کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە بە بۆنەی 'رۆژی عاشورا'وە پەیامی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە بە بۆنەی رۆژووی موحەرەم و عاشورا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوێکی کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکەدا هاتووە، "مسوڵمانانی شیعە و عەلەوی بە رۆژووی خۆیان و بە خێر و خوانی عاشورای هاوبەش بەرخودانی کەربەلایان بە بیر هێنایەوە. ئێمە نزادەکەین کە شیوەن و رۆژووی ئەوان و گریان و لاوانەوەیان بۆ عاشورا بە شێوەی هاوبەش لە دەفتەری هەقدا بنوسرێتەوە. هیوادارین شیوەن و رۆژووی گەلی مسوڵمانی شیعەمان و رۆژووی عەلەویەکان و عاشورا کە پێکەوە هاوبەشیان کرد، لەلایەن حەقەوە قەبوڵ بکرێت و ئێمە دەستنیشانی دەکەین کە ئەوانەی بەرخودانی کەربەلای ئیمام حسێن بە پەرەستش بە بیردەهێننەوە، بەهایەکی زۆر گرنگی مرۆڤایەتی دەژیەننەوە".

راگەیەنراوەکە بەم جۆرە درێژەی پێدراوە:

"بەرخودانی ئیمام حسێن و هەڤاڵەکانی لە کەربەلا نوێنەرایەتی هەڵوێستی هەق و هەقیقەتە لەبەرامبەر چەوساندنەوە، ستەم و ئەسکەنجە لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو هەڵوێستە لە مێژوودا بووەتە دەربڕینی بەرجستەی گیانی بڕوا و وشیاری بێکۆتایی ئازادی لە خاکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هێڵی بەرخودانی ئیمام حسێن بووەتە بەهایەکی کۆمەڵایەتی ئەوەندە گەورە کە بە پەرستش پیرۆز دەکرێت. بەرخودانی ئەوان لە دژی یەزید کە شکۆ و ویژدانی مرۆڤایەتی پێشیل کرد، ئیمام حسێن و هەڤاڵانی کردە بەهای کۆمەڵگا. لەم واتایەدا وەستانەوە بەرامبەر بە یەزیدەکانی ئەمڕۆ، کە بە هێرشکردن، بە درۆو و خەڵەتاندنی کۆمەڵگا ئایین، زمان و کولتوری ئەوان نکۆڵی دەکەن و قڕکردن بەسەر گەلاندا بەڕێوەدەبەن، بە زیندووکردنەوەی ئیمام حسێن و هەڤاڵانی هاوواتایە. وەک ئەوەی ئێمە هەموو رۆژێک تیایدا دەژین هەڵوێست لە دژی رژێمی فاسیست کە بە شەڕ، کاولکاری، تاڵانکردنی سروشت، کۆمەڵکوژی، درۆ، فریودان و تاوان هەبوو خۆی بەهێز دەکات، هەڵوێست دژی یەزیدە. نمونەی بەرخودانی هاوچەرخی حسێنەکانی ئەمڕۆ گەریلاکانی بزوتنەوەی ئازادی کوردن. منداڵانی کورد کە بە ئیرادەوە لە دژی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی خۆڕاگری دەکەن، نوێنەرایەتی حسێنەکانی هاوچەرخی سەردەمی ئێمە دەکەن. لەم واتایەدا گەلی کورد کە ئازادی، دیموکراسی، هاووڵاتیبوونی یەکسان، ماف و دادپەروەری دەوێت، هێندەی کۆمەڵکوژی لە کەربەلا بەرەوڕووی ستەمە. گرنگ ئەوەیە کە ئێمە یەزیدەکانی هاوچەرخ و ستەمی ئەوان ببینین و لەبەرامبەریان بوەستینەوە.

گیانە عەلەوەیە بەڕێزەکان:

