کەجەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە دۆخی ئیلیچ جارێکی دیکە نیشان دەدات کە چەندە پێویستە بەرەنگاری عەقڵیەتی ئاکەپە-مەهەپە،ببنەوە و وتی: "تورکیا دەبێت لەم عەقڵیەتە قازانجخواز و تاڵانچی و پارەپەرەستیەدا کە دوژمنایەتیە لە گەڵ سروشت و دژی مرۆڤە بە زووترین کات ڕزگاری بێت. هەموو چینە کۆمەڵایەتییەکان، هێزە دیموکراتیکەکان، ئیکۆلۆژیست و هەموو ئەوانەی بەها بە مرۆڤ، کۆمەڵگا و سروشت دەدەن، دەبێت هەڵوێستێکی جدییان بەرامبەر بەم عەقڵیەتە هەبێت. پێویستە تورکیا و کوردستان لەم عەقڵیەتە ڕزگاری بێت و سروشت ئازاد و ژیانی دیمۆکراتیک بێتە ئاراوە.
بەیاننامەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ناوچەی ئیلیچ ئەرزینجان بەهۆی ڕوچوونی زەویی پڕ لە سیانور و تەقینەوەی بۆریەکانەوە ٩ کرێکاری کانگاکان لە ژێر زەویدا گیریان خوارد و تەواوی ناوچەکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی زۆر قورس بووەوە". لە ئاکامی عەقڵیەتی داگیرکاری و بەرژوەندیخوازی، دۆخێکی زۆر جددی و مەترسیدار هاتۆتە ئاراوە. نەک تەنها ژیانی ٩ کرێکار کە لە ژێر زەویدا گیریان خواردبوو، بەڵکوو جوگرافیا و ئیکۆسیستەمێکی فراوانیش بە هۆی کاریگەریی ماددە کیمیایی و ژەهراوییەکانەوە کەوتە مەترسییەوە. ئەوەی ڕوودەدات چێرنۆبیلێکی تەواوە.
لە حکوومەتی ئاکەپە – مەهەپەدا عەقڵییەتی دوژمنایەتی سروشت پەرەی سەندووە
وەک دەزانرێت لەم ساڵانەی دواییدا گەڕان بەدوای زێڕی سیانوردا لە زۆر شوێنی جیهان قەدەغە کراوە و ئەو جۆرە کانانە داخراون. هۆکاری ئەمەش لەناوچوونی ئیکۆلۆژییە کە بەهۆی سیانورەوە دروست دەبێت. ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ژیان و سروشتی مرۆڤ، خاک، ئاو، ڕووەک و هەموو زیندەوەرەکان. ئەم ئەنجامانە لە زۆر ڕووداودا ئەزموون کراون. لە تورکیە هەمان ڕووداو تاقی کراونەتەوە. لە هیچ شوێنێکی جیهان وەک تورکیا کارەساتێکی وا کە بەهۆی کان و ماددە کیمیاییە ژەهراویەکانەوە ڕووبدات بوونی نییە. سەدان جار بە هۆی کانەکانەوە کارەساتی گەورە روویداوە، هەزاران کرێکار گیانیان لەدەستداوە، سروشت و ئیکۆسیستەم زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژینگەش لەناوبراوە. بە تایبەت بەهۆی حکوومەتی ئاکەپە، تورکیا زۆر جار ڕووبەڕووی ئەو کارەساتانە بووەتەوە. چونکە حکوومەتی ئاکەپە سیاسەتێکی لەسەر بنەمای مرۆڤ، کۆمەڵگا و سروشت بەڕێوە نابات، بەڵکو سیاسەتی داگیرکاری و وێرانکەر بە ئامانجی قازانج و دەستکەوتی زیاتر پەیڕەو دەکات. ئەم عەقڵیەت و سیاسەتە دوژمنکارانەیە بە هاوپەیمانی و بەڕێوەبردنی ئاکەپە-مەهەپەدا هێندەی تر پەرەی سەندووە. دۆخی ئیلیچ، دوا نموونەیەتی.
