خۆڕاگری خەڵکی شەنگال لە ٢٨-ەمین رۆژدا بەردەوامە
چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزیدخان کە لە بەردەم ئاسایشیەکە چادریان هەڵداوە، لە ٢٨ەمین رۆژدا بەردەوامە.
چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزیدخان کە لە بەردەم ئاسایشیەکە چادریان هەڵداوە، لە ٢٨ەمین رۆژدا بەردەوامە.
لە دژی رێکەوتنی هەولێر و بەغدا کە لە بارەی شەنگالەوە ئیمزا کراوە، خەڵکی شەنگال لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە لە خۆڕاگریدایە.
ئەو چالاکیە کە بە مەبەستی رەتکردنەوەی ئەو رێکەوتنە بەڕێوە دەچێت، ٢٨ رۆژی بەدوای خۆیدا بەجێهێشت.
چالاکیی هەڵدانی چادرەکە کە بە دروشمی "هەموومان ئاسایشین" بەڕێوە دەچێت، رۆژانە چەندین کەس لە خەڵکی شەنگال و گوند و ناوچەکانی دەوروبەریەوە سەردانی چادرەکە دەکەن و داوا دەکەن ئاسایشی ئێزیدخان بە شێوەیەکی فەرمی بناسرێت و سوورن لە سەر ئەم داواکاریەیان.
خەڵکی شەنگال، ئاسایشی ئێزیدخان وەکو گەرەنتی مانەوەیان دەبینن، بۆیە جەخت دەکەنەوە کە تا ئەو کاتە داواکاریەکەیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوان بەردەوام دەبن لەو چالاکیەدا.
ز.ش