خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستگیرکرا
فەرهاد چەلیک خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا کە بۆ وتەوەرگرتن بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسکرا، دەستگیرکرا.
فەرهاد چەلیک خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا کە بۆ وتەوەرگرتن بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسکرا، دەستگیرکرا.
فەرهاد چەلیک خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری بانگێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هوزورئەڤلەری ناوچەی پەیازی ئامەد کرا. چەلی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەی ٢٥ی نیسان لە ٢١ شار پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ١٩١ کەسی دەستگیرکردبوو، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥٠ رۆژنامەنووس، پارێزەر و سیاسەتمەدار لە زینداندان.
بەڕێوەبەری (ما موزیک) شێرکۆ کانیوار (ئاسلان ئایدۆغان) لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەیەدا ئەمڕۆ کاتێک لە ئەڵمانیاوە دەگەڕایەوە لە فڕۆکەخانەی ئامەد دەستگیرکرا. شێرکۆ کانیوار تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
ف.ق