کەجەکە: داوا لە عەلەوییەکان دەکەین لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەرەنگاری بکەن

کەجەکە هێرشە فاشیستییەکانی سەر دامەزراوەکانی عەلەوی شەرمەزار کرد و وتی، تێکۆشانی دیموکراتیک لە دژی ئەو هێرشانە بە مانای نوێکردنەوەی راستیی حوسەینییە.

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر جەمخانەى دایکە فاتمە، جەمخانەى شاهی مەردان، کۆمەڵەى گوندی گۆکچەبەلە و وەقفی تورکمانی عەلەویی بەکتاشی لە گەڕەکە جیاجیاکانی ئەنقەرە لە ڕۆژی یەکەمی ڕۆژووی موحەڕەم دا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەیاننامەکەی کۆمیتەکە بەمشێوەیەیە:

"سەرەتا لەم مانگەی موحەڕەم دا، کە ناسراو بە "مانگی حەرام" ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین بۆ سەر ئەو عەلەوییەکان، کە بە یادی شەهیدانی کەربەلا ڕۆژووی موحەڕەم دەگرن. داوا لە عەلەوییەکان دەکەین لە دژی فاشیزم و هێرشەکان تێکۆشانی یەکڕیزی و دیموکراسی بەڕێوەببەن.

بەهۆی ئەو هێرشانە، کە لە ئەنقەرە ئەنجام دراون، داوا لە عەلەوییەکان دەکەین، کە بە پێی فەرمانەکان ڕێگای ڕاستی، کە باوەڕیان پێدەکەن، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە هەڵوێستی بەهێز و کاریگەرانە بگرنەبەر. ئێمە لەو باوەڕەداین عەلەوییەکان هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆیان ڕێکدەخەن و بە توندی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و بە یەکڕیزی وەڵامی فاشیزم دەدەنەوە. بۆ خەباتی دێموکراسی دژ بە فاشیزم لەم قۆناغەدا داوا لەبزوتنەوەکانی عەلەوییەکان، لاوان، ژنان و ڕێکخراوەکان دەکەین پێکەوە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بەجێ بهێنن.

کاراکتەری فاشیستیی ئەم دەوڵەتە، مەزنە

ئەو هێزانە، کە خاوەنی مێشک و عەقڵییەتی سەنتزی تورک ئیسلامن، گەیشتوونەتە ئەو ڕادەیە، کە هەڕەشە لە بیروباوەڕ و گەلانی ناوچەکە دەکەن، هێرش دەکەن، هەوڵ دەدەن بە سیاسەتی سەرکوتکردن پاکتاویان بکەن. مێژووی دەوڵەتی تورک پڕە لە قەتڵوعامکردنی گرووپ و پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان. بەدرێژایی ئەم مێژووە یەکێک لەو پێکهاتە کۆمەڵایەتیانە، کە هەمیشە تووشی جینۆسایدی کەلتووری و جەستەیی و فشار و ئاسیمیلاسیۆن بووە، عەلەوییەکانن، کە دەوڵەتی تورک بناغەی خۆی لەسەر قەتڵوعامی کورد و عەلەویەکان دامەزراندووە و بووەتە خاوەنی ئەو ڕاستی و کاراکتەرە، ڕژێمی ئێستای فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەش خراپترینە و دەڵێت، چاوپێکەوتن لەگەڵ عەلەوییەکان ڕەتدەکاتەوە، سەردانی جەمخانەکان دەکات، بەڵام دەبێت عەلەوییەکان بزانن، کە کارەکتەر و تایبەتمەندیی فاشیستیی ئەم دەوڵەتە زۆر گەورەیە. کاتێک سەردانی عەلەوییەکان دەکات هاوکات ئامادەکاری  دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە دژی عەلەوییەکان. خۆیان ڕێکخستووە، ئامادەکاری دەکەن، بۆچی ٢٠ بۆ ٣٠ هەزار چەتەی داعشیان هەیە؟ ئەوان هێزی سەربازیی خۆیان هەیە، کە لە ڕێگەی ساداتەوە ڕێکخراون. پۆلیسەکان بەتەواوی لەژێر خزمەت و فەرمانیاندان و پێویستیان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی و پۆلیس نییە، وەک لە نموونەی دەنیز پۆیرازدا بینرا، ئەوە ڕوون بوویەوە، کە بکوژەکە چەتەیە و راهێنانی بۆ کوشتن پێکراوە، ئەوان ئێستا بەیاننامەیەک دەدەن، کە هێرشبەرەکە لە ئەنقەرە دەستگیرکراوە. ئەو هێرشبەرە کێیه؟ چۆن کەسێک دەتوانێت لە پێنج ناوچەی جیاوازدا هێرش بکات؟ چۆن کەسێک بە تەنها خۆی ئەوەندە بە پلان، رێکخراو، ئامادەکاریکردن و خۆ رێکخستن ئەو هەموو هێرش و جموجوڵە ئەنجام دەدات؟

