هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌باره‌ی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه زیاتر بوون راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كه‌جه‌كه چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان كه له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنریچن، بێده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، هێرشه‌كان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی باڵای سوچی زیاتر بوون، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكردن و رایگه‌یاند، كه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر داگیركاری نوێی چاوه‌ڕێكراو ئاماده‌كاری بكرێت.
له كه‌سایه‌تی رێزان جاویددا شه‌هیدان به بیرهێنرانه‌وه.
راگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له خاكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و باشوری كوردستان-عێراق له هێرشی قڕكه‌ر و داگیركه‌ریدا رۆڵه‌ی هه‌ره به‌نرخی گه‌له‌كه‌مان، گه‌ریلا، مه‌ده‌نی، شه‌ڕڤان و پێشه‌نگانی سیاسی تیرۆر ده‌كات. له راگه‌یه‌نراوی كۆمیته‌ی كاروباری ناوخۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زانرێت كه هاوسه‌رۆكی پێشووی كۆدار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار رێزان جاوید كه بۆ ئه‌زمونی شۆڕش و كاره‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژئاوا بوو، له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر تیرۆركراوه. له كه‌سایه‌تی رێزان جاویددا ئێمه شه‌هیدان هه‌موویان به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه. له‌پێشه‌وه گه‌لی رۆژهه‌ڵات، به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی رێزان جاوید سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنرێن
هێرشه قڕكاریی و له‌ناوبه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌لی كورد له هه‌موو گۆرشه‌پانێك به شێوه‌ی بێ باكانه به‌رده‌وامه. رۆژئاوا، شه‌نگال و مه‌خمور به به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی پلانێكدا بۆردومان ده‌كرێن. له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین له شه‌ڕی دژ به گه‌ریلادا سوپای تورك به سیستماتیك تاوانی شه‌ڕ ده‌كات. له‌و هه‌رێمانه‌دا له دژی گه‌ریلا چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی، بۆمبی سوتێنه‌ری تێرماباریك و گازی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌مه بانگه‌شه نییه، راستیه
ئه‌مه بانگه‌شه نییه، به‌ڵكوو راستیه‌كه و به دانپێدانانێكی جدی باسی لێكراوه. ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢ له سوپای تورك فڕۆكه‌وانی خانه‌نشین ئه‌ردۆغان كاراكوش به‌شداری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی بوو و باسی له‌وه‌كرد كه به ده‌ست سوپای توركه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی هه‌یه و دانی به‌وه‌دا نا كه چه‌كه ئه‌مڕۆ له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنرێت. زانیارییه‌كان كه ئه‌ردۆغان كاراكوش له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بۆمبانه رایگه‌یاند و ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌ریلا باسی ده‌كه‌ن، یه‌كده‌گرنه‌وه.
بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی به هۆی هاوكارییه له‌گه‌ڵ تاوان
سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه ئه‌و بابه‌تانه‌یان بۆ چه‌ندین رۆژ كرده پرسی سه‌ره‌كی به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ناتۆ، ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌ندیدار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه و گازه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان به‌رهه‌مهێناوه و ده‌یفرۆشن به توركیا، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بێده‌نگن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن وڵاتانی ناتۆوه به‌رهه‌مدێن و به توركیا ده‌فرۆشرێن. بێده‌نگی ئه‌و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییانه له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌شه جدییه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، په‌یوه‌ندی به هاوكاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه هه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به ده‌یان جار سه‌ردان ئه‌نجامدرا، به ده‌یان به‌ڵگه پێشكه‌ش كران، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (ئۆ.