'خەڵکی بەدلیس خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن'

فیکرەت بیرلیک هاوسەرۆکی لقی بەدلیسی دەم پارتی، ڕایگەیاند، کە خەڵکی بەدلیس هەمیشە خاوەنی ئیرادەی خۆیان بوون و لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیشدا خاوەنداری لەو ئیرادەیە دەکەن.

هاوسەرۆکی لقی بەدلیسی دەم پارتی، فیکرەت بیرلیک، ڕایگەیاند کەگەلی بەدلیس هەمیشە خاوەنی ئیرادەی خۆیان بوون و لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیشدا خاوەنداری لەو ئیرادەیە دەکەن.

لە شارەکانی وان، بەدلیس و جۆلەمێرگ سەردان بۆ تۆمارکردنی ناو بۆ کاندیدبوون بۆ دەم پارتی زیادی کردووە. لە شاری وان کە گەورەترین شاری هەرێمی سەرحەدە، داواکاری زیاتر بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی پێشکەش کراوە، هەروەها لە شارە گرنگەکانی دیکەی بەدلیس و جۆلەمێرگ، داواکاری نوێنەرانی دەم پارتی زیادی کردووە.

وانەیەک دەدەینە قەیومە داگیرکەرەکان

دەلیل ئاکسۆی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی شاری وان، سوپاسی گەلی شاری وانی کرد بۆ پاڵپشتییەکی زۆریان لە دەم پارتی و ڕایگەیاند، گەلی وان بە لێبووردەییەکی زۆرەوە داوای کاندیدبوونیان تۆمار کردووە بۆ ئەوەی وانەیەک بدەنە ئەو قەیومە دەستدرێژیکارانە کە ئیرادەی گەل ناناسن.

کاندیدی گەل کاندیدی ئێمەیە

ئاکسۆی باسی لەوەشکرد، دەم پارتی، پارتی گەلە، بە ماندووبوون و ڕەنجێکی زۆرەوە گەیشتۆتە ئەمڕۆ، و وتی:"پێویستە هەموو کاندیدەکانمان بەپێی بەها و رەنجی پارتەکەمان کار بکەن. ئێمە هەر لە سەرەتاوە ڕامانگەیاندووە، و ئەمڕۆش دەڵێین، ئەو کاندیدانەی کە گەلەکەمان هەڵیدەبژێرێت کاندیدی ئێمەن، ئێمە هەرگیز لەم بوارەدا پاشەکشەمان نەکردووە و لەمەودوا سازش ناکەین، ئەمەیە ئیرادەی گەلەکەمان و ئێمە لەو چوارگۆشەدا تێدەکۆشین. سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە".

گەل پشتگیرییەکی گەورە لە دەم پارتی دەکەن

هاوسەرۆکی دەم پارتی بەدلیس، فیکرەت بیرلیک، ڕایگەیاند کە داواکاری زۆر هەیە بۆ نوێنەرایەتی دەم پارتی لە بەدلیس و شارۆچکەکانی و وتی: "١١٨ کەس داوای هاوسەرۆکایەتی شارەوانی و ئەندامێتی ئەنجومەنیان کردووە و ژنانیش گرنگییەکی زۆریان نیشان داوە،  بەدلیس شارێکی گرنگە بۆ دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاردا نیشان دەدات. سەرەڕای هەموو فێڵەکانی حکومەت، گەلی بەدلیس هەمیشە خاوەن ئیرادەی خۆیانن".

یەکێک لە گرنگترین شارەکانی کوردستان، جۆلەمێرگە

یەکێک لە شارە گرنگەکانی کوردستان شاری جۆلەمێرگە. سەرەڕای دەنگدانی بەشێکی دەنگدەران و هێرشەکانی حکومەت لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، گەل سەرکەوتنی گەورەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بەدەستهێنا. جۆلەمێرگ ئێستاش دەیەوێت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیشدا هەمان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. لەم شارەدا  ٤٧ کەس داوای هاوسەرۆکی شارەوانییان کردووە، ٨٠ کەس داوای ئەندامێتییان لە ئەنجومەنی گشتی شارەکە کردووە و ١٣٠ کەسیش داوای ئەندامێتییان لە ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگ و شارۆچکەکانی کردووە، بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن تۆمار دەکەین".