کەجەکە: سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە گارە تێکچوو

کەجەکە: ئەم گورزە قوڕسەی کە لە گارە لە سوپای تورکدرا، هاوشێوەی ئەو گورزە گەورەیە بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زاپ لە سوپاکەدرا و کارەکتەری دەوڵەتی تورک تەشهیر بوو.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەم گورزە قوڕسەی کە لە گارە لە سوپای تورکدرا، سەرکەوتنی هەموو کوردێکە. گوایە ئەوان لەم ١٥ی شوباتەدا جەژنیان دەگێڕا. ئەم بەرخۆدانە سەرکەوتنی هەموو کوردێکە. پێویستە هەموو کوردێک لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات ئەم بەرخۆدانە وەک جەژنێک پیرۆز بکەن. ئەم گورزە قوڕسە دەبێتە هۆکاری تێکشکاندنی پیلانگێڕی مانگی شوبات و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد."

راگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە: "هاوشێوەی ١٩ی شوباتی ٢٠٠٨ لە زاپ، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، دەست بە هێرشی داگیرکەریکرا. لە ٤ رۆژدا، لانیکەم ٤٠ فڕۆکە و بە دەیان هەلیکۆپتەر گارەیان بۆردومان کرد. بەم بۆردومانە هەوڵیاندا، سەربازێکی زۆر لە ناوچەکە جێگیر بکەن. هەوڵی جێگیرکردنی سەرباز، لە ئاستێکی بەرزدا تێکشکێنرا. لەو جێگایانەی کە سەرباز جێگیرکران، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بەرخۆدانێکی مێژووییان تۆمارکرد و گورزی گەورە لە سوپای تورکدرا. پیرۆزبایی لەو گەریلایانە دەکەین کە گورزی گەورەیان لە سوپای تورکدا. بەڕێزەوە یادی گەریلا فیداییەکان، لە بەرخۆدانی پاراستنی هەبوونی گەلی کورددا دەکەینەوە."

ئامانجیان جێبەجێکردنی قڕکردنی گەلی کوردە

حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و سەرۆکە فاشیستەکانیان تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، چەندین ساڵە، لە هەر کوێ، هەبوونی کورد هەبێت، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن و دەیانەویت قڕکردنی کورد جێبەجێ بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە کاتێک لە باکوری کوردستان لە دژی گەلی کورد قڕکردن ئەنجام دەدات، لە باشور و ڕۆژئاواش دەستی بە جموجوڵ کردوە. بەم هێرش و داگیرکەریە دەیانەوێت تەڤگەری ئازادی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە تەسفیە بکەن و بە قڕکردن کورد لەناوببەن. لەگەڵ ئەوەش هەوڵ دەدەن لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمی زوڵم پەیڕەو بکەن. هێرشی سەر گارە وەک دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەڵێت، بەتەنها لەدژی چەند شوێنێک نییە. چەند ڕۆژێکە دەڵێن، لە گارە بارەگای گەریلا هەیە، دوای داگیرکردنی ئەوێ، قەندیل و ناوچەکانی دیکەش بەدەست دەهێنن و بانگەشەی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد دەکەن.

ئەو کەناڵانەی بوونەتە گۆتەبێژی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، رایانگەیاندبوو، لە ماوەیەکی نزیکدا لە ئەنقەرە ئاهەنگی پیرۆزبایی ساز دەکەن. گوایە لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ئاهەنگی تێکشکاندنی پەکەکە ساز دەکەن.

هێزە داگیرکەرەکان کە دەیانگوت، شەوێک لە ناکاودا دەچین و بانگەشەی تەسفیەکردنی گەریلایان دەکرد، لەگەڵ هەموو جۆرە تەکنیک و بۆردومانێک چاوەڕێی سەرکەوتنیان دەکرد، بەڵام لەژێر ئەو بۆردومانەدا، شەوێک لە ناکاودا هەڵهاتن. وەک ئەوەی لە زاپ، سوار هاتن و بە پێ هەڵهاتن. تاکە سەرکەوتنیان هەڵهاتنیان بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا، یاشار بویوکئانت سەرۆک ئەرکانی ئەو کاتە وتبووی، بە ئاسانی سەربازانی خۆمان کشاندەوە.

