کۆمیتەی پەروەردەیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە رۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز کرد و بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە زمانی دایک کرد.
راگەیەندراوی کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
" ٢٤مین رۆژی جیهانی زمانی دایک، سەرەتا لە رێبەری تێکۆشانی ئازادی، رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی دۆزی ئازادی و لە کەسایەتی گەلە قاڕەمانەکانماندا، لە هەموو گەلان پیرۆز بێت.
زمان کە یەکێکە لە بناغە گرنگەکانی مرۆڤبوون و کۆمەڵایەتیبوونە، بناغەیەکی سەرەکییە لە خوڵقاندن و گەشەسەندنی کەلتووری کۆمەڵایەتیدا. زمان تەنیا بناغە بنەڕەتییەکەی پێکهاتنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو بناغە سەرەکی بنیاتنانی کۆمەڵایەتیشە. نەک تەنها ئامرازێکی گۆڕانکاری؛ لە هەمان کاتدا گرنگترین ئامرازە بۆ ژیانەوەی ناسنامە، کەلتور و گەیشتن بە داهاتوویەکی گەش. هەموو زمانێک هەڵگری مێژوو، کەلتوور، وێژە، هونەر و فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵگاکەیەتی.
گەل، کاتێک دەبێتە گەل کە خاوەنی زمانی خۆی بێت و ئەوە تاکە ڕێگایە کە بتوانێت کۆمەڵایەتیکردنی خۆی بپارێزێت و پەرەی پێبدات. بەم مانایە زمانیش، وەک کەلتوور، بناغەی سەرەکی و بیری هاوبەشی کۆمەڵگاکانە. کۆمەڵگایەک تا زیاتر پەرەی بە زمانی دایکی خۆی داوە، زیاتر ئاستی ژیانی خۆی پەرەپێداوە. کۆمەڵگایەک کە زمانەکەی قەدەغە کراوە، زمانی خۆی لەدەست داوە و کەوتۆتە ژێر داگیرکاری و هەژموونی زمانەکانی دیکە، ئەو کۆمەڵگایە توێنراوەتەوە. رووبەرووی داگیرکاری، دەستبەسەرداگرتن و قڕکردن بووەتەوە. لە سەرەتای سەدەی ٢٠دا زۆرێک لە وڵاتان بەهۆی دامەزراندنی نەتەوە دەوڵەتەوە، وڵاتەکانیان کردە گۆڕستانی زمانەکان. دەوڵەت نەتەوە بە سیاسەتەکانی قڕکردنی زمان و کەلتوورەوە، پەروەردەی بە یەک زمان وەک پێویستییەک بەسەر گەلان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سەپاندووە. رێگەی سەرەکی بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگایەک قەدەغەکردنی زمانی ئەو کۆمەڵگایەیە. بێ گومان گەورەترین وێرانکاری بۆ کۆمەڵگایەک قسە نەکردن و لەبیرکردنی زمان و دوورکەوتنەوەیە لە زمانی خۆی.
ئاشکرایە لە کۆمەڵگایەک زمانەکەی لەبیر بکات، کەلتوور و مێژوو، ناسنامە و لە کۆتاییدا یادەوەرییەکەی لەدەست دەدات. ئەمە بەشێکە لەو کۆمەڵگایەی کە بەردەوام لەلایەن دەوڵەت نەتەوەوە بەڕێوەدەبرێت. بەم مانایە شۆڕشی زمان کە دە هەزار ساڵ لەمەوبەر لە سەر خاکی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد پەرەی پێدرا، هەرچەندە جێپەنجەی خۆی لەسەر گەشەسەندنی مرۆڤایەتی بەجێهێشتووە، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر هەمان خاک، گەلەکەمان کە شۆڕشی زمانی بەرەو پێشەوە بردووە، لە نووسین، گۆرانی و سیاسەت و تەنانەت پێکەنین و گریان بە زمانەکەی بێبەشکراوە. هاوکات لەگەڵ قەدەغەکردنی ئازادی، بەکارهێنانی زمانی دایک بە قڕکردنی کەلتووری لە ئەوروپا و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێناسە دەکرێت. زمان و کەلتوری کوردی بە هەموو بەشەکانیی وەک وێژە و مێژوو، مۆسیقا رەت کراوەتەوە. لەنێو زمان و کەلتووری دەوڵەتە باڵادەستەکاندا رووبەرووی لەناوچوون بووەتەوە.
