خەڵەف قاسم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال لەبارەی دوایین هێرشەکانی سەر شەنگال بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، ئەردۆغان ڕۆڵی لە هێرشەکانی سەر شەنگالدا بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) داوە و وتی، "پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێرشی سەر شەنگال بۆ خۆی بە جەژن دەزانێت. هەموو کەس لە کوردستان لەو ڕاستییە تێگەیشتووە".
ئامانج لە ناوبردنی ئێزدی و کوردە
خەڵەف ڕایگەیاند، شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کۆمەڵکوژی تیادا ئەنجامدرا و هێشتا هەڕەشەی کۆمەڵکوژی لەسەر شەنگال هەیە و وتی: "لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێباز و شێوازێکی هاوشێوە ڕوویدا، کە دەیانوت "کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان حەڵاڵە". ئیستاش هەمان ئەو دۆخە هاتووەتەوە پێش، هەموو جیهان بێدەنگە لەم بارەیەوە، عێراق و تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و ئەمریکا هەمووی دژی شەنگالن. بە هێرشکردنە سەر شەنگال وەڵامی داواکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی شەنگالیان دایەوە".
حەڵەف قاسم باسی لە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر زاپ کرد و وتی: "ئامانجیان لەناوبردنی کوردە. ئامانجی سەرەکی هێرشەکە، کە لە ١٧ی نیسانەوە دەستیپێکردووە شەنگال و ئێزدییەکانە، چونکە هێرش کردنە سەر زاپ و ئاڤاشین و هەوڵی ئەوەیان داوە، کە رێگا نەدەن گەریلاکانی پەکەکە بە هانای شەنگالەوە بڕۆن".
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) گەورەترین ڕۆڵی هەیە
قاسم ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) گەورەترین ڕۆڵی لە هێرشەکەی سەر شەنگالدا هەبوو و وتی: "پارتی نایەوێت شەنگال ئازاد بکرێت و گەلیش لە ئاشتیدا بێت. ئەردۆغان ئەو ئەرکەی داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پارتی هێرشی سەر شەنگال بۆ خۆی بە جەژن دەزانێت. ئاشکرایە مرۆڤایەتییان لە دەست داوە. لە کوردستان هەموو کەس ئەم ڕاستییە دەزانێت".
قاسم ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەی سەر شەنگال، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا واژۆ کراوە بەو مانایە دێت، کە ئێزدیەکان بۆ خۆیان بە بەرژەوەندییەکی بازرگانی دەزانن و تورکیاش بەشدارە لەو ڕێککەوتنە.
"ئێمە خۆبەڕێوەبەری خۆمان دەپارێزین"
خەڵەف قاسم ڕاشیگەیاند، ئێزدییەکیش بە تەنها لە شەنگال بمێنێتەوە ڕێگە بە جێبەجێکردنی ئەو هاوپەیمانی و رێککەوتنە نادات و وتی: "کۆمەڵگەی ئێزدی بە بەرخۆدانێکی ٨ ساڵان و فیداکاری دەستکەوتەکانی خۆی بنیادناوە. ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات ئەم دەستکەوتانە لەناوببات. لەم پێناوەدا سەدان شەهیدمان بەخشی. ئەم هێرشەی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورک ناتوانێت هەڵوێستی خۆبەڕێوەبەریمان بگۆڕێت. کەس ناتوانێت بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەناوببات و ئیرادەی ئێزدیەکان بشکێنێت".
خەڵەف قاسم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال، داوای لە کۆمەڵگای ئێزدی کرد، ڕێگری لە فەرمانی نوێی سەر شەنگال بکەن.
ژ.ت