کۆڵبەرێکی تر لە نەوسود کوژرا
ئەو کۆڵبەرەی دوو ڕۆژ پێش ئێستە لە مەرزی نەوسود لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە سەریدا بە سەختی بریندارکرا، پاش دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی سپارد.
ئەو کۆڵبەرەی دوو ڕۆژ پێش ئێستە لە مەرزی نەوسود لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە سەریدا بە سەختی بریندارکرا، پاش دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی سپارد.
بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرێک بە ناوی جەباری وەیسی (٣٠ ساڵە) خەڵکی گوندی "جوجار"ی سەر بە شارۆچکەی سەلاسی باوەجانی ڕۆژی دوشەممە ٢٩ ی کانوونی دووەم بەهۆی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە سنووری نەوسود گولە بەر سەری کەوتووە و بە سەختی برینداربووە.
کۆڵبەری ناوبراو کە بەهۆی برینە سەختەکەیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی لە شاری کرماشان چارەسەری وەردەگرت، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ ی کانوونی دووەم گیانی سپارد.