هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له یادی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كه‌جه‌كه رایگه‌یاند " ئێمه له ٨ه‌مین ساڵیاددا جارێكی تر كۆمه‌ڵكوژی له شه‌نگال له دژی گه‌لی ئێزدیمان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ئه‌و كه‌سانه به بیرده‌هێنینه‌وه كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا ژییانیان له‌ده‌ستدا. بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد و گه‌لی شه‌نگال هه‌رگیز ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له بیر ناكه‌ن و وه‌ك ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه، لێپرسینه‌وه له بكوژان ده‌كه‌ن".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه داعش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزدی ئه‌نجامیدا، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا یه‌كێك له قورسترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و به ئێشترینیانه. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به به‌رچاوی جیهان و به تایبه‌تی به به‌ر چاوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و كۆمه‌ڵگای ئێزدی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژیدا هیڵرایهوه. كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال بۆ مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی بۆ هه‌رێمه‌كه شه‌رمێكی گه‌وره‌یه. تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌و دۆخه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مرۆڤ خاوه‌نداری له تێكۆشانی ئازادی و هه‌بوونی گه‌لی شه‌نگال بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر گه‌ل شه‌نگال ئه‌نجام نه‌درێت، ده‌بێت مرۆڤ پشتیوانی له تێكۆشانی گه‌لی شه‌نگال بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ئایین، ناسنامه و كولتوری خۆیه‌وه بژی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا باس له‌م بابه‌تانه كراوه:
"ئێزدی به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره بوونه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه كه گه‌لی ئێزدیمان وه‌ك فه‌رمان پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌موو جارێك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدراون، گه‌ل له شوێنی خۆیان كۆچبه‌ر كراون، ئازاری گه‌وره‌یان چه‌شتووه. هۆكاری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه له سه‌ر گه‌لی ئێزدیمان ئه‌وه بوو كه ئێزدییه‌كان خاوه‌نی ئایین و كولتورێكی جیاواز بوون و ده‌یانویست به پێی ئه‌وه بژین. ئێزدیه‌كان له مێژوودا زیانیان به هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌گه‌یاندووه، گوشاریان له كه‌س نه‌كردووه و به زۆر هیچیان نه‌كردووه. ته‌نیا ویستویانه به كولتوری خۆیانه‌وه به ئازادانه بژین و هه‌بوونی خۆیان بپارێزن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه مافێكی هه‌ره سروشتی هه‌موو گه‌لێكه، پێویستی به كۆمهڵگابوونیش ئه‌مه ده‌خوازێت. به درێژایی مێژوو ئێزدییه‌كان ده‌وڵه‌تیان دروست نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش تێگه‌یشتنی سته‌م و باڵاده‌ستی له نه‌ریتی ئه‌واندا جێی نه‌بووه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت و هێزه هاوكاره‌كان كه به بیركردنه‌وه‌ی گوشار و ده‌سه‌ڵاتداری ده‌جوڵێنه‌وه له مێژوودا قڕكردنیان به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا سه‌پاندووه و گه‌لیان كوشتووه. ئێزدییه‌كان كه له مێژوودا رووبه‌ڕووی ده‌یان فه‌رمان بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵكوژی به‌دوور بگرن و بۆ پاراستنی ئایین، زمان، كو‌لتور و ناسنامه‌ی گه‌لانیان له چیاكانی شه‌نگال نیشته‌جێبوون و هه‌وڵیاندا بژین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێزدییه‌كان چیای شه‌نگال و جوگرافیاكه‌ی وه‌ك وڵاتێكی پیرۆز ده‌بینن.
فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین بووه گه‌وره‌ترین فه‌رمانی ئێزدییه‌كان
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه له ٣ی ئابی ٢٠١٤دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستیپێكرا و گه‌لی ئێزدی وه‌ك فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین پێناسه‌ی كرد، درێژه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌یه كه له مێژوودا كرابوون و له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا خواسترا كه كۆتایی به قڕكردنی ئێزدییه‌كان بهێنرێت. له‌م رووه‌وه فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین له مێژوودا فه‌رمان و جینۆسایدی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كان بوو. سه‌رباری ده‌یان كۆمه‌ڵكوژیش كه ئه‌نجامدراون، گه‌لی ئێزدی له‌سه‌ر جوگرافیای شه‌نگال جێگیر بووه، هه‌بوونی خۆی درێژه‌پێدا و ئایینی خۆی گه‌یانده رۆژی ئه‌مڕۆ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه كۆمهڵكوژكارهكان گرنگی شه‌نگال بۆ ئێزدییه‌كان ده‌زانن، پلانیان دانا كه راسته‌وخۆ هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌نگال. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه وه‌ك پلانه‌كه‌یان سه‌ربكه‌وتایه هه‌موو گه‌ل ده‌كوژران، دواتریش هێرشكاره‌كان روویدان ده‌كرده شێخان و لالش به تایبه‌تی و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئێزدی لێیان ده‌ژیان و كۆمه‌ڵگای ئێزدییان له‌ناو ببردایه. خۆی له خۆیدا په‌ده‌كه پێشتر بڕیاری خۆی دابوو و به پێی ئاماده‌كاری خۆی له كاتی ده‌ستپێكردنی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه، گه‌لی شه‌نگالی به‌ته‌نیا جێهێشت و هه‌لات و گه‌لی خسته به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی. ده‌وڵه‌ت و سوپای عێراقیش خاوه‌نداری له به‌رپرسیارێتی خۆی نه‌كرد و له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی نه‌پاراست. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ده‌ستوه‌ردانیان له‌و دۆخه كرد و نه‌یانهێشت كه كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر گه‌ل ئه‌نجام بدرێت.
به‌رپرسی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال په‌ده‌كه‌یه
په‌ده‌كه به‌رپرسی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگاله. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه داعش ئامێرێكی ئاگره و چه‌ته‌ی تاوانن. له شه‌نگالیش په‌ده‌كه و باڵاده‌ستی په‌ده‌كه هه‌بوو. ئه‌و دۆخه به‌رپرسیارێتی ده‌دایه په‌ده‌كه كه ده‌بێت گه‌ل بپارێزێت. به‌ڵام په‌ده‌كه به گوێره‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی خۆی نه‌جوڵایه‌وه، گه‌لی به حاڵی خۆی جێهێشت و هه‌ڵات. ئه‌و كاته‌ی په‌ده‌كه گه‌لی شه‌نگالی بێپاراستن هێشته‌وه و هه‌ڵات، چه‌ته‌كانی داعش به هه‌زاران ئێزدییان كوشت، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژنانی ئێزدی‌دا گرت ئه‌وانیان له بازاڕه‌كاندا وه‌ك كۆیله فرۆشت. ئه‌م دۆخه له رووی مرۆڤیش زۆر دژواره، بێگومان په‌ده‌كه‌یه كه ده‌بوایه گه‌لی بپاراستایه و گه‌لی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی بێ پاراستن كرد، له پای ئه‌و دۆخه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له په‌ده‌كه بكرێت و په‌ده‌كه ره‌خنه له خۆی بگرێت، په‌ده‌كه و هاوكاره‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی دۆخێكی به‌و جۆره بوونی نییه، ده‌جوڵێنه‌وه و ئه‌و مافه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه له باره‌ی شه‌نگال و گه‌لی ئێزدی قسه بكه‌ن. بێگومان له لای گه‌لی شه‌نگال و گه‌لی كورد هیچ نرخ و به‌هایه‌كی ئه‌و شته بوونی نییه. ئه‌و شه‌رمه‌زاری و رووڕهشیه مێژووییه نه گه‌لی شه‌نگال و نه گه‌لی كوردیش هه‌رگیز له بیری ناكات.
