خەڵکی شەنگال ٢١ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان لە ئێشکگریدان

خەڵکی شەنگال لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال ماوەى ٢١ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان لە چالاکیی ئێشکگریدان.

ناڕەزایەتیی خەڵکی شەنگال و کۆمەڵگەى ئێزدی لە دژی رێککەوتنی بەرپرسانی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال بەردەوامیی هەیە.

لە چوارچێوەی ئەو ناڕەزایەتییانەدا چادری بەرخودان لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان هەڵدراوە و ماوەى ٢١ رۆژە لەو چادرەدا لە چالاکیی ئێشکگریدان.

چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و نوێنەرانی ئەنجوومەن و رێکخراوە مەدەنییەکانی شەنگال تیایدا بەشدارن.

خەڵکی ناوچەکە لە شارۆچکە و گوندەکانی شەنگالەوە رۆژانە دەڕۆن سەردانی چالاکیی ئێشکگریی دەکەن و پشتیوانی لە چالاکییەکە دەکەن.

ژ.ت