کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون
لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا و سێ کۆڵبەریس برینداربوون.
لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا و سێ کۆڵبەریس برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان رۆژی شەممە هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی بەستامی سەقز تەقەیان لە ژمارەیەک کۆمەڵبەر کردووە و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسور محەمەد نەژاد خەڵکی گوندی جنیانی سەر بە سەقز کوژراوە.
رۆژی یەکشەممەش هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی کارۆ تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی سەقز برینداربوو.
هەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، رۆژی یەکشەممە دەستەیەکی دیکە لە کۆڵبەران لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کرانە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی یادگار شەریفپوور تەمەن ٣٠ ساڵ برینداربوو.
درەنگانی شەوی شەممە لە سنووری ناوچەی نەوسود لە پارێزگای کرماشان، هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە انوی پەیمانی محەمەد خەڵکی پاوە برینداربوو.
ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و نزیکەی ٢٧٠ کۆڵبەریش برینداربوون، کە زۆرینەیان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسود کرابوونە ئامانج.
هـ . ب