کەجەدەکە_ئە بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانە مەزنەکەی لۆزان

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە): لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە گیانی ئامادەییەکی نەتەوەیی بەشداربن لە ڕێپێوانە مەزنەکەی ٢٢ ی تەمموز.

کەجەدەکە_ئە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "ئێمە دان نانێین بە پەیماننامەی قڕکردنی لۆزان کە ٢٤ ی تەمموزی ١٩٢٣ لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە واژۆکرا"، بانگەواز دەکات بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەی ڕۆژی ٢٢ ی تەمموز لە شاری لۆزان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پەیماننامەی لۆزان لەنێوان ئینگلتەرا و فەرەنسا و تورکیا واژۆکرا، ڕێخۆشکەر بۆ قڕکردنی کوردان. بناغیە دەوڵەت-نەتەوەیە لە کۆماری تورکیا کە بۆ ماوەی سەد ساڵ گەلانی قڕکرد. بێگومان هێزە قووڵەکان لەپشت ئەم پیلانی قڕکردن وەستاون.

پەیماننامەی لۆزان، ناوی فەرمییە بۆ نکۆڵی و قڕکردنی کوردان. بەم پەیماننامەیە هێرشەکانی قڕکردن بەشێوەیەکی سیستەماتیک لە هەموو کوردستان بڵاوبوویەوە. ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕێگری لەپێش قڕکردن و بوو بە ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤ و هێزی چارەسەر، بەمەش هەموو پیلانەکانی سەراوژێر کردەوە. هەروەها هۆشیارییەکی نەتەوەیی لای کوردەکان پێکهات، لەسایەی ئەم تێکۆشان و هەڵوێستەی کورد، ڕێگە کرایەوە لەبەردەم یەکێتی. کوردەکان، سەدان ساڵە هەزاران شەهیدیان بەخشی دژی پیلانەکانی قڕکردنی پەیماننامەی لۆزان، هەرگیز ئەم پەیماننامەیەیان قبووڵ نەکردووە. کوردەکان بوونە ئەو هێزەی لەڕێگەی بەرخۆدانەوە پەیماننامەی لۆزان پووچەڵ دەکەنەوە.

ئێمە وەک کەجەدەکە_ئە، بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە گیانی ئامادەییەکی نەتەوەییەوە بەشداربن لە ڕێپێوانە مەزنەکەی ڕۆژی ٢٢ ی تەمموز.

ڕێپێوانی لۆزان

٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٣، شەممە

کاتی کۆبوونەوە: ١١:٣٠

کاتی دەستپێکردن: ١٣:٠٠

شوێن: Place de la Navigation، لۆزان، سويسرا.