په‌ده‌كه فیشه‌كێكیشی نه‌ته‌قاند و گه‌لی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی جێهێشت، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئاگاداری كۆمه‌ڵكوژیه‌كه بوو. ئه‌مه دۆخێكی زۆر روونه. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره نه‌بوایه به دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك پێشمه‌رگه شه‌ڕیان بكردایه، یاخود كاتێك هه‌ڵاتن جبه‌خانه و چه‌كه‌كانیان بۆ گه‌ل جێهێشتایه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه ئاگاداری كۆمهڵكوژییهكهبوو و پلانی هه‌ڵاتنی پێشوه‌خته ئاماده‌كردبوو، ئه‌نجامێكی به‌م جۆره هاته ئاراوه. به‌ر له كۆمه‌ڵكوژی كۆبوونه كراون كه شه‌نگال و شوێنه‌كانی تر چۆن له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌زانرێت كه په‌ده‌كه‌ش به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه بووه. ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بوون، هۆكاری سه‌ره‌كی و هاوكارانی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگالن.
گەریلا دەستوەردانی لە هێرشەکانی داعشدا کرد و کۆمەڵکوژییەکەی ڕاوەستاند
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەستتێوەردانیان لە هێرشەکانی داعشدا کرد و ڕێگرییان لەوە کرد، کە دۆخێکی قورس‌تر و مەترسیدارتر ڕووبدات. کاتێک کۆمەڵگەی ئێزدی بینییان گەریلاکان دژی داعش شەڕدەکەن و گەریلاکان ڕێگرییان لەو کۆمەڵکوژییە کرد، ئیدی کۆمەڵگەی ئێزدیش چوونە پاڵ گەریلاکان و لەگەڵ گەریلادا دەستیان بە تێکۆشان کرد و کۆمەڵکوژییەکە بەو شێوەیە ڕاگیرا. هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەش وەک هێزێکی دەستێوەردان و پشتیوانی هاتنە مەیدان و ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا لە رێگەگرتن لە کۆمەڵکوژییەکە.
دوای ئەو کۆمەڵکوژییە ژنان و گەنجانی ئێزدی بۆ پاراستنی شەنگال لە دەوری یەک کۆبوونەوە و ڕێکخستنی بەرگری و پاراستنی خۆیان دامەزراند و ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بوو بۆ خەڵکی شەنگال. بە تێکۆشانی هێزەکانی شەنگال داعش لە شەنگال دەرکرا و شەنگال ئازاد کرا. چەندین قارەمانی گەورەی وەک شەهید زەردەشت، سەعید، مام زەکی، دژوار، نازێ و گوڵچین و بێریڤان بوونە پێشەنگی هەنگاو نان بەرەو ڕزگاری و پاراستنی شەنگال. ژنانی ئێزدیش لە هەموو ئاستێکی سەربازی و سیاسی‌دا خۆیان ڕێکخستووە و پێشەنگی ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی ژیان بوون و داوای لێپرسینەوەیان لە کۆمەڵکوژی و کۆمەڵکوژکارەکان کردوو و مانادارترین و وردترین و دروستترین وەڵامیان دانەوە.