سەرۆک ئەرکانی گشتی دانی بەوەدانا کە چەندین مانگە پلان بۆ داگیرکەری دادەنین. خۆی پلانێکی بەم شێوەیە بە چەندین مانگ ئەوجا دەکرا دابڕێژن. هەنگاوی یەکەمی پلانەکە حەفتانین بوو، بەڵام لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. ئەم جارە پلانەکەیان بەهێزتر کرد. بەر لە هەنگاوی پراکتیکی چوونە عێراق و رایانگەیاند، پەکەکە تەسفیە دەکەن. دواتر چوونە هەولێر و لەگەڵ پەدەکە، هەنگاوی کۆتایی پلانەکەیان ئامادە کرد. دوای پەسەندکردن و پشتگیری هەواڵگری پەدەکە، لە ١٠ی شوباتدا دەستیان بە هێرش کرد. بەم هێرشە، گوایە وەک شوباتی ٢٠٠٨، ناوەندی کۆنتڕۆڵی گەریلا، بە واتایەکی تر بریارگەی ناوەندی لەناودەبرێت و دواتر روودەکەنە گۆڕەپانەکانی دیکەی گەریلا. چەندین ڕۆژ بوو دەیانگوت "مەحمەدجیک لەسەر قەندیلە، پەکەکە لەبەرانبەریان تێکچووە' و بەو شێوەیە ئامانجی خۆیان ئاشکرا دەکرد.

کاتی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردە

پێویستە بزانرێت، ئەم هێرشە لەسەر بناغەی لەناوبردنی پەکەکە و جێبەجێکردنی هەنگاوی کۆتایی قڕکردنی گەلی کورد داڕێژرا. دوای ئەوەی پەکەکە و گەریلا لەناوببەن، دەستکەوتەکانی گەلی کوردیش لەناودەبەن و بەڕێوەبەری باشوری کوردستانیش کۆتایی پێدەهێنن. بەم شێوەیە بۆ بەدەستهێنانی کەرکوک و موسڵ هەنگاوێکی گەورە دەبوو. خۆی هەموو رۆژێک دەڵێن، شۆرشی ڕۆژئاوا لەناودەبەین. ئەم گورزە گەورەیەی کە لە گارە لە سوپای داگیرکەری تورکدرا، سەرکەوتنی هەموو کوردێکە. گوایە ئەم ١٥ی شوباتە جەژنی سەرکەوتنیان دەگێڕا. ئەمە بەرخۆدانی هەموو کوردێکە. پێویستە هەموو کوردێک لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات ، ئەم سەرکەوتنە وەک بەرخۆدانێک پیرۆز بکات. ئەم گورزە گەورەیە دەبێتە هۆکاری تێکشکاندنی پیلانگێڕی مانگی شوبات و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد.

ئەم سەرکەوتنە لەبەرانبەر داگیرکەری و قڕکردن نەک تەنها سەرکەوتنی پەکەکەیە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو کوردێکە لە چوار پارچەی کوردستان و موڵکی هەموو هێزێکی سیاسی کوردە. گەلی کوردستان پێویستە خاوەنداری لەم سەرکەوتنە بکات. پێویستە لە دەوری گەریلا کە ئەم سەرکەوتنەی بەدەستهێنا، کۆببێتەوە، بەشداری لە تێکۆشانی رزگارکردنی چوار پارچەی کوردستان ببێت.

گەریلا پارێزەری پێگەی باشوری کوردستانە

ئەم بەرخۆدانە دیسا ئاشکرای کرد کە گەریلا پارێزەری پێگەی باشوری کوردستانە. گەریلا لە بەرانبەر هێرشی داعش لە هەولێر و کەرکوک ڕاپەڕی، باشوری کوردستان دەپارێزێت و جارێکیتر ئاشکرای کرد کە ئەوە باشوری کوردستان دەپارێزێت. کاتێک لەگەڵ گەریلا یەکگرتنێک دروست ببێت، دیار بوو کە هیچ هێزێکی هێرشکار ناتوانێت زیان بە پێگەی باشوری کوردستان بگەیەنێت. دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک بە فشار، پیلانگێڕی و هەڕەشە ، هەوڵیداوە هێزە سیاسیە کوردیەکان بۆ سەر تەڤگەری ئازادی هانبدات. ئەم بەرخۆدانە مێژووییە، هەموو فشار، هەوڵدان و هەڕەشەیەکی لەناوبرد و گەلی کورد و هێزە سیاسیەکانی لەژێر ئەو بارە دەرهێنا.

