کاندیدی پارتی تەقەدومی ئێزیدیان، تامر نایف خەڵەف لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە لیستی ١٦١ ی کۆتای ئێزدییەکاندا کاندیدە، لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
تامیر نایف باسی لەوە کرد، لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە جڤاکی شەنگال لە هەموو مافەکانی خزمەتگوزاری بێبەش کراوە، ئەویش بووەتە کاندید بۆ کۆتاییهێنان بەم نادادپەروەرییە.
تامیر نایف ڕایگەیاند، ئیدارەی شنگال پێش فەرمان هیچی بۆ شنگال نەکردووە و خۆی وەک ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگا قبوڵ نەکردووە.
نایف ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٢٠ فەرمانگە لە شنگال هەیە، بەڵام زۆربەیان بەدەست ئێزدییەکانەوە نین و دەڵێت "بۆیە ئێمە وەک خۆمان ماوینەتەوە، پێویستە هەموو فەرمانگەکان ڕادەستی ئێزدییەکان بکرێن و ئەوانیش دەبێت پێداویستییەکانی گەل دیاری بکەن. بۆ ئەنجامدانی ئەمە، خۆم کاندید کرد".
نایف ئاماژەی بەوە کرد، وه ک جڤاکی ئێزیدی، چیتر هیچ ئیدارە و دەسەڵاتێک لەسەرخۆیان قبووڵ ناکەن، ڕێگە نادەن هیچ کەس و پارتێک لەدەرەوە کۆنتڕۆڵیان بکات.
تامر نایف گوتی، "ئەگەر خەڵکی ئێمە لە کەمپەکان ئێستا لەسەر خاکی خۆیان بوایە، پارتە ئێزدیەکان دەیانتوانی زیاتر لە ٥ نوێنەر بۆ پەرلەمان بنێرن، هەروەها نوێنەری خۆیان بنێرنە ئەنجوومەنی پارێزگا. لیستێک پێویستی بە ٣٠ هەزار دەنگ هەیە. ئێمەش لێرە دەڵێین، هەندێک لایەنی سیاسی دەیانەوێت دەنگی جڤاکەکەمان پەرتەوازە بکەن و بێ ئیرادەیان بکەن".
پارتی پێشڤەچوون یان تەقەدەوم، یەکێکە لە پێکهاتەکانی هەماهەنگی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال کە بۆ چارەسەری کێشەکانی شەنگال کار دەکات.