له راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه، "له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ دا پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكرد كه له‌لایه‌ن هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه له دژی رێبه‌ری ئێمه ئاماده‌كاری بۆكرابوو. له كه‌سایه‌تی رێبه‌رماندا ویستیان ئیراده، وشیاری و هیوای ژیانی دیموكراتیك، یه‌كسان و ئازاد له‌ناو ببه‌ن. ئێمه به توڕه‌ییه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی تاریك كهپیلانگێڕییان به‌سه‌ر رێبه‌رمان، ئێمه‌ی ژنان، گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنخوازدا هێنا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
سیستمی ئه‌شكه‌نجه ٢٥ ساڵه له ئیمراڵی به‌رده‌وامه
درێژه‌ی راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"رێبه‌رمان ٢٥ ساڵه له ناو هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژواری سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵیدا به ئیراده‌یه‌كی ئاوارته و نائاسایی خۆڕاگری ده‌كات و به‌و تێكۆشانه بڕیاردارانه‌ی خۆی نه‌یهێشت پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ربكه‌وێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه له ٢٥ هه‌مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییدا سه‌ره‌تا سڵاو له به‌رخودانی بێ هاوتای رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین، شه‌هیدانی قاره‌مانمان كه به دروشمی 'ئێوه ناتوانن رۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن' به ده‌وری رێبه‌رایه‌تیه‌وه بوونه بازنه‌یه‌ك له ئاگر رۆژبین، باوه‌ڕ، ته‌یحان، رۆتیندا، خه‌لیل، كوردێیان و له‌م دواییه‌شدا روكه‌ن و ساراكان به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه گه‌لی خۆمان و دۆستانمان كه بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ له چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ناو چالاكیدان، سڵاو له‌و تێكۆشانه شكۆداره‌یان ده‌كه‌ین.
له پیلانگێڕیدا كه له ٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن هێزه پیلانگێڕه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكرا، له كه‌سایه‌تی رێبه‌رماندا هێرشكرایه سه‌ر ناسنامه‌ی كوردی ئازاد، ناسنامه‌ی ژنی ئازاد و به‌ها مرۆڤییهكان، ویستیان به‌م جۆره بگه‌نه ئه‌نجام. ئه‌و هێزه پیلانگێڕانه‌ی رێبهرمانیان به دیل گرت، له كه‌سایه‌تی گه‌لی كورددا ویستیان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخه‌نه ناو گێژاوێكی نوێ، رێگه له یه‌كێتی هێزه دیموكراسیه‌كانی گه‌لان بگرن. رێبه‌ر ئاپۆ كه له دژی ئه‌و پیلانگێڕییه گه‌وره‌یه ٢٥ ساڵه چركه به چركه تێده‌كۆشێت و ده‌مامكی سه‌ر روخساری پیلانگێڕه‌كانی داماڵی، به پاڕادایمی نوێی خۆی داهاتوویه‌كی رووناكی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای كورد و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد. به‌ڵام به دیلگیرانی رێبه‌رمان له هه‌لومه‌رجی دژوار ده‌ریخست كه پیلانگێڕییه‌كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و ده‌خوازرێت كه به رێگه و شێوازی جیاجیا به‌رده‌وام بێت.
پیلانی گه‌له‌كۆمه و پیلانگێڕییه‌كه
به‌م پیلانگێڕییه كه به دیلگرتنی رێبه‌ر ئاپۆ له سیستمی ئیمراڵی گه‌یشته ئه‌نجام، ویسترا كه له نێوان گه‌لاندا شه‌ڕێكی قورس ده‌ستپێبكرێت. له راستی ئه‌و پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌رامبه‌ر رێبه‌رمان كرا، رووداو، شه‌ڕ، ناكۆكی له جیهان و كوردستان باشتر دركی پێده‌كرێت.
سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه له سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان درێژه به هه‌بوون و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌دات، له كه‌سایه‌تی رێبه‌رماندا هێرشی كرده سه‌ر نرخ، وشیاری و میراتی سه‌رده‌می مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك و ویستی نوێنه‌رانی ئه‌و به‌هایانه له‌ناو ببات. بۆ ئه‌وه‌ی پیلانێكهكانی گه‌له‌كۆمه‌ی جێبه‌جێ كرد كه له مێژوودا نمونه‌یان نییه.