تێکشکاندنی سوپای داگیرکەری تورک لە گارە، وەک تێکچوونی ساڵی ٢٠٠٨ لە زاپ، کارەکتەری دەوڵەتی تورکی تەشهیر کرد و ئەوەی نیشاندا کە گەلی کورد و شەڕڤانانی ئازادی لە ئازادی گەلی کورددا، تا چ رادەیەک بەبڕیارن و بەرخۆدان دەکەن. پێویستە ئەم ڕاستیە لەلایەن گەنجان و ژنان و گەلی کوردەوە ببنیرێت و پشتگیری خۆیان بۆ گەریلا، تەڤگەری ئازادی کورد زیاد بکەن و هاندان بۆ بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلا بکەن. هەر وەک چۆن دوای هێرشی داعش و دوای بەرخۆدانی زاپ گەنجان بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد، پێویستە بەو شێوەیە بەشداریکردن دروست ببێت. لەبەرئەوەی گەریلا متمانەی ئازادی و هەبوونی ئەم گەلەیە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەیەوێت هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکات و بە تەسفیەکردنی پەکەکە گەلی کورد قڕ بکات، دوای تێکچوونی لە گارە، بۆ ئەوەی ئەم تێکچوونە بشارێتەوە، دەیانەوێت ئەو دیلانەی کە خۆیان کوشتویانە، بکەن بە ڕۆژەڤ. ئەمە بە تەنها پێچەوانەکردنێکی شەڕی تایبەتە کە دەیانەوێت تێچوونی هێزەکانیان بشارنەوە. ئەوانەی ئەم چەواشەکاریە دەکەن، دەیانەوێت تێکچوونی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بشارنەوە و هەڵ نەدرێت کە خۆیان ڕزگار بکەن. ئەم تێکچوونە، تێکچوونی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیە کە خۆیان لە رێگەی شەڕ و خوێن لەسەرپێ دەهێڵنەوە. پێویستە گەلان لە تورکیا لەم دەسەڵاتە کە لە ناوخۆ و لە دەرەوە بە سیاسەتی شەڕ و فشاری فاشیستانەی بێچارە، دۆخی ژیانی تێکداوە، خۆیان ڕزگار بکەن. هەڕەشەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دوای ئەم تێکچوونە، لەسەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان زیادی کردووە. ئەم ڕاستیەش نیشانەی ئەوەیە کە تەمەنی ئەم دەسەڵاتە کەمبووەتەوە. پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەدژی ئەم هەڕەشەیە، لە هەڵوێستی دیموکراسی و ئازادی بۆ بەرژەوەندی گەلان لە تورکیا تەکید لەسەر ئیرادەی خۆیان بکەنەوە. پێویستە گەلان لە تورکیا باش بزانن کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانن تورکیا بەڕێوەببەن. لەبەرئەوەی توانای بەڕێوەبردنی تورکیایان کەمە. هەموو رۆژێک تورکیا بەرەو کارەساتی گەورەترەوە دەبەن و وایلێدەکەن کە بە کەڵکی ژیانکردن نەیەت. لەم ڕووەوە گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتەکان، پێویستە بەم دەسەڵاتە فاشیستە بڵێن بەسە و ئەم ترسە لە سەر شانیان داگرن. پێویستە تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازاد دروست بکەن و رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ جۆگرافیایەکی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بگۆڕن.

ئێمە بە هەستی شۆرشگێری وڵاتپارێزی، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا دەکەین کە بۆ رزگاری گەلانی تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستەی دوژمنی مرۆڤایەتی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و داوا لە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان دەکەین کە تێکۆشانی خۆیان گەورە بکەن و ئەم سەرکەوتنە بکەنە جەژنی دیموکراسی."

ف.ق