کۆمەڵانی گەنجان: ئەرکی سەرەکەی هەموو گەنجێکی کورد، ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە

کوردیناسیۆنی کۆمەڵانی گەنجان: "هەر گەنجێکی کورد بیەوێت خۆی ئازاد بکات، دەبێت بەشداری تێکۆشانی 'بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ' ببێت".

کوردیناسیۆن کۆمەڵانی  گەنجان بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێوەنەتەوەی ١٥ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە دەستپێکدا، لە کەسێتی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن' سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی یادکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە پیلانگێڕی هێرشێکی تراژیدی و دڕندانەیە و وتیان: "ئیمراڵی نیشانەی گوشاری قڕکردنە لەسەر گەلی کورد. ٢٥ ساڵە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، لە دژی رۆح و هەڵوێستی ئازادی کوردان گۆشەگیرییەکی قورس ئەنجام دەدرێت. بە گۆشەگیری ئیمراڵی خواستیانە کوردان وەک ٥٠ ساڵ پێش ئێستا جارێکیتر  لە گۆڕستانی داگیرکاریدا بەخاکسپێرێت".

کوردیناسیۆن کۆمەڵانی  گەنجان ڕایانگەیاند ٢٥ ساڵە لەبەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیریی و هێرشێکی دڕندانە بەڕێوەدبرێت، کە لە مێژوودا بەرامبەر هیچ کەسێک لە نموونەی ئەمە ئەنجام نەدراوە و وتیان: "دوای ٢٥ ساڵ هەموو دۆست و دوژمنێک ئەوە دەبینێت، کە هێرشی دڕندانە لە بەرامبەر ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆدا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. ڕۆژ بە ڕۆژ فکری ڕێبەر ئاپۆ گەورەتربووە و دیواری ئیمراڵی تێکشکاند گەیشت بە هەموو گەلانی چەوساوە و ژێردەستە".

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە؛ هەر گەنجێکی کورد بیەوێت خۆی ئازاد بکات، دەبێت بەشداری تێکۆشانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ'ببێت و وتیان: "قیبلەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو کاتە دەبێت هەر گەنجێک خواستی ئازادی گەل، ژن، گەنج و تەواوی مرۆڤایەتی هەبێت، دەبێت وەک بازدانێکی ماراسۆنی ڕووە و ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ بڕوات".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕەنگە گەنجانی کوردستان لە ڕێگەیی پیلانگێڕی و دیلگرتنەوە چاویان بە دنیا هەڵهێنابێت، بەڵام هەرگیز نابینە ئەو گەنجەی کە دوژمن دەیخوازێت و وتیان: "ناکەوینە ناو تەڵە ژەهراوییەکانی دوژمنەوە، بە فریوخواردنمان بە خواردن و موچەو و پارەوە. هەرەوەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی خستە خزمەتی ژیانێکی پڕماناوە و هەموو پیلانگێڕییەکانی بەتاڵکردەوە. پێویستە گەنجانی کوردستانیش لەسەر ئەم بنەمایە مانا بە ژیانیان ببەخشن".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ ڕامان و پارادیمەکانی ڕێبەری گەلی کورد زیاتر بۆ گەنجانی کوردستانە و وتیان: "لە هەموو توێژێک زیاتر پێویستە گەنجان لەسەر ئەم بابەتە بخوێننەوە و لێکۆڵینەوە بکەن و تێیبگەن. دەبێت زیاتر گەنجانی کوردستان ڕێبازی تێکۆشان و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ ئاشنابێت. دەبێت ئەو ڕاستیە باش بزانین کە تۆڵەکردنەوەی بەهێز لە پیلانگێڕی و دیلگرتن، بە ئاوێتەبوون بە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. ئەو گەنجانەی بە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەهێزکردوە، هەرگیز ناتوارێت ڕابگیرێن و ئاستەنگیان بۆ دروستبکرێ.  ستراتیژی گەورەی دوژمن ئەوەبوو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی فکری سەرۆک ئاپۆ بکات.ئەو کاتەی چۆن لە جیهاندا بە پێشەنگایەتی دۆستان هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی دەستپێکرا و هەنگاوێکی مێژووی هاویشت، گەنجانی کوردستانیش دەبێت خۆی وەک هێزێکی پێشەنگی ئەم کامپینە ببینێت و بکەوینە ناو بەرخۆدانێک کە مۆری خۆیی لە ساڵی ٢٠٢٤دا بدات. وەڵامێکی کوشندەی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیش بەمە دەبێت.

ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەنجانی کوردستان، بۆ ئێمە هەموو پێوانەیەکی سەرکەوتنە. هەتاکو سیستەمی گۆشەگیری تێکنەشکێنرێت، کەس ناتوانێت لە دۆخی گوناحکاری ڕزگاری ببێت. گەر ژیانێکی ئازاد هەبێت ئەوە بە ڕێبەر ئاپۆوە بوونی هەیە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە گەنجان کرا؛ ڕۆژی ڕەشی ١٥ی شوبات، بە توڕەیی و بە‌هێزییەوە بکەن بە ڕۆژی ڕەشی دوژمن و پێشەنگایەتی چالاکی ڕێپێوانی کۆڵن بکەن".