له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، "گه‌لی كورد گه‌لێكی به‌وجۆره‌یه، كه له ئه‌نجامی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان زۆر جار كۆمه‌ڵكوژ كراوه و له چوارچێوه‌ی قەواره‌ی كولۆنیالیستیدا سڕینه‌وه و له‌ناوچوونی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش تێكۆشین و قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی دا، بووه یه‌كێك له‌و هێزه ئازادی، ئاشتی و دیموكراسیه سه‌ره‌كیانه‌ی سه‌رده‌م له سه‌ده‌ی ٢١ی دا، كه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ی خۆی سه‌لماند. گه‌لی كورد له پاراستنی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له پاراستنی به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤایه‌تیی، له تێكۆشانی شكۆمه‌ندانه له دژی هێرشه‌كانی داعش و قاعیده كه هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، له به‌ره‌كانی هه‌ره پێشه‌وه، به‌رخۆدانێكی گه‌وه‌ره‌ی كرد و له‌نێو مرۆڤایه‌تیدا بووه جێگه‌ی شانازی".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌جه‌كه ئاماژه به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه كراوه:
"گه‌لانی جیهان و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وه‌ك قه‌ڵای دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م ناودێر ده‌كرێن، گرنگی و به‌های تێكۆشانی گه‌لی كورد و ڕۆڵه‌كانی نیشان دا. هه‌روه‌ها له زۆر گۆڕه‌پان له تێكۆشان دژی داعش دا، زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ هاوركاری كوردیان كرد. هێشتاش ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ته بۆ تێكۆشانی هاوبه‌ش له زۆر شوێن له دژی ڕێكخراوه‌كانی تیرۆریستی داعش و قاعیده به‌رده‌وامه.
تێوه‌گلاندنی ناتۆ له پلانی كۆمه‌ڵكوژكردن و له‌ناوبردنی كورد
له ١٠٠ه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان، كه له ئه‌نجامیدا كوردی بۆسه‌ر چوار پارچه دابه‌شكرد و ڕێگه‌ی به جینۆسایدیان دا، له سه‌رده‌مێكدا كه گه‌لی كورد به‌تێكۆشانی خۆی له پێناو دیموكراسی، ئاشتی و ئازادی، جێگه‌ی خۆی له نێو ڕیزه‌كانی گه‌لانی جیهان كرده‌وه، ڕژێمی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانییه نێونه‌ته‌وه‌ییه چهپهڵهكانییهوه، لۆزانێكی نوێ به‌سه‌ر كورد دا ده‌سه‌پێنێت. پێش دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ كه له لیتوانیا به‌ڕێوه‌چوو، به ساتوسه‌ودا و بازرگانی چه‌په‌ڵ له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی كورد، ڕێگه‌یان پێده‌درێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به پێدانی قوربانییه‌كی قورس و گه‌وره به‌ده‌ستهاتوون، به كۆنسهپتێكی نوێ له‌ناوببرێن. ئه‌و مامه‌ڵه و هه‌ڵوێسته‌ی له‌وێ نیشاندرا، له‌سه‌روی په‌سه‌ندكردنی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ، ڕژیمی دیكتاتۆر و فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په له بنه‌ڕه‌ته‌وه سوید و له كه‌سایه‌تی سویدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ته‌واوی ناتۆ له پلانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد به‌شداری پێده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌و بازرگانییه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرا، په‌سه‌ندكردنی پاكتاوكردن و له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوو، كه تائێستا بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا ناتۆ له‌و بازرگانییه‌دا هیچ سازشێكی نه‌كردووه. لێكتێگه‌یشتنی نێوان ناتۆ و سوید و ده‌وڵه‌تی تورك، كه هه‌وڵ ده‌درێت وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی نیشانی ڕایگشتی توركیا و جیهان بدرێت، ڕێگه له‌به‌رده‌م به تیرۆریست ناساندن و قه‌ده‌غه‌كردنی تێكۆشانی ئازادی، ئاشتی و دیموكراسی گه‌لی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، ئه‌وروپا و هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی دیكه ده‌كاته‌وه. به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، دیموكراسی و مافی مرۆڤ، كه له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمێكی دیكتاتۆر، فاشیست، دواكه‌وتوو و لاواز به‌ده‌ستهاتبوون، نه‌یانتوانی مرۆڤایه‌تی بپارێزێن. هێزه نیونهتهوهیهكان جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر هێرشه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رژێمی توركی فاشیست و له به‌رامبه‌ر كورد چاویان نوقاند و بێده‌نگ بوون. هه‌ربۆیه په‌یمانێكی به‌وجۆره‌یه بۆ ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی سوید دۆڕاندن و زیانه، په‌یامێكه كه ده‌بێت شه‌رمی لێبكه‌ن.
ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یی، كه له‌به‌رامبه‌ر دیكتاتۆری، فاشیستی-دواكه‌وتوو، هه‌ڵویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و پاڵپشتیشی لێكرا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا ده‌ره‌نجامی نه‌رێنی ده‌بێت. كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ڕژیمی فاشیستی ئه‌ردۆغان له دژی هه‌ر كوردێكی خۆڕاگر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به سوود وه‌رگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا و سوید، باشتر ده‌په‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ش قه‌یران و ئاژاوه‌ی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه، له ژێر ناوی "پهرهنگاربوونهوه له دژی تیرۆر"، هزر، ڕێكخراوه‌یی و تێكۆشانی ڕه‌وای گه‌لان، كۆمه‌ڵگاكان، ژنان و گه‌نجان به تیرۆریست بناسرێن و قه‌ده‌غه بكرێن.
گه‌لی كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوڕ به تێكۆشانی دیموكراسی و ئازادی بدات
له ١٠٠ه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزاندا، پێویسته گه‌لی كورد زیاتر له هه‌موو كات، ڕێكخستنكرا و خۆڕاگرانه به ئیراده گوڕ به تێكۆشانی له‌پێناو ئازادی، دیموكراسی و ئاشتیدا بدات. وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاوه شان به شانی هه‌موو گه‌لان له دژی هه‌موو جۆره هێرشێكی تیرۆریستی، جینۆساید، فاشیست و كولۆنیالیستی تێكۆشانی كردووه، ئه‌وه‌ی وه‌ك كلتوورێكی دیموكراسی و ئازادی به‌ره‌وپێش برد، له ئێستا به‌دواشه‌وه له په‌ره‌پێدانی به‌هێزی ئه‌و كلتووره به‌رده‌وام ده‌بێت.
داوا له ژنان، هێزه دیموكراسییه‌كان، رۆشنبیران و به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ ، به‌تایبه‌تی گه‌لانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ساتوسه‌ودا و بازرگانییه چه‌په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كرێت، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له‌و شوێنانه‌ی كه تێیدان، به‌هاكانی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی بپارێزن و گه‌شی بكه‌ن. به‌ر له‌هه‌موو شتێك، بۆ پاراستنی به‌هاكانی ژیان و داهاتوویه‌كی شكۆمه‌ندانه، تێكۆشان له دژی هاوپه‌یمانییه قێزه‌ونه‌كان، فرۆشتنی چه‌كه‌كان، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پاڵپشتی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكردن ده‌كات، ئه‌ركی مرۆڤایه‌تییه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بانگه‌وازی ئاراسته‌ی هه‌مووان ده‌كه‌ین، له پێناو دیموكراسی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری پاڵپشتی گه‌لی كورد بكه‌ن.
ژ.ن