کەجەکە: گرتنی لەیلا گیوڤەن ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی ئاشکرا کرد

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە سەردەستگیرکردی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە و ئەوکردەوەیەی ئیدانەکرد.

هاوسرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەربارەی گرتنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:

" پارلمانتار، هاوشارەوان، بە سەدان بەڕێوەبەری هەدەپە و بەهەزاران سیاسەتمەداری دیموکرات دەستگیرکراون. دوژمنایەتی دەسەڵات لەهەمبەرهێزە دیموکراتیکەکان و لە دژی گەلی کورد، بە گرتنی دەیان هەزارسیاسەتمەدار دەردەکەوێت. ژمارەیەکی ئەوەندە زۆری سیاسەتمەدارکە لە کاتی کودتا سەربازیەکەی فاشیزم کە لە ژێر دەسەڵاتی فاشیزمدا دەستگیر کران. لە مێژووی تورکیادا بۆجاری یەکەمە کە هەژمارێکی ئاوەها زۆر سیاسی دەستگیر دەکرێن. بە پێی ژمارەی دانیشتوانی تورکیا لە جیهاندا لە ئیستادا تورکیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە ئاست گیراوانی سیاسیدا. ئەوە بە تەنیا خۆی سیمای قڕکەر وفاشیستی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات.

لە تورکیا لەلایەک بۆ چەواشەکردنی کۆمەڵگەی و جهیان باس لە گۆڕان دەکەن، لە لایەکی ترەوە بە بیانووی تاوانی سیاسی مرۆڤەکان دەستگیردەکات. گرتنی هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ لەیلا گیوڤەن ڕاستی دەسەڵاتداری لە تورکیا بۆجارێکی تر خستە پێش چاوی هەمووجیهان. ئامانجی ئەوان لە گۆڕان دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانە. ئامانجی ئەوان لە گۆڕان چەسپاندنی یاسای نوێی فاشیزمە. بە هەرحاڵ بۆ چەواشەکاریش بوبێت چەند شتی بچوک دەکەن و بەو شێوەیە هەوڵ دەدەن گوشارەکانی فاشیزم بشارنەوە. دوای ئەوەی کە ١٠٠کەسیان دەستگیرکرد ٥کەسیان ئازادکرد و بەو شێوەیە ئەوان گۆڕانی یەکسانیان کردووە.  لە جیهاندا لە ڕووی نادادپەروەریەوە تورکیا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە. باش دەزانن کە ئەنجامی ئەم نادادپەروەریە باش نابێت، لەوە دەترسێن، هەربۆیە جاروبار باس لە گۆڕان دەکەن و بەم شێوەیە کۆمەڵگە و ڕای گشتی جیهان چەواشە دەکەن.

'لە یلا گیوڤەن بەهۆی پێداگربوو لە سەرکاری سیاسەتی دیموکراتیک دەستگیرکرا'

دەسەڵاتی ئاکەپە لە دژی هەرکەس شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبات. پڕۆپاگەندە دەکات و دەڵێت،یان دەبێت ڕەوایی بەم دەسەڵاتە بدەن، یان گوشاری زۆرتر دەخەمە سەرتان. گوشاردەخاتە سەر هەدەپە و سیاسەتمەدارە دیموکراتیکەکان، ئەوان ناچار بە تەسلیم بوون دەکات، کاتێکیش کۆڵ نەدەن ئەوان راپێچی زیندان دەکات.

لەیلا گیوڤەن بۆئەوەی کە خاوەن ڕۆحێکی ئازاد و پێداگربوو لەسەر کاری سیاسەتی دیموکراتیک، دەستگیرکرا. هەرکەسێک لە هەمبەرسیاسەتی دوژمنکارانەی ئاکەپە کە دژی دیموکراسی و کوردانە ڕابێت، لەلایەن ئاکەپەوە دەکرێتە ئامانج. ئاشکرایە کە لەیلا گیوڤەن بەهۆی ئەوەی کە ساڵی ٢٠١٨ لە دژی گۆشەگیری ئیمڕاڵی دەستی دایە مانگرتن لەخواردن، و بەشداری ڕۆژووی مردنی کرد و بە ئیرادەوە درێژەی بە چالاکییەکەیدا ، لەلایەن دەسەڵاتەوە سزادەدرێت. هۆکاری گرتنەکەی ئامانەیە.

