خوێندکارێک بەهۆی نووسی نامەیەک و بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی پارێزگاری وانەوە زیندانیکرا

رێبەر مەزڵوم سافران خوێندکاری زانکۆی سەدەی وان (YYU) بەهۆی نووسینی نامەیەک بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا و بڵاوکردنەوەى وێنەیەکی محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە وان، زیندانیکرا.

رێبەر مەزڵوم سافران خوێندکاری زانکۆی سەدەی وان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و دوای ٣ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و رەوانەى زیندان کرا.

هۆکاری زیندانیکردنی سافران بڵاوکردنەوەى نامە و وێنەى پارێزگاری وان بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا.

رێبەر مەزڵوم سافران نامەى بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە دیلکراوە و عوسمان کاڤالا و ئەبرۆ تیمتیک، کە بەهۆی چالاکیی رۆژی مردنەوە گیانیان لە دەستدا، نووسیبوو. ئەو نامە نووسینە بە تاوان زانرا و دادگا دەمیرتاش، کاڤالا و تیمتیکی بە "ئەندامی رێکخستن" پێناسەکرد و بەو هۆیەوە سزای زیندانیکردنی بەسەر سافران دا سەپاند.

ژ.ت