پی. سی. ده‌بڵیو) كه ناوه‌نده‌كه‌ی له هۆڵندایه، هیچ هه‌وڵێكی نه‌خسته‌گه‌ڕ. یه‌ك له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی به نیگه‌رانیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه هه‌یه كه له ئاشكرابوونی تاوانه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك نیگه‌رانه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی باڵای سوچی هێرشه‌كان زیاتر بوون
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ٣٢ هه‌مینی باڵای ناتۆ له ٢٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له مه‌درید، دیداری پوتین- ئه‌ردۆغان-ره‌ئیسی له ٢٢ی ته‌مموز له تاران و دیداری پوتین-ئه‌ردۆغان له ٥ی ئابی ٢٠٢٢ له سوچی، هێرشه ئاسمانی و زه‌مینیه‌كانی سوپای تورك بۆ سه‌ر رۆژئاوا زیاتر بوون، ئه‌ردۆغان و وه‌زیره‌كانی سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان به لێدوانه‌كانیان له باره‌ی داگیركردنی رۆژئاوا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ناتۆ له مه‌درید، روسیا وه‌ك دوژمنی هاوبه‌شی ناتۆ له سه‌رده‌می نوێ‌دا راگه‌یه‌نرا. ته‌یب ئه‌ردۆغان كه مۆری خۆی له ژێر بڕیاره‌كه‌داوه له باره‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر روسیا له روی سیاسی، ئابوری و سه‌ربازیه‌وه دوای مانگێك له كۆبوونه‌وه‌ی تاران‌دا وتی، ده‌بێت ئه‌مریكا له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكشێته‌وه و مۆری خۆی له لێكتێگه‌یشتنی به‌م جۆره‌دا. له كۆبوونه‌وه‌ی سوچیدا بابه‌تی فرۆشتنی خۆراك و ئوكرانیا خرانه‌ڕوو، به‌ڵام بابه‌تی سه‌ه‌ركی له نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان كه قسه‌یان له‌سه‌ر كرد، ئاشكرایه كه داگیركردنی رۆژئاوایه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه.
ئیتر هیچ پێودانێك ناناسن
ده‌وڵه‌تی تورك له باكوری سوریا و له رۆژئاوا هیچ پێودانگێك ناناسێت، له دژی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ هێرشی ئاسمانی و تیرۆر ئه‌نجام ده‌دات، له دژی مرۆڤه مه‌ده‌نیه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات گه‌ل له گونده‌كان كۆچبه‌ر بكات، له جێگه‌ی ئه‌وان چه‌ته‌كان نیشته‌جێ ده‌كات، به به‌رچاوی جیهانه‌وه تاوانی جینۆساید ده‌كات. له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا ئاشكرابوو كه ئه‌و مرۆڤه مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌رمه‌كان و مرۆڤه برینداره‌كان له ئۆتۆمبێلی بۆردومان كراون ده‌ربهێنن بۆ جاری دووه‌م بۆردومان ده‌كرێن. ئه‌مه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هێرشه‌كان ده‌خاته به‌رچاو.
هه‌ڵوێستی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان توڕه‌یی گه‌لی كوردی زیاتر كردووه
هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، روسیا، ناتۆ و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه و ئه‌وه‌ی كه له دژی توركیا و ئه‌ردۆغان هیچ شتێك ناكه‌ن و وه‌ك دیكتاتۆرێكی سه‌رنجڕاكێش له ئه‌ردۆغان ده‌ڕوانن و رێگه بۆ هێرشه‌كانی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توڕه‌بوونی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لی كورد زیاتر بێت.
پەیامی خەمباری و سەرەخۆشی هیچ بەهایەکی نییە
لەلایەکەوە لە تێکۆشان لە دژی داعشدا ئەوان قەسەدە وەک هاوکاری خۆیان دەبینن، پەسنی گیانبازی و قارەمانێتی ئەو هێزانە دەدەن، بەڵام لەلایەکی ترەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ئەو هێزانە رۆڵی 'هاوبەشێک کە هیچی لەدەست نایات، دەستەوەستان' دەگێڕن. ئەوە لە دژی هاوکاری راستەقینەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و لە دژی ئەخلاقی سیاسیە. لە بەرامبەر تیرۆرکردنی شەرڤان و فەرماندەکانی رۆژئاوا، ناسنامەی بکوژی هێرشکار ناهێنرێتە سەر زمان و بەو جۆرە پەیامی سەرەخۆشی و خەمباری دەدرێت. هیچ بەهایەکی ئەو پەیامانە نییە.
