خەلکی شەنگال بە بەڵێنی بەرخۆدان، شەهیدێکیان بەخاکسپارد
شەرڤان ئێزدخان، شەڕڤانی یەبەشە کە لە ئەنجامی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر سنون و کۆمەڵگەی دوگور شەهید بوو، لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا.
شەرڤان ئێزدخان، شەڕڤانی یەبەشە کە لە ئەنجامی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر سنون و کۆمەڵگەی دوگور شەهید بوو، لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا.
فەرماندەیی یەبەشە، دوێنێ لە لێدوانێکی نوسراودا ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی شەڕڤان ئێزدیخان، لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای عێراق لە شارۆچکەی سنون-ی سەر بە شەنگال شەهید بووە و ئەمڕۆ تەرمی ئەو شەڕڤانە بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە بەخاک سپێردرا.
تەرمەکە بە کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە نەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسۆرەوە ڕەوانەی گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان کرا، دوای گەیشتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکان دایکان و هاوڵاتیان و فەرماندەکانی شەرڤانان بە دروشمەکانی “ئەی شەهیدان خوێنتان لەسەر زەوی نامێننەوە، شەهید نامرن” پێشوازی لە تەرمەکەی کرا.
لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، بەناوی فەرماندەیی یەبەش زەکی شەنگالی قسەی کرد و دوای سەرەخۆشی لە هەردوو شەهیدەکانی شەڕڤانان بە ناوەکانی فەڕاشین شەنگالی و شەڕڤان ئێزدی وتیشی: هەڤاڵمان شەڕڤان، ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە پەروەردەکردن و ڕێکخستنی بۆ هەرکوێ بیویستایە بڕوات دەچووە ئەوێ و تا کۆتایی تێدەکۆشا بۆ ڕێکخستنی ئەم گەلە.
فەرماندەکەی یەبەشە تیشکی خستە سەر پلانەکەی دەوڵەتی عێراق بۆ ئەوەی شەنگال بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و وتی: ماوەیەکی زۆرە عێراق لە شەنگال پەشێوی دروست کردووە تا ئەو کاتەی زەمینەی ئەم شەڕەی دروست کردووە.
باسی لەوەشکرد کە ئەوان بریاریانداوە لە هەموو هێرشەکاندا بەرگری بکەن و زۆر ڕێکخراون ڕاشیگەیاند: لێرە زۆرن کە منداڵەکانیان دەکەنە قوربانی خاکەکەیان، با هەمووان ئەمە ببینن ئەوەی هێرش بکاتە سەرمان و لە هەر شوێنێک بێت، ئێمە لە دژی هەموو هێرشێک بۆ سەر گەلەکەمان دەجەنگین کە دەیانەوێت تا کۆتایی ئیرادەی ئێمە تێکبشکێنن.