خەڵکی شەنگال ڕێپێوانیان لە دژی داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک کرد
گەلی شەنگال، داوای هەڵوێست لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن لەبەرامبەر داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک.
گەلی شەنگال، داوای هەڵوێست لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن لەبەرامبەر داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک.
ئەمڕۆ خەڵکی شەنگال بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە)، ڕێپێوانیان لە دژی داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک کرد.
ڕێپێوانەكەی گەلی شەنگال کە سەدان كەس لە سەرۆک هۆز و کەسایەتیی کۆمەڵگەی ئێزدی تێیدا بەشدار بوون، تا کۆتایی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم بینای شارەوانیی گەلی سنوونێ بەردەوام بوو و تێدا درووشمی (بژی بەرخۆدانی گەریلا) وترایەوە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و دواتر بەناوی مەخەدەشەوە، بەیاننامەیەک خوێنرایەوە.
لە بەیاننامەكەدا كە لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی ئێزدیی دوهلا ساڵحەوە خوێنرایەوە، سەرەتا سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان کرا و دواتر ڕایگەیاند: “ئێمە وەک خەڵکی شەنگال، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی عێراق، شەرمەزار دەکەین”.
لە بەیاننامەكەدا، ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقیش گیرا، كە بێهەڵوێستن لەبەرامبەر داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو: “ئێمە بانگ لە حکومەتی عێراق دەکەین کە چیتر ئەو پێشێلکارییانە قبووڵ ناکات و هۆشداریدان بە دەوڵەتی تورک بە بانگکردنی باڵیۆزكەی لە بەغدا، بەس نییە و پێویستە عێراق بە فەرمی و فرەلایەنی لە دژی ئەو داگیرکارییانە، هەڵوێست نیشان بدا.”
ف.ق