لە ئامانج و هەوڵەکانی فراوانبوونی خۆی پشت ئەستورە بە پشتیوانی ناتۆ
ئەردۆغان بە پشتیوانی چەک و تەکنەلۆژیای ناتۆ، هەوڵەکان و ئامانجەکانی بەرفراوانکردنی هەژمۆنی خۆی لە هەرێمەکە بەڕێوە دەبات. ئاسکرایە کە ئەو سیاسەتەی پشتیوانی لە کۆمەڵکوژی، لەناوبردنی دەستکەوتەکان و قڕکردنی کوردانە. نەتەوەیەکگرتووەکان، دەوڵەتی ئەمریکا، ناتۆ و بەدەیان دەوڵەت کە لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعشدا لەگەڵ گەلی کورد کار دەکەن، بەڵام بەرمابەر بە بێدەنگی دژی داگیرکاری تورکیا و هەروەها لە بەرامبەر پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی و زەمینی سوریا بێدەنگن. ئەوەش لەناو گەلی کورددا دەبێتە مایە توڕەبوونیکی گەورە و ئیتر پشوودرێژییان بەرامبەری نامێنێت.
بێدەنگی هێرشەکانی دیکتاتۆری ئەردۆغان زیاتر دەکات
ئەو گەلانەی لە رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ئاگایان لە بابەتەکە هەیە. راستی ئەمەیە، لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد و شەڕڤانان کە لە شەڕی دژی داعشدا لە ناو هاوپەیمانی نێونەتەوەیدابوون، هێزەکانی هاوپەیمانی لە بەردەم گەلی کورد چاو بەسەر هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە شەڕدا پشتیوانی داعش دەکات، دەنوقێنن. ئەو بێدەنگییە بوار بۆ هێرش و داگیرکاری کە دەوڵەتی تورک و دیکتاتۆری ئەردۆغان بۆ سەر رۆژئاوا دەیکەن، بەهێزتر دەکات.
پشتیوانییەکانان بۆ دەوڵەتی تورک رابگرن و بیکێشنەوە
تورکیا هەموو کات باس لە 'هەرێمی ئاسایشی' (گۆڕەپانی داگیرکاری) دەکات کە لەو ناوچانە بەڕێوەبەرانی باڵای داعش و تیمەکانی چالاکی ئەو رێکخراوەی تێدایە. شتێکی شاراوە نییە کە داعش لەو ناوچانە دەپارێزرێت و پەروەردە دەکرێن. دوای بەغدادی هەردوو سەرکردەکانی داعش کە جێگەی ئەویان گرتوە لەو گۆڕەپانانەی لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە و لە سەر سنور کوژران و گیران و ئەوە دەریدەخات کە ئەو شوێنانە بۆ کێ و بۆ چ ئامانجێک وەک 'ناوچەی ئاسایشی' راگەیەنراون.
لەپێشەوە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێمە داوا لە ئەمریکا و روسیا دەکەین کە نەبنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردن لەسەر کوردان کە دەوڵەتی تورک دەیکات، با پستیوانی کە دەیدەنە دەوڵەتی تورکی فاسیست، قڕکەر و کۆلۆنیالیست بکشێننەوە و بە پێی بەرپرسیارێتی خۆیان مامەڵە بکەن.
تاکە رێگەیەک کە بەدەستیانەوە بێت قووڵکردنەوەی شەڕە
پەرەسەندنەکان و ئەگەرەکانی ئێستا، بەو جۆرە دەریدەخات کە قەیرانی قووڵ کە تورکیا و دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە تیایدایە، ناتوانێت بەرەوپێش بچێت. لەبەر ئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەوڵەتی تورکی خستووەتە ناو گێژاوێکی گەورەوە، ئەردۆغانی فاشیست کە لە ناوخۆ لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە هاتووەتە ئاستی رووخان بە دەستیەوە تاکە 'دەرفەت' کەمابێتەوە دوژمنایەتی لە دژی گەلی کورد و قووڵکردنەوەی سیاسەتی شەڕە.
دەرفەت هەیە کە گورزی کوشندەی لێبدرێت
بەگوێرەی ئەو راستیانە گەلی ئێمە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لە رۆژئاوا دەبێت لەبەرامبەر هێرشە نوێکان و نەرمە وزەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێزەکانی خۆیان بە داینەمۆ و بزوێنەری خۆیان ئامادەکاری بکەن، لەبەرامبەر سوپای تورکی فاشیست و چەتەکانی لە منداڵەوە تا گەورە بکەونە ناو پاراستنی هەمەلایەنە و گەورەی وڵات. سوپای تورکی داگیرکەر لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین گورزی قورسی بەرکەوتووە و لەو شوێنانەی کە چووەتەناوی گیریخواردووە. دەرفەت هەیە و ئەگەری هەیە لە رۆژئاوا گورزی کوشندە لە سوپای تورک بدرێت".
هـ . ب