خۆپاراستن و خۆڕێکخستنکردنی خەڵکی شەنگال ناچارییە
خەڵکی شەنگالیش، کە بە درێژایی مێژوو کۆمەڵکوژکراون، لە سەدەی ٢١هەمیشدا کۆمەڵکوژ کرانەوە. بۆیە خۆپاراستن و خۆڕێکخستن لە ڕووی سیاسییەوە بۆ خەڵکی شەنگال نەک تەنها مافێکە، بەڵکو ئەرکێکە و ناچارییە. وەک تەڤگەری ئازادیی کورد ئێمە بە واتا و دروستی دەزانین، کە خەڵکی شەنگال بە ئیرادەی خۆیان خاوەنداری لە مافی قسەکردن و ڕادەربڕینی خۆیان بکەن و خۆیان بپارێزن. ئەو هەڵوێستە ڕەوایە و سروشتیترین مافیشە، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک پشتگیریی خەڵکی شەنگال بکات، کە دەیانەوێت مافی قسەکردنیان لەسەر ژیانی خۆیان هەبێت. پشتیوانی لەو هەڵوێستەش ڕێزگرتنە لە خەڵکی شەنگال. ئەوانەی ئەم کارە دەکەن بە بابەتی مشت‌ومڕ، بە دڵنیاییەوە مەبەستیان خراپە. تەنیا ئەوانەی، کە نایانەوێت شەنگال و خەڵکی ئێزدی بە ئیرادەی خۆیانەوە ئەو مافە ڕەوایەیان هەبێت ئەوە دەکەنە بابەتی مشت‌ومڕ. پارتی (پەدەکە) ئەو هەڵوێستەی هەیە و ڕەفتار و هەڵسوکەوتێکی لەو شێوەیە لە خۆی نیشان دەدات. لەبەر ئەوەی پارتی (پەدەکە) دەیەوێت وەک پێشتر بە سەر شەنگاڵ دا زاڵ و باڵادەست بێت، لە دژی خۆبەڕێوەبەریی و خۆپاراستنی خەڵکی شەنگال دەوەستێتەوە.
ئەو هێرشانەی، کە دەکرێتە سەر شەنگال بە ئامانجی بەردەوامبوون و تەواوکردنی ئەو کۆمەڵکوژیانەیە، کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرابون. ئەوە درۆیەکی گەورەیە، کە پەکەکە وەک پاساوێک بۆ ئەو هێرشانە نیشان دەدرێت. هەموو لایەک باش ئاگادارن، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پاش ڕزگارکردنی شەنگال هێزەکانیان لە شەنگال کشاندەوە. لە شەنگال سوپای عێراق و هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە هەیە، کە لە ڕۆڵەکانی خەڵکی شەنگال پێکدێن. ئەوەی دەوترێت 'پەکەکە لە شەنگالە' بە ئەنقەست لەلایەن پارتی (پەدەکە)ەوە بڵاودەکرێتەوە. پارتی (پەدەکە) بەهۆی ئەوەی هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات، لە بابەتی داگیرکردنی باشووری کوردستان دا هەبوونی پەکەکە بە پاساو نیشان دەدات. پارتی (پەدەکە) هەوڵ دەدات بەم شێوەیە ڕەواییی بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی بۆ تورکیا بدات، بەڵام گەلی کورد دەزانن پارتی (پەدەکە) چۆن هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات. لە بابەتی شەنگالیش دا گەلی کورد و خەڵکی شەنگال باش ئاگادارن، کە راستیی پارتی (پەدەکە) چییە. دەوڵەتی تورک دوژمنی کوردن و خەڵکی ئێزدییە. بەهۆی ئەو دوژمنایەتییەوە هێرش دەکاتە سەر شەنگال. پارتیش (پەدەکە) هانی ئەو هێرشانە دەدات و پشتیوانیی لێدەکات. شەنگال و کۆبانێ و شوێنەکانی دیکە، کە پێشتر داعشی هێرشی دەکردنە سەر ئێستا دەوڵەتی تورک هێرشیان دەکاتە سەر. پارتی (پەدەکە)یش هاکاری و دنەى دەوڵەتی تورک دەدات بۆ ئەوەى هێرشی زیاتر ئەنجام بدات و دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لەو هێرشانە جارێکی دیکە باڵادەستی و دەسەڵاتی خۆی بەسەر شەنگالدا بسەپێنێت.
