کەجەدەکە-ئە، جەژنی چوارشەمەی نیسانی پیرۆز کرد

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان/ ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) جەژنی چوارشەممەی نیسانی لە کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد.

کەجەدەکە-ئە، پیرۆزبایی جەژنی چوارشەمەی نیسانی

جەژنی چوارشەممەی سوور، خاوەن مێژوویەکی دوور و درێژە و ئەمساڵ دەکەوێتە ١٧ی نیسان. بەم بۆنەوە کەجەدەکە بە پەیامێک پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بەو هیوایەی چوارشەممەی سوور لە شەنگال ببێتە خاوەن پێگەیەک و لە ڕۆژانی ئارام و ئاشتیدا لە کوردستانی ئازاد پیرۆز بکرێت."

 دەقی پەیامی پیرۆزبایی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیەیە:

 "لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر جەژنی پیرۆزی گەلان و باوەڕییە جیاوازەکان هەیە، یەکێک لەو جەژنانە، جەژنی پیرۆزی کۆمەڵگای کوردی ئێزدیی، ڕۆژی چوارشەممەی نیسان (چوارشەممەی سوور)ــە.

 چوارشەممەی سووری ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژی ١٧ی نیسان کە مژدەی ژیانەوەی سروشت و ڕۆژانی خۆشە. چوارشەممەی سوور، ڕۆژێکی پیرۆزە، لە جیاتی شەڕ و کۆمەڵکوژی، هیوای ئاشتی، خوشکی و برایەتی چاوەڕوان دەکرێت و پێک دێت.

 بەپێی باوەڕی چوارشەممەی سوور، دەستماڵ بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد گرێ دەدرێن، مانای ئاشتی و ژیانە. گەلی ئێزدیی لەو باوەڕەدان ئارامی، ئاشتی و بەرەکەت بۆ خەڵک دەهێنێت.

 وەک دەزانرێت کۆمەڵگای ئێزدیمان بە پرۆسەیەکی سەختدا تێدەپەڕێت. بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، حکوومەتی عێراق و پەدەکە، بەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدیماندا کۆمەڵکوژی دەسەپێنرێت. لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی هێرشی لەناوبردنی و خیانەت بەردەوام بوو.

 ئێمە وەک کەجەدەکە، هیوادارین کۆمەڵگای باوەڕمەندی ئێزدی بە ناسنامە و جەژنی خۆیانەوە ئازاد بژین.

 لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وهاوبەشەکەی پەدەکە، پاراستنی شەنگال و هەموو کوردستان ئەرکی سەرەکی هەموومانە.

 دیسان جەژنی چوارشەممەی سوور لە هەموو مرۆڤایەتی بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی ئێزدیمان پیرۆز بێت."