کۆڵبەرێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا
هێزەکانی رژێمی ئێران لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا.
هێزەکانی رژێمی ئێران لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا.
ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی ئێران، لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی سەربە بانە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەلاتی کوردستان، هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی ‘سەعدون ئەحمەدی’ خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵات کوژراوە.
١٥ی حوزەیرانیش لە ناوچەی نەوسودی کرماشان هێزەکانی رژێمی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردبوو و دوو کۆڵبەر بریندار ببوون.
ف.ق