'کلیلی چارەسەری کۆمەڵایەتی عەبدوڵلا ئۆجالانە'

کەجەدە، تەژەئا، دەبەپە و هەدەپە لە گەڤەڕ ئاهەنگی گەلیان سازکرد. لە ئاهەنگەکەدا راگەیەنرا کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، تاکە کلیلی چارەسەریە و بە ملیۆنان کەس بە ڕێبەری خۆی دەزانن.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بە دروشمی لەدژی شەڕ و داگیرکەری کۆمەڵگەی ئازاد' لە هۆڵی زەماوەندەکانی گەڤەر ئاهەنگیان سازکرد و زۆر کەس بەشداریان کرد.

لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ سەعید دەدە قسەی کرد و رایگەیاند، بە رۆحی بەرخۆدانی ١٥ی تەباخی ٤٠ ساڵە تێکۆشان بەردەوامە. دەدە باسی ئەوەی کرد کە بە چەخمایەکی بچوک ئاگری ١٥ی تەباخ لە هەموو جێگەیەک بڵاوبووەوە، وتی، کلیلی چارەسەری ئیمڕالیە و هێل و هزری عەبدوڵلا ئۆجالان لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. ئێمە ژیانێکی یەکسان و دیموکرات و ئازادیخوازمان دەوێت، بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان تاکە چارەسەریە و بە ملیۆنان کەس بە رێبەری خۆیانی دەزانن. ئێمە هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان لە هەموو جێگەیەک بڵاودەکەینەوە و کلیلی چارەسەری کۆمەڵیەتیش عەبدوڵلا ئۆجالانە.

دوای قسەکانی دەدە، بەشداربووان دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ. بژی بەرخۆدانی زیندانەکان، سلاو لە ئیمڕالیان وتەوە.

ئاهەنگەکە بە دیلان و گۆڤەند کۆتایی هات.

ف.ق