لەوێ، کردنەوەی ڕێگای وزە و پاککردنەوەی ئەم ڕێگەیە. هەردوولا بۆ ئەم ڕێگایە شەڕ دەکەن. هەر بۆیە ئەم شەڕە دەرکەوت. دەرئەنجامی ئەم شەڕە چی دەبێت؟ تورکیا ئاڕاستەکەری ڕاستەقینەی ئەم شەڕەیە. تورکیا زیاتر لە حەماس بەشداری شەڕی غەززە دەکات. شەڕەکە بە ڕادەی پێویست لەلایەن میدیاکانی تورکیاوە ڕووماڵ دەکرێت. گرنگ نییە ئامانج چییە. دەڵێن ئێمە ئەو ڕێگایە تێکدەدەین. پێشتر باسمان لەوە کرد کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە. بۆ ئەوەی پێکەوە ڕێگایەکی ئەڵتەرناتیڤ بنیات بنێن. سیستەمی سەرمایەی جیهانی ڕێگە بەم کارە نادات. جولەکە هێزی باڵادەستە لە سەرمایەی جیهانیدا. ئایا ئەمە بۆ ئیسرائیل قبوڵ دەکەن؟ لەو چوارچێوەیەشدا تەیب ئەردۆگانیان بەکارهێنا. لە ڕاستیدا دەتوانین بزانین بۆچی تەیب ئەردۆگان لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاردا جارێکی تر لە دەسەڵاتدا مایەوە. جگە لە تەیب ئەردۆگان کەس نەیدەتوانی حەماس هانبدات بۆ هێرشێکی لەو شێوەیە. بۆ نموونە کاتێک چەتەکان دەچوونە دیمەشق، تەیب ئەردۆگان بەرەو کۆبانێ ئاراستەی کردن. پەیوەندی تەیب ئەردۆگان لەگەڵ ئەم جۆرە ڕێکخراوانەدا لەسەر ئەم بناغەیە دامەزراوە و سیستەمی سەرمایەی جیهانیش لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیاندا ئەمە بەکاردەهێنێت. بە واتایەکی تر لە ڕاستیدا تەیب ئەردۆگان بەکاردەهێنن. هەر بۆیە پشتیوانی لێ دەکەن. واتە وەک ئیستفزازکەرێک بەکاری دەهێنن. بە واتایەکی تر بەبێ ئەوەی بزانێت لەسەر تەختەکەی دەیهێڵنەوە، بەڵام ئەوانیش بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانیان دەجووڵێنەوە و بەکاری دەهێنن.

هێزە جیهانییەکان تورکیا بەکاردەهێنن

وەها دەردەخەن کە دژی سیستەمی ئەمریکی و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی و ئیمپریالیزم  شەڕ دەکەن، بەڵام لە واقیعدا وا نییە. لە واقیعدا ئەم قسانە هەمووی درۆیە. بۆ فریودانی تورکیا و هەندێک لایەنی دەرەوەیە، بە تایبەت چەپە دۆگماتیکەکان. لە هەندێک شوێن چەپەکان بوونە ئامرازی ئەم کارە. تەیب ئەردۆگان بە دژە ئیمپریالیست دادەنێن. ئەوانەی بە تەیب ئەردۆگان بە دژە ئیمپریالیست ناودەبەن، با بێنە کوردستان و ڕاستییەکان ببینن. بۆیە ئێمە ئەمە باش دەزانین. ئێمە دەزانین ئەم شەڕانە مانای چییە. هیچ کەسێک لە کورد باشتر لە ئازارەکانی گەلی فەلەستین تێناگات. هیچ کەسێک ناتوانێت وەک یەکێتی گەلی فەلەستین و کوردستان یەکێتییەک بنیات بنێت. ئەوان لە ڕێگەی ئەزموونەکانیان و تێکۆشانی هاوبەشەوە ئەمەیان سەلماندووە. دوێنێ وابوو، ئەمڕۆش وایە.

ئێستا ئەنجامەکەی چی دەبێت؟ تەیب ئەردۆگان و حەماس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیسڕائیل لەناودەبەن. دەڵێن ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و ئەمریکا دروست دەکەن و ئەم پروپاگەندەیە دژی تورکیا دەکەن. هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەوە نییە. هەروەک چۆن ئەمریکا لە کاتی شەڕی کەنداودا لە ساڵی نەوەدەکاندا بە ناردنی هێز بۆ سعودیە کۆنترۆڵی خۆی لە دەوروبەری کەنداو چەسپاند، ئێستاش کەشتییە جەنگییەکانی خۆی گەیاندووەتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و کۆنترۆڵی خۆی بەسەر هێڵی ڕێگاوبانەکاندا چەسپاندووە. هەوڵی بێکاریگەریکردنی حەماس دەدەن. ئەمە ئامانجی ئەوانە. ئەمە وەک ڕێگەیەک بۆ پاککردنەوە ئەنجام دەدەن. دوای ئەوە لەسەر لوبنان و سوریا و قوبرس ئەنجامی دەدەن. پێدەچێت چین وەکو ڕێککەوتن مامەڵە بکات نەک وەک ناکۆکی. کاتێک ڕێگای ئۆکرانیا بوونی نەبوو، وەک ئەوە وایە چین لەگەڵ ئەمریکادا ئەم ڕێگەیە پەسەند بکات.

لە ئێراندا تێوەگلان هەیە. نرخاندنی شەڕی ئێران و ئەمریکا سەری لە هەمووان شێواندووە. دەرکەوت هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە. ئەمەش بەو مانایەیە کە نابێت قسەی لەسەر بکرێت. تیۆری بە مانای دووبارەکردنەوەی ئەوە نییە کە پێشتر کراوە. لینین دەڵێت، چەپەکان، کە لە تەمەنی گەنجیدا شتەکانیان دووبارە دەکردەوە، تا مردن دووبارەیان دەکردەوە. نابێ چەپێکی وا بن. پێویستە بتوانین پێشهاتەکان ببینین و تێبگەین، گۆڕانکاری ببینین و گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەدا بکەین. بەم مانایە وەک جاران دژایەتی لەگەڵ ئێراندا نییە. بەپێچەوانەوە لێرەدا هاوکاری و تەبایی هەیە. هەر بۆیە لە لوبنان کێشەی زۆر دەرناکەوێت.