لە ئیلێچ ئاشکرا بوو کە ئاکەپە-مەهەپە چەندە هەرێمی و نیشتمانییە
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە کارەساتەکانی دەستی مرۆڤ بە تایبەتی ڕووداوی کانگاکان نەک تەنها زیان بە مرۆڤ دەگەیەنن، بەڵکو گیانی مرۆڤیش دەخەنە مەترسیەوە. هەزاران، سەدان هەزار جۆری ڕووەک و ئاژەڵ تووشی نەخۆشیی دەبن، زیندەوەرە وردەکانی نێو خاکیش نامێنن، خاک پیس دەبێت، ئاو پیس دەبێت و زیانی گەورە بە ئیکۆسیستەم دەگات. هێندەی ژیانی مرۆڤ، ژیانی سروشتیش کاریگەری نەرێنی لەسەرە دروست دەبێت. بۆیە تەنها گرنگیدان بە ژیانی مرۆڤ و کاردانەوە کەم تا زۆر بەپێی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەس نییە. بێگومان ژیانی مرۆڤ بەنرخە. بەڵام دەزانین مرۆڤ بەشێکە لە سروشت. مرۆڤ دەبێت بوونی لەگەڵ سروشتدا بپارێزێت. هیچ کام لە ئێمە بەبێ سروشت ناتوانین بژین. هەوا، ئاو، خاک، ئیکۆسیستەمێکی تەواو سەرچاوەی هەموو زیندەوەرانە. سروشت دایکی هەموومانە، ئەو دایکەیە کە ئێمە دروست دەکات و بە زیندووی ڕاماندەگرێت. ئەگەر سروشت پیس بکەین، زیانی پێ بگەیەنین یان لەناو ببەین، چارەنووسمان دیارە لەناو چوونە. پێویستە بەو جۆرە ڕوانگە و عەقڵیەتەوە مامەڵە لەگەڵ ژیان و سروشتدا بکەین. بەڵام بەداخەوە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە ژیان و سروشتی مرۆڤ نادات و تەنیا گرنگی بە پارە، کرێ و قازانجی ماددی دەدات. تورکیا بەتەواوی ڕادەستی کۆمپانیاکان، مافیاکان، قازانجخوازان و سەرمایەدارەکان کراوە. هەروەها لە گەڵیان هاوبەشن. پێکەوە کوردستان و تورکیا لە پێناو بەرژوەندییەکانیان بەکار دەهینن، سروشت کۆمەڵکوژ دەکەن و ئیکۆسیستەم لەناو دەبەن. سروشت و ژیانی گەلی کوردستان و تورکیا بەهۆی ئەوانەوە ڕووبەڕووی ماڵوێرانی گەورە بووەتەوە. مینی چێندراو، ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان، بڕینەوەی دارستانەکان، دروستکردنی وێستگەی کارەبای ئاوی و بەنداو لە هەموو شوێنێک بە هەڵەی "هەرێمی و نیشتمانی" کە هیتلەر و مۆسۆلینی فاشیست بانگەشەیان بۆ دەکرد، حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵی پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی دادەات. ساڵانێک کۆمەڵگای تورکیا فریو دەدەن و بێدەنگیان دەکەن. بەداخەوە بەو پێیەی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حکوومەتدا نییە و لەژێر کاریگەریی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیستیدایە، ڕووی درۆی حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئاشکرا نابێت و ڕاستییەکەی بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی دیار نابێت. هێزەکانی دیموکراسیش بەس نین، ناتوانن بە ئیرادەیەکی هاوبەشەوە هەڵوێستی ڕادیکاڵیان هەبێت، ناتوانن ئەم عەقڵیەتە خۆپەرست، پارەخۆر، دژە سروشت و دژە مرۆڤە ئاشکرا بکەن و ڕابگرن. بەو پێیەی ئەم ڕووداوانە لە تورکیا ڕوویان نەداوە، حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو شوێنێک ئەم قسە بێمانایە بەکاردەهێنێت وەک ئەوەی کارێکی نوێ و باش بێت و خۆی لە کاردانەوە کۆمەڵایەتییەکان بەدوور دەگرێت. بەڵام لە ئیلیچ دەرکەوت کە ئاکەپە-مەهەپە چەندە ناوخۆیی و نیشتمانییە. ئایا ئەوانەی نیشتمان و میللەتەکەیان خۆشدەوێت ئاوا هەڵسوکەوت دەکەن؟ ژیانی ئەو کرێکارانەی لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە، ئەو کاریگەرییە کیمیاییانەی کە سەدان هەزار ئاژەڵ و ڕووەک بەریکەوتوون، پیسبوونی ڕووباری فورات، مەترسییەکانی سەر حەوزی دەریای ناوەڕاست، هەموو ئەمانە جارێکی دیکە بە ڕوونی سەلمێنەری عەقڵیەتی حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەیە.