کاتێکیش ئەویان ئازادکرد بۆ ئەوە بوو لە کاتێکی گونجاودا بیگرنەوە. وەرگرتنەوەی مافی پەرلمانتاریەکەی بۆ ئەم ئامانجە بوو. دوای ئەوەی کە ماوەیەکی لێ تێپەڕی  بڕیاری گرتنی دەرکرا. گیوڤەن بەهۆی ئەوەی کە دڵسۆزی ڕێبەری گەلی کورد بوو و بۆئازادی خەبات دەکات دەستگیرکرا. هەربۆیە دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن هەڕەشەیە لە سەرتەواوی ژنان و کۆمەڵگەی کورد کە دلسۆزی ڕێبەرایەتین.

لە تورکیا پێوانەکانی دادگا بە پێی پێوانەکانی کۆمەڵگا و جیهان نین. مرۆڤەکان بە پێی هەستی تۆڵەی ئەردۆگان و بە پێی داواکاری دەوڵەتی باخچەلی دەستگیردەکرێن و سزا دەدرێن....

دەزانین کە چۆن سەلاحەدین دمیرتاش وعوسمان کاڤالا-یان لە زیندان هێشتووەتەوە. لەم ماوەدا کە دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا داوای ئازادکردنی دمیرتاشی کردبوو، ئەردۆغان بە ئاشکرا وتی ئێمە دژکردەوەمان دەبێت و ئازادی ناکەین. ڕاستی چۆنیەتی گرتنی گیراوانی سیاسی بەم شێوەیە. ئەردۆغان دانی بەوە دانا کە پێوانی یاسای جیهانی، دەستوری بنەڕەتی و یاسا ڕەچاو ناکرێت، ئەوان یاسای تایبەتی خۆیان هەیە. بە لەیلا گیوڤەنیان وتووە ئەگەر لەدژی  گۆشەگیری ئیمڕاڵی هەلوێست بگریت و خاوەنداریەتی لە رێبەر ئاپۆ بکەیت، ئێمە بە سەرتا بهێنین. هەربۆیە دەبێت هەموو ژنان، هێزە دیموکراتیکەکان وگەلی کورد خاوەنداریەتی لە لەیلا گیوڤەن بکەن، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری کە داواکاری هەرە گرینگی لەیلایە، دەبێت تێکۆشان فڕاوان بکرێت. هەتاکو لە دژی گۆشەگیری ئیمڕاڵی تێکۆشان نەکرێت، پێش لەو قڕکردنە سیاسیە ناگیرێت، ئەم هێرشە ڕاناوەستێت. دەبێت دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن ببێتە بیانووی فراوانترکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری.

'دەبێت لە دژی فاشیزم و گۆشەگیری تێکۆشانمان بەهێزتر بکەینەوە'

هەتاکو لە تورکیا کۆتایی بەفاشیزم و گۆشەگیری نەیەت نەگەلی کورد و نە گیراوانیش ئازاد نابن. هەربۆیە کات کاتی تێکۆشانە لە دژی فاشیزم و گۆشەگیری، تێکۆشان بۆ ئازادی دەبێت فراوانتر بێت. دەبێت لە تورکیا دیموکراسی وئازادی بە ڕەنگێکی یەکپارچە مسۆگەرببێت. نە ڕزگاری بە تەنیا و نە چارەسەری هەیە. دیموکراتیک بوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد لە سەر بنگەی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم بە هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە مسۆگەردەبێت. هەتاکوو ئەم دەسەڵاتە نەڕوخێت لە تورکیا هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت. خۆ خڵەتاندنە کە چاوەڕێی ڕفۆرمێکی بچوکیش بیت لەم دەسەڵاتە. چاوەرێ بوون لەم دەسەڵاتە بەس تەمەنی دەسەڵات درێژ دەکات. هەربۆیە ئێمە داوا لە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا، ژنان، گەنجان و داوا لە تەواوی گەلی کورد دەکەین کە تێکۆشانی خۆیان فراوانتر بکەن، کۆتایی بە فاشیزم و گۆشەگیری بهێنن."

ک-ش