تورکیا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دوورخراوەتەوە

دیار نییە لە سوریا شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەقەومێت یان نا. ڕووسیا ناڕەزایەتییەکی ئەوتۆی بەرامبەر پرسی ئیسرائیل نیشان نەدا. ڕووسیاش لەم کارەدا بەشدارە. ئەگەر ئەوە تێپەڕێت، قوبرس و تورکیا دەمێننەوە. تورکیا و سیستەم، سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە تێیدا هەڵکەوتووە، دەکەونە بەرامبەر یەکتر. واتە بە شێوەیەک هاوشێوەی شەڕی جیهانی سەدەی پێشوو. وا دیارە ئەمە یەکلا بۆتەوە. وەک سزایەک بۆ تورکیا، کاریگەرییەکەی بەم جۆرە دەبێت. ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات، تورکیا لەم ڕێگەی وزەیە دوور خراوەتەوە. ڕێگای ئاوریشم ڕێگایەکە کە تەمەنی چەند هەزار ساڵێکە. بە ئەنادۆڵ، میزۆپۆتامیا، ئێران تێدەپەڕی و دەگەیشتە چین، ئەو ڕێگایە نەما. هێڵی ڕێگای نێوان بەرلین و بەغدا و بەسرە کە لە سەرەتای سەدەئ پێشوو دروستکراوە، وردتر ڕێگای بازرگانی بۆ ئەوروپا، هیندستان - کە جەنگی جیهانی یەکەمی لەسەر ڕوویدا - خراپ بوو. بە تورکیادا تێدەپەڕی. لە جەنگی جیهانی دووەمدا فاشیزمی هیتلەر نەچووە ناو تورکیاوە و لەوێ شەڕی نەکرد، چونکە لە دەرەوەی تورکیا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا. دەڵێن پەیوەندی بە زیرەکی و لێهاتوویی و وردبینی سیاسی سەرکردەکانی تورکیاوە هەبووە ئەم شەڕە ڕووینەداوە، بەڵام وەها نییە. هەوڵیدا، بەڵام شکستی هێنا. نەیدەویست جارێکی دیکە ئیدارەی هیتلەر تاقی بکاتەوە. هەروەها لەو کاتەدا پووچ دەهاتە پێشچاو. ئێستا ڕێگای ئۆکرانیا بەتاڵ بووییەوە. ئەوەی دەیویست لەگەڵ ئازەربایجان پەرەی پێبدات، پووچەڵ بووییەوە. لە هەلومەرجی ئێستادا دەیانویست لە باکوری سوریا ئەم ڕێگایە تێپەڕ بکەن. تورکیا تێکی ​​دا. دژی وەستایەوە. هەروەها ئەمریکا مۆڵەتی کشانەوەی هێزەکانی لە جەرابلوس و عەفرین دا و شەڕی فەرمی لە دژی سوریا ڕاگەیاند و ڕاستەوخۆ هاتە ناو عێراق. کاتێک ئەم شوێنە گۆڕا بۆ گۆڕەپانی شەڕ، سەرمایە سەقامگیری بۆ خۆی نەدۆزیەوە. هەر بۆیە لەوێ دەرچوو. بەم شێوەیەی ئێستا لایەنەکانی سەرمایە لە ئەنجامی ئەمەدا هاوپەیمانییان پێکهێناوە. تورکیایان دوورخستەوە. بێگومان کوردستانیش شێوازێک دەگرێتەبەر. بەڵام گروپی جیاوازی کورد هەن. خاڵی سەرەکی دوورخستنەوەی تورکیا بوو. تورکیا لە نێوان ئاسیا و ئەوروپادا بوو. ئەمەش بە ڕەوشی ستراتیژی تورکیا ناودەبرا. لەسەر ئەم بناغەیە ئافرێنرا تاوەکو تورکیا و دەوڵەتی تورک و ڕۆژهەڵاتی ناوین بخەنە نێو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە. ئێستا ئەم ئەرک و ڕۆڵانە هیچیان نەماون. دوژمنایەتی کورد ڕێگەی بۆ ئەمە کردەوە.

بە واتایەکی تر تەیب ئەردۆگان سەرکەوت و لە دەسەڵاتدا مایەوە، بەڵام تورکیا دۆڕا. تورکیا لە سیستەمەکە دوور خرایەوە. بۆچی دوورخرایەوە؟ بۆچی ئەم ڕێگایە دروست نەکرا؟ بەهۆی شەڕەوە. بەهۆی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد. ئیدارەی تەیب ئەردۆگان تورکیای لە سیستەمەکە دوورخستەوە. ئەو دژی سیستەم بوو. بووە هۆی ئەوەی کە سوودەکانی لە سیستەمەکەدا لەدەست بدات. بۆ چی؟ بۆ مانەوە لە دەسەڵات. بەرژەوەندییەکانی تەیب ئەردۆگان و بەرژەوەندییەکانی تورکیا یەک نین. جڤاکی تورکیا و دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان و هەمووان دەبێ ئەمە ببینن. بەتایبەت هێزە شۆڕشگێڕەکان و دۆستەکانمان بە باشی بیبینن. هاوکارەکانمان لە هەبەدەهە باش لەم شتە تێنەگەیشتن، پێویستە بەباشی بیخەنە بەر وتوێژ. تەیب ئەردۆگان چۆن تورکیا بەرەو کارەسات دەبات، چۆن سامانەکانی بەخەسار دەدات، پێویستە ئەمە ببینێت و بیگێڕێتەوە و پیشانی جڤاکی بدات. تورکیا ئێستا لەم ڕەوشەدایە، چی ڕوودەدات؟ هەریەکەیان بەوی ئێستا ڕازی دەبێت. لە ڕەوشێکی لاوازدا دوورخراوەتەوە، ڕازی بە. تەنانەت ئەگەر بچنە شەڕەوە، ئەمە لە ڕاستیدا تورکیا بەرەو شەڕ دەبات. ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر، نزیکەی ١٠-١٥ ساڵ، ڕێبەر ئاپۆ نرخاندنی کرد و بانگەوازی کرد. وتی وا مەکەن. ئەگەر وا بکەن، کارەسات دەخووڵقێت. دەگەنە ئاستی دابەشبوون.  هەموو شتێکت لەدەست دەدەن، کۆڵۆنیاڵیزە دەکرێن.

