'خۆسەری شەنگال بە فکری ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ دەکرێت'

سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال ئەوەیان دەرخست، بە فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خاک، مێژوو و گەل بپارێزن و وتیان: "دەبێت خۆسەری شەنگال بە فکری ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ دەکرێت".

ئەندامانی دەستەی عەشایەری شەنگال بە بۆنەی ٢٥هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

یەک لە دەستەی ئەندامانی عەشایەری شەنگال حەسەن عەڤدۆ باسی لەوەکرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵدەدات گەلی کورد و هەموو گەلانی ژێردەستە ڕزگار بکات و وتی: "خواستی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەبوو کۆتایی بە ستەم لە سەر گەلی کورد بە کۆتایبهێنیت، بۆیە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی نێونەتەوەی بەم فکرە پەستبوون. دەیانویست ئەم فکرەی ڕێبەر ئاپۆ لەناوبەرن، بەڵام ئەم فکرە ئێستا لە ناو گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بڵاوبووەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر هۆشیاری ئەوەیدا کە هەمیشە فەرمان لەسەر گەلی ئێزیدی ئەگەرێکی کراوەیە. بەڵام هێزگەڵیک خۆیان بە خاوەنی شەنگال دەزانی، دەیان وت ئێمە پارێزگاری لە شەنگال دەکەین، کەچی نەیانتوانی ڕێگری لە فەرمانی سەر ئێزیدیان بگرن. ئەگەر بە گوێرەی هەڵوێستی ئەوان بووایە نەدەبوو دایک و خوشکانمان بکەوتبایەنەتە دەستی داعش".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا حەسەن عەڤدۆ ئاماژەی بەوەکرد، تەنانەت لە پێش فەرمانی سەر ئێزیدیەکان، فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو شەنگالدا هەبوو بەڵام زۆر لە ناو گۆمەڵگادا بڵاونەبووبووە و وتی: "بە ڕاستی گەر ئەفکرانە لەو کاتەدا لە ناو کۆمەڵگادا بڵاوبووبایەتەوە، ئەوە هێزی ئەوە دەبوو کە چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین. بەڵام ئەو کاتە ئەم فکرانە زۆر لە ناو کۆمەڵگایی ئێزیدا بڵاونەبوو. دوای بڵاوبوونەوەی ئەم فکرە، ئیدی دەوڵەت لێپرسنەوە لە شەنگال دەکات. گەر ئەم فکرانە بکەین بە بنەمای خۆمان، ئەوە دەتوانین ڕێگە لە ڕودانی فەرمانی تر بگرین. لە ئێستادا فکری ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها لە ناو کۆمەڵگای ئێزیدیدا بەڵکو لەناو گەلانی عەرەب و سوریانیشدا بڵاوبووەتەوە. ئەم فکرانە ڕێگری لە پلانگێڕی دەکات، بەم فکرانەوە پاسەوانی لە کۆمەڵگای خۆمان دەکەین. پێش ئەم فکرانەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی ئێزیدنی هەر یەکە و سەر بە پارتێک بوو، گەلی ئێزیدی نەیدەتوانی لە دەوری یەکتر کۆببنەوە، بەڵام دوای ئەم فکرانە گەلی ئێزیدی لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە و بوون بە خاوەنی هێزی چەکداری خۆیان و تەنانەت دەشتوانن بەرامبەر بە دەوڵەت بوەستنەوە. بەهۆیی ئەم فکرانەوە گەلی ئێزیدی ئێستا خاوەنی مەجلیسی خۆیەتی. یەکێک لە دەرنجامە پێشکەوتووەکانی ئەم فکرە بوونی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ)یە و دەنگی ژنانی ئێزیدی دەگەیەنێت بە هەموو جیهان".

مام خەڵەف کە ئەندامی دەستەی عەشایەرییە ئەوەی دیاریکرد هەرکێ لەسەر ئەم فکرە بێت ئەوە دەتوانێ کۆمەڵگا ڕێکبخات و وتی: "گەلی عەرەبیش دەتوانێت بە فکری ڕیبەر ئاپۆ خۆی بە ڕێکخستن بکات. لە ئێستادا ڕۆژانە گەلی عەرەب گفتوگۆی ئەم فکرانە لە ناو خۆیاندا دەکەن و لە ناو کۆمەڵگایی خۆیاندا باسی تێروانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.ئەم فکرانە ڕۆژانە بڵاو دەبێتەوە. بەم فکرانەی ڕێبەر ئاپۆوە گەلان لەیەکتر کۆدەببنەوە".

هەر لە درێژەی قسەکانید مام خەڵەف وتی: "ئەگەر ئەم فکرانەی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەواوی بڵاوببێتەوە، ئەوا شەڕ و ماڵوێرانی بە تەواوی کەم دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی فکرێکی ئاشتیخواز و نەتەوەییە. ئێمە وەک گەلی شەنگال لەگەڵ ئەم فکرەداین. دەبێت ئەم فکرەش لە خۆسەری شەنگالدا قەبوڵبکرێ و لە ناو هەرێمەکەدا بڵاوببێتەوە".

 

مام خەڵەف لە بەردەوامی قسەکانید باسی لە پیلانگێڕێ کرد و وتی: "لەبەرئەوەی گەلی ئێمە پێویستی بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەم هەنگاوە هەتابێت بەرفراوانتر دەبێت و گەل لە دەوری کۆدەبێتەوە. دەبێت زیاتر لە ناو گەل و دۆستانمادا زیاتر کار بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم هەنگاوە بکەین. ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە بۆ گەلی ئێزیدی، چونکە گەر فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەبووایە نەمان دەتوانی لەسەر پێی خۆمان بوەستین. گەر ئەم فکرانە نەبوایە ئەوە ئێستاش چیاکانی شەنگال بەدەستی داعشەوەبوو. بۆیە دەبێت دەنگی خۆمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بگەینین بە دەوڵەتانی نێونەتەوەی و ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان دەربهێنین".