دەبێت لە چوارچێوەی ڕاستیی حوسەینی دا هەڵوێست پیشان بدرێت

هەموو ئەمانە ئەوە نیشان دەدەن، کە پرۆسەیەکی زۆر مەترسیدار لە دژی عەلەوییەکان لە تورکیا دەستی پێکردووە و ئەوە دەریدەخات،  کە دەبێت عەلەوییەکان ڕێکبخرێن و کۆتایی بە دۆخی دابەشکراو و پەرتەوازەیی بهێنن و خۆیان بە ئەجێندا و ڕۆژەڤی ژیانیەوە سەرقاڵ بکەن، دەبێت عەلەوییەکان ئەوە بزانن، کە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی باوەڕی خۆیان بە دەست بهێنن تاوەکو بتوانن بەرگری لە خۆیان بەهێز بکەن و پارێزگاری لە کۆمەڵگەی عەلەوی بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان و هاوڵاتیبوونی ئازاد بەدەست بهێنن. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەرامبەر بە عەلەوییەکان نوێنەرایەتیی یەزیدایەتی دەکات، بۆیە دەمانەوێت بڵێین، کە تێکۆشانی دیموکراسی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەواتای نوێکردنەوەی ڕاستیی حوسەینی بوونە، دەمانەوێت بە یادی هەموو عەلەوییەکانی بهێنینەوە، کە بەپێی بیروباوەڕی عەلەوی لە هەر شوێنێک، کە یەزیدەکان بوونیان هەبێت دەبێت عەلەوییەکان بە توندترین و چڕترین شێوە بەشداری خەباتی دیموکراتی بکەن.

پێش هەموو شتێک دەبێت عەلەوییەکان بۆ ئازادی باوەڕیان تێبکۆشن بۆ ئەم هۆکارە گرنگە، دەبێت عەلەوییەکان دەستبەجێ کۆتایی بە دیمەنی دابەشکراو و پارچەپارچەبوونیان بهێنن و لە چوارچێوەی تێڕوانین و بەرنامەیەکی هاوبەش دا لە دژی فاشیزم لە سەنگەری خەباتی هاوبەشدا یەکبگرن و خۆیان بەهێز بکەن. پێش هەموو شتێک دەبێت عەلەوییەکان و هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆن و دیموکراتیکەکانی تورکیا بە هۆی ئەو هێرشانە لە ئەنقەرە ئەنجامدراون، ئەو ڕاستییە بە قووڵی و بەڕوونی ببینن و لە پێناویدا تێبکۆشن.

دەمانەوێت بەبیر هێزە عەلوییەکان و چەپەکان و سۆسیالیست و دیموکراتەکان بهێنینەوە، کە هەڵوێستی شایستەی حوسێن پاراستنی مافی چەوساوەکانە لە دژی ستەمکاران و ئەوەش بە تێکۆشان لە دژی ئەم دەوڵەتە، هێزە چەتەکان، گروپە بکوژ و قەتڵوعامکەرەکان،  فاشیستەکان بەدی دێت، ئەوەش تەنها بە فراوانکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان مەیسەر دەبێت. بەو بۆنەیەوە جارێکی تر دەمانەوێت ئاماژە بەوە بدەین، کە ڕێگەگرتن لە قەتڵوعامی نوێ لە ڕێگەی خەباتی هاوبەشی هێزە دیموکراتیەکانەوە بە دەست دەهێنرێت. داگیرکاری تورکیا لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە لەسەر بنەمای تێگەیشتنی هەڵە و چەوتی ئیسلامی تورکی بونیاتنراوە، بۆیە داوا لە عەلەوییەکان و لایەنە ئیسلامییە دیموکراتیکەکان و خەڵکی ئێزدی و هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، کە لە دژی یەزیدی ئەم سەردەمە یەکبگرن و بەرەنگاری بکەن".

ژ.ت