كۆمه‌ڵگای ئێزدی: ئێمه‌ نه‌ خیانه‌ت و نه‌ به‌رخودانیش له‌ بیر ناكه‌ین

كۆمه‌ڵگای ئێزدی له‌ ساڵیادی ٨هه‌مینی فه‌رماندا رایگه‌یاند، ئه‌وان نه‌ خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ و نه‌ به‌رخودانی گه‌ریلاكان له‌ بیر ناكه‌ن.

ئه‌مڕۆ ٨هه‌مین ساڵیادی فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤یه‌. له‌ شه‌نگال چه‌ندین رۆژه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی یادی فه‌رمانی ٢٠١٤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كۆمه‌ڵگای ئێزدی بۆ یادی شه‌هیدانی فه‌رمان كاتژمێر ١٠:٠٠ ژیانی راگرت، دوای رێزلێنان له‌ شه‌هیدانیش له‌ زۆر شوێن ئاو دابه‌شكرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا به‌ سه‌دان ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو به‌ تینویه‌تی شه‌هیدبوون. كۆمه‌ڵگای ئێزدی له‌ ٧ ساڵه‌وه‌ تا ٧٠ ساڵ له‌ به‌ساڵاچووانه‌وه‌ تا منداڵان بۆ شه‌هیدانی فه‌رمان به‌سه‌ر پێوه‌یه‌ و داوای لێپرسینه‌وه‌ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ تاوانباران ده‌كات.

پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ ناوی براهیم خودیدا قاسۆ به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤دا دوای ئه‌وه‌شی پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه‌ شه‌نگالیان جێهێشت فه‌رمانیان به‌سه‌ردا هات و وتی، " به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی ئێمه‌ ئه‌و رۆژه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش. به‌ هه‌زاران ژن و منداڵ و به‌ته‌مه‌نمان به‌ هۆی تینویه‌تیه‌وه‌ مردن، ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ هۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بوو. براهیم خودیدا له‌باره‌ی داعشیشه‌وه‌ وتی، ئه‌وه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو كه‌ به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ ده‌جوڵایه‌وه‌ و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا، "له‌ راستیدا دووربوو له‌ ئیسلامه‌وه‌. به‌ زۆر و گوشار داوایان له‌ ئێزدییه‌كان كردبوو ببنه‌ مسوڵمان. له‌به‌ر مه‌سعود بارزانی ئه‌و ماڵوێرانیه‌مان به‌سه‌ردا هات.

براهیم خودیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ٨ ساڵ، به‌ هۆی تاوانه‌كانی فه‌رمان نه‌ له‌ عێراق و نه‌ له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌ك كه‌سیش دادگایی نه‌كراوه‌ و ئه‌م بانگه‌وازه‌ی راگه‌یاند، "پێویسته‌ له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن دۆسیه‌ و لێپرسینه‌وه‌ بكرێت. پێویسته‌ یاسایه‌ك ده‌ربچێت و كه‌سانی تاوانبار سزابدرێن".

براهیم خویدیدا قاسۆ له‌ كۆتایی قسه‌كانی خۆیدا كاردانه‌وه‌ی نیشانی كه‌سانی وه‌ك ماجید شه‌نگالیدا كه‌ ده‌ڵێن شه‌نگال هی ئێزدییه‌كان نییه‌ و وتی، "ئه‌وانه‌ی پاره‌یان خواردووه‌، ده‌ڵێن شه‌نگال هیچ ئێزدییه‌كان نییه‌، رێزمان بۆ هه‌موو گه‌لان له‌ شه‌نگال هه‌یه‌ به‌ڵام شه‌نگال هی ئیچزدییه‌كانه‌. ١٠٠ فه‌رمانیش دروست بن ئێمه‌ ئێزدین، ئه‌وه‌ی ئایینی خۆی به‌ پاره‌ بفرۆشێت مرۆڤ نییه‌".

ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی تاژێ نه‌عیم به‌ده‌لیش له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ له‌ شه‌نگال و به‌م جۆره‌ قسه‌ی كرد، "به‌ر له‌ ٨ ساڵ له‌م كاته‌دا شه‌نگال كه‌وته‌ ده‌ست داعش و كۆمه‌ڵكوژی روویدا. ئه‌وه‌ رۆژێكی دژواره‌ بۆ ئێمه‌، تا دنیا مابێت ئێمه‌ خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیمان له‌ بیر ناچێت. تا یه‌ك كه‌سیشمان بمێنێت چاكه‌ی گه‌ریلا له‌ بیر ناكه‌ین. گه‌ریلا هیچ سنوورێكیان به‌ فه‌رمی نه‌ناسی و به‌ هاوارمانه‌وه‌ هاتن".

نه‌عیم به‌ده‌ل هه‌روه‌ها داوای له‌ ئێزدییه‌كان كرد كه‌ ئه‌و رۆژه‌ ره‌شه‌ و شه‌هیدانی فه‌رمان هه‌رگیز له‌بیر نه‌كه‌ن و وتی، "هه‌ر ئێزدییه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك بێت پێویسته‌ ئه‌م رۆژه‌ له‌ بیر نه‌كات. ئێمه‌ ده‌زانین كێ ئێمه‌ی فرۆشت و كێ به‌ هانامانه‌وه‌ هات".

هـ . ب