كه‌نه‌كه: به‌هۆی بێده‌نگی رای گشتی كۆمه‌ڵكوژی روویدا
كه‌نه‌كه به راگه‌یه‌نراوێك هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری بۆ سه‌ر زاخۆ شه‌رمه‌زار كرد و باسی له‌وه‌كرد، "له‌به‌ر بێده‌نگی رای گشتی كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ روویدا".
كه‌نه‌كه به راگه‌یه‌نراوێك هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری بۆ سه‌ر زاخۆ شه‌رمه‌زار كرد و باسی له‌وه‌كرد، "له‌به‌ر بێده‌نگی رای گشتی كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ روویدا".
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به تۆی هێرشی كرده سه‌ر گوندی په‌رخێ له شارۆچكه‌ی ده‌ركاری زاخۆ. له هێرشه‌كه‌دا ٩ كه‌س كوژران و ٢٢ كه‌سیش برینداربوون. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به راگه‌یه‌نراوێك هێرشه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد.
كه‌نه‌كه باسی له‌وه‌كرووه، كه ده‌وڵه‌تی تورك له باشوری كوردستان مه‌ده‌نیه‌كانی له سه‌یرانگایه‌كدا بۆردومان كردووه و رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی بۆردوماندا ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نی كوژران و ٢٢ مه‌ده‌نیش برینداربوون. له بۆردومانهكهكانی سوپای توركدا تادێت زیاتر مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كرێنه ئامانج. گه‌شتیاران له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هاتبوونه سه‌یرانگایه‌ك له شارۆچكه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به زاخۆ و بوونه قوربانی بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر. گوندی په‌رخێ ئه‌مه سێهه‌م جاره كه له مانگی ته‌مموزدا ده‌بێته ئامانجی گولـله‌ی كاتیوشا و هاوه‌ن".
كه‌نه‌كه هێمای بۆ ئهوشكردووه، كه ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمه‌كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری و كاولكاری و رایگه‌یاند، "سوپای تورك له ئۆپراسیۆنهكانیدا چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. به هۆی بێده‌نگی رای گشتی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌نجامدرا".
دوڵه‌تی تورك هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق و سوریا زیاد كردووه و له هه‌ر دوو وڵاتانیش كوشتنی مه‌ده‌نییه‌كان به‌رده‌وامه. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌م دووایه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و ده‌بێت له دژی كاردانه‌وه نیشان بدرێت".
هـ . ب