کۆڵبەرێک لە شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژرا

لە سنووری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداراندا کۆڵبەرێک کوژرا و ٢ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

لە سنووری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداراندا کۆڵبەرێک کوژرا و ٢ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی رژێمی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقەى چەکدارەکانی سوپای پاسداران دا کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد ئەمین ئەحمەدی خەڵکی گوندی لاجان-ی سەر بە پارێزگای ورمێ گیانی لەدەستداوە.

هەروەها کۆڵبەرێکی تر بە ناوی عەبدوڵا ئەحمەدی بریندار بووە، کە محەمەد ئەمینی برای هەر لەو هێرش و تەقەیەی سوپای پاسداران دا گیانی لەدەستداوە، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی عوزیر سابری ئازەر بە سەختی بریندار بووە.

هەر بەپێی هەمان هەواڵ، هێزەکانی ڕژێم ٦ کۆڵبەری تریشیان دەستگیرکردووە.

ژ.ت