کاندیدە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاساییان خوارد

کاندیدە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەردەم سەرۆکی دادگای کەرکوک سوێندی یاساییان خوارد بۆ دەستبەکاربوون وەکو ئەندامانی ئەنجوونی پارێزگای شارەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لەبەردەم سەرۆکی دادگای پارێزگای کەرکوک، لە کۆی ١٦ کاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ١٥ کاندیدیان سوێندی یاساییان خوارد، و تەنها پارێزگاری سەپێندراوی شارەکە سوێندی یاسایی نەخوارد کە یەکێکە لە کاندیدە دەرچووەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەووتەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێ پارێزگاکە، پارێزگاری سەپێندراوی شارەکە سوێندی یاسایی نەخواردووە تا بتوانێت لە پۆستەکەی بمێنێتەوە چونکە بەپی یاسا لەکاتی سوێندخواردنی یاسایی ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر پۆستی پێشووتری.

 پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا، بۆ ماوەی ١٨ ساڵ و تا رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک نەکرابوو، پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و سەپاندنی هێزی سەربازی بەسەر کەرکوک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی سەختی بەعەرەب کرد لە شارەکە، کورد دۆخێکی سەختی بەڕێکرد لە شارەکە بەهۆی نەبوونی نوێنەرانی لە ئەنجومەنی پارێزگا.

 لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە کۆی ١٦ کورسی کورد توانی ببێتە خاوەن ٧ کورسی لەگەل کورسییەکی کۆتای کریستیانەکان، کە لیستی (هاوپەیمانی هێز و ئیردەمانە) کە پێکهاتووە لە یەکێتی نشتیمانی کوردستان (یەنەکە) و حزبی شیوعی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بووە خاوەن پێنج کورسی و پەدەکە بووە خاوەن دوو کورسی لەگەل یەک کورسی کۆتای کریستیانەکان کە نزیکە لە یەنەکە.

 جێگای ئاماژەیە ئەمرۆ ڕێگە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەدرا رۆماڵی پرۆسەی سوێندی خواردنی کاندیدە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکرێت.

هـ . ب