ڕێکخروەکانی شەنگال هێرشی سەر یەبەشەیان شەرمەزار کرد

سەرجەم رێکخراوەکانی شەنگال هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر شەڕڤانانی یەبەشە شەرمەزار کرد.

دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی شەنگال، دژی هێرشەکانی سەر یەبەشە، پشتیوانی خۆیان بۆ شەڕڤانان دووپات کردەوە و ڕایانگەیاند: "لە ڕۆژی ٨ی مارسدا هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگاکەمان". یەبەشە هێزی پاراستنی ئێمەیە، ئێمە لەگەڵ هێزەکانمانداین. دەوڵەتی تورکیا بەبێ ڕەزایەتی عێراق ناتوانێت فڕۆکەکانی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بفڕێنێ، ئێمە حکوومەتی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین."

ڕۆژی ٨ی مارس، لە پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک خاڵێکی یەبەشەی لە گوندی سیکێنێ بۆردومان کرد. ڕاگەیاندراوە شەڕڤانێکی یەبەشە بە سەختی بریندار بووە. ڕۆژی٢٩ی شوبات هێرشێکی ئاسمانی لە نێوان گوندەکانی وەردیە و زراڤکێ کە بەشێکە لە تلزێرە ڕوویدا و ئەندامی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، سەعدون میرزا عەلی شەهید بوو.

دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال بە بەشداری مەجلیسی گشتیی شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، بزووتنەوەی گەنجانی ئێزدخان و یەکیەتیی ژنانی گەنجی شەنگال لە دانی ئێوارەدا لە بەردەم مەجلیسی گشتیی شەنگال لەلایەن هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، ڕحام حەسن بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییان خوێندەوە.  

ڕحام حەسەن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا شوێنێکی شەڕڤانانی یەبەشەی کردە ئامانج و وتی: "لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا، شەڕڤانێکی یەبەشە بە سەختی بریندار بووە. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات. حکوومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگە. بۆیە ئێمە عێراق لەو هێرشانەدا بە بەرپرسیار دەزانین. ئەگەر ڕەزامەندی ئەوان نەبێت فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانن بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بفڕن.

ڕحام حەسەن ئاماژەی بەوەشدا: "بەتایبەت لە ڕۆژێکی وەک ٨ی مارسدا هێرشی کرایە سەر ئێمە، ئەوە نیشان دەدات کە دوژمن نایەوێت کۆمەڵگاکەمان تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش دڵخۆش بێت، لێرەدا دیسان شاهیدی خیانەتی پەدەکەین. هیچ شتێک ناتوانێت هێزمان لەناو ببات. هێرشکردنە سەر ئێمە دەبێتە وانەیەک بۆ ئێمە و دەبێتە هۆی ڕق و کینی زیاتر بۆ ئەوەی شەنگاڵمان بەهێزتر بکەین. ئێمە دەستبەرداری ئامانجەکانمان نابین بە تایبەت خۆبەڕێوەبەری شەنگال."

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، ڕحام حەسەن، قسە بەناوبانگەکانی فەرماندە زەردەشت شەنگالی وەبیرهێنایەوە، کە دەڵێت "ئێمەی ئێزدیی ناترسین" و بەیاننامەکەی بەم شێوەیە درێژە پێدا: "ئێمە بۆ بەدەسی هێنانی دەستکەوتەکانمان، و بەدیلێکی زۆرمان داوە. بۆیە ئێمە دەستکەوتەکانمان دەپارێزین. هەڤاڵ زەردەشت وتی: "ئێزدییەکان ناترسن، هەڤاڵ دژواریش وتی، دۆزەکەمان گەورەیە. ئێمەش ئەمڕۆ بەرگری لەم دۆزە دەکەین. لەگەڵ ئێمە بە ڕۆحی شەهیدانمانەوە شەڕ دەکەین. تەنانەت ئەو هێرشە ترسنۆکانەش ناتوانن بمانترسێنن. هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران دەخوازین و هەموو شەهیدانی مانگی ئادار بە ڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە."

دوای ئەوەی ڕحام حەسەن نەعیم بەدەل ڕایگەیاند کە دوژمنی کۆمەڵگای ئێزدی ڕێگەی نەدا چێژ لە ٨ی مارس وەربگرن و وتی: " پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی هەمیشە ئامانجی دەوڵەتی تورکیان. حکومەتی عێراق بەرپرسە لەو هێرشانە. ئێمە لە پشت هێزەکانمان و ڕۆڵەکانمانەوەین. چونکە تەنها ئەوان ئێمە دەپارێزن نەک کەسی تر. بەڵام هەرچییەک بکەن ئێمە پاشەکشە ناکەین. یەک بە یەک گەلەکەمان دەگەڕێتەوە سەر خاکی خۆی و ئەمەش دوژمنی توڕە کردووە ئەگەر خیانەتکاران نەبن شەنگال لە هەموو شوێنێک ئارامتر دەبێت. هۆکاری نائەمنی شەنگال حکومەتی عێراق و خیانەتکارانە. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین."

ڕاگەیاندنەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی یەبەشە' و 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' کۆتایی هات.