ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نه‌كه به بۆنه‌ی ساڵیادی ٣٨ هه‌مینی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به سته‌می كوده‌تای سه‌ربازی ١٢ی ئه‌یلول كراوه و هاتووه، "ساڵی ١٩٨٤ رۆژی ١٥ی ته‌باخ كوردستان و توركیا له بن سته‌می كوده‌تای فاشیستی ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ ده‌ناڵین. سته‌م بێ سنوور و ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه ژیانیان له خه‌ڵك تاڵ و حه‌رام كردبوو. زیندانه‌كان به ئازادیخوازان پڕكرابوون. كوده‌تای فاشیست خۆڵی مه‌رگی به‌سه‌ر خه‌ڵك باراندبوو. له‌ناو هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا خه‌ڵك كورد پیشه‌نگانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان سه‌ریان به‌رامبه‌ر سته‌می ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌نه‌واند و به‌رخودانێكی به‌هێزیان كرد. له زیندانه‌كانه‌وه تا هه‌موو بواره‌كانی ژیان تێكۆشانی بێهاوتا ئه‌نجامدرا".
'چه‌خماخه‌ی ١٥ی ته‌باخ ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئاگرێكی گوڕ و گه‌ش له وڵات و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست'
كه‌نه‌كه باسی له‌وه‌كرد كه باج و قوربانی قورس درا، له دژی سته‌می ده‌وڵه‌ت ئاڵای ئازادی به‌رزكرایه‌وه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "له‌و كه‌ش و بارودۆخه دژواره‌دا تێكۆشان و به‌رخودانێكی بوێرانه نیشاندرا و به ته‌قاندنی فیشه‌كی ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ بانگه‌وازی ئازادی و رزگاری كورد و كوردستان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، توركیا و جیهان جارێكی تر راگه‌یه‌نرا. له‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره و مێژووییه‌دا ئه‌مجاره دهێ و شه‌مزینان بوونه گۆرشه‌پانی ده‌ستپێكردنی تێكۆشانی ره‌وای چه‌كداری له باكوری كوردستان. به هه‌وڵی ئه‌م چهخماخهیهی شۆڕشی كوردستان ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئاگرێكی گوڕ و گه‌ش له وڵات و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. عه‌گیدی عهگیدهكان و كۆمه‌ڵێك شه‌ڕڤانی ئازادی ده‌ستیان پێكرد و ئه‌مڕۆ بوونه هێزێكی گه‌وره‌ی گه‌ریلای كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌م هه‌ڵمه‌ت و قه‌ڵه‌مبازه‌ی ١٤ی ته‌باخ با له ته‌واوی خه‌ڵكی كورد، خه‌ڵكانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیرۆز بێت".
'له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان به گیانی ١٥ی ته‌باخ به‌رخودانێكی بێهاوتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت'
كه‌نه‌كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌لی كوردی به بیرهێنایه‌وه و به‌م جۆره باسی كردووه، "له ساڵیادی ٣٨ هه‌مینی ١٥ی ته‌باخیشدا ده‌وڵه‌تی تورك هێرشه‌كانی خۆی به هه‌موو شێواز و مێتۆدهكان درێژه پێده‌دات. ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رامبه‌ر هێز، توانا، به‌رخودان و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو كوردستانیان كه‌وتووه‌ته دۆخی بێچاره‌یی قووڵ و به‌و رق و قینه‌وه شه‌ڕ و هێرشكارییهكانی خۆی تادێت زیاتر ده‌كات. له ئاسمان، له زه‌مینه‌وه بۆمبی ژه‌هراوی و ئاگر به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ماندا ده‌بارێنێت. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ته‌نیا له باشوری كوردستان نییه، له رۆژئاوا و باشوریش رۆژ له دوای رۆژ به‌رده‌وامه. له‌و هه‌رێمانه و له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به گیانی ١٥ی ته‌باخ به‌رخودانێكی به‌هێز و بێهاوتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
كه‌نه‌كه له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا به‌م جۆره دواوه: "ده‌ولچه‌تی تورك ه‌مڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆژانی ساڵانی ٨٠ و ده‌یه‌وێت به‌رخودانی خه‌ڵكی كورد، بزاڤی رزگاری و ئازادی كوردستان سه‌ركوت بكات. سیستمی داد دادگا بووه‌ته كۆت و به‌ند و بهدیلگیرنی تێكۆشه‌رانی كوردستان. دیسان زیندانه‌كانیان به به‌رخودێرانی دۆزی كوردستان پڕكردوه‌ته‌وه. توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن پۆلیس و سه‌ربازه‌كان بووه‌ته كارێكی رۆتین و رۆژانه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. به‌ڵام ئه‌و كرده‌وانه هه‌ر هه‌موویان هه‌وڵی بۆش و بێبنه‌مان.
به‌م بیر و بڕوایه‌وه ئێمه وه‌ك كه‌نه‌كه ساڵیادی ٣٨ هه‌مینی ١٥ی ته‌باخ له دڵه‌وه پیرۆز ده‌كه‌ین، شه‌هیدان شۆڕش به رێز و پێزانینه‌وه به بیردێنینه‌وه، له‌به‌ر ده‌م یادی ئه‌وان به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. چ شه‌هیدان، چ ئه‌وانه‌ی زیندوون ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییان نا، با گه‌وره‌ترین سڵاو له‌وان بێت، ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری ئه‌وانین و له‌سه‌ر رێبازی ئه‌وان به‌ڕێدا ده‌چین".
هـ . ب