کەجەکە: زیلان لە بەرزترین ئاستی فیدایی بوون دایە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەپ کناجی)ی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە سەرەکی ترین دەربڕینی کەسایەتی زیلان، بە فیدایی بوون خۆی گەیاندە بەرزترین ئاست.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەپ کناجی)ی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە سەرەکی ترین دەربڕینی کەسایەتی زیلان، بە فیدایی بوون خۆی گەیاندە بەرزترین ئاست.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: "ئەگەر بمانەوێت لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین، دەبێت وەک زیلان بین، وەک زیلان بژین و تێبکۆشین.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا، ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کیناجی)ی بەبیرهێنایەوە.
دەقی ڕاگەیاندنەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵمان زیلان-زەینەب کناجی، کە بە ژیان، چالاکیی و هەڵوێستی خۆی بوو بە ڕەمز و ڕێبازێک لەکوردستان، بە ڕێز، دڵسۆزی و حورمەتەوە یادی بەبیر دەهێنیەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلان هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و منەتدارییەوە بەبیر دێنینەوە و جارێکی تر بەڵێنی سەرکەوتن و وەفاداریمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە.
هەڤاڵ زیلان کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕی مەزنە و پێویستە بە ژیان، پێگە، بەشداری و شێوازی خۆیەوە بە باشی تێبگەین. هەڤاڵ زیلان ڕوونی کردووتەوە کە لە ئەنجامی عەشق و گرێداروبوونی بەرزی بە ژیانێکی ئازاد کە لە ڕێبەرایەتییەکی ئازاددا بەرجەستە بووە، چالاکی بەو شێوەی ئەنجام دا. وەک عاشقێکی گەورەی ئازادیی، هەموو دەرفەتەکانی خۆی بۆ ئازادی بەڕێکخستن کرد و کەوتە ئامادە باشیەوە. بە کراوەترین شێوە نیشانی داوە کە هۆشیاری و ئیرادەی لە بەرزترین ئاست دا ئامادەیە و بۆ ئازادی دەتوانێت ئەنجامێکی گەورە بەرهەم بهێنێت. ئەم ڕاستییەی نە تەنیا بە قسەکانی خۆی نیشان دا، بەڵکو بە ژیان و کرداری خۆی بەرجەستە کردەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی زیلان ئەو ڕاستییەیە کە لە ژیانیدا نیشانی داوە. دەکرێت لە ژیان و چالاکییەکانی زیلانەوە بگەینە ئەنجامێکی وەها. زیلان؛ کەسێکی گەورەیە کە دوژمنی ئازادی، ژیان و مرۆڤایەتی لەناو برد و هەڤاڵانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دڵخۆش کرد.
هەڤاڵ زیلان بە ژیان و چالاکی خۆی ئەم پەیامەی بە ئێمەدا؛ بەبێ ئەوەی مرۆڤ خاوەن چالاکییەکی گەورە بێت؛ ناتوانرێت ئازاد بیت، ئەگەر بمانەوێت ئازاد بین و ژیانێکی ئازادمان بێت، دەبێت خاوەن چالاکیەکی گەورە بین و ببینە تێکۆشەر. ئەم تێگەیشتنە زۆر نزیکە لەو شێوازەی ژیانی ئازادەوە کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ کوردستان باسی دەکات و دواتر بۆ سەردەمی ئێمە هەڵیسەنگاندووە. ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە لە کوردستاندا هیچ ژیانێک بە بێ هۆشیاری ئازادی و تێکۆشان بۆ ئازادی ناکرێت و ئەویش لەسەر بنەمای ئەو فەلسەفەیە تێکۆشانی ئازادیی دەستپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ، دوای هەڵسەنگاندنی بۆ ژیانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، ڕایگەیاند کە ئەم ڕاستییە نەک تەنها بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ سەردەمی ئێمە و هەموو شوێنێک ڕەوایە. هەڤاڵ زیلان ئەو کەسەیە کە بە قووڵی ئەم ڕاستییەی ئەزموون کرد کە ڕێبەر ئاپۆ باسی دەکرد. لەم ڕووەوە زیلان نزیکترین کەسە لە ڕێبەر ئاپۆ. یەکێکی تر لە سەرنجڕاکێشترین تایبەتمەندیی هەڤاڵ زیلان ئەوەیە کە ئەگەرچی ڕێبەر ئاپۆی لە نزیکەوە نەبینیبوو، بەڵام زۆر باش لە ڕاستی ڕێبەراتەتیەوە نزیک بووە و بەو شێوە ژیاوە. لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی ئەم ڕاستییەی خستۆتە ڕوو. ئەمەش دەرئەنجامی قوڵ بوونەوە لە ئازادی و پەرۆش بوونیە بۆ ئازادیی. بەم مانایە زیلان بەمانای تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆیە و بەو شێوەیە ژیان کردنە کە ڕێبەر ئاپۆ باسی دەکات. ئەگەر بمانەوێت لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین، دەبێت وەک زیلان بین، وەک زیلان بژین و وەک زیلان تێکۆشین بکەین.