ژن، ژیان، ئازادی
له‌سایه‌ی كاریگه‌ری و هێزی پارادایمی نوێی رێبه‌رمان كه ناو ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵیدا به ره‌نجێكی گه‌وره‌وه خوڵقاندی، پلان و پڕۆژه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت په‌رست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رامبه‌ر به‌رخودانی دیموكراتیكی گه‌لان مایه‌پوچ بوو. بێگومان ئه‌و هێزه‌ی به ئاماده‌كاری باشه‌وه به‌شداری له‌م قۆناغه‌دا كرد كوردانی ئازادیپارێز و هێزه دیموكراتیكه‌كان بوون. گه‌ل و ژنانی كورد كه به هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی باوه‌شیان بۆ ئه‌و قۆناغه كرده‌وه، پێشه‌نگایه‌تیان بۆ به‌رخودانی گه‌وره كرد. به شێوه‌یه‌كی به‌رجسته ئه‌و رووداوانه‌ی كه له رۆژئاوا روویاندا، سه‌ركه‌وتنی پاڕادایمی رێبه‌رمان بۆ ئازادیپارێزی ژنانی سه‌لماند. هه‌روه‌ها راستی 'ژن، ژیان، ئازادی' كه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ژنانی كورد ده‌یهێننه سه‌ر زمان، وه‌ك به‌هایه‌كی گه‌ردوونیی بووه‌ته كۆد و ره‌مزی تێكۆشانی دیموكراسی گه‌لان، بووه‌ته مانیفیستۆی تێكۆشانی ئازادی ژنان.
شۆڕشی رۆژئاوا كه له‌سه‌ر هێڵی ئازادی ژنان، به‌ره‌وپێش ده‌چێت، جارێكی تر سه‌لماندی كه هیوای ژیانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. له كه‌سایه‌تی ژن و گه‌له‌كه‌ماندا كه له رۆژئاوا خۆڕاگری ده‌كه‌ن، رێنمایی و پێرسپێكتیڤی كۆمه‌ڵگای ئازاد، ژنی ئازاد به سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك –خۆبه‌ڕێوه‌بری دیموكراتیك به‌رجسته بووه و گۆڕدراوه بۆ هێزی جێگره‌وه. ئه‌و ده‌ستكه‌وته شۆڕشگێڕییه به هه‌وڵ و ره‌نجی بێ هاوتای رێبه‌ر ئاپۆ، له ئه‌نجامی تێكۆشانی گه‌وره‌ی شه‌هیدانی قاره‌مانمان دامه‌زراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له چیاكانمان، له شاره‌كانمان و له هه‌موو شوێنێك كه گه‌له‌كه‌مانی لێیه هێرشی فاشیست له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌مه ئاماژه‌ی ترسی هێزه ههژمۆنخوازهكانه له راستی كوردی ئازاد.
ده‌بێت خاوه‌نداری له به‌رخودانی گه‌ریلا بكرێت
هێزه هه‌ژمۆنخوازه‌كان چاویان به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌لی كورد هه‌ڵنایات كه به به‌رخودانی و قوربانیدانی گه‌وره به‌ده‌ستیان هێناوه و بۆ له‌باربردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه هه‌موو جۆره هێرشێكی نامرۆڤانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هێزه پیلانگێڕه‌كان و ده‌وڵه‌تی چه‌ته‌ی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په كه چاوی به‌و به‌رخودانه‌ی گه‌لی كورد و دۆسته‌كانی دایانمه‌زراندووه هه‌ڵنایات، گۆشه‌گیری ره‌ها به‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تیماندا ده‌سه‌پێنن، له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌مان له هه‌موو سه‌نگه‌رێكدا به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن هێرش ده‌كه‌ن، له هه‌موو ته‌مه‌نێك مرۆڤه‌كان راپێچی زیندان ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌ی دژواریان لێده‌كه‌ن، بۆ له‌ناوبردنی به‌رخودانی ژنانی خۆڕاگر، له دژی ژنانی پێشه‌نگ و ده‌ستكه‌وته‌كان، به سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكار و فاشیستانه، ده‌یانه‌وێت رێبه‌رایه‌تیمان ناچار بكه‌ن هه‌نگاو بۆ دواوه بنێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته قڕكارییه رێبه‌رایه‌تیمان ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی به‌رخودێرانه و خۆڕاگرانه‌ی خۆی نابێت، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیشمان به به‌رخودانێكی شكۆدار سه‌لماندی كه ژیانێكی به بێ رێبه‌رایه‌تی قه‌بوڵ ناكات. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان تێكۆشانی خۆی له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا به‌رفراوانتر بكات و به دروشمی "كات كاتی ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تیه" خاوه‌نداری له به‌رخودانی گه‌ریلا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن حه‌قیقه‌تی به‌رخودانی هاوچه‌رخ شكست ناهێنێت و ده‌بێت وه‌ڵامی پێویست به هێزه پیلانگێڕه‌كان بده‌نه‌وه.