پێویستە تورکیا لەدەستی ئیدارەی ئەردۆگان ڕزگار بکرێت

ئێمە جڤاکی تورکیامان لەمە تێنەگەیاند. ئیدارەی ئێستا باوەڕی بەم شتە نەدەکرد، پێچەوانەی ئەمەی کرد. ئەو بەرژەوەندیی خۆی لە پێچەوانەکەیدا دۆزیەوە. ئەوەی ئێستا پشتڕاست دەکرێتەوە، لە ڕاستیدا نرخاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆن. ناکرێ تورکیا، لە ڕێگەی شەڕی داگیرکارییەوە، لە سیستەمەکەدا کاریگەر بێت یان لە پێگەی ستراتیژی خۆیدا بمێنێتەوە. بۆیە تورکیای پێشکەوتوو بە پێشکەوتنی دیموکراتیک دەبێت. بە چارەسەری پرسی کورد و دانپیانان بە ئازادی کورد دەبێت. ئەمەش ئەمڕۆ بە ڕوونی بینرا. لە ڕاستیدا ئێمە بۆ ئەمە هەوڵمان داوە و تێکۆشانمان کردووە. بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا، بۆ چارەسەری پرسی کورد، هاوپەیمانییەکمان لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک، لە گۆڕەپانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە پێکهێنا. لە ڕاستیدا ئێمە وەک تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، تێکۆشانێکی زۆر گرنگیشمان لە دژی ئەمە ئەنجامدا. بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەتوانێت تورکیا بخاتە ڕەوشێکی لەم شێوەیە. بەڵام ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات ئەنجامەکەی بەدەست نەهات. هەوڵەکانمان کەموکوڕ بوو. دەبێت زیاتر تێکۆشان بکەین، باشتر تێبگەین. پێویستە گەل بزانن زیهنیەتی تەیب ئەردۆگان و سیاسەتی فاشیستی و قڕکەر و دوژمنکارانە بەرامبەر بە کورد چییان بۆ تورکیا هێنا، چۆن هۆکاری ئەو هەموو قەیرانە بوو لە تورکیا و تورکیا دەبێت لەو زیهنیەت و سیاسەتە ڕزگار بکرێت. پێویستە تورکیا  لەدەستی ئیدارەی تەیب ئەردۆگان ڕزگار بکرێت. جگە لە فشار و ستەم و کارەسات هیچی تر نییە کە ئەم ئیدارەیە بتوانێت بیبەخشێت بە تورکیا. ئەگەر زیاتریش بەردەوام بێت، دەرئەنجامەکانی لەوە خراپتر دەبن. پێویستە هەر کەسێک عەقڵی خۆی بەکاربهێنێت. هۆشدارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگ بوون. ئێمە ئێستا زۆر باش دەزانین و لێیان تێدەگەین. بۆیە پێویستە ئەوانەی تورکیایان خۆشدەوێت ئەمە ببینین و دژی ئەم ڕەوشە بوەستنەوە.

ئەردۆگان و ڕژێمەکەی لە دەسەڵات دەهێڵنەوە و دەیانەوێت بەکاری بهێنن

هیچ نزیکایەتییەک نەبوو تاوەکو لەڕێگەی هەڵبژاردنی ٢٠٢٣ هەموو شتێک چارەسەر بکرێت. بەڵام هەڵبژاردن دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ تێکۆشان دژی فاشیزم. هەندێکیان نرخاندنی بۆ کرا. بە باشی نرخێندرا و بینرا. ئەمەمان بۆ زیادکردنی تێکۆشانی دژە فاشیستی وەک تێکۆشانی نوێ، واتە وەک تێکۆشانێک بۆ میتۆدەکانی تێکۆشانی هەنووکەیی باسمان کرد. ئێمە تێکۆشانمان هەم لە چوارچێوەی هاوپەیمانییە شۆڕشگێڕییەکان ئەنجامدا و هەمیش شەڕی گەریلامان پێشخست. سیاسەتی دیموکراتیک هەوڵیدا ئەم کارە بکات. تێکۆشانی ژنان و گەنجان هەوڵی ئەم کارەیان دا. تێکۆشانێکی گرنگ کرا. گرنگی هەڵبژاردنەکەش بەدیکرا. بەڵام خاڵێکی دیکەش هەبوو. ئایا لە هەڵبژاردندا لە هەموو شتێکدا هەڵە بووین؟ لە ڕاستیدا وا نییە. هەڵبژاردن چۆن ئەنجامدرا، ئەمە بابەتی مشتومڕە. هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و یەکسان نەبوو. هەر بۆیە بابەتی مشتومڕە. چونکە ئەم ڕاستییە بوونی هەبوو؛ ئەوانەی تەیب ئەردۆگانیان ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی پیلانی نێونەتەوەیی تا ئێستاش دەیانەوێت تەیب ئەردۆگان بەکاربهێنن. ئەمەش بە ڕوونی ئاشکرا بوو. ئۆپۆزسیۆن هەوڵیدا هەندێک ئەڵتەرناتیڤ دروست بکات. کەمال کلیچدارئۆغڵو هەندێک ئومێدیشی بۆ مێزی شەش پارتی ئافراند، بەڵام سەختترین شەڕ لە دژی کورد لە لایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدرا. بۆ بەرژەوەندی ناوخۆیی و دەرەکی دەیانویست کەمێک زیاتر تەیب ئەردۆگان و هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە لە دەسەڵاتدا بهێڵنەوە و بەکاریان بهێنن. وتەیەک هەیە دەڵێن ئەسپ کاتێک پردێک دەبڕێت ناگۆڕێت. نایانەوێت بگۆڕیت. ئەوان گۆڕانکارییەکەیان بە کێشە و زیانبەخش زانی بۆ خۆیان. بۆیە پێشوەختە کۆتایی هەڵبژاردنەکە پلانی بۆ داڕێژرا.

 هەڵبژاردنەکە تا چ ڕادەیەک دادپەروەرانە بوو؟ ئایا ئەم دەنگانە بەڕاستی وەرگیراون یان نا، جێگەی مشتومڕە. کەس نازانێت. زۆر کەس هەن کە دەڵێن وانییە. ئەمە ڕاستیەکەیە. بەڵام ئەنجامەکە لێرەدا گرنگە. دوای ئەوە چییان کرد؟ تورکیا هەم لە قەرەباخ، هەم لەسەر ڕێگای ئاسیای ناوین – تورکیا، هەم لە شەڕی غەززەدا بەکارهێنرا. بە پێی خواست و بەرژەوەندی خۆیان ئیدارەی تەیب ئەردۆگانیان بەکار هێنا و بوو بە ئامراز. تەیب ئەردۆگان دژی ئەوان قسە دەکات. هەمووانیش باوەڕ دەکەن. ئاشکرا نەبووە کە شەڕی نێوانیان چەندە گەورەیە. تورکیا لە کاتی شەڕی غەززە زۆرترین پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراند. هەم ڕۆڵەکانی تەیب ئەردۆگان و هەم ڕۆڵەکانی ئیدارەی ئاکەپە ئەم کارە دەکەن. ئەمەش بە ڕوونی ئەنجامدرا. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن. هەر بۆیە ئەو قسانە بەتاڵن. ڕاستییەکە ئەوەیە، تەیب ئەردۆگان بەکاردێت. هێشتا ڕوون نییە لە کوێ بەکاری بهێنن یان چی پێ بکەن. واتە هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن ئەمەی نیشان دا. تەیب ئەردۆگان سەرکەوتنی بەدەستهێنا. مانەوەی لە دەسەڵات درێژکرایەوە، بەڵام تورکیا لەلایەن وڵاتانی دەرەوە بچوک کرایەوە و پێگەی ستراتیژی خۆی لەدەستدا. لە ئەنجامدا تورکیا زیانێکی زۆری بەرکەوت. دووبارەی دەکەمەوە. هیچ کەسێک نابێ بەرژەوەندی ئیدارەی تەیب ئەردۆگان و تورکیا وەک یەک ببینێت، تەواو پێچەوانەن. ئەگەر تەیب ئەردۆگان سەربکەوێت تورکیا شکست دەهێنێت. تورکیا تەنها کاتێک سەردەکەوێت کە تەیب ئەردۆگان شکست دەهێنێت. قۆناغی دوای هەڵبژاردن ئەمەی پیشاندا.