پارتی (پەدەکە) خەڵکی شەنگالی لە کەمپەکاندا دیل کردووە و هەوڵ دەدات سوود لەو دۆخە وەربگرێت. لە کەمپەکاندا خەڵک دەستگیر دەکات و ناهێڵێت بگەڕێنەوە شەنگال و بۆ سیاسەتەکانی خۆیان لەسەر شەنگال بەکاریان دەهێنێت. هاوکات وەک کۆگایەکی دەنگدان بەکاریان دەهێنێت و سوود لەم دۆخە وەردەگرێت. لە دۆخێکی وەهادا وتنی، "پەکەکە ڕێگرە لە گەڕانەوەی خەڵک لە کامپەکانەوە" درۆیەکی گەورەیە، خەڵکی ئێزدیمان باش ئاگاداری ئەوەن، کە پەکەکە چۆن لێیان نزیک دەبێتەوە و چۆن هەوڵ دەدات ئێزدیەکان بگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان، بۆیە ئەم قسانەی پارتی (پەدەکە) دوورە لە ڕاستییەوە. لەلایەکی ترەوە هێزەکان و نوێنەرانی شەنگال چەندینجار داوای گەڕانەوەی هاوڵاتیانیان لە کامپەکاندا کردووە و هەوڵیان بۆ گەڕانەوەیان داوە، بەڵام پارتی (پەدەکە) ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی خەڵک لە کامپەکانەوە بۆ شەنگال.
نەوەستانەوە لە دژی هێرش بۆ سەر شەنگال بە واتای هاوکاریکردنی هێرشەکانە
نەدەبوو دۆخی دەوڵەت و هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی شەنگال، لە بابەتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، بەتایبەتی هێرشەکانی سەر شەنگال دووبارە ببویایەتەوە، بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر بە هێرشەکانی پارتی (پەدەکە) و دەوڵەتی تورک نییە. نەوەستانەوە لە دژی هێرشەکانی سەر شەنگال واتە هاوکاریکردنی ئەو هێرشانە. هەڵوێستی ڕاست و دروست ئەوەیە، کە پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی شەنگال بکەن، کە دەیانەوێت بە سەلامەتی و پارێزەراوی بژین و بە ئیرادەی خۆیان ببنە خاوەنی قسە و وتەى خۆیان و ڕادەربڕینی خۆیان. هەڵوێستی ڕاست ئەوەیە کە لە دژی هێرشەکانی سەر شەنگال بوەستنەوە. لە پەرلەمانی زۆرێک لە وڵاتان دا باس لەوە کراوە، کە ئێزدیەکان کۆمەڵکوژکراون و بڕیاریان لەسەر ئەو بابەتە داوە. ئێمە ئەم هەنگاوانە بە ئەرێنی و مانادار دەبینین، هەرچەندە ئەو گەلەی کۆمەڵکوژ و قەتڵوعام کراوە مافی ئەوەیان هەیە بە بیروباوەڕ و کلتور و زمان و ناسنامەی خۆیان بژین، دەبێت ئەو مافانە لە پەرلەمان و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی بڕیارداندا دەستنیشان بکرێت. بۆ ژیانێکی ئازاد بە کلتور و باوەڕی خەڵکی ئێزدیمانەەو، کە بە هۆی کلتور و بیروباوەڕی خۆیانەوە کۆمەڵکوژکراون، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان پێش هەموو شتێک و هەموو کەسێک بەرپرسیار بێت و بە بەرپرسیاریی ڕاست و دروستی خۆی هەستێت.
بەناوی بزوتنەوەی ئازادیی کوردەوە لە ٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگالدا، لە کەسایەتیی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە و ئەو شەهیدانە، کە بۆ ڕزگارکردنی شەنگال گیانیان بەخشی، جارێکی دیکە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسیمان دەکەینەوە و ئەو پەیمان و بەڵێنەی، کە پێمان داون دووبارەی دەکەینەوە. ئێمە دەڵێین، وەک پێشتر، ئێستاش لەگەڵ خەڵکی شەنگالین. ئێمە شەنگال و گەلی ئێزدیمان وەک ئەمانەتێکی ڕێبەر ئاپۆ دەبینین و خۆمان قەرزدار و بەرپرس دەزانین لە بوون و ژیانی ئازادی ئێزدخان. ئێمە جارێکی تر داوا لە ئێزدیەکان دەکەین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هەوڵ بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئێزدخای ئازاد بە بەردەوامی لە هەوڵ و تێکۆشان‌دا بن".
هـ.ب / ژ.ت