پێویستە بەزووترین کات لە عەقڵیەتی دوژمنایەتی سروشت ڕزگارمان بێت
ڕووچوونی زەوی، ژەهراوی بوونی کانگای زێڕ لە ئیلیچ کارەساتێکی ڕاستەقینەیە، کە هێشتا ڕادەی ئەو کارەساتە ئاشکرا نەکراوە. ئەمە چێرنۆبیلی ئاکەپە-مەهەپەیە. حکوومەت و میدیاکانی ژێر قۆرخکاری خۆیان ڕادەی مەترسییەکە دەشارنەوە. کێشەکە تەنها وەک کرێکارانی ژێر زەوی گیریان خواردووە نیشان دەدرێت. بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانە گەورەکانیان بە ڕزگارکردنی کرێکاران هەوڵی پڕکردنەوە و لادانی ڕاستیەکان دەدەن. لە ڕاستیدا هیچ خەم و هەستێکیان بۆ ژیانی کرێکاران نییە. هەموومان پێکەوە لە سۆما و ئاماسرە و بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بینیمان کە ئاکەپە – مەهەپە بە بچووکترین شێوە گرنگی بە کرێکاران و گەل نادەن. بۆیە ئەوەی میدیای سەرەکی پیشانی دەدات، شێواندنی تەواوەتی ڕاستیەکانە، چالاکییەکە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە. لێرەدا دۆخێکی زۆر جددی هەیە. لەوانەیە ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان تێکەڵ بە ئاوی فورات ببن و حەوزی میزۆپۆتامیا بکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە. نەک هەر ئەرزینجان و ئیلیچ، بەڵکوو تەواوی میزۆپۆتامیا لە مەترسیدایە. وەک دەزانرێت ڕووباری فورات لەگەڵ ڕووباری دیجلە حەوزی دەریای ناوەڕاست پێکدەهێنن و دەڕژێتە ناو کەنداوی فارس و دەگاتە دەریا. ژەهراویبوونی ڕووباری فورات بەو مانایەیە کە مرۆڤ، ڕووەک، ئاژەڵان، خاک، ئاو و بوونەوەرە بچووکەکان لە هەموو ئەو ناوچانەدا مەترسییان لەسەرە. ئێمە ڕووبەڕووی لەناوبردنێکی ژینگەییی گەورەداین. بە بۆنەی ئەم ڕووداوەوە، بە توندی عەقڵیەتی قازانجخوازی ئاکەپە – مەهەپە شەرمەزار دەکەین کە دوژمنایەتی گەل، کۆمەڵگا و سروشت دەکات. حکوومەتی ئاکەپە – مەهەپە ڕۆژانە زیاتر و زیاتر جوگرافیا و سروشتی تورکیا و کوردستان لەناو دەبات. ئەو دۆخەی لە ئیلیچ ڕوویداوە، جارێکی دیکە نیشانیدا کە شەڕی ئێمە لە دژی عەقڵیەتی ئاکەپە-مەهەپە چەندە پێویستە و ڕاستکەرەوەیە. تورکیا پێویستە بە زووترین کات لە عەقڵییەتی قازانجخوازی، تاڵانچی و دوژمنایەتی سروشت و مرۆڤ ڕزگاری بێت. هەموو چینە کۆمەڵایەتییەکان، هێزە دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیست و هەموو ئەوانەی بەهای مرۆڤ، کۆمەڵگا و سروشت دەزانن، دەبێت هەڵوێستێکی جددی بەرامبەر بەم عەقڵیەتەی ئاکەپە و مەهەپە نیشان بدەن. پێویستە تورکیا و کوردستان لەم عەقڵیەتە ڕزگاری بێت و سروشت ئازاد بکرێت و ژیانی دیموکراتیک بنیات بنرێت".