هیواخوازین ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی فاشیست

ئەوجار چی دەقەومێت، ئەم ڕەوشە دەگاتە کوێ؟ ئێستا دەتوانین بڵێین کاتێکی کەم بۆ تەیب ئەردۆگان ماوە. ئیتر قۆناغی هەڵوەشانەوە دێتەپێش. ئایا بەرژەوەندی ناوخۆیی و دەرەکی  زیاتر بەکاری دەهێنن؟ نازانین. ئایا بەڕاستی هیچ بەهایەکی بەکارهێنانی ماوە؟ دیارە زۆری نەماوە. لەو ڕوانگەیەوە ئیدارەی تەیب ئەردۆگان هیچ پاشەڕۆژێکی نییە، خەریکە کۆتایی دێت. قۆناغی هەڵوەشانەوە نزیکە. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن. ئەوانەی دەڵێن لەسەر بناغەی ئیدارەی ئێستای تورکیا و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە پێشدەکەوین و کار دەکەین و سەردەکەین، خۆیان دەخەڵەتێنن. ئیتر هیچ قازانجێک ناکەن. ڕۆژانە قێزەونبوونی دەردەکەوێت. ئەم ئیدارەیە ئەوەندە قەیران و ئاژاوەی دروست کرد، چەند کاری قێزەونی کرد، لە قاچاخی ماریگوانا و هێرۆین و چەندین شتی قێزەونی تر، ئەمەش وردە وردە دەردەکەوێت. قەیرانی ئابووری، قەیرانی سیاسی، داڕمانی جڤاکی و ڕزان لە سەردەمی ئەم ئیدارەدا چۆتەپێش. ئەمانە زۆر ڕوونن. کۆتایی ڕێگاکە دەبینرێت. دەتوانین ئەوە بڵێین. کەی بەڕاستی چی ڕوودەدات، نازانین. هیوادارین ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەم ئیدارەیە بێت. ساڵی هەڵوەشانەوە و شکستی فاشیزم بێت. ئەمە هیوا و خواستی ئێمەیە. تێکۆشانی ئێمە لەسەر ئەم بناغەیە دەبێت. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی وەک هێزی دیموکراتیک دێینە تورکیا و وەک هێزی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ هەمیشە لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشان دەکەین. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردن هەیە. ئەنجامەکانی زۆر شت دەردەخەن. لە ڕەوشی ئێستادا ڕوونە کە ئیدارەی ئاکەپە لە ڕەوشێکی دژواردایە.

دەتوانین ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی سەرکەوتن دژی فاشیزم

کاریگەربوونی لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکان ئاسان نابێت. لە لایەکی ترەوە هەڵبژاردنی جیاواز هەن. لە زۆر ڕووەوە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی هەڵبژاردنە بۆ ئەمریکاش. ئێستا، ڕوون نییە کە ئایا ڕێکخستنی ڕێگاوبانێکی لەو شێوەیە، ڕێگای وزە هەموو شتێک دەبێت بۆ سەرمایەداری، یان بەدی دێت. ئەگەر وابێت، ئایا بەڕاستی ئەگەری شەڕی جیهانی سێیەم کەم دەبێتەوە؟ ئایا قەیران و ئاژاوە سووک دەکات؟ چاوەڕوان ناکرێت. بە پێچەوانەوە فاشیزم لە زیادبووندایە. لە ئەوروپا و ئەمریکا تادێت گروپە ڕاستڕەوەکانی نیوفاشیستەکان زیاتر سەرهەڵدەدەن و دێنە دەسەڵات. ناتوانن ببنە چارەسەر. بە پێچەوانەوە ململانێ و شەڕەکان زیاتر زیاد دەکەن. ئایا چارەسەرێک بۆ فاشیزم دەبێت؟ دیموکراسی بوون دەتوانێت ئەمە بکات. ئایا بەڕاستی ڕوودەدات؟ پێدەچێت ساڵی ٢٠٢٤ بە هەندێک ئامادەکارییەوە بێت، بەڵام دواتر گۆڕانکاری گرنگ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. لە جیهاندا، لە تورکیاشدا، لە ساڵی داهاتوو و دواتردا، ڕەنگە پێشهات و گۆڕانکاری سیاسی زۆر جددی ڕووبدات. بێگومان ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە تورکیا ئەمە ڕووبدات. ئێمە دەمانەوێت هەمووان ئەمە ببینن و باوەڕی پێ بکەن. بەتایبەت جڤاکی تورکیا و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و هونەرمەندەکان، هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان پێویستە بەڕاستی ئەمە ببینن و لێی تێبگەن و لەسەر ئەو بناغەیە پەرە بە ڕێکخستن و تێکۆشانی دژە فاشیستی بدەن. ئەگەر ئەمە بکەین بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. پێویستە هەمووان باوەڕ بەم شتە بکەن. دەتوانین ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراتیکی ئەنتی فاشیست لە تورکیا. ئەمە ئامانجی ئێمەیە. ئێمە بۆ ئەمە تێدەکۆشین. بانگەواز لە هەمووان دەکەم بەم باوەڕ و هەڵوێستەوە تێبکۆشن.