ده‌توانین پیلانگێڕییه‌كه تێكبده‌ین
ئێمه بزوتنه‌وه‌ی ژنان رایده‌گه‌یه‌نین، كه له هه‌موو كات زیاتر به هه‌ستیاری و به‌رپرسیارێتی ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره هه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسی تێدایه. ده‌بێت ئێمه تێكۆشانی سه‌ره‌كی بگه‌یه‌نینه ئاستێك كه دوژمن بێزار بكات. له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت كه سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆبێت، به جوڵانه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌س له هه‌موو شوێن تێكۆشانێكی توندوتۆڵ و رادیكاڵانه بكرێت، ئێمه ده‌تونین پیلانگێڕی تێكبده‌ین.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه تێكۆشان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌هێز و به ئه‌نجام، ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان رایده‌گه‌یه‌نین، كه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی، بزوتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان، ئێمه به بڕیارداری خۆڕاگری ده‌كه‌ین و له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌سه‌پێنرێت، ئێمه تێكۆشانێكی به‌گوڕتر ده‌كه‌ین. له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی نكۆڵی‌كردن و له‌ناوبردن كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا ده‌سه‌پێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی پاكتاوكاری شكست بدرێت، ده‌بێت لایه‌نه دیموكراتیكه‌كانی توركیا و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان له‌گه‌ڵ ژنانی كورد به تێكۆشانێكی هاوبه‌ش، ئێمه بانگه‌واز بۆ تێكۆشانێكی رادیكاڵ له به‌رامبه‌ر فاشیزم ده‌كه‌ین.
به به‌رخودانی مێژوویی ده‌توانرێت تێكبشكێنرێت
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كه دوژمنانی ئازادی بێزار ده‌كات، گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی ژنانی ئازاده. ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆنسێپته‌ی هێرشه‌دا كه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ژنان جێبه‌جێ ده‌كرێت، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ، به‌رخودان گه‌شتر و مه‌زنتر ده‌كه‌ین. به تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین، كه گه‌لی ئێمه، دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموكراتیكمان ئه‌گه‌ر به‌شداری به‌رخودانی مێژوویی بكه‌ن، ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییه. رایده‌گه‌یه‌نین، به به‌رخودانێكی مێژوویی ئێمه ده‌توانین شه‌پۆلی هێرش بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌بوون و مانمان تێكبشكێنین.
ئێمه به بڕوا و بڕیاردارییه‌كی گه‌وره‌وه په‌ره به تێكۆشان ده‌ده‌ین، به ده‌وری رێبه‌رایه‌تیه‌وه یه‌كده‌گرین و به دڵنیاییه‌وه ئازادی رێبه‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بۆ جێبه‌جێكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ و بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه به ته‌واوه‌تی شكستی پێبهێنرێت، ده‌بێت هه‌موو كه‌س هه‌ر شه‌قام و هه‌ر شارێك به رۆحی به‌رخودانه‌وه بكاته گۆڕه‌پانی خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی. به‌م ئیراده و هێزه‌وه ئێمه جارێكی تر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌م پیلانگێڕییه‌یان كرد به نه‌فره‌ت و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. وه‌ك رێبه‌رایه‌تیمان ده‌ڵێیت، ‘به دڵنیاییه‌وه ئازادی به‌ده‌ست ده‌هێنرێت‘.
هـ . ب