خەڵکی مەخمور: قبوڵی ناکەین و بەرخۆدان دەکەین

هاوڵاتیانی مەخمور، کە لە دوێنێوە لەبەردەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و سوپای عێراق چادریان هەڵداوە و بەرەنگاری دەکەن وتیان، هەرگیز زوڵمیان قبوڵ نەکردووە و لە ئێستاشەوە قبوڵی ناکەن و بەرخودان و بەرهەڵستی دەکەن.

دوێنێ دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی هەوڵیاندا لە چەند قۆڵێکەوە بچنە ناو کامپی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) و بە تێلی دڕکاوی دەورووبەری کامپەکە تەلبەند بکن. خەڵکی مەخمور چوونە بەردەمیان و ڕێگرییان لێکردن.

خەڵک تا ئێوارە ڕێگرییان لێکردن و سوپای عێراق لە ئێوارەا هێرشی کردە سەر خەڵکەکە و گەنجێکی بریندار کرد.

بۆ ڕێگریکردن چوونی سوپای عێراق بۆ ناو کامپی مەخمور، هاوڵاتیان چادریان هەڵدا و دەستیان بە چالاکیی پاسەوانی و ئێشکگری کرد. چالاکییەکە لە دوێنێوە بەردەوامە.

هاوڵاتیانی ئێشکگری بەمشێوەیە باسیان لە هەست و بۆچوونی خۆیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'ئێمە لایەنگری ئازادی و یەکسانین'

هاوڵاتییەک بە ناوی سەدیق ئەڤداڵ وتی: "خواستی ئێمە هەمیشە ئازادی و برایەتییە. لەوە زیاتر هیچ شتێکی دیکەمان بۆ هیچ کەسێک ناوێت. ئێمە جگە لە ڕێگای ئازادی و ئاشتی هیچی ترمان ناوێت."

'ئەگەر ئێمە بورجی چاودێریمان قبوڵ بکردایە ئەوەندە لە زێدی خۆمان دوور نەدەکەوتینەوە'

ئەڤداڵ لەبارەی دانانی بورجی پاسەوانیی سەربازی وتی، "ئەگەر ئێمە بورجی سەربازی بۆ چاودێریکردنمان و تەلبەندکرن و دانانی تێلی دڕکاویمان قبوڵ بکردایە ئەوەندە شوێنمان نەدەگۆڕی. ئێمە لەبەر ئەوەی قبوڵمان نەکرد کۆچمان کرد و لە دوایدا هاتینە ئێرە. ئێمە تەلبەند و بورجی چاودێریمان قبوڵ بکردایە و ئەوە لە زێدی خۆماندا قبوڵمان دەکرد. ئێمە زوڵم و ستەم قبوڵ ناکەین. ئێمە لە دژی زوڵم و سوکایەتیین. هەرچیمان بەسەر بێت، بە دڵنیاییەوە قبوڵی ناکەین، بڕیارەکەمان یەکسانییە. ئێمە هەرگیز لە مێژوودا زوڵممان قبوڵ نەکردووە و لە ئێستابەدواوەش قبوڵی ناکەین."

'ئێمە هەرگیز قبوڵی ناکەین و بەرەنگاری دەکەین'

هەروەها دایکێک بە ناوی مریەم جندی، کە لە چادری پاسەوانی و ئێشکگریدایە بەمشێوەیە هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی: "ئێمە قبوڵی ناکەین، کە دەورمان بگیردرێت، ئێمە بەرەنگاری دەکەین. هەتا زیندووبین و خوێن لە جەستەماندا بێت، ئێمە ڕێگا نادەین ئەوان بە هیچ شێوەیەک بێنە نا کامپەکە. ئێمە بەرەنگاری و بەرخۆدان دەکەین."

ژ.ت