کۆمەڵکوژی لە شەنگال: فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ کرێکاریان کۆمەڵکوژ کرد
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چادری ئەو کرێکارانەی کە خەریکی هەڵکەندنی بیری ئاو بوون لە ناوچەی کۆرا سیمۆقی،لە ئەنجامدا ٥ کرێکار کوژران.
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چادری ئەو کرێکارانەی کە خەریکی هەڵکەندنی بیری ئاو بوون لە ناوچەی کۆرا سیمۆقی،لە ئەنجامدا ٥ کرێکار کوژران.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەگوێرەی کاتی هەرێمی کاتژمێر ١٨:٠٠ چادری ئەو کرێکارانەیان کردە ئامانج کە خەریکی هەڵکەندنی بیری ئاو بوون. لەو ڕووداوەدا کە لە ناوچەی کۆرا سیمۆقی ڕوویداوە ٥ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٢ کرێکاریش بریندار بوون.
ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ جار لەسەر یەک ئەو چادرەیان کردۆتە ئامانج کە کرێکارەکان تێیدا دەمانەوە.