خوێندنگا و زانكۆكانی سنە لە چلەی ژینا ئەمینیدا پشوویان راگەیاند
هەموو خوێندنگا و زانكۆكانی پارێزگای سنە، رۆژی چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ چلەی تیرۆر و كۆشتنی ژینا ئەمینی پشوویان راگەیاند.
هەموو خوێندنگا و زانكۆكانی پارێزگای سنە، رۆژی چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ چلەی تیرۆر و كۆشتنی ژینا ئەمینی پشوویان راگەیاند.
خوێندنگا و زانكۆكانی سنە لە چلەی ژینا ئەمینیدا پشوویان راگەیاند
بە بڕیاری پارێزگاری كوردستان (سنە)، هەموو خوێندنگا و زانكۆكانی پارێزگاکە، رۆژی چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ چلەی تیرۆر و كۆشتنی ژینا ئەمینی پشوویان راگەیاند.
راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەژێر گۆشاردان تا بۆ چلەی ژینا ئەمینی هیچ مەراسێمك بەرێوە نەبن. ئەشكانی ئەمینی برای ژینا ئەمینی، بەبۆنەی چلەی خۆشكەكەی دیمەنێكی ڤیدیۆیی لەسەر گۆڕی خۆشكەكەی لە ئینستاگرامدا بڵاوكردۆتەوە و نوسیوویەتی؛ بخەوە دردت لەگیانم.
هاوكات رۆژی سێ شەممە، ناڕەزایەتیەكان لە زۆرێك لەزانكۆ و پەیمانگاكاندا بەشێوەی جیاواز بەردەوام بوون. هاوكات هەر ئەمڕۆ رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە ناوەندەكەی لە نەرویجە رایگەیاندوە؛ ژمارەی كۆژراوەكان گەیشتووەتە ٢٣٤كەس كە لەو ژمارەیە، ٢٩ کەسیان منداڵن.
هەموو خوێندنگا و زانكۆكانی ئەو پارێزگایە رۆژی چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ چلەی شەهید ژینا ئەمینی لەپشوودان و پارێزگاری سنەش لەبەرئەوەی خۆی لە خۆیدا پشوو راگەیەندراوە، ئەویش پشووی راگەیاند،
خوێندنگا و زانكۆكان لەماوەی چل رۆژی رابردوودا، لەگرنگترین ناوەندەكانی ناڕەزایەتی دژ بە حكومەت و رژێمی ئیسلامی بوون.
بەهۆی چلەی شەهید ژینا ئەمینی، جەندین گروپی جیاواز بانگەوازیان بۆ بەرێوەچوونی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان کردووە.
بەیانی چلەی شەهید ژینا ئەمینیە كە لە رۆژی بەخاكسپاردنیدا خۆپیشاندانی سەرانسەری لەئێران دەستی پێكرد. ناڕەزایەتیەكان لەم خۆپیشاندانانەدا داوای رووخانی رژێمی ئیسلامی ئێران و كۆتایی هێنان بە حكومەتی ئایینی لە ئێران دەکەن. هاوكات لەبەرامبەردا هێزە ئەمنی و سەركۆتكەرەكانی رژێم بەتوندوتیژی، كۆشتن، هەڕەشە و گرتن و لێدان رووبەرووی ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان بوونەتەوە و ئەو توندوتیژیانەش بەدەیان جار لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتانی رۆژئاوا شەرمەزار كراون.
ف.ق