لایەنێکی تری کەسایەتی بەهێزی زیلان ئەوەیە کە شەڕ لەگەڵ عەقڵیەتی پیاوسالاری دەکات و بەسەریدا زاڵ دەبێت. هەڤاڵ زیلان بە کردەوەکانی خۆی نیشانی داوە کە ژنان وڵاتپارێزترین، کۆمەڵایەتیترین، فەداکارترین و ئازادترینن لە کۆمەڵگا. بەم شێوەیە لە پیاوسالاری لێپرسینەوەیەکی مێژوویی کردووە. ئەمڕۆ ئەم هێڵە بۆتە گەورەترین بزووتنەوەی ئازادیخوازی کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کە ژیان بەرەو ڕزگاری دەبات. بزووتنەوەی ژنانی ئازادمان بە قووڵی لەم ڕاستییە مێژووییە تێگەیشتووە، هەڵسەنگاندنی بۆ کردووەتەوە و پێشکەشی کردووە.
بێ گومان سەرەکی ترین دەربڕینی کەسایەتی زیلان فیدایی بوونە لە بەرزترین ئاستدا. هەڤاڵ زیلان لە هێڵی هەڤاڵ عەگید دا خۆی بەڕێکخستن کرد و ئەم هێڵەی گەیاندە لوتکە. مۆرکی خۆی لەسەر هێڵی گەریلایی بووندا. هەڤاڵ زیلان نیشانی داوە کە ئەوانەی تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن لە بەرامبەر دەسەڵاتی ماددی- تەکنیکی دەسەڵاتداراندا بەهێزترن، ئەم هێزە لە ئیرادەی بەڕێکخستنی کەسانێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە بەستراوەتەوە بە ئازادییەوە و هەربۆیە دوورە لە دەسەڵاتی ماددییەوە، بە پێچەوانەوە ئیرادە ڕەوڵ دەگێڕێ. بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ کە هەمیشە وتوویەتی گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە، سەلمێندرا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەو تێگەیشتنەوە ئەمڕۆ تێکۆشان دەکەن و لە هەموو شوێنێک دژی سوپای فاشیستی قڕکەر و داگیرکەر شەڕ دەکەن و گەل و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی دەپارێزن.
ئێمە جارێکی تر ئازادیخوازی گەورەی گەلەکەمان هەڤاڵ زیلان، بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و سەری خۆمان لەبەردەم بەبیرهێناوەیدا دادەنوێنین. لە قۆناغێکی وەهادا، کە بە پڕۆسەیەکی مێژووییدا تێپەڕدەبین و لە شەڕێکی قورس داین لەگەڵ دوژمنی فاشیست، قڕکەر و زاڵمدا، لە هەموو کاتێک گرنگتر ئەوەیە بە شێواز و ڕێبازی زیلان بژین و بەشداری کار و تێکۆشان بین. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەلەکەمان، دۆستان و هەموو ئازادیخوازان دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر لە هەڤاڵ زیلان تێبگەن و لە هەموو شوێنێک بە هێزەوە هەڵوێست نیشان بدەن دەبێت بە باشترین شێوە لە هێڵی زیلان تیبگەن و بەشداری هەڵمەتی ئازادیی ببن کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە. بەشدار بوون لەسەر بنەمای هێڵی زیلان بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت."