کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) سەبارەت بە مانگی رۆژو و ماتەمینی موسڵمانانی شیعە و عەلەوی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لەبەر ئەوەی ١٢ ئیمام، کە ئەسڵیان ئەهلی بەیتە و ٥یان لەلایەن دەسەڵاتی ئەمەوی و ٧ی دیکەشیان لەلایەن دەسەڵاتی عەباسیەوە لە کەربەلا شەهید کران، لەم مانگەدا و لەم رۆژەدا رۆژی دەگیردرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: عەلەوییەکان و موسڵمانانی شیعە کاتێک یادی حوسێن و هاوڕێکانی دەکەنەوە ئەوە بە مانای ئەوەیە، کە ئەو زوڵمەی لە کەربەلا کە لە موحەڕەم ڕوویدا لە بیر ناچێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"موسڵمانە شیعە و عەلەوییەکان چوونە ناو مانگێکی دیکەی موحەڕەمەوە. لە یادی تێکۆشانی هەق و دادپەروەری دا، کە حەزرەتی حوسێن لە دژی زوڵم شەڕی کرد، دەستیان بە ڕۆژووی موحەڕەم کرد. بزووتنەوەکەشمان باس لەوە دەکات، نابێت ئەو جۆرە تراژیدیا کۆمەڵایەتیانە جارێکی تر دووبارە ببنەوە و دەبێت ئەو زوڵم و ستەمانەی، کە ڕوویانداوە کۆتاییان پێ بێت. ئێمە داوا لە هەموو لایەنگرانی حەق و ڕاستی دەکەین، کە ئەمڕۆ لە سەر هێڵی هاوچەرخی حوسێن لە دژی یەزیدەکان بن.
هێشتا یەزیدەکان هەڕەشە لە عەلەوییەکان دەکەن
کەربەلا، ڕۆژوو و ڕۆژانی ماتەمینی مانای ئەو یادەیە، کە عەلەوییەکان و موسڵمانانی شیعە یادی حوسێن و هاوەڵەکانی دەکەنەوە و لە هەمان کاتیشدا ئەو زوڵمەی لە مانگی موحەڕەم لە کەربەلا ڕوویدا لە بیر نەچێتەوە. بەرخۆدانی کەربەلا و هەڵوێستی حەزرەتی حوسێن ئەمڕۆ زیاتر داوا لەعەلەوییەکان دەکات، کە ببنە حوسەینی، چونکە ئەو یەزیدانەى دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبەن لە ڕووی باوەڕ و کۆمەڵایەتییەوە هەڕەشە لە عەلەوییەکان دەکەن، گوشار و توندوتیژی دەخەنە سەر عەلەوییەکان. دەوڵەتی تورک نوێنەرایەتیی نەریت و کەلەپوری یەزید دەکات، لە مێژوودا چەندین جار عەلەویەکانی کۆمەڵکوژ کردووە. جینۆساید و پاکتاوکردنی کولتوری عەلەوییەکان و هێرشی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە و سڕینەوە لە هەموو کاتێک زیاتر و بە توندی بەڕێوەدەچن. ئەمڕۆش جینۆساید و قەتڵوعامێکی گەورە لەسەر عەلەوییەکان هەیە و دەبێت ئەوە ببینرێت، کە ئەگەری ڕوودانی بارودۆخی مەترسیدارتر لە گۆڕێدایە. بەهۆی ئەو شتانەوەیە ئەم مانگی موحەڕەمە، کە ئێستا پێمان تێناوە، بۆ عەلەوییەکان بە دۆخێکی خراپ و مەترسیدار دەستی پێکرد. ئەم مەترسییە بەهۆی ئەوەوەیە، کە تورکیا بە تێڕوانین و عەقڵییەتی یەزید بەڕێوەدەبرێت ئەو مەترسییانە ڕوودەدەن. ئەو عەلەوییانەی کە ئەم مەترسییانە دەبینن ئێمە لەو بڕوایەداین، کە دەبێت یادەوەرییەکانی مانگی موحەڕەم، پەرستن و خزمەتی خۆیان و یەکڕیزیی خۆیان بەهێز بکەن و لە تێکۆشان و خەباتی دێموکراسیدا ریزی خۆیان بەهێزتر بکەن.
لەسەر هێڵی حوسەینی هەڵوێست بەرامبەر ستەمکاران
عەلەوییەکان دەتوانن لەسەر هێڵی خەباتی بوێرانە و فیداکارانەى ئیمام حوسێن هەڕەشەی سەر باوەڕ، کلتور، زمان، بوون و ئازادی خۆیان بشکێنن. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو عەلەوییەکان دەکەین، کە هەڵوێستی حوسێن لەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خەباتێک بۆ ئازادی، دێموکراسی، ڕۆح و باوەڕ و یادەوەری دەبینن، لەسەر هێڵی حوسێن لە دژی ستەمکاران هەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن. ئێمە داوا لەو کەسانە دەکەین، کە ئیمام حوسێن بە ڕابەری خۆیان دەزانن، با بڵێن ئەگەر زوڵمی زاڵمەکان هەبێت و ئەوا هەمیشە حوسێنی مەزڵومەکانیش دەبێت. بزووتنەوەکەمان لەو بڕوایەدایە، کە تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورک، کە دوژمنایەتیی گەل و باوەڕەکان دەکات، بە واتای بەردەوامیی کەلەپوری کەربەلا دێت. لەبەر ئەوەش تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، کە بە سەرۆکایەتیی یەزید بەڕێوەدەچێت، بە واتای نۆژەنکردنەوەی ڕاستییی حوسەینی و تێکۆشانی دیموکراسییە.
رێگا و سروشتی عەلەوییەکان بەرخودان و بەرهەڵستییە
پێویستە لە هەر شوێنێکدا، کە یەزیدی تیادا بێت، ئەوا دەبێت عەلەوییەکان بەهۆی بیروباوەڕەکانیانەوە بە توندی بەشداری لە خەباتی دیموکراتیک دا بکەن. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە عەلەوییەکان لەو موحەڕەمەدا بە باوەڕی زیاترەوە یادی بەرخۆدانی کەربەلا دەکەنەوە. بزووتنەوەکەمان لەو بڕوایەدایە، کە بە بەرخودان یادی بەرخۆدانی کەربەلا دەکەنەوە و بۆ یادکردنەوەشی عیبادەت دەکەن و دەشبێت هەر بەو شیوەیە ئەو یادە بکریتەوە. ئێمە دەمانەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە، کە ئەمە شێواز و سروشتی عەلەوێتییە. ئەو بەرەو و لایەنانەی، کە بەرخودان لە کەربەلا دەبنین، هەمیشە لە خەباتی ئازادی و دێموکراسی دا بوون. ئێمە پێمانوایە هەموو ئەوانەی بەرخودانی کەربەلا بە هەق و ڕاستی دەزانن، بەرخۆدان لە دژی یەزیدە هاوچەرخەکانیش بە پیرۆزترین خزمەت دەزانن.
یادیان لە بزووتنەوەی حوسەینیی هاوچەرخ دا بە زیندویی دەمێنێتەوە
لەم مانگی موحەڕەمەدا بە بۆنەی پەرستن، یادکردنەوە و ماتەمینییەوە ئێمە جارێکیتر هیوادارین و نیازی دەکەین، ئەوانەی لە دڵەوە هەست بە ئیمام حوسێن دەکەن بە دڵنییاییەوە رۆژوو و خزمەتیان لە دەفتەری ڕاستیدا دەنووسرێت. داوا لە هەموو شەیدایان و خۆشەویستانی حوسێن، حەزرەتی حوسێن و هەموو گیانە شەهیدەکان دەکەین، کە لە دژی زوڵم و ستەمی یەزیدەکان ئەوان هەمیشە لە تێکۆشانی خۆماندا بە زیندویی ڕادەگرین. بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک بزووتنەوەی هاوچەرخی حوسەینی ڕایدەگەیەنین، یادیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بە زیندویی ڕادەگرێت، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە بەشداری لە ڕیزەکانی دیموکراسی و تێکۆشانی ئازادی دا بکەن، لە دژی کەلەپور و عەقڵییەتی یەزید، کە هەوڵی دەدا گەلان، گیانەکان، باوەڕەکان، ژنان، لایەنە دیمورکاتیک و چەپەکان پاکتاو بکات، بەرخودان بەهێز و گەش بکەن".
ژ.ت