کۆدار: جەژنی رەمەزان بکەن بە جەژنی بەرخودان و ئازادی
کۆمیتەى ئایین و باوەڕەکانی کۆدار بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزان داوایکرد، جەژنی رەمەزان بکرێت بە جەژنی بەرخودان و ئازادی.
کۆمیتەى ئایین و باوەڕەکانی کۆدار بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزان داوایکرد، جەژنی رەمەزان بکرێت بە جەژنی بەرخودان و ئازادی.
کۆمیتەى ئایین و باوەڕەکانی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە، "گەلی کورد و گەلانی ئێران لە کاتێکدا جەژن دەگرن، کە کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەکانی ناوچەکە و جیهانەوە کراوەتە ناوەندی جەنگی بێ بەزییانە لە دژی گەلانی چەوساوە. ئەرکی ئایینی و مرۆیی دەخوازێت، کە پەیامی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە تێکۆشان بێت لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و رزگاری لە ستەم و زوڵم".
کۆدار راشیگەیاندووە، "کرامەتی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەستە بە تێکۆشانییەوە بۆ ئازادی و دیموکراسی لە پێناو کۆمەڵگەیەکی بەختەوەردا و تاک بە تاکی کۆمەڵگە کاتێک دەتوانن جەژنێکی پاک و ماناداریان هەبێت، کە لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و رزگاریی کۆمەڵگەکەی خۆیان و گەلانی چەوساوەدا تێکۆشانی لە بن نەهاتو بە ئەنجام بگەیەنن".
کۆداری ئەوەشی راگەیاندووە، "هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایکردنی جەژنی رەمەزان لە کۆمەڵگەی مسوڵمانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو چین توێژەکانی گەلی تێکۆشەر و ئازادیخواز دەکەین، کە لە پێناو کارکردن و هێنانەدیی ئەرکە گرنگەکانی ئازادیخوازیدا، پشتیوانیی تەواو لە بەرخودانی هێزەکانی گەریلا بکەن، کە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و رزگاربوو لە ستەم لە تێکۆشان و بەرەنگاریدان".
دەقی راگەیاندراوەکەى کۆدار بۆ جەژنی رەمەزان
جەژنی رەمەزان بکەن بە جەژنی بەرخودان و ئازادی
بە درێژایی مانگی رەمەزان، مانگێکی تر لە بەرخودانی گەلەکەمان و هێزەکانی گەریلا تێپەڕی. دەبێت جەژنی رەمەزان وەک یەکێک لە جەژنەکانی کۆمەڵگەى مسوڵمانی ئێران و رۆژهەڵاتی کردستان بکرێت بە جەژنی بەرخودان و ئازادی.
گەلی کورد و گەلانی ئێران لە کاتێکدا جەژن دەگرن، کە کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەکانی ناوچەکە و جیهانەوە کراوەتە ناوەندی جەنگی بێ بەزییانە لە دژی گەلانی چەوساوە. ئەرکی ئایینی و مرۆیی دەخوازێت، کە پەیامی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە تێکۆشان بێت لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و رزگاری لە ستەم و زوڵم. کۆمەڵگەى ئازاد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تاوەکو ئێستا لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادییەکانیاندا کۆڵیان نەداوە و قوربانیی زۆریان پێشکەش کردووە. کرامەتی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەستە بە تێکۆشانییەوە بۆ ئازادی و دیموکراسی لە پێناو کۆمەڵگەیەکی بەختەوەردا و تاک بە تاکی کۆمەڵگە کاتێک دەتوانن جەژنێکی پاک و ماناداریان هەبێت، کە لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و رزگاریی کۆمەڵگەکەی خۆیان و گەلانی چەوساوەدا تێکۆشانی لە بن نەهاتو بە ئەنجام بگەیەنن.
بەپێی ئەوەى پەیامی هەموو ئایینێک لە بنەڕەتدا دەبێت ئازادیی کۆمەڵگەى مرۆیی و بەختەوەری بێت، ئەرکی تێکۆشان و بەرخودان لە دژی فاشیزم لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بنەمایەکی سەرەکییە، کە ئەمڕۆ لە ئەستۆی گەلان بە تایبەتی گەلی کورددایە. روون و ئاشکرایە، کە جەژنی رەمەزان لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەرکەکان بۆ تێکۆشان دەتوانرێت بکرێت بە جەژنی ئازادی و رابوون لە دژی رژێمە زاڵمەکان بە تایبەتی رژێمی ئێران و تورکیا و رژێمە داگیرکەرەکانی تری کوردستان.
وەک کۆمیتەى "ئایین و باوەڕەکانی" کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایکردنی جەژنی رەمەزان لە کۆمەڵگەی مسوڵمانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو چین توێژەکانی گەلی تێکۆشەر و ئازادیخواز دەکەین، کە لە پێناو کارکردن و هێنانەدیی ئەرکە گرنگەکانی ئازادیخوازیدا، پشتیوانیی تەواو لە بەرخودانی هێزەکانی گەریلا بکەن، کە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و رزگاربوو لە ستەم لە تێکۆشان و بەرەنگاریدان. بۆ ئەوەش کردنی جەژنی رەمەزان بە بە جەژنی ئازادی دەبێتە مانادارترین بەرخودان.
ژ.ت