کاندیدانی شارەوانی وان لەڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە خۆیان ناساند

دەم پارتی لەڕێگەی بەرنامەی "کاندیدەکانمان دەدوێن" بە پەخشی ڕاستەوخۆ کاندیدانی شارەوانی شاری مەزنی وانی ناساند.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەڕێگەی بەرنامەی "کاندیدەکانمان دەدوێن" و بە پەخشی ڕاستەوخۆ کاندیدەکانی شارەوانی شاری مەزنی وانی ناساند. بەرنامەکە لەلایەن ڕۆژنامەوان سەردار ئاڵتان پێشکەشکرا، لە هەژمارە دیجیتاڵییەکان و یویتیوبی دەم پارتی پەخشکرا. بەهەمانشێوە بەرنامەی تایبەت بۆ کاندیدانی شارەوانی شاری مەزنی مێردین و ئامەد تەرخان دەکرێت.