هاوپەیمانییەکان تێکچوون، تەنها حەماس و ئاکەپە مانەوە

پێویستە مرۆڤ سیستەمی ئیدارەی ئێستای تورکیا وەک سیستەمێکی سیاسی، گۆڕانکارییەکی سیاسی نەبینێت. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "میکانیکی کودەتا کاردەکات". هەموو شتێک لەسەر بناغەی کودەتا و ئیستفزاز ڕوودەدات. بەتایبەت هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، ئیدارەی تەیب ئەردۆگان و کۆماری هاوپەیمانی ئەم شێوازە فرەلایەنە بەکاردەهێنن. هەموو شتێک بەکاردەهێنن. لەسەر خوێنی خەڵکی غەززە هەوڵی سەرکەوتن دەدەن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکان. کردیانە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن. هیچ پشتیوانییەکیان بۆ گەلی فەلەستین نییە. بەڵێ هەوڵی ڕزگارکردنی حەماس دەدەن. چونکە یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس تەیب ئەردۆگانە. ئاکەپە و حەماس لە دەرەوە هێڵرانەوە. قاچیان لە بوارەکانی تردا شکستی هێنا. ئێستا حەماس شکست دەهێنێت. پاشان نۆرەی ئاکەپە دێت. تەیب ئەردۆگان دژایەتی ئەمە دەکات. سەیری هەموو هەڵوێستەکانی بکەن. بەڵام ئیستفزازێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢١ هەزار مرۆڤی غەززە. بۆ ئەوەی حەماس زیندوو بمێنێتەوە، یان بۆ ئەوەی تەیب ئەردۆغان جارێکی تر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێتەوە، ئەوەندە گەنج بردرانە دەرەوەی سنووری تورکیا. لەڕێگەی پارەوە بەکرێ گیران. بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و گەریلا دەیاننێرن. لە زستان و لە بەفردا ئەگەر یەکێکیان لێرە بکوژرێت هەوڵ دەدەن بیکەنە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن. بینیتان لە ئاماسیا چی ڕوویدا. ئیدارەی جەهەپە چی بەسەر هات؟ مەبەستم ئەوەیە ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە، ئایا هەرگیز مرۆڤ بەم شێوەیە نزیک دەبێتەوە؟ ئەگەر بەڕاستی دەڵێن شەهید، ئایا مرۆڤ شەهید دەکاتە کەرەستەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن؟ بەڵام ئیدارەی تەیب ئەردۆگان، ئاکەپە-مەهەپە گەیشتە ئەم ڕەوشە.

مەسەلەی شێخ سەعید ئیستفزازێکی ڕوونە. هاوپەیمانی نوێی ئاکەپە، حیزبوڵڵا، ئەمەی دەوێت. گوایە قەیومی ئامەد ئەمە دەکات. واتە خۆیان دەیکەن. هەندێکیان دژایەتی دەکەن، هەندێکیان ئەرێنی دەیبینن. ئیستفزازێکی وەها هەیە. لایەکی ئەمە ئاکەپەیە، لایەکەی تر حزبوڵڵایە. هەمان ئەو گروپەی کە ناویان لێ دەنرێت، کۆنترا هودا-پار. پێویستە هەمووان وریا بن. بەتایبەتی گەلی کورد، لایەنە وڵاتپارێزەکان پێویستە زۆر وریا بن. ئەوان هەموو شتێک لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان دەکەن.

پێویستە وڵاتپارێزان هۆشیاربن بەرامبەر ئیستیفزاز و گەمەکان

لەم ڕووەوە بە تایبەت دراوسێ و خێزان و دڵسۆزانی شێخ سەعید پێویستە زیاتر وریا بن. هێرشێکی دڕندانە و سوکایەتیئامێز کرا. زۆر کەس هەوڵ دەدەن سوود لەم سوکایەتییە وەربگرن. گوایە بەم شێوەیە دەنگ لە ئامەد بەدەست دەهێنن و لە هەڵبژاردنی هەرێمیدا سەردەکەون. ئەم گرووپە بە ناوی حیزبوڵڵاش ئەم کارە دەکەن. ئەم لایەنانە پێویستە زۆر وریا بن. بە هیچ شێوەیەک نابێت کەس ببێتە کەرەستەی دەستی ئەمانە. لەبیرمان نەچێت کە شێخ سەعید کەسایەتییەکی مێژووییە. یەکێکە لە ڕەگ و ڕیشەکانی بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد. مرۆڤی وا نابێت ئامرازێک بێت بۆ ئەو جۆرە شتانە و هەڵوێستێکی دەرەکی. پێویستە هەموو کورد، وڵاتپارێزێک، دڵسۆزانی شێخ سەعید هەڵوێستیان هەبێت و لە هەڵبژاردندا وەڵامیان بدەنەوە. هەرگیز نابێت بەم شێوەیە سەرکردە و ڕەگ و ڕیشەی بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد بقۆزرێتەوە. ئەوان لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا دەژین. لە بەرخۆدانی گەریلادا دەژین. ئەوان لە ناو تێکۆشانی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیخوازی کورد دەژین. بناغە مێژووییەکەی دروست دەکەن. نە بەرژەوەندی هاوکارەکان و نە هێرشە قێزەونەکانی فاشیزمی قڕکەر ناتوانن گرنگی و بەهای ئەو کەسێتییە مێژووییانە کەم بکەنەوە. تا ئێستا ڕێگەمان بەم کارە نەداوە. لەمەودواش ڕێگە نادەین. هیوادارین هەموو ئەوانەی شێخ سەعیدیان خۆشدەوێت و ڕێزی لێدەگرن هەڵوێستی لەو شێوەیە نیشان بدەن. ئەم قۆناغی هەڵبژاردنە بەهێزترین وانە فێری ئەو کەسانە دەکات کە هەوڵی قۆستنەوە دەدەن.

لەگەڵ پێشکەوتنی تێکۆشانی ژن، هێرشەکانی پیاوسالاری زیاتر دەبن

تێکۆشانی ژن لە ساڵی ٢٠٢٣ بوو بە تێکۆشانێکی جیهانی. شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ڕۆژهەڵات و ئێران بڵاوبوویەوە. ڕاستییەکەی لە هەموو جیهان بڵاوبوویەوە. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ی ڕێبەر ئاپۆ بەکارهات. هێز و بەرخۆدانێکی مەزن دەرکەوت. هاوکات لە جیهان دەنگدانەوەیەکی گرنگی هەبوو. لای ژنان و لایەنە وڵاتپارێزە شۆڕشگێڕەکان دەنگی دایەوە و خاوەندارێتی لێ کرا. هەڵبەت زیهنیەت و سیاسەتی دەسەڵاتداری و دەوڵەتپارێز و پیاوسالاری پشتگیری لێ نەکرد.

لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی ژنان لە هەموو جێگەیەک دەرکەوت. هەروەها لە سەرانسەری کوردستان و لە زۆر شوێنی جیهان کۆبونەوەیان ئەنجامدا. لەسەر ئەو بناغەیە، ئەم ڕاستییە چیمان پیشان دەدات؟ لە ڕاستیدا پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ دەرکەوت، کە سەدەی بیست و یەکەم، سەدەی ژنانە، ئازادی ژن بە واتای شۆڕشی ئازادییە، لەسەر بناغەی ئەو ژنۆلۆژییەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، هۆشیاری و ڕێکخستن و پراکتیک لەخۆدەگرێت. ئەمەش سەلما. ئێستا لە جیهاندا شۆڕشێک بۆ ئازادیی ژن هەیە. تێکۆشانی ژن زیهنیەتی پیاوسالاری دەترسێنێت و دەهەژێنێت. دەبێت ئەمە بە ڕوونی بەدی بکرێت. ئەگەر ئەم تێکۆشانە ژنان بۆ ئازادیش بەرەو پێش بچێت، هێرشەکانی زیهنیەت و سیاسەتی پیاوسالاری زیاتر دەبن. مرۆڤ دەتوانێت ئەمە وەک بەرئەنجامی ترس و کاردانەوە بناسێنێت. ئێمە چاودێری ڕاگەیاندنەکان دەکەین. لە هەموو گۆڕەپانێکدا باس لە ژنکوژی دەکرێت. ئەمەش لەلایەن نزیکترین کەسەکانەوە دەکرێت. ئەوانەی ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدەن، هاوژینەکان، براکان، واتە لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیانەوە دەکرێت. لێرەدا لایەنێک دەخەینەڕوو کە پێویستە بوەستێنرێت و ڕیسوا بکرێت و لە دژی تێبکۆشین. ئەمە ڕەوشێک نییە کە تەنها ژنان ناچاربن تێکۆشانی بۆ بکەن. هەموو وڵاتپارێز و ئازادیخواز و دیموکراتیخوازێک پێویستە ئەم تێکۆشانە بکات. پیاوان پێویستە زیاتر تێکۆشان بکەن. ئەمە چۆن دەبێت؟ لە لایەک باسی خۆشەویستی دەکەن، لە لایەکی تر باسی خیانەتی قێزەون و کۆمەڵکوژی دەکەن. ئەمە چی ئەڤینێکە، چی هاوژینییەکە، چی برایەکە، چی خێزانێکە؟ ئەوین و کوشتن بوونەتە دوو دیوی یەک دراو. گەیشتۆتە ڕەوشێکی لەم شێوەیە. ئەمەش زۆر مەترسیدارە. بێگومان دەبێت ئەمە ڕیسوا بکەین. پێویستە زیاتر ئەم تاوانانە ئاشکرا بکەین، بەڵام بەڕاستی پێویستە ئەو زیهنیەت و سیاسەتەی کە بووەتە هۆی ئەو تاوانانە ئاشکرا بکەین و هەوڵبدەین مرۆڤەکان ڕزگار بکەین. ئەمە گرنگترین ئەرکی تێکۆشانی پێشمانە. بەتایبەت جڤاکی کوردی و پیاوانی کورد پێویستە هەستیارتر لەم بابەتەدا هەڵسوکەوت بکەن و تێگەیشتنی کۆنەپەرستی سەروەریی و نزیکایەتی پاشڤەڕۆ بخەنەلاوە، هەموو لایەک پەیڕەوی ئەو زیهنیەت و پێوەرەی ژیانە بکات کە شۆڕشەکەمان بۆ ئازادیی ژن پەرەی پێداوە لەنێو تێکۆشانی ئازادیماندا. ئەوانیتر بە دڵنیاییەوە لە ئێمە نین. ئەوانەی هەوڵ دەدەن زیهنیەت و سیاسەتی پیاوسالاری بەسەر ژناندا جێبەجێ بکەن، ناتوانن وڵاتپارێز بن. ناتوانن بەشداری تەڤگەری ئازادیی کورد بکەن. تەنانەت ئەگەر بڵێین وڵاتپارێزن، لای ئێمە فلسێک ناهێنێت.

گەنجان بۆ ئێمە بوونەتە هێز و مۆراڵ

ژنان و گەنجان هێزی پێشەنگی پارادایمی نوێی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکن. گەنجان نیشانیان دا کە گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتن و ڕێکخستنەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا چ لە کوردستان و چ لە جیهاندا ئەرکێکی لەو شێوەیە جێبەجێ بکەن. کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریس ئەم ڕاستییەی نیشان دا. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، خواستی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هیوا و هاندانی نوێی بە هەموو مرۆڤایەتی بەخشی. ئەمەش سەرەڕای سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و باوکسالاری و فاشیستی و قڕکەر، هێز و مۆڕاڵ و هاندانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. بۆیە گەنجان لە هەموو گۆڕەپان و جڤاکدا لە پرۆسەی هۆشیاربوون و تێکۆشاندان.

گەنجان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لە پەرەپێدانی شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا. وەک شۆڕشی گەنجانی ساڵی ١٩٦٨. لەو کاتەدا پارادایمەکانیان کەم بوو، شیکارییە تیۆرییەکانیان کەم بوو. ئەوان هێشتا لە ژێر کاریگەری سۆسیالیزمی ڕاستەقینەدا بوون. ئەمڕۆ ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، سەرچاوەیەکی مەزنە بۆ گەنجان. بەم شێوەیە گەنجان پابەند دەبن بە پرەنسیپەکانی شۆڕشی نوێی گەنجان و پێشەنگایەتی گەنجان و بەدیهێنانی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. دەتوانین ئەمە بە شێوەیەکی سادە دەرببڕین. فاکتەری کوردستان زۆر گرنگە و پێشەنگایەتی ئەمە دەکات، فەرماندە جوان کە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی پارتەکەمان دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەو پێشەنگایەتییە درێژە پێدا. جگە لەوەش بەرخۆدانی گەریلا، بەرخۆدانی گەنجان، پێشەنگایەتی گەنجان لە شۆڕشدا، هێزی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی جیهانین. گەنجان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات پێشەنگایەتی ئەمە دەکەن. ئەمەش بە هۆشیارکردنەوەی گەل و چالاکییەکانی دەکات. لە تورکیا و لە باکوری کوردستان لەسەر بناغەی زیادکردنی تێکۆشان دەجووڵێنەوە. کاتێک قووڵتر دەڕوانین، دەبینین هێرش دەکاتە سەر هەموو ئەوانەی دژایەتی زیهنیەت و سیاسەتی فاشیستی و قڕکەر دەکەن. هێرش بۆ سەر ژنان دەرئەنجامی ئەمەیە، چەند ژن دەستبەسەر و فشاریان لەسەر کراوە؟ هەروەها هێرش دەکەنە سەر گەنجان. بەم دواییانە شەڕێکی تایبەتیان پێش خستووە. واتە دەیانەوێت بە لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر گەنجان بێ ڕۆڵ بکەن. هەوڵ دەدەن ڕێگری لە ڕێکخستن و بەشداری لە تێکۆشان و وڵاتپارێزی و شۆڕش بکەن. فشار دەخەنە سەر ئەو کەسانەی کە گەیشتوونەتە ئەم تێگەیشتنە. لەم دواییانەدا هەندێک کۆبوونەوەیان هەبوو. گەنجێکی زۆر دەستبەسەر کران و هێرشیان کرایە سەر. گەنجانی خاوەن هەڵوێستی ڕادیکاڵ و ئازادیخوازانە و شۆڕشگێڕانە لەم شتە ناترسن. گەنجانی ئاپۆیی بە هیچ شێوەیەک ناترسن. گەنجانی خاوەن هەستی ئازادی بە دڵنیاییەوە لەم هێرشانە ناترسن. بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی پێشخستنی هۆشیاری و چالاکی گەنجان و وا دەکات باشتر خۆیان بناسن. ئێمە باوەڕمان بەم شتە هەیە. پێدەچێت ئەمە ڕووبدات. لەو چوارچێوەیەشدا گەنجان زیاتر بەشداری کەمپەینی خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ و خۆیان پەروەردە دەکەن و لە بەرامبەر هێرشە میدیاییەکان، ڕۆڵی پێشەنگیان دەبێت لە شەڕی دژ بە فاشیزمدا، هەروەها هەموو پلانە گڵاوەکانی شەڕی تایبەت لەناو دەبەن، بێگومان لە تێکۆشانی ئازادیمان و شۆڕشی ئازادیماندا پێشەنگایەتی دەکەن.

