كەجەكە پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان دەكات
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە)، پرسەنامەیەك بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكیانەوە، ئاڕاستەی دکتۆر کاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان دەكات.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە)، پرسەنامەیەك بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكیانەوە، ئاڕاستەی دکتۆر کاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان دەكات.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەی كەجەكەیە:
هەڤاڵی هێژا و تێکۆشەر دکتۆر کاوە مەحمود، سکرتێری حیزبی شیوعیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (لوتفیە عەلی سەعید موتابچی)مان پێگەیشت.
لە سەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی و کادیرانی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە)، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی هێژای بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین، ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ف.ق