خەڵکی شەنگال دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

خەڵکی شەنگال دوای کۆمەڵکوژییەکەی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ ناوچەکانیان جێهێشت، لەئێستەدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەدا، دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

خەڵکی شەنگال بەهۆی دڕندەیی داعشەوە لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ ناچاربوون شوێن و وڵاتەکەیان جێبهێڵن، ئێستە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان. سەدان دانیشتووی شەنگال کاتی کۆمەڵکوژییەکە کۆچیان کرد و زۆربەیان لە کەمپەکانی باشوری کوردستان نیشتەجێ بوون.

بەگوێرەی داتا خۆجێیەکان، نزیکەی ٥٠ خێزان لە کەمپەکانی باشوری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال، زۆربەیان لە کۆمەڵگەی ڕیمبوسی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی چیای شەنگال نیشتەجێ بوون.