خزم خزمێنە و بندیواری لە شارەوانیەکی ئاکەپە
ساڵح ئاکمان کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک سەرۆک شارەوانی توشبا دامەزراوە، ئاوەڵزاوا، برازا، برا و زاوا و زۆر کەسی خۆی دامەزراندووە کە زۆرینەیان بندیوارن.
ساڵح ئاکمان کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک سەرۆک شارەوانی توشبا دامەزراوە، ئاوەڵزاوا، برازا، برا و زاوا و زۆر کەسی خۆی دامەزراندووە کە زۆرینەیان بندیوارن.
ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی دوای هەڵبژاردن لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە توشبا دامەزرا، رێک دوای ئەوەی لە شارەوانی دەستبەکاربوو، چەند خزمی خۆی لە شارەوانی دامەزراند. زۆرینەی ئەو کەسانە ناچنە شارەوانی و کار ناکەن، بەڵام بە بەردەوامی مووچە وەردەگرن.
هەدەپە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا سەرکەوت، بەڵام بە بیانووی "فەرمانی لە ئاستی یاسا"دا مەرسوم بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی هەدەپە لە توشبا دەرنەکرا و لە بری ئەوان ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی کە لە هەڵبژاردنەکەدا دووەم بووە وەک سەرۆکی شارەوانی دامەزرا.
ئاکمان ٢٢ خزمی خۆی لە شارەوانی توشبا، دوو خزمی لە شارەوانی موش و ئارتەمێتان دامەزراند. ئاکمانی ئاکەپەیی لەوەڵامی پرسیارێک لەوبارەوە وتی، "رەنگە پەیوەندی خوێنیمان هەبێت، بەڵام ئێمە خزمی یەک نین". سەرباری ئەوەی زۆرینەی ئەو کەسانە ناچنە سەرکارەکانیان، بەڵام وەک هەموو کارمەندانی دیکەی شارەوانی مانگانە مووچە وەردەگرن.
ئەو کەسانەی بە نایاسایی دامەزراون و زۆرینەشیان بندیوارن واتە بێ ئەوە کار بکەن مووچە وەردەگرن، برینین لە برا، برازا، خوشکەزا، ئاوەڵزاوا و زاوای ساڵح ئاکمان.
هەمان دۆخی گەندەڵی لە شارەوانیەکانی دیکەدا کە لەلایەن ئاکەپەوە دەستیان بەسەردا گیراوە دەبیندرێت و بۆ کۆتاییهێنان بەو گەندەڵیانە، هەدەپ هەنگاوەکانی چڕکردووەتەوە، کە لەهەڵبژاردنی خۆجێیی داهاتوودا ئەو شارەوانیانە بەدەستبهێنێتەوە و کۆتایی بەو گەندەڵی و تاڵانکاریانە بهێنێت و ئەو دامەزراوەیە بگەڕێنێتەوە بۆ خزمەتی خەڵک.
هـ . ب