تاوەکو ئێستا لە باکوری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، کورد ناتوانێت لە شوێنە فەرمیەکان بە زمانی خۆی قسە بکات، ناتوانن لە قۆتابخانەکاندا بە زمانی خۆیان بخوێنن. رژێمی سوریا تاوەکو ئێستاش لە کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە هیچ شێوەیەک چارەسەری پڕزمانی ، هەبوونی قۆتابخانە پڕزمانیەکان قبوڵ ناکات. تاوەکو ئێستاش لە باشور زاراوەی کورمانجی، خاوەن فەرمیەت نییە. بێگۆمان ئەم راستیانە بۆ هەموو کوردێک هۆکاری سەرەکی بەرزکردنی تێکۆشان و خاوەنداریکردن، پاراستن و بەکارهێنانی زمانە. کاتێک ئەمڕۆ ئێمە پێشوازی لە ٢٤مین رۆژی جیهان دایکدا دەکەین، لە بەشێک لە باکور و رۆژئاوای وڵاتماندا، گەل چاوەڕێی ساڕێژکردنی برینی بومەلەرزەیە. تاوەکو ئێستاش بە هەزاران منداڵ، ژن، پیر و گەنج لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندان.
رژێمی داگیرکەر چەندین ساڵە لە بری ئەوەی لەبەرامبەر کارەساتی بومەلەرزە رێوشوێنی پێویست بگریتەبەر، بە بیانوی بومەلەرزەوە بە هەزاران قۆتابخانەی خویندکارانی داخست و لە هەموو تورکیا نزیکەی ٦٧٩ هەزار خوێندکار بێبەش بوون. خوێنداران کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان لێکەوتووە، بەم بریارە دووبارە زیانیان بەرکەوتەوە. هەروەها بە بیانوی بومەلەرزەوە لە زۆر زانکۆ پرۆسەی خوێندن راگیرا، چەتەکانی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە، بەم شێوەیە باری بێبەرپرسیاری خۆیان خستە سەر شانی خوێندکاران. هەمان رژێمی چەتە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، لەگەڵ ئەوەی پیداویستیەکانی گەلیان وەک، خۆراک، خواردنەوە، تەندروستی و چادر و شتی دیکەیان دابین نەکرد، لە چادرەکاندا بە زوویی دەستیان بە خولی قورئان خوێندنەوە کرد. ئەم تابلۆیەی لەگەڵ بومەلەرزەکە دروست بوو، بێچارەیی و مردنە کە بۆ سەرەتا کورد و هەموو گەلان رەوا بینراوە.
بۆیەش بەبۆنەی ٢٤مین سڵیادی رۆژی جیهانی زمانی دایک، ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە بانگەوازی لە هەموو مامۆستا، ئەکادیمی، کارمەندانی پەروەردە و خانەوادەکان دەکات کە رێگە بە رژێمی چەتەی ئەردۆغان و باخچەلی نەدەن کە بە ناوی بومەلەرزەوە، ئەم کارەساتە بۆ بەرژەوەندیەکانی بەکاربهێنێت. رێگە بەم رژێمە نەدەن کە بەر لە بومەلەرزە و دوای بومەلەرزە گەلیان رووبەرووی مردن کردەوە، منداڵانمان بە ناوی وانەی ئایینی رادەستی تەریقەتەکان بکات. بۆیەش لەم دۆخەدا ئەرک و بەرپرسیاری هەموو مامۆستایان ئەوەیە کە دۆخی نائاسایی نەناسن، ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە هاوکاری و پشتگیری دەروونیە بە تەنیا جێدەهێڵدرێن، ئەمڕۆ بەم هۆیەوە زیاتر لە رووی ژیانی و یاساییەوە، خاوەنداری لە تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان و پەروەردە بکەن."
ف.ق