پێویستە گەنجان دژی خێزانپەرستی بەرخۆدان بکەن

گەنجان ڕاستی دوژمن باش دەناسن. هاوکارەکانیان باش دەناسن. لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی خێزانی دەبنەوە. پێویستە گەنجان لەم بابەتەدا هەستیار بن. گەنجان وریا بن و دژی خێزانپەرستی بوەستنەوە، چونکە گەنجان لە تێکۆشانی ئازادی و شۆڕش بێبەش دەکات. فیکری خێزانپەرستی کە ڕێگرە لەبەردەم زیهنیەتی گەنج و ئازادبوون و کەسێتی شۆڕشگێڕی، بۆ گەنجانی ئاپۆیی ناگونجێت. هەر بۆیە پێویستە گەنجان هەموو پەیوەندییەکانیان بە باشی بنرخێنن. هەروەها پێویستە خێزانەکان لەم بابەتەدا هۆشیار بن. ئەوانەی ناهێڵن گەنجان بەشداری تێکۆشان بکەن، هەڵەن. زیانیان لێ دەدەن. پێویستە واز لەم کارە بهێنن. ئەگەر بەردەوام بن حەقە ڕیسوا بکرێن. من دەتوانم ئەمە بە ڕوونی بڵێم. بەڵام بێگومان ئەمە هەڵوێستی سەرەکی گەنجانە. گەنجان ناتوانن بڵێن، فڵان کەسی وای گوتووە، ئەم کەسە بەم شێوەیە قسەی کردووە. واتە نابێت کەس کاریگەری لەسەر تێکۆشانی گەنجان هەبێت، دەبێت سەر بە خۆیان بن. هەم هۆشیاری و هەم ئیرادەی تێکۆشان پیشان بدەن. شۆڕشێکی کەسێتی ئەنجام بدەن، شۆڕشێکی زیهنی و ویژدانی بکەن و خۆتان پەروەردە بکەن و خۆتان نوێ بکەنەوە. لەسەر ئەو بناغەیە پێمان وایە ساڵی ٢٠٢٤ ئەو ساڵە دەبێت کە هەم تێکۆشانی ژنان پێشدەکەوێت و هەم پێشەنگایەتی گەنجان لە تێکۆشاندا فراوانتر دەبێت. گەنجانی کورد لە چوار پارچە و دەرەوەی وڵات زیاتر بەشدار دەبن لە تێکۆشانی ئازادیمان، تێکۆشانی پارتەکەمان، تێکۆشانی گەریلامان، بەرخۆدانی جەماوەریمان. بەشداری زۆر زیاد دەکات و ئێمەش ڕێکخستن مەزنتر دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە هیوای سەرکەوتن دەخوازم و داوا لە هەموو لایەک دەکەم بەهێزتر بەشداری تێکۆشانی ئازادی بکەن. چیا و ڕیزەکانی گەریلا و پارتەکەمان چاوەڕێی گەنجان دەکەن.

فەرەنسا ناتوانێت کوردان فریو بدات

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ کۆمەڵکوژی ڕوویدا. قورس بوو. ئێمە دەزانین لە مەرەش کۆمەڵکوژییەک ڕوویدا. دوای ٢٠ یان ٢٥ ڕۆژ لە کۆنگرەی پەکەکە هاتە ڕۆژەڤ. ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، دژ بە کۆنگرەی ئێمە و دامەزراندنی پەکەکە، هێرشێکی زیهنیەتی فاشیستی، ستەمکار و قڕکەرە. ئەمانە هەمیشە گرنگ بوون. پاشان کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕوویدا. لەوێ هاوڕێ ئەڤین و هاوڕێکانی لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریس کوژران. هەروەها ٩ی کانوونی دووەممان لە پێشە. ٩ی کانوونی دوووەم ساڵیادی کوشتنی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان هاوڕێ سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی. دەیەمین ساڵیادی ئەو یادەیە. لە ئێستاوە لە هەموو شوێنێک ناڕەزایەتی دژی ئەم کۆمەڵکوژیانە بەڕێوەدەچێت.

بەڕاستی فەرەنسا ناتوانێت بە شێوازی تر کورد فریو بدات. پێویستە ئەمە بزانێت. تێکۆشان بۆ بانگهێشتکردنی فەرەنسا بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، تێکۆشانێکی بەجێیە. دەبێت تا کۆتایی پەیڕەوی لێ بکەین و ڕاستییەکان ئاشکرا بکەین. تەیب ئەردۆگان و هاوڕێکانی شوێنکەوتەی ئەم کۆمەڵکوژییەن. پێش ١٠ ساڵ لە پاریس کۆمەڵکوژیان کرد، ساڵی ڕابردووش کۆمەڵکوژیان کرد. دانیان بەوەدا ناوە کە هاوڕێ سارایان گولەباران کردووە. تەیب ئەردۆگان و محەمەد عەلی شاهین گوتیان. ئەو کاتە گوێمان لێیان بوو. بۆیە لە ڕاگەیاندا دووپاتیان کردەوە؛ ئەو لێدوانانە دانپێدانانن، بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژییەکان لە ئەستۆ دەگرن.

ئێستا یادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ٢٨ی کانوونی یەکەمە. باوەڕم وایە لە ساڵی ٢٠١١ بوو. هەروەها بە فەرمانی تەیب ئەردۆگان ئەنجامدرا. باس لەوە دەکات کە ئەو فەرمانەی داوە و بەرپرسیارێتی ئەم کۆمەڵکوژییەی لە ئەستۆ گرتووە، چونکە ئەو زانیارییانەی لەسەر تێپەڕبوونی باهۆز ئەرداڵ لەوێدا وەرگرتووە. سەرەتا وتی کە ئێمە تەقەمان لە خەڵکی سڤیل نەکردووە. پاشان کە ڕاستیەکان هاتە دەرەوە قسەکانیان لەبیر کرد. ویستیان قسەکان بگۆڕن. ٣٤ گەنجی شاری ڕۆبۆسکی کە بەشێکیان منداڵ بوون، بە شێوەیەکی دڕندانە بە فڕۆکە کوژران. ئەمە چی نیشان دەدات؟ ئاکەپە و مەهەپە و ئیدارەی تەیب ئەردۆگان بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵکوژییەن. دەسەڵاتێکی دڕندەن. دوژمنایەتی بەرامبەر کورد بەم شێوەیە سەرهەڵدەدات. لە کوردستان ئەم کارە دەکات. دەستگیرکردن، کوشتن، کوشتن لە سنوور، کوشتن لە دەرەوە. هەموو دەرفەتەکان بۆ کۆمەڵکوژی کورد بەکاردەهێنێت. ئەم ڕاستییەمان بەباشی بینی.

بەڵام دەبێت هەموو ئەو ڕاستیانە بنرخێنین و لەبیریان نەکەین و بە دروستی لێیان تێبگەین. دەبێت نیشانی هەمووانی بدەین. لەسەر ئەم بناغەیە بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییە بیردەهێنمەوە. شەهیدی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسین. شەهیدی کوردستانن. ٤٠ ساڵ لەمەوبەر، ٤٥ ساڵ لەمەوبەر هەمان ئەم کۆمەڵکوژییانە ڕوویاندا. ساڵێک پێش ئێستاش، چ لە وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات ڕوویاندا.

تا سەرکەوتن تۆڵە دەکەینەوە

ئێمە لە تێکۆشانێکی مەزنی ٤٥ ساڵەدا تۆڵەی کۆمەڵکوژی مەرەشمان کردەوە. تۆڵەی کۆمەڵکوژیی زیندانیشمان کردەوە. تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسمان کردەوە، تۆڵەی کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکیمان کردەوە. ئێمە هێشتاش تۆڵە دەکەینەوە. ئەم تێکۆشانە بۆ تۆڵەسەندنەوە دەگاتە سەرکەوتنی بوون و ئازادی. بە ڕۆح و هەڵوێستی تۆڵەسەندنەوە تا سەرکەوتن درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەین. تا سەرکەوتن بەدوایاندا دەڕۆین. ئێمە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین بۆ لێپرسینەوە و تۆڵەسەندنەوەی گەورە. ئێمە هەر لەسەرەتاوە بەڵێنمان پێدا. ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەڵێنەی لە یەکەم هەڵسەنگاندنی خۆیدا لە دوای کۆمەڵکوژی مەرێش دا. ٤٥ ساڵە پەکەکە ئەم بەڵێنەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکات. تا سەرکەوتن بەڵێنەکەمان جێبەجێ دەکەین و داواکارییەکانی جێبەجێ دەکەین.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین

دەچینە ناو ساڵی نوێوە. سەرەتا ساڵی نوێمان پیرۆز کرد. ساڵی نوێ پیرۆز دەکەین لە هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی و ژنان و گەنجان و گەل و ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانمان. ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی تێکۆشان و قازانجی مەزنتر دەبێت. ساڵی ٢٠٢٣ میراتێکی گرنگە. ساڵی ٢٠٢٤ دەریدەخات کە دەرفەتی زیاتر لە جاران هەیە بۆ ئەوەی بە میتۆدی ئافرێنەر تێکۆشان بەرەو سەرکەوتن ببەین. ئەمە دەبێتە هەڵوێستی ئێمە وەک تەڤگەر و گەل. هەڤاڵانمان و دۆستانی شۆڕشگێڕی دیموکراتیک و ئازادیخواز لە هەموو شوێنێکی جیهان بەو پێیە هەڵسوکەوت دەکەن. دەرفەت بۆ ئەمە دەبینین.

ڕێ و ڕێبازەکانیش ڕوونن. لەم ڕووەوە ساڵی ٢٠٢٣ سەلماندی دەبێت ڕێ و ڕێباز و شێوازی تێکۆشان چۆن بێت. ئیمراڵی بە بەرخۆدانی خۆی ئەمەی سەلماند. گەریلاکانی زاپ ئازایانە سەلماندیان. هەڤاڵان ڕۆژهات و ئەرداڵ بە چالاکییەکەیان لە ١ی تشرینی یەکەم ئەمەیان سەلماند. ئێمە بە ڕۆحی فیداکاری و هێڵی فیداکاری دەژین و شەڕ دەکەین. ساڵی ٢٠٢٤ ئەو ساڵە دەبێت کە ئێمە وەک تەڤگەر و گەل زیاتر فیداکاری دەکەین و لەسەر ئەو بناغەیە بە سەرکەوتوویی تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێش دەبەین. فیداییبوون واتای چییە؟ واتە تێگەیشتنی دروست لە ڕێبەر ئاپۆ. واتە تێکۆشان دژی هەموو جۆرە تاکگەرایی و ناڕێکخراوبوونێک. واتە پێکەوە کارکردن و پێکەوە ژیان. واتە هاوبەشیکردن و بەجڤاکبوون. بەم ڕۆحە، بەم هۆشیارییە، واتای شەڕکردن و سەرکەوتنە. هاوڕێ ڕۆژهات و ئەرداڵ ئەمەیان پیشان داین. سارا و ڕوکەن نیشانیان داین. زیلان و زینار نیشانیان دا. هێڵی تێکۆشان و سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان داڕشت. هێڵی فیداکاریی ئاپۆیان دەرخست. لە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر فیداکار دەبین، بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دەهێنین. جارێکی تر ساڵی نوێ لە هەموو گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دیموکراتیک پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنی مەزن دەخوازم.