خەبات عەرەب فەرماندەی یەبەشە: مافی رەوای خۆمان بەکاردەهێنین
خەبات عەرەب یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە رایگەیاند کە ئەوان ئامادەی هەموو هێرشەکانن و وتی، " ئێمە خۆمان دەپارێزین. لە سایەی شەهیدان، ئەمڕۆ مافی خۆمان دەپارێزین و خۆمان بەڕێوە دەبەین"
خەبات عەرەب یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە رایگەیاند کە ئەوان ئامادەی هەموو هێرشەکانن و وتی، " ئێمە خۆمان دەپارێزین. لە سایەی شەهیدان، ئەمڕۆ مافی خۆمان دەپارێزین و خۆمان بەڕێوە دەبەین"
لە بارەی دۆخی شەنگال و هێرشەکان، خەبات عەرەب یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) کە بە رەگەز عەرەبە، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
'شەڕمان لەدژی ئەو هێزانەیە کە دەیانەوێت ئارامی هەرێمەکە تێکبدەن'
فەرماندە خەبات عەرەب لە سەرەتای قسەکانیدا رایگەیاند کە یەبەشە بۆ پاراستنی ئەم خاکە دروست بووە و وتی، " ئێمە هیچ کاتێک نامانەوێت شەڕ لەدژی سوپای عێراق بکەین. شەڕمان لەدژی ئەو هێزانەیە کە دەیانەوێت ئارامی هەرێمەکە تێکبدەن. پێشتریش لەپێنار پاراستندا بە سەدان شەهیدمان داوە. بەرخۆدانمان کرد و ئەم هەرێمەمان رزگار کردووە."
'ئەم شەڕە لە خزمەتی هیچ کەسێکدا نییە'
فەرماندە خەبات عەرەب ئاماژەی بە خۆپاراستنی رەوا کرد و وتی، " ئێمە وەک هێز، پاراستنی هەبوون و شکۆی خۆمان دەکەین. بۆ ئەوەی یەکێتی گەلان لە هەرێمەکە بەهێز بکەین، تیدەکۆشین. بەڵام ئەم شەڕە ناحەقە و ئێمە مافی رەوای خۆمان بەکاردەهێنین. هیچ هێزێکی سەربازی قبوی ناکات کە هێرش لەبەرانبەری ئەنجام بدرێت و بێدەنگ بێت. ئێمەش بە حکومەتی عێراق دەڵێین کە ئەم شەڕە خزمەتی هیچ لایەک ناکات. دیسان کۆچبەری لە هەرێمەکە دەستپێدەکات. ئەم هەرێمە کە بە خوێنی شەهیدان رزگارکراوەن، هیچ کاتێک لەبیرناکرێت."
'هێرشەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێن'
خەبات عەرەب لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی لە حکومەتی عێراق کرد و رایگەیاند کە ئەمڕۆ لە هەموو عێراق داعش هەیە و هەموو رۆژێک هێرش دەکات. ئاماژەی بە پشتپەردەی هێرشەکان کرد و وتی، " ئەم هێرشە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت."
ف.ق