هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له باره‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له دیلۆك و دێرك راگه‌یانراوێكی بڵاوكرده‌وه:
كه‌جه‌كه رایگه‌یاند: "به هۆی رووداوی هاتووچۆ له مێردین-دێرك و دیلۆك ٣٥ مرۆڤ ژیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ده‌یانیش برینداربوون. ئه‌م رووداوانه بۆ گه‌له‌كه‌مان و رای گشتی زۆر به‌ئازار بوون، ئێمه‌شی زۆر خه‌مبار كرد. بۆ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه نزا ده‌كه‌ین بكه‌ونه به‌ر لێبورده‌یی په‌روه‌ردگار، هاوكات سه‌ره‌خۆشیش له كه‌سوكاریان، خه‌ڵكی مێردین و دیلۆك و سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. داوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین".
هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌م رووداوانه‌ی هاتووچۆ كه‌متر نین له كۆمه‌ڵكوژی، به‌رپرسیارێتیشیان له‌ئه‌ستۆی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌یه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێداوه: "ئه‌و رووداوانه كه ده‌وترێت به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی چاودێرییه‌وه رووده‌ده‌ن، له راستیدا به‌شێك له شه‌ڕی دژ به كورد. كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی چاودێری ده‌ره‌نجای شه‌ڕی پاكتاوكردنی كوردانه. هه‌ر بۆیه ده‌بێت مرۆڤ ئه‌و رووداوانه‌ی هاتووچۆ وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی و هه‌وڵێكی به ئه‌نقه‌ست ببینێت".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا به‌م جۆره هاتووه:
سیاسه‌تی ئاكه‌په– مه‌هه‌په له‌سه‌ر كوشتنی كوردستان دامه‌زراوه
"ئاكه‌په- مه‌هه‌په دوژمنی كوردانن. سیاسه‌تی ئه‌وان له‌سه‌ر كوشتنی كوردان دامه‌زراوه. دوژمنی زمان، كو‌لتور، ناسنامه، ژینگه، به كورتی دوژمنی هه‌موو شتێكن به ناوی كوردایه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌ناو ببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاكتاویان بكه‌ن، پشت به هه‌موو رێگه و شێوازێك ده‌به‌ستن. به رێگه و شێوازی جیاجیا هه‌موو رۆژێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌یان كورد بكوژن. كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خۆی له دژی كورد نه‌ك هه‌ر له باكور و توركیا، به‌ڵكوو له باشور، رۆژئاوا، شه‌نگال، مه‌خمور و له هه‌ر شوێنێك كوردی لێ بێت ئه‌نجامی ده‌دات. فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په هه‌موو رۆژێك باس له‌وه‌ده‌كات كه چۆن رۆژئاوا، باشور، شه‌نگال داگیربكات. چۆن بچێته كه‌مپی مه‌خمور و كه‌مپه‌كه له‌ناو ببات. بێ پسانه‌وه هێرش ده‌كات. هه‌ر له سێ رۆژی رابردوودا له حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوا له هێرشێكدا ٤ منداڵی كوردی كوشت. دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه، خزمه‌كانیان له ئه‌نجامی ێرشه‌كانی داعش و چه‌ته‌كانی تری ده‌وڵه‌تی تورك كوژرابوون. ئه‌و شوێنه‌ی تێیدابوون هه‌م شوێنی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان و هه‌میش شوێنی مانه‌وه‌یان بوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ش ده‌زانرا هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و شوێنه و له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌دا ٤ منداڵی كورد كوژران. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌وه كرا. هه‌روه‌ها به‌ر له مانگێك له شاری زاخۆی باشوری كوردستان ٩ مرۆڤی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب كوژران.
ئاکەپە - مەهەپە و بەڕێوەبەرە فاشیستەکانیان هەموو ڕۆژێک لێدوان دەدەن و بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنن، کە چەند گەریلا و شەڕڤانی کوردیان کوشتووە. ڕۆژانە لە زیندانەکاندا خەڵک دەکوژن. ئەو کەسانەی بۆ دۆزی ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشن نەک هەر دەیانخەنە زیندانەوە، بەڵکو لە زیندانەکاندا دەیانکوژن. بەکورتی دوژمنایەتیکردنی کورد لەلایەن ئاکەپە - مەهەپەوە نیشانی دەدات، کە هەموو تایبەتمەندی و کەسایەتی و هەوڵەکانیان بۆ کوشتن و لەناوبردن و سڕینەوەی کوردە.
دەبێت بە تێکۆشانی ڕێکخستن‌کراو لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی دوژمنی گەلی کورددا بوەستنەوە
ئاکەپە - مەهەپە دوژمنی سرووشتی کوردە و لە ناوچوونی جوگرافیای کوردستان بە بەشێک لە کۆمەڵکوژی و شەڕی دژ بە کورد دەزانێت. بڕینەوە و تاڵان‌کردنی داری دارستانەکان لە شرنا‌خ بەشێکە لە کۆمەڵکوژیی کوردان، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت تەنیا بە تاڵان‌کردنی سروشت دۆخەکە ڕوون بکاتەوە، بێگومان ئەوەی کراوە تاڵان‌کردنی سروشتە، بەڵام هۆکاری سەرەکیی بۆ دوژمنایەتیکردنی کورد دەگەڕێتەوە و ئەمە ئەنجامی جینۆسایدی کوردانە. کۆمەڵکوژییەکانی مێردین و دیلۆکیش دەرئەنجامی ئەو ڕێباز و هەڵسوکەوتەیە. ئاکەپە – مەهەپە بە هەر شێواز و هەر ئامێر و کەرەستەیەک بێت کوشتنی کوردان بە سەرکەوتن بۆ خۆیان دەزانن، بۆیە هیچ ڕێوشوێنێک ناگرنەبەر و هیچ کۆنترۆڵ و پشکنینێکیش ئەنجام نادەن. هەر خۆیان کوردستانیان پێشکەشی کۆمەڵکوژکاران و کۆمپانیا تاڵانکارەکانی دەسەڵاتە فاشیستییەکەیان کردووە.کوردستان لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە تاڵان دەکات.
بێگومان تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد هەر چۆن لێپرسینەوە لە ئاکەپە – مەهەپە دەکەن، لەو کۆمپانیا و ڕێکخستنە فاشیستییە تاڵانکار و پاوانخوازانەش لێپرسینەوە دەکەن. پێش هەموو شتێک زۆر گرنگە خەڵکی مێردین و دیلۆک و هەموو گەلی کوردستان پشتیوانی لە کەسوکاری ئەو کەسانە بکەن، کە گیانیان لەدەستداوە. پێویستە گەلی کوردستان بە دەرفەت و توانایی خۆیان خاوەندارییان لێ بکەن. بە تێکۆشانی ڕێکخستن‌کراو لە دژی فاشیزمی دوژمنی کورد ئاکەپە – مەهەپە بوەستنەوە.
ڕوونکردنەوەی ئەم کۆمەڵکوژییە تەنیا بەم شێوەیەیە دەبێت و دەتوانرێت بەو شێوەیەش لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییە بکرێت. بەرپرسیارێیتیی ئەو کۆمەڵکوژییە و هەموو کۆمەلکوژییەکانی تری سەر گەلی کورد ئاکەپە - مەهەپەن، بۆیە نابێت ڕێباز و هەڵوێست و ڕەفتاری سەرکردە فاشیستەکانی ئاکەپە - مەهەپە قبوڵ بکرێت.
ئەو یاریانەى جەنگی تایبەت بۆ فێڵکردنە. نزیکبوونەوە و هەڵسوکەوت و ڕەفتاری سەرکردەکانی ئاکەپە - مەهەپە بەم شێوەیە بۆ داپۆشینی کۆمەڵکوژییەکەیە. دەبێت وەک نزیک بوونەوە و ڕەفتاری بکوژ، کە لە پرسەى کوژراوەکەدا ئامادە دەبێت سەیری ئەو ڕەفتارەیان بکرێت. ئاکەپە - مەهەپە لە دوای کۆمەڵکوژیی کوردان شەڕێکی تایبەتیش بەڕێوەدەبەن، بۆیە دەبێت ڕای گشتیی دیموکراتیک لە دژی ئەوە هۆشیار بێت، چاودێری بکات و ڕووخساری ڕاستەقینەی دوژمنایەتیکردنی کوردان لەلایەن ئاکەپە – مەهەپە لە قاو بدرێت و کۆمەڵگە زیاتر ڕوون بکرێتەوە. بۆ ئەوەی ڕاستی دوژمنایەتیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ کوردەکان ئاشکرا بکرێت.
بەناوی تەڤگەری ئازادیی کوردەوە جارێکی تر دەڵێین، خودا لەو کەسانە خۆش بێت، کە گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بەهۆی ئەو دۆخە ئازاربەخشەوە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و ئازارەکانیان دەزانین".
هـ.ب / ژ.ت