رۆژووی موحەرەمی ئەمساڵ لە هەلومەرجی زۆر دژواردا و لە ژێر هێرشی قورسدا بۆ گیانە عەلەوییەکان تێپەڕی. عەلەوییەکان لە تورکیا و کوردستان لە ژێر گوشار و چەوساندنەوەی گەورەی رژێمی فاشیستی ئەردۆغان باخچەلیدان. هێرشە بپاکتاوکارییەکان، گوشار، ئەشکەنجە لە تورکیا و باکوری کوردستان گوزارشتی هەرە بەرچاوی ئەم راستیەیە. ئەو جوگرافیایە کە عەلەویەکانی تێدا دەژین تاڵان دەکرێت، دارستانەکان دەسوتێنرێن، دارەکان دەبڕدرێنەوە و دەیانکەن بە ئامێرێکی بازرگانی، چەتەکان بەرەو مەرقەدەکانی عەلەویەکان ئاراستە دەکرێن و پەیمانی کۆمەڵکوژی عەلەویەکان دەدرێت. ئێمە جارێکیتر بە بیری عەلەوییەکانی دێنینەوە، کە ئەو رێگەی کە عەلەویەکان شایەنی ئیمام حسێن بن، لەبەر هەموو ئەو هۆکارانە و زۆر هۆکاری تر کە پێویست نییە لێرەدا باسیان بکەین، لە تێکۆشانی پێکەوەیی دژی یەزیدایەتی کە لەم سەردەمەدا هەیە تێپەڕ دەبێت. موحەرەم لەم واتایەدا فەرمان بە عەلەویەکان دەکات کە لە گەڵ هێزە دیموکراسیەکاندا لە دژی فاسیزمی ئەردۆغان- باخچەلی تێبکۆشن. ئێمە لەو بڕوایەداین کە تێکۆشان لە دژی یەزیدایەتی کە لەلایەن ئەردۆغانەوە نوێکراوەتەوە، ئەرکی هەموو کەسێکە کە خاوەنداری لە حسێن دەکات. بە بۆنەی رۆژووی موحەرەم لەسەرەتا عەلەویەکان ئێمە داوا لەهەموو ئەوانەی ئازادی و دادپەروەرییان دەوێت دەکەین کە تێکۆشانی دیموکراسی بەرزبکەنەوە. ئێمە داوا لە هەموو ئایینەکان و بە تایبەتی مسوڵمانانی شیعە کە بڕوایان وایە ئیمام حسێن بۆ مرۆڤایەتی تێکۆشاوە و بەرخودانەکە بە مافدار و رەوا دەبینن، لە دژی فاشیست ترین رژێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود رژێمی سەنتزی تورک- ئیسلامی لە بەرەی هاوبەشدا تێکۆشانی دیموکراسی بەرزبکەنەوە.

بە بۆنەی ئەم رۆژەوە جارێکیتر بە بیری دەهێنینەوە کە عەلەوییەکان بە داواکاری مافەکانیان بۆ هاووڵاتیبوونی ئازاد و یەکسان پێکهاتەی سەرەکی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی دیموکراسین. ئێمە بانگهێشتی عەلەویەکان دەکەین کە ئەم راستیە زیاتر بە قووڵی ببینن، بیکەن بە زانابوون و داواکرییەکانی خۆیان زیاتر جێبەجێ بکەن. ئێمە دەمانەوێت دەستنیشانی بکەین کە تێکۆشانی دیموکراسی کە لەلایەن عەلەوییەکانەوە دەکرێت، کەشێکی بەو جۆرە دەخوڵقێنێت کە تیایدا نکۆڵی لە عەلەوییەکان نامێنێت، پەرستشی عەلەوییەکان قەبوڵ دەکرێت، دەست بۆ شوێنە پیرۆزەکان و شوێنی نیشتەجێبوونیان نادرێت و تێگەیشتنی هاووڵاتیبوونی یەکسان بە بێ ئەوەی گوشار و قەدەغەیان لێبکرێت بە ئایینی خۆیانەوە دەژین و گوزارشت لە خۆیان دەکەن. ئێمە داوا لە عەلەوییەکان دەکەین کە لەبەرامبەر هەڵوێست و تێگەیشتنێک کە هەوڵ دەدەن بە رۆژەڤی ساختە کە لە دەرەوە دەسەپێنرێن بۆ ئەوەی بەر بە گەورەکردنی تێکۆشانی دیموکراسی بگرن، هەستیار بن و یەکێتی خۆیان ساز بکەن.

بە بۆنەی رۆژووی موحەرەم و رۆژی عاشورا ئێمە جارێکیتر هیوادەخوازین کە ئەوانەی ئیمام حسێن لە دڵیاندا هەست پێدەکەن رۆژوو و خزمەتی هەر ١٢ ئیمامەکان لە دەفتەری حەقدا بۆ بنوسرێتەوە. ئێمە بانگ لە هەموو ئەویندارانی حسێن دەکەین کە حەزرەتی حسێن و ئەوانەی شەهیدبوون لە تێکۆشان لە دژی ستەم بە زیندوویی رابگرن. بە بۆنەی ئەو رۆژەوە ئێمە رایدەگەیەنین کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە بزوتنەوەی حسێنی سەردەمە لە تێکۆشانی خۆیدا یادی ئەوان بە زیندوویی رادەگەرێت و ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا بکەن".

هـ . ب