کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و گەل: ٢٨ی ئایار ئەم کارە دەگەیەنینە ئەنجام
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و گەل لە مێردین رژانە گۆڕەپانەکان و رایانگەیاند: "ئەو کارەی لە نیوەدا ماوەتەوە، لە ٢٨ی ئایاردا تەواوی دەکەین".
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و گەل لە مێردین رژانە گۆڕەپانەکان و رایانگەیاند: "ئەو کارەی لە نیوەدا ماوەتەوە، لە ٢٨ی ئایاردا تەواوی دەکەین".
پارتی چەپی سەوز دوای هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار بۆ ئەیەک جار لە مێردین بە شێوەی جەماوەری رژایە شەقام. پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز لە مێردین و هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ساڵیحە ئایدەنیز لە نسێبین، بێریتان گونەش لە دێرک، گیورگ ئاسلان لە میدیاد و کاموران تانهانیش لە قۆسەر کۆبوونەوەیان لەگەڵ خەڵکدا ساز کرد و چوونە سەردانی دوکانداران. ئایدەنیز و شاندی یاوەری لە قۆسەر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
ئایدەنیز گوێی بۆ رەخنەی هاووڵاتیان گرت و رایگەیاند، "ئایا ئامادەن ئەو کارەی کە ئێمە لە ١٤ی ئایاردا بە نیوەناچڵی هێشتمانەوە لە ٢٨ی ئایاردا تەواوی بکەین؟". هاووڵاتیان پشتیوانیان لە ئایدەنیز کرد و یەکێک لە هاووڵاتیان وتی، "بە بارهەڵگریش بەسەرماندا بڕۆن ئێمە دەنگی خۆمان دەدەینەوە. بە ئاشکرا دەنگی خۆمان دەدەین".
لە کاتی سەردانی کاسبکاراندا ئایدەنیز و شاندی یاوەری بە چەپڵەڕێزان و هەلهەلە پێشوازییان